چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (عه‌بدولعه‌لی بازرگان)دا
وه‌رگێڕانی: عه‌لی حسێن حه‌سه‌ن
پێداچوونەوەی: قانع خورشید
بەشی یەکەم
عه‌بدولعه‌لی بازرگان كێیه؟
عه‌بدولعه‌لی بازرگان، قورئانناسی ئێرانی، له‌دایكبووی ساڵی (1943)ی تاران و كوڕی ڕووناک‌بیری ناسراوی ئێرانی، مه‌هدی بازرگانه. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ئەندازیاریی تەلارسازیدا. له سییه‌كانی ته‌مه‌نیدا ده‌ستی به نووسین كردووه و تا ئێستا نزیکەی بیست كتێبی چاپ بووه كه زۆربەیان لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانین، له گرنگترین كتێبه‌كانی: (كلماتی از قرآن)، (شرحی بر دعای كمیل)، (اختلاف در امت واحد)، (آزادی در قرآن)، (نظم قرآن: چوار به‌رگ) و (حروف مقطعه در قرآن). له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌ستی به ته‌فسیری قورئان، به شێوه‌ی زاره‌كی، كرد و توانیی له زیاد له سێسه‌ت گوتاری یه‌ك سه‌عاتیدا، ته‌واوی قورئان ته‌فسیر بكات. بازرگان له ڕوونكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئاندا خاوه‌نی شێوازی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ئه‌و به زمانێكی ساده، مانای قووڵ ده‌گه‌یه‌نێت و له یه‌ك كاتدا، هه‌م كه‌سی ئاسایی و ساده و هه‌م شاره‌زا و خاوه‌نتێڕامان قایل ده‌كات. بازرگان بڕوایه‌كی پته‌وی به لێكدانه‌وه‌ی قورئانی بۆ ئیسلام هه‌یه و بڕوای وایه، قورئان هیچ بوار و لایه‌نێكی ژیانی پشتگوێ نه‌خستووه. خاوه‌نی سه‌تان گوتاری نووسراو و زاره‌كییه له‌باره‌ی قورئان، ئیسلام، دینداری و پیادەکردنی دین، كێشه هه‌نووكه‌یییه‌كانی وڵاتانی ئیسلامی به‌تایبه‌ت ئێران، ڕووداو و پێشهاته جیهانییه‌كانه‌وه و له سه‌رجه‌م گوتاره‌كانیدا، له دیدگایه‌كی قورئانییه‌وه له پرسه‌كان ده‌ڕوانێت. ئێستا له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه و له چالاكییه هزرییه‌كانی به‌رده‌وامه.
چاوپێكه‌وتن: ئایا قورئان پارێزراوە؟
پرسیار: به‌پێی یه‌كێك له گێڕانه‌وه مێژوویییه‌كان وا ده‌رده‌كه‌وێت دوای مه‌رگی حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا تا سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی سێیه‌م، ده‌قی قورئان به‌و جۆره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌ستی ئێمه‌دایه، كۆ نه‌كرابێته‌وه. هه‌رچه‌نده ده‌گوترێت ئه‌و كاته‌ی پێغه‌مبه‌ریش له ژیاندا بوو، ئایه‌ت و سووره‌ته‌كان جاروبار نووسراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه كۆكردنه‌وه‌ی كۆتاییی ده‌قه‌كه و ڕیزبه‌ندیی ئایه‌ت و سووره‌ته‌كان، به‌و جۆره‌ی ئه‌مڕۆ بوونی هه‌یه، پێوه‌ست بێت به سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی سێیه‌مه‌وه. به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی مێژووی كۆكردنه‌وه‌ی قورئان، وا ده‌رده‌كه‌وێت له‌و ده‌مه‌دا هه‌ندێك ڕاجیاییش هه‌بووه و به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی خه‌لیفه عوسمان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی قورئان داینابوو، كه ده‌بوو هه‌ر ئایه‌تێك دوو شایه‌تی هه‌بووبا، بڕێك له‌و ئایه‌ت یان سووره‌تانه‌ی هاوه‌ڵانی نزیك له پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌یانگێڕانه‌وه به‌ڵام شایه‌تی دیكه‌یان نه‌بوو، وه لاوه نران و هه‌روه‌ها وا دیاره بڕێك سووره‌ت و ئایه‌ت باس ده‌كران كه ناكۆكییان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام به هۆی هه‌بوونی دوو شایه‌ته‌وه، له ده‌قه‌كه‌دا جێیان كرایه‌وه. ده‌گوترێت خه‌لیفه عوسمان بۆ گێڕانه‌وه و گوتنی هه‌ر ئایه‌تێك، دیارییه‌كی دانابوو و جا له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌گه‌ری هه‌یه كه‌سانێك ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردبێت و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات، ده‌ربڕینگه‌لێكیان به ناوی ئایه‌ته‌وه بردبێته كن حه‌زره‌تی عوسمان. بۆ نموونه ده‌گوترێت بڕێك له‌و ده‌ربڕینانه‌ی عائیشه به ناوی ئایه‌ته‌وه ده‌یگێڕانه‌وه، پشتگوێ خران و یان ئایه‌ته‌یلێك بۆ ده‌قه‌كه زیاد كران كه گریمان ئیبن عه‌باس به به‌شێك له قورئانی دانه‌ده‌نان. پرسیار ئه‌وه‌یه به له‌به‌رچاوگرتنی به‌ڵگه‌كان، خوێندنه‌وه‌ی ئێوه بۆ قۆناغی كۆكردنه‌وه و نووسینه‌وه‌ی قورئان چییه؟ ئایا به‌سه‌رهاتی نووسینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌قی قورئان، ناتوانێت گومانی ئه‌وه‌ی گۆڕین و ده‌ستكاری له ده‌قه‌كه‌دا ڕووی دابێت، دروست بكات؟ چۆنچۆنی ده‌كرێت دڵنیا بین له‌وه‌ی ده‌قی قورئان، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌شدا ده‌ستكاریی نه‌كراوه؟
وه‌ڵام: به بۆچوونی من، ئه‌گه‌ر له تاوتوێكردنی چۆنیه‌تیی كۆكردنه‌وه‌ی قورئاندا، له ڕوانگه‌ی مرۆڤی مۆدێرنی ئه‌مڕۆوه، كه له هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا له‌گه‌ڵ كتێب و كۆمپیوته‌ردا له شاره گه‌وره‌كاندا ده‌ژی، له پرسه‌كه بڕوانین، و هۆكاری كات و شوێن و نزیكیی چوارده سه‌ته له‌مه‌وبه‌ری موسڵمانانی سه‌ره‌تا و قورئان پشتگوێ بخه‌ین، ئه‌وه تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بین .
زۆرینه‌ی زانا ڕۆژئاوایییه‌كان كه له‌باره‌ی شێوازی ڕێكخستن و كۆكردنه‌وه‌ی قورئانه‌وه، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت یان ئامانجی تر، لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن و هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ره‌وانی قورئانیی _به ناسنامه یان به ڕاست_ موسڵمان به شوێنكه‌وتنی ئه‌وان، كه له كه‌شوهه‌وا و فه‌رهه‌نگی نووسینی ئه‌م ڕۆژگاره‌دا به سه‌تان داڵغه و سه‌رقاڵیی هزرییه‌وه ده‌ژین، ئازادیی زه‌ینی و ڕه‌هه‌نده‌كانی فه‌رهه‌نگی زاره‌كی و توانستی ئه‌زبه‌ركردن له فه‌رهه‌نگێكدا كه شیعر و شاعیری تێیدا له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بوونه و قورئانیش شیعرئاسا دانراوه، له بیر ده‌به‌نه‌وه و به چاویلكه‌ی ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌كیی دوێنێ ده‌ڕوانن .
با سه‌ره‌تا چه‌ند ڕاستییه‌ك بخه‌مه ڕوو تا پتر هه‌ست به بارودۆخی ده‌می دابه‌زینی قورئان بكه‌ین :
1. قورئانی ئاسایی له شه‌شسه‌ت لاپه‌ڕه زیاتره، بۆ ئێمه‌ی فارس یان ڕۆژئاوایییه‌كان، وێناكردنی له‌به‌ركردنی ئه‌م ئه‌ندازه‌یه، له ڕاده به‌ده‌ر گران و دژوار دێته به‌رچاو، به‌ڵام سه‌رنجی ئه‌و ڕاستییه ناده‌ین قورئان به درێژاییی بیستوسێ ساڵ دابه‌زیوه و موسڵمانان له‌پڕ ڕووبه‌ڕووی كتێبێك نه‌بوونه‌ته‌وه تا بیانه‌وێت له‌به‌ری بكه‌ن. ئه‌گه‌ر تۆ بیستوسێ ساڵ لێكدانی ژماره‌ی ڕۆژه‌كانی ساڵ بكه‌یت، و ئه‌وسا له‌گه‌ڵ (6236) ئایه‌تی قورئاندا (به چاوپۆشین له ڕاجیاییی گچكه‌ی ڕیزبه‌ندیی كوفه‌یی و به‌سره‌یییه‌كان و...) به‌راوردی بكه‌یت، ده‌بینیت به شێوه‌یه‌كی ناوه‌ند هه‌ر ڕۆژێك كه‌متر له یه‌ك ئایه‌ت بۆ موسڵمانانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر دابه‌زیوه .
2. هه‌وه‌ڵین بڕواداران له‌گه‌ڵ ئه‌م وشانه‌دا ده‌ژیان، ئه‌م وشانه بووبوونه گشت ژین و ناسنامه‌یان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه له ماڵ و شاریان ئاواره ده‌بوون، داركاری ده‌كران، ده‌كوژران. پێوه‌ندیی ئه‌وان به‌م ده‌قه‌وه، كه له نوێژی پێنجوه‌خته‌ی ڕۆژانه‌دا، لانی كه‌م ده جار پاش سووره‌تی فاتیحه، سووره‌تێكی دیكه‌ی قورئانیان ده‌خوێند و هه‌ندێكیان سێیه‌كی شه‌و، نیوه و ته‌نانه‌ت زیاد له نیوه‌ی شه‌ویان به چاوبڕین له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان، به ڕاز و نیاز به‌سه‌ر ده‌برد و قورئانیان تێدا پاته ده‌كرده‌وه و دووباره‌خوێنیان ده‌كرد، ئاسمان تا ڕێسمان جیاواز بوو له پێوه‌ندیی زۆرینه‌ی موسڵمانانی ناسنامه‌ییی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ قورئاندا، كه ئه‌م ئامانج و بیروبڕوایه‌یان له بابوباپیرانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه. هێشتاش به‌ته‌ماین گومان له ئه‌مانه‌تپارێزیی ئه‌وان له پاراستنی شتێك‌دا كه له گیانی خۆیان و منداڵه‌كانیان زیاتر خۆشیانده‌ویست، بكه‌ین؟ ده‌ڵێن هه‌ركه‌س به گومانی خۆی بوو به یار و هاوده‌می من (1). ئێمه به گومان و دوودڵی و خه‌یاڵپڵاویی خۆمان بۆ قورئان ده‌مانه‌وێت بڕیار به‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و پاراستنی قورئان له دڵ و له‌سه‌ر زمانی موسڵمانانی سه‌ره‌تای ئیسلامدا، به نووقاندنی چاوی خۆمان به ڕووی واقیعییه‌ته‌كانی ئه‌و كاته‌دا، بده‌ین .
3. موسڵمانانی سه‌ره‌تا كه ورده‌ورده و به شێنه‌یی قومقوم له په‌رداخی جه‌لال و جه‌مالی حه‌قیان خواردبووه‌وه، یان هه‌موو ئه‌وه‌ی به درێژاییی بیستوسێ ساڵ فێری بووبوون، له‌به‌ریان بوو، یاخۆ به‌شێكیان له یادگه‌دا بوو و یان به هۆی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی ئایه‌ته‌كانه‌وه، به‌م ئامۆژگارییه‌ی قورئان: "فاقرؤا ما تیسر من القرا‌ن: چه‌ندی بۆتان ده‌لوێت، قورئان بخوێنن، المزمل: 20"، شاره‌زای قورئان بوون به جۆرێك ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئایه‌تێكی به هه‌ڵه بخوێندایه‌ته‌وه، ده‌ستبه‌جێ به بیریان ده‌هێنایه‌وه. بۆ باشتر تێگه‌یشتن له‌م توانسته، ده‌توانن كۆمه‌ڵێك له ده‌رچووانی به‌شی ئه‌ده‌بییات بهێننه پێشچاو، ئه‌گه‌ر گریمان له دانیشتنێكدا كه‌سێك شیعرێكی حافز به هه‌ڵه بخوێنێته‌وه، ئایا ده‌كرێت هیچكام له‌وان بۆی ڕاست نه‌كه‌نه‌وه؟ ئه‌و جیاوازییه‌ش بزانن ئه‌و كۆمه‌ڵه ته‌نیا چوار ساڵ سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ ده‌یان شاعیر و هه‌زاران شیعردا هه‌بووه، به‌ڵام موسڵمانانی سه‌ره‌تا بیستوسێ ساڵ ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌ك كتێبدا بوونه، كامیان ئاسانتره؟ ئه‌مڕۆش ئه‌گه‌ر موسڵمانێك ڕۆژی ته‌نیا یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی قورئان به سه‌رنجدانی واتاكه‌ی، بخوێنێت، به ته‌واوی كه‌لامی قورئان له قسه‌ی تر جیا ده‌كاته‌وه .
4. به‌رچاوخستنی گومانكه‌رانی ڕۆژئاوایی بۆ قورئان، كتێبێك كه موسڵمانان بیستوسێ ساڵ به دڵ و گیان له‌گه‌ڵیدا ژیابوون، به جۆرێك نامۆ پیشان ده‌دات كه به قسه‌ی جه‌نابت، بڕێك سووره‌ت و ئایه‌ت كه ته‌نانه‌ت هاوه‌ڵانی نزیكی په‌یامبه‌ر و عائیشه‌ی هاوسه‌ری كاتی كۆكردنه‌وه‌ی قورئان، ده‌یانگێڕانه‌وه، به هۆی نه‌بوونی شایه‌ته‌وه وه لاوه نراون! و یان به پێچه‌وانه‌وه، كۆمه‌ڵێك ئایه‌ت هه‌رچه‌نده ناكۆكییشیان له‌سه‌ر بووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو شایه‌تیان هه‌بووه، له ده‌قه‌كه‌دا جێیان كراوه‌ته‌وه! بانگه‌شه‌ی نه‌زانانه‌تر ئه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌لیفه عوسمان بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌ر ئایه‌تێك خه‌ڵاتێكی دانابووه، كه‌سانێك هه‌ندێك شتی هه‌ڵبه‌ستراویان خزاندووه‌ته نێو قورئانه‌وه!! هه‌موو ئه‌م فیشه‌ك به تاریكینانه بێئاگایانه له بارودۆخێكدایه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا غیره‌ت و زه‌ینڕۆشنیی موسڵمانان بۆ ورده‌كارییه‌كانی قورئان له ئاستێكدا بوو كه ئه‌وه به‌ناوبانگه كه ئه‌بووزه‌ڕی غیفاری له‌وه‌ی حه‌زره‌تی عوسمان وێیه‌كی له سه‌ره‌تای ئایه‌تی سیوچواری سووره‌تی ته‌وبه (والذین یكنزون الذهب والفضه...) له خوێندنه‌وه‌یدا به جێ هێشتبوو، به توندی له خه‌لیفه تووڕه بووبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به سڕینه‌وه‌ی ئه‌م پیته، پێوه‌ندیی به ئایه‌تی پێش خۆیه‌وه نامێنێت .
په‌راوێز :
(1) ئه‌مه نیوه‌به‌یتێكی سه‌ره‌تای به‌رگی یه‌كه‌می مه‌سنه‌ویی مه‌ولانایه، به‌یته‌كه ئاوایه :
هر كسی از ظن خود شد یار من
از درون مــن نجسـت اسـرار من
سه‌رچاوه: سایتی فه‌رمیی عه‌بدولعه‌لی بازرگان
cialis generic dosage
diabetes and sexual dysfunction
free prescription discount cards
go cialis coupon card