من و ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز

ئەدەب 2015-09-16 کۆمێنت 3646 جار بینراوە

عه‌بدوڵا مه‌جید


حه‌مه‌ عومه‌ر عوسمان (ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز)، ئه‌و ناوه‌ی وه‌ك شاعیری پاییز و گه‌ڵاڕێزان زۆر وه‌خت بیستبووم و سه‌روكه‌له‌شیم جگێك جاران به‌ر چاو كه‌وتبوو، _هه‌رچه‌ند نه‌ به‌ وردی ده‌ هیچ تێكستێكی ڕامابووم، نه‌ دیوانه‌كه‌شیم به‌ر چاو كه‌وتبوو_ لێ چ وه‌خت نه‌ك هه‌ر سه‌رسامی نه‌بووبووم بگره‌ كه‌یفیشم پێی نه‌ده‌هات. دوای ئه‌وه‌ی یه‌ك دوو شیعرێكیم له‌ نووسینه‌كانی مامۆستا و هاوڕێم (قانع خورشید)دا به‌ر دیده‌ كه‌وت، زۆر زۆرم پێ جوان بوون و زێده‌ڕۆی نییه‌ گه‌ر بێژم یه‌كه‌م جارم بوو شیعری وا ناسك و ته‌ڕ و پاراو و پڕ مانا وه‌خوێنم. ئیدی بوویه‌ مه‌راقم و به‌ خۆم گوت هه‌رچونێك بێتن هه‌ر ده‌بێت دیوانه‌كه‌ی وه‌ ده‌ست بخه‌م. ئه‌وێ ڕۆژێ ده‌گه‌ڵ زانا لاهووری هاوڕێم باسی شیعرمان ده‌كرد، له‌ پڕ ناوی (ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز) قیت بوویه‌وه‌ و ئیدی وێكه‌وه‌ هاتین به‌ شان و باڵیدا، توومه‌ز زانایش له‌ من پتر شه‌یدایه‌تی. چما ده‌كرێ جوانناسێكی وه‌ك زانا به‌و جوانییه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی ژه‌نه‌ڕاڵی شاعیر له‌ شیعره‌كانیدا كێشاویه‌تی، كاریگه‌ر نه‌بێ؟! ئیتر دیوانه‌كه‌یم له‌و هاوڕێیه‌م وه‌رگرت و ده‌ستم دایه‌ خوێندنه‌وه‌ی. وای خوایه‌ ئه‌وه‌ دیوان‌ بوو یان كتێبی په‌رجوو، شیعر بوون یان جادوو، وشه‌ بوون یان گه‌وهه‌ر، پیت بوون یان گه‌ڵای ئاڵتوونی خه‌زان، ئه‌ی هاوار ئه‌وه‌ چ بوو؟! هه‌ر به‌ڕاستی كاك حه‌مه‌ عومه‌ر عوسمان، (ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز)ه‌. ئه‌م كتێبۆكه‌ شیعرییه‌ (له‌ غوربه‌تا)، به‌ وێنه‌ی دارێكی پاییزه‌ كه‌ باڕه‌ش ڕووتی كردبێته‌وه‌، نێو په‌ڕه‌كانی پڕپڕن له‌ گه‌ڵای زه‌ردی وه‌ریو، لێوانلێوه‌ له‌ ته‌نیایی، به‌رچاكێكه‌ له‌ ناڵه‌ و فوغانی جودایی، هه‌ر وشه‌یه‌كی فرمێسكێكی خوێناوییه‌... (یاسین عومه‌ر) له‌باره‌ی ژه‌نه‌ڕاڵی پاییزه‌وه‌ نووسیویه‌تی: "مرۆ وا هه‌ست ده‌كا ئه‌م پیاوه‌ پاییزی خوڵقاندووه‌." بێ گومان خودا ته‌نیا ئافرێنه‌ری ڕه‌هایه‌ و خوڵقاندنی سروشتیش هه‌ر كاری وییه‌، به‌ڵام منیش ته‌واو ئه‌و وه‌سفه‌ی كاك یاسینم به‌لاوه‌ دروسته‌. ئاخر ئه‌وه‌ی ئه‌م شاعیره‌ بناسێت و دیوانه‌كی وه‌خوێنێته‌وه‌، به‌ باشی ئه‌وه‌ فه‌هم ده‌كات خه‌زان چلۆن له‌ دڵی شاعیردا ڕه‌گی داكوتیووه‌ و له‌ چاوانیدا خۆی نما ده‌كات... (ژه‌نه‌ڕاڵ) ئه‌و پیاوه‌ی دوكه‌ڵی جگه‌ره‌كه‌ی ده‌كاته تارایه‌كی خه‌مناك بۆ بووكی گه‌ڵاڕێزان. قامكه‌كانی له‌ ملی خامه‌كه‌ی ده‌كات و بۆ بێنه‌وایی گه‌ڵا وه‌ریوه‌كان له‌سه‌ر سنگی په‌ڕه‌یه‌ك شیوه‌ن ده‌گێڕێ. شیعرێلێكی له‌ قه‌فه‌زی كتێبێكدا به‌ند كردووه‌ كه‌ به‌ چه‌شنی گیربوونی مروارییه‌ ده‌ نێو كوێچكه‌ ماسیدا
.
(قانع خورشید) و (ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز)، به‌ چه‌شنێ خه‌زانیان ده‌ دڵمدا خۆشتڤی و ده‌ چاوانمدا پڕ ڕه‌نگ كردووه‌، به‌ بینیی هه‌ر گه‌ڵایه‌كی زه‌رد دڵم داده‌خورپێ، هه‌ر ساڵێك له‌ سه‌روبه‌ندی نزیك بوونه‌وه‌ی مانگی گه‌لاوێژدا نه‌شئه‌ ده‌مگرێ.
ژه‌نه‌ڕاڵ گیان پاییز وا به‌ڕێوه‌یه‌، گه‌ڵاكان ده‌سته‌ودامانن تاكو ئیزنی هه‌ڵوه‌رینیان بده‌ی. لێت ده‌خوازم به‌ سه‌ربازێكی گوێڕایه‌ڵی خۆتم قبوڵ بكه‌یت و، پێكه‌وه‌ بڕۆینه‌ لای دره‌خته‌ ته‌نیاكان و كڵاوه‌كانمان بكه‌ینه‌ سه‌ر چڵه‌ ڕووته‌كانیان. به‌ پاڵتۆكانمان جه‌سته‌ی به‌ باڕه‌ش ڕووت بووه‌وه‌یان داپۆشین. به‌ ئه‌شكی چاوانمان ڕه‌گی وشكیان ئاوڕێژ بكه‌ین... پێكه‌وه‌ دڵۆپ دڵۆپ خوێنی دڵمان به‌سه‌ر شوێنپێكانی كۆچی ئازیزدا بتكێنین.


did my boyfriend cheat open would my boyfriend cheat
cheat boyfriend go i cheated on my boyfriend with a black guy
cheat on wife I cheated on my husband why do husbands cheat
will my wife cheat again megaedd.com why most women cheat
why wife cheated what makes people cheat women who cheat on men
wives cheat reasons people cheat dating site for married people
all wives cheat tfswhisperer.com most women cheat
photo deals walgreens open walgreens photo book coupon code
why wife cheat fangstoptimering.dk married men having affairs
stock spy android xn--sorpendlerklub-sqb.dk free text spy app for android
cvs promo allindiasweetsrestaurant.com prescription discounts cards
coupon for prescription pfizer viagra coupons drug coupon
discount prescription drug card new prescription coupons drug coupon
lower blood sugar diabetes affect sexuality treatment for diabetes
side effects of viagra use viagra for sale uk how to buy viagra online
cialis savings and coupons prescription savings cards prescription coupon
viagra torta viagra mire j? viagra hat?s
buscopan vidal link buscopan medicament
triatec triatec wikipedia triatec torrino
2015 cialis coupon drug prescription card free prescription cards discount
تاگەکان    
کتێب شەڕ ئیسرائیل ئەنیمی خاڵبەندی مۆدێرنە کونە ڕەشەکان سۆفیگەری ئایین ئەدەبیاتی فارسی یاری ڕەزا بابایی عیرفان ستەم قوتابخانەکانی نوور
ئەدەب
2015-09-16 کۆمێنت 3646 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی