قەدەغە کردنى خواپەرستى لە خەڵک

فیکر 2017-03-28 کۆمێنت 2122 جار بینراوە

زوڵم و ستەم: خوێندنەوەیەکی قورئانی

عبداللە مجید

بەشی سێیەم

قەدەغە کردنى خواپەرستى لە خەڵک

دروستکردنى مرۆڤ لەلایەن پەروەردگارەوە گەورەترین ڕووداى مێژوویى و گرنگترین وەرچەرخانى گەردوونى بوو. مەبەستى خوداى گەورە لە بەدیهێنانى مرۆڤ و هەروەها سەرەکیترین و گرنگترین وەزیفەى مرۆڤ تەنها پەرستنى پەروەردگار و بەجێهێنانى فەرمانەکانیەتى، لەم بارەیەوە لە قورئاندا هاتووە:[وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ]..الذاريات(٥٦)...واتە: (من هەر بۆیە جنۆکە و ئادەمیم دروستکردووە بمپەرستن و بمناسن، چونکە ئەگەر لە نەبوونەوە نەمهێنابان ،نەیانئەناسیم و گەورەیم دەرنەئەکەوت بۆیان). هەمانکاتدا بە درێژایى مێژووى مرۆڤایەتى، دەسەڵاتدارانى خۆسەپێن و زاڵم، ڕێگرییان کردووە لە ئەنجامدان و بەرجەستەکردنى ئەو وەزیفە و بەدیهێنانى ئەو ئامانجە پیرۆزە. نەیانهێشتووە ئەو خەڵکانەى وا لە ژێر دەسەڵات و حوکمڕانى ئەواندان بە ئازادى و بە ویستى خۆیان پەیڕەوى ئاین و بیروباوەڕى خۆیان بکەن، لە کاتێکدا ئاین و بیروباوەڕ سەرچاوەى هەموو کارەکانە، هۆکارى سەرفرازى و ئارامى ویژدانە، ئیلهام بەخشى ژین و مانە !!

پەروەردگارى جیهانیان لەم بارەیەوە لە قورئانى پیرۆزدا لە ئایەتى (١١٤)ى سورەتى (البقرە)دا دەفەرموێت:[ :[وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ مَنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَنْ يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَى فِي خَرَابِهَا أُولَئِكَ مَاكَانَ لَهُمْ أَنْ يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ]... واتە:دەبێ کێ لەو کەسە ستەمکارتر و تاوانبارتر بێ، رێگە نەدا لە مزگەوتەکاندا یادى خوا بکرێ [ۆسَعَى فِی خَرَابِهَا]و بۆ وێران کردنیشیان، تێبکۆشێ و، نەهێڵێ خوا پەرستییان تێدا بکرێ، یان هەر بیانڕوخێنێ، وەک کۆمۆنیستەکان، کە تەنها لە (سەمەرقەند)دا چواردە هەزار مزگەوتیان لەناوى پیرۆزى خوا خست! ڕۆمانەکانیش دواى (٧٠)ساڵ لەبەرزکردنەوەى عیسا(علیە السلام) بۆ ئاسمان، چوونە (بیت المقدس)ەوەو بەردیان لەسەر بەرد نەهێشت، تەنانەت پەیکەرەکەى (سولەیمان)یشیان ڕووخاند !

[ أُولَئِكَ مَاكَانَ لَهُمْ أَنْ يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ]ئەوانە هەر نەدەبوو بشچنە ناو مزگەوتەکانەوە، بە ترس و بیمەوە نەبێت، واتە: لەباتى ئەوە کە ئەوان ئەمڕۆ ئاوا بە مزگەوتەکان بکەن، دەبوو موسڵمانان ریسوایان بکەن و ملیان پێ دانەوێنن، چ جاى کە بتوانن مزگەوتەکان بڕوخێنن؟! بۆیە پێغەمبەر(ێ) پاش ئازادکردنى مەککە فەرمانى دا کە ساڵى ئایندە نابێت کافر و موشریک حەج بکەن و بێنە ماڵى خواوە )) ألا يحجن بعد العام مشرك، ولا يطوفن بالبيت عريان، ومن كان له أجل فأجله إلى مدته))"فتح الباري"..[ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ]بەشى ئەوانە لە دنیادا هەر ریسوایی و بەدناوى یە، لە پاشە رۆژیشدا تووشى سزایەکى گەورەوگران دەبن .

*****     *****     *****     *****     *****     *****

دەسەڵاتدارى ستەمکار و خۆسەپێن :

حاکم و فەرمانڕەواى زاڵم بە درێژایى مێژوو بوونیان هەبووە و دەیانبێت. نەوەکانى هامان و نەمروود و فیرعەون یەک لەدواى یەک هاتوون و دێن. ئەمانە ستەمکارن خوێنڕێژ و خوێنمژن، خۆسەپێنن، پیاوکوژن، سلڕ لە هیچ شتێک ناکەنەوە، کارى وا دەکەن کە ئەوەى تۆسقاڵێک هەستى مرۆڤایەتى تێدا بێت لە گۆ دەکەوێت و واقى وڕ دەمێنێ. ئەمانە بە لایانەوە زۆر ئاسانە بە بەرچاوى دایکانەوە ڕۆڵەکان شەهید بکەن، سنگى هاوڕێکان بە بەرچاوى یەکدییەوە بکەن بە بێژنگ، جەستەى تاو سەندوو و پڕ لە گڕى ئەوینى ئەویندار لەبەردەم یارەکەى دا ساردوسڕ بکەنەوە و، دڵى پڕ لە عەشقى عاشق لە پێش مەعشوقدا لە ترپە و لێدان  بخەن و، هیوا و ئاواتى تەمەنێک لەناو ببەن. ئەم ڕەزا گرانانە زۆریان بەلاوە ئاساییە کە ئاهى سارد بدەن بە دڵى ئەو باوکانەى کە تەمەنێک چاوەڕانى پێگەیشتنى ڕۆڵەکانیان دەکەن و خۆزگەیان بینینى بەرهەمى چەند ساڵەیانە...ئەمانە ژنان بێوەژن دەخەن و پیاوەکان سەرگەردان و منداڵان بێ بەش لە سۆزى دایک و باکیان دەکەن، ئەم نا مرۆڤانە دوورن لە هەموو بەهایەکى مرۆیى و هەستێکى ئینسانى و ئەخلاقێکى  فەرمانڕەوایى .... .

بەڵام لە بەرامبەردا شوێنکەوتەکانى مووسا و ئیبراهیم، ئەوانەى شاخێکن لە غیرەت و جوامێرى، دنیایەکن لە نەبەردى و ئازایەتى و بوێرى، تۆپەڵێکن لە ئەخلاق، مرۆڤێکن لە خوڕاگرى و کۆڵنەدان. بۆ بێ دەنگ دەبن؟!مەگەر هەروا بێ خەم دەست دەخەنە ژێر سەرو بێ باکانە پاڵى لێ دەدەنەوە؟! نا...هەرگیز. ئاخر ئەمانە پاشماوەکانى مووسا و ئیبراهیمن، ئەوانەن نا حەقى لە هیچ دروستکراو و بەندەیەکى خوا قبوڵ ناکەن، ئەو کەسانەن کە دنیا بە بەردەوامى ئاتاجیانە و، حەوجێى پێیان هەیە. ئەمانە بوونەتە کابوسى شەوانە و مۆتەکەى ڕۆژانەى ستەمکاران و، وەک دێوەزمە سەرتاپاى ژیانى زاڵمانیان تەنیوە. ئەمانە بە هەستى شۆڕشگێڕانە و ئازادى خوازانەى خۆیانەوە، بەردەوام لە هەوڵ دان دژ بە ستەمکاران و کۆڵنادەن لە ڕوبەڕوو بوونەوەیان... ڕاپەڕین بەرپا دەکەن و زاڵمان ڕیسوا و سەرشۆڕ دەکەن.... ئەرێ ئەمانە هەست بە ماندوویەتى دەکەن؟! یان وازدێنن و کۆڵدەدەن؟! بێ گومان نەخێر..هەرگیز، ئەمانە بەواتاى وشە بەندەى ڕاستەقینەى پەروەرێنى خۆیانن و، باش لەماناى بەندایەتى کردنى پەروەردگار گەیشتوون و، تامى عیززەتى نەفس و شیرینى سەربەستى و ئازادییان باش چەشتووە و پێى گەیشتوون ..... ..

لێرەدا لە سێ تەوەرەوە دەڕۆینە سەر باسەکە :

١. هۆکـــــارەکانى ســـەرهەڵدانـیان .

٢. سیفــــات و نیشانەیـــان .

٣. چــارەنـــــــووس و دواڕۆژیــــان .

*****     *****     *****     *****     *****     *****

·         هۆکارەکانى سەرهەڵدانیان :

١. ئادەمیزاد هەر کە دەستى گەیشتە ماڵێکى زۆرى دنیایى، دەست بە خڕکردن و کۆکردنەوەى دەکات ..

ئەوەى وا دەکات کەسێک ئاوا عاشقى پارە و مالڕ و دەسەڵات بێت ئەوەیە وا دەزانێت تەمەنى خۆى و ماوەى دەسەڵاتەکەى بە کۆکردنەوەى ئەم پارە و پولە و یەکخستن و کەڵەکەکردنەى درێژ دەبێتەوە و زیاد دەکات، واى بۆ دەچێت لە پەناى پارەى زۆر و موڵک و ماڵى بێ پایان و بێ کۆتادا نەمرى بۆ خۆى دستەبەر دەکات .

خواى گەورە دەفەرموێت:[ وَيْلٌ لِكُلِّ هُمَزَةٍ لُمَزَةٍ (١) الَّذِي جَمَعَ مَالًا وَعَدَّدَهُ (٢) يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ (٣)]..الهمزة(١-٣)...واتە: (هاوار و ماڵوێرانى بۆ هەرکەسێک کە بە شوێن کەم و کوڕى خەڵکدا دەگەڕێت و لە عەیب و عارى خەڵکى دەدوێت و لاقرتێ بە کەسانى دەورووبەرى دەکات، ئەو کەسەى ماڵ و سامانى زۆرى کۆکردۆتەوە و هەر خەریکى ژماردنییەتى، وا دەزانێت هەر بە ڕاستى مالڕ و سامانەکەى دەبێتە هۆى تەمەن درێژى و نەمرى بۆى).

٢. مرۆڤ، کە دەوڵەمەندى خــۆى بیـنى، ســەرکـــەش دەبێت ..

ئەمانە وایان لێدێت، ئەم مرۆڤانەى کە سامان کۆدەکەنەوە و پارە خڕ دەکەن لە پڕ دەگۆڕێن.. هەر کە داراییان زیادى کردوو دەسەڵاتیان چەسپاو هەستیان کرد بە ڕاست دەوڵەمەند بوون و، بێ ئاتاجى خۆیانیان بینى سەرکەش دەبن و سنوور دەشکێنن :[كَلَّا إِنَّ الْإِنْسَانَ لَيَطْغَى (٦) أَنْ رَآهُ اسْتَغْنَى (٧)]..العلق(٦-٧)..واتە: (نەخێر بە ڕاستى مرۆڤ سەرکەش و یاخى دەبێت، هەر کە هەستى کرد دەوڵەمەند و بێ نیازە).

٣.ـ زۆرمانەوە دەسەڵاتدار تووشى ناسوپاسى دەکات و، ناسوپاسییش سزاى سەختى بە دواوەیە ..

کە زەینولعابیدین ڕووخا، دواى ئەوەى ٢٤ سالڕ سەروک بوو، خەڵکى دەیان گوت: ئەى برا چەند سالڕ دەسەڵاتدار بوو و چ زوو سەرەوخوار بوویەوە! کە ڕوانییانە حوسنى موبارەک ئەوەندەى تر سەرسوڕمانیان گەرەکبوو، ئاخر ئەم ٣٠ سالڕ سەرۆک بوو و دەستى لە بەرۆکى خەڵک نەدەبووەوە، ئاگر گەیشتە عەرشى عەلى عەبدوڵڵا ساڵح، کە ٣٢ سالڕ فەرمانڕەواى بێ غەنیم بوو، کڵپەى شۆڕش چووە کۆشکى قەزافیشەوە، ئەو بە تاک و تەنیا و بێ شەریک لە لیبیادا ٤٢ ساڵ دەیخوڕى و دەیبڕى، کە سەیرى بنەماڵەى ئەسەدیش دەکەیت دوو هێندەى ئەوە لە سوریادا دەسەڵاتیان بۆ خۆیان زەوتکردووە، خۆ کە دەچییە ئەولاتر و سەرنج لە بنەماڵەى سعود دەدەیت وەختە شێت بیت، زیاتر لە دوو سەدەیە ئال سعود لە (بلاد الحرمین)دا دەسەڵاتدارن و ئەو وڵاتەشیان بە ناوى خۆیانەوە کردووە، توخوا حەق نییە ئەمانە لە سەرسوڕهێنەرەکانى جیهاندا تۆمارکرێن؟ !

لە هەندێک لە تەفسیرەکانى قورئاندا هاتووە: نەمروود، کە خۆى لێ بووبوو بە خواو دەیگوت من خەڵکى زیندوو دەکەمەوە و دەیانمرێنم، چەند سەدەیەک پادشا بووە، ئێ کەسێک ئەو ماوە درێژە دەسەڵاتدار بێت زۆر ناهەقى نییە خۆى لێ بگۆڕێت! دەى دیارە ئەگەر بە درێژایى دەیان ساڵ کەسێک نەبێت بەڕووى دا بووەستێت و لە بەرانبەریدا دەنگ هەڵبڕێت، هەر دەمێنێت، ناسوپاسى دەکات و خۆى بە نەمر دەزانێت، دواییش ئەم ناشوکرییە سەرى لە قوڕ دەنێت ..

٤. زۆرینە چەپڵە بۆ دەسەڵاتدار دەکوتن و پێى سەرسامن .

بنەمایەکى تر لە بنەما قورئانییەکان ئەوەیە: بەردەوام زۆرینەى خەڵکى (عەوام)، خەڵکى ڕەشۆک سەرسامى دەسەڵاتدار و خاوەن موڵک و سوڵتانن و ملکەچى فەرمانەکانین. بەدەمى داچەقاو و چاوى ئەبڵەقەوە تێى دەڕوانن:"بەخوا موهیمە، پیاوى وەک خۆى نییە..چەند قۆزە! سەیرى چاکەتەکى بەرى!سەیرى وتارەکەى چەند مەزن بوو! برا والله ئەم خەڵکانەش هار بوونەو ئەجەلیان هاتووە واز ناهێنن و داواى چاکسازى دەکەن...". بەردەوام مەستى مەزنى وین.."ئۆتۆمبیلەکەى ژێرى، کۆشکە سەر لەنێو هەورەکەى، پاسەوانە وریا و چابووکەکانى، گورچوگۆڵییەکەى...!" بیریان چووە ئەوە هەمووى مالڕ و خوێنى وانە ئەو خواردوویەتى و بۆ خۆى بردووە...هەرچى بڵێت،"فەرمانتە گەورەم" و "سەرچاو" ى بۆ دەکەن .

خواى گەورە دەفەرموێت:[فَاسْتَخَفَّ قَوْمَهُ فَأَطَاعُوهُ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ]..الزخرف(٥٤)... (فیرعەون گەلەکەى چەوساندەوە و ئەوان بە گوێیان کرد بە ڕاستى ئەوانە گەلێکى لە فەرمان دەرچوو (فاسق) بوون. ئەو دەیکوشتن و دەیبڕین، کەچى دەیانگوت: بەڵێ گەورەم! تێى هەڵدەدان، دەیانگوت:"بەخوا زاتێکى مەزنە! برا سەرۆکى وات هەبێت حەیف نییە لە فەرمانى دەرچیت با هەندێ جار نانیشت ببڕێت و خزمەتیشت نەکات، چ قەیدیە خزمەتى کەیت و گوێڕایەڵى بکەیت؟"! میللەتێک وا بێت لە ڕێ لادەر و پووچە .

٥. زۆریـــنەى خەڵــــکى هەر پەنــد وەرنــاگرن ..

 [فَجَعَلْنَاهَا نَكَالًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا وَمَوْعِظَةً لِلْمُتَّقِينَ]..البقرە(٦٦).(کردمانن بە پەند بۆ دەورووبە و پاشە خۆیان و، ئامۆژگاریش بۆ پارێزکاران). کێ پەند وەردەگرێت؟ بە دڵنیاییەوە ئەوانەى لە خوا دەترسن و تەقوایان هەیە، بە داخەوە دەسەڵاتدارى لەم چەشنەیش زۆر کەمە !
.....کۆتایی بەشی سێیەم                                                                                                                                               
_____________________________________________________________________________________________

:لینکی بەشەکانی تر
بەشی یەکەم
بەشی دووەم

amitriptylin pris smertehvorvikan.site amitriptylin tinnitus
loperamid ratiopharm loperamid za decu loperamid 4mg
تاگەکان    
نامە فیلم باران خاڵبەندی گۆرانی یاری ئیلحاد مانا شەهید عیرفان دەربارەی کتێب عاشوورا بوووژانەوە حەج زانست
فیکر
2017-03-28 کۆمێنت 2122 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی