و: ڕێناس احمد
شتێكی تر له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌ین، ئه‌ویش وشه‌ی (كلما)یه‌، كه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت چه‌ندین جار پێغه‌مبه‌ر(ص) هاتووه‌ته‌ ژووره‌وه‌ و قسه‌ی نه‌كردووه‌، تاكو دواجار فه‌رموویه‌تی دونیام بیرده‌خاته‌وه‌، هه‌روه‌ك ئیمامی نه‌وه‌وی له‌ شه‌رحی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌ڵێ: "هذا محمول على أنه كان قبل تحريم إتخاذ ما فيه صورة، فلهذا كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يدخل، ويراه، ولا ينكره قبل هذه المرة الاخيرة". واته‌: (ئه‌مه‌ پێش ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌كارهێنانی شتێك وێنه‌ی تێدا بێت حه‌رام بكرێت، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر(ص) ده‌هاته‌ ژووره‌وه‌ و ده‌شیبینی و ئینكاریشی نه‌ده‌كرد، مه‌گه‌ر كۆتا جار). دیسان ئه‌م لێكدانه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌ له‌به‌ر دووهۆ:

یه‌كه‌م: هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان نییه‌ ئه‌وه‌ بسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌م فه‌رموودانه‌ پێش حه‌رامكردنی وێنه‌ هاتوون.

دووه‌م: به‌ پێی قسه‌كه‌ی ئیمامی نه‌وه‌وی؛ كۆتاجار كه‌ پێغه‌مبه‌ر(ص) هاته‌ ژووره‌وه‌ بڕیاری حه‌رامكردنی هاتبوو بۆیه‌ لابه‌لا ئاماژه‌ی دا لا ببرێ، به‌لام ئه‌وه‌ش جێی پرسیاره‌ بۆچی پێغه‌مبه‌ر(ص) به‌ئاشكرا نه‌یوت: عائیشه‌! ئه‌مه‌ لاده‌، ئیتر ئه‌مه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی ئێمه‌دا حه‌رامه‌؟! مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ بۆ ڕاسته‌وخۆ نه‌یفه‌رموو؟! چون ئێره‌ شوێنى ڕوونكردنه‌وه‌ى حوكمه‌كه‌یه‌تى، ڕووننه‌كردنه‌وه‌كه‌یشى یانى حوكمێكى وا له‌ ئارادا نییه‌، وه‌ك زانایان له‌ بنه‌ماى (السكوت فی موضع الحاجه‌ بیان)دا ئه‌مه‌یان كردووه‌ته‌ یاسا!

ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ ماوه‌ وێنه‌ هێنراونه‌ته‌ ماڵی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(ص)، به‌لام ئه‌و له‌ سه‌ره‌تای بانگه‌وازدا له‌ ترسی شیرك و دواتریش له‌به‌ر زوهد و دونیانه‌ویستی ڕێگه‌ی پێ نه‌داوه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و په‌ردانه‌ی كه‌ ده‌كرانه‌ پاڵشت و پێغه‌مبه‌ر(ص) شانی له‌سه‌ر ده‌دانه‌وه‌، كه‌ زۆرینه‌ی زانایانیش به‌ دروستی ده‌زانن ئه‌گه‌ر بكرێته‌ پاڵشت و سه‌رنیا یان بخرێته‌ ژێر پێوه‌.

 جوانترین كۆكردنه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشه‌وا یوسف قه‌ره‌زاوی كردوویه‌تی، ئه‌و ده‌ڵێت: "لێره‌دا ئه‌گه‌رێكی تریش هه‌یه‌ بۆ ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه‌ له‌باره‌ی وێنه‌ و وێنه‌گرانه‌وه‌ هاتوون، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ر(ص) له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ستی توند گرتووه‌ له‌به‌ر نزیكیی كات و سه‌رده‌مه‌كه‌ی له‌ سه‌رده‌می بتپه‌رستی و ڕێزگرتن و پیرۆزڕاگرتنی وێنه‌ و په‌یكه‌ره‌وه‌، به‌لام كاتێك بیروباوه‌ڕی یه‌كتاپه‌رستی له‌ ناخی مرۆڤه‌كاندا دامه‌زرا و له‌ دڵ و بیردا ڕه‌گی داكوتا، پێغه‌مبه‌ر(ص) ڕێگه‌ی به‌و وێنانه‌ دا كه‌ به‌رجه‌سته‌ نین و ته‌نیا نه‌قش و ڕه‌سمن، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا به‌ بوونی په‌رده‌ی وێنه‌دار له‌ ماڵه‌كه‌یدا و، ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا به‌ دروستكردنی وێنه‌ له‌ ناو جل و پۆشاكدا _ئاماژه‌یه‌ بۆ (إلا ما كان رقما فی الثوب)، كه‌ دواتر باسی ده‌كه‌ین_ یان په‌رده‌ی دیوار"1.

شێخ قه‌ره‌زاوى جیاوازی كردووه‌ له‌ نێوان وێنه‌ی به‌رجه‌سته‌ و بێ جه‌سته‌دا، كه‌ ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ باسمان كرد هیچ جیاوازییه‌ك له‌ نێوانیاندا له‌ ڕووی حوكمه‌وه‌ نییه‌.

یه‌كێكی تر له‌ هۆكاری لابردنه‌كه‌شی تایبه‌تمه‌ندیی پێغه‌مبه‌ره‌(ص) _كه‌ دواتر باسی ده‌كه‌ین_ كه‌ بۆی دروست نه‌بووه‌ بچێته‌ ماڵێكی ڕازاوه‌وه‌.

خاڵێكی تریش كه‌ ئه‌توانین ئه‌م ئیشكاله‌ی پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه‌: (عن القاسم عن عائشه رضي الله عنها أنها اشترت نمرقة فيها تصاوير فقام النبي صلى الله عليه وسلم بالباب فلم يدخل فقلت أتوب إلى الله مما أذنبت. قال: "ما هذه النمرقه؟" قلت: لتجلس عليها وتوسدها. قال: "إن اصحاب هذه الصور يعذبون يوم القيامة، يقال لهم أحيوا ما خلقتم وإن الملائكة لا تدخل بيتا فيه الصورة")2.

واته‌: (قاسمی كوڕی محمد _برازای عائیشه‌_ له‌ عائیشه‌وه‌ گێڕاویه‌تیه‌وه‌ كه‌ (نمرقه‌)3یه‌كی كڕی وێنه‌ی تێدا بوو، جا پێغه‌مبه‌ر(ص) له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستا و نه‌هاته‌ ژووره‌وه‌، عائیشه‌ فه‌رمووی: په‌شیمانی ده‌ره‌بڕم له‌وه‌ی كردوومه‌ _یانی تۆبه‌ بێ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا چیم كردووه‌؟_، پێغه‌مبه‌ریش(ص) فه‌رمووی: ئه‌م پاڵشته‌ چییه‌؟ وتم: بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری دانیشیت و پاڵی پێوه‌ بده‌ی. پێغه‌مبه‌ر(ص) فه‌رمووی: خاوه‌نی ئه‌م وێنانه‌ له‌ ڕۆژی دواییدا سزا ده‌درێن و پێیان ده‌وترێت ئه‌وه‌ی دروستتان كردووه‌ زیندووی بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها مه‌لائیكه‌ ناچێته‌ مالَێكه‌وه‌ وێنه‌ی تێدا بێت).

ئه‌م فه‌رمووده‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌كارهێنانی وێنه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی دروست نییه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێڕێزیش بكرێت، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر (ص) ڕێگری كردووه‌ له‌وه‌ی بشكرێته‌ پاڵشت.

به‌لام ئه‌وه‌ زانراوه‌ كه‌ نابێت له‌سه‌ر یه‌ك فه‌رمووده‌ بڕیار بده‌ین، چون فه‌رمووده‌كانی تر باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوای دڕاندنی، ئه‌و په‌ردانه‌ی وێنه‌یان تێدا بووه‌، كردوویانه‌ته‌ پاڵشتێك یان دووان، یان ئه‌كرێ بوترێت ئه‌و وێنه‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری(ص) ئه‌وه‌نده‌ توڕه‌ كردووه‌، وێنه‌یه‌ك بووه‌ له‌ لایه‌ن موشریك یان مه‌سیحییه‌كانه‌وه‌ به‌ پیرۆز دانراوه‌ و، به‌ هه‌ر جۆرێك بوو بێت هاتووه‌ته‌ ماڵه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریشه‌وه‌(ص)، ئه‌ینا جێگه‌ی ئه‌و هه‌موو توڕه‌بوون و بڕیاره‌ نییه‌، چون له‌ فه‌رمووده‌كانی تر به‌ ئاشكرا باسی كردنی په‌رده‌كان به‌ پاڵشت ده‌كات. بۆ تێگه‌یشتن له‌م فه‌رموودانه‌ كه‌ له‌ عایشه‌وه‌ هاتوون و بوونه‌ته‌ دوو به‌شه‌وه‌، هه‌ندێكیان به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ حه‌ڵاڵی ده‌زانن و هه‌ندێكیشیان به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ حه‌رامی ده‌زانن، با بچینه‌ خزمه‌ت (قاسمی كوڕی محه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌بوبه‌كر)_ برازای عائیشه‌_ كه‌ خۆی گێڕه‌ره‌وه‌ی فه‌رمووده‌كه‌یه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ حه‌وت زاناكه‌ی مه‌دینه‌ و، باشترینی سه‌رده‌می خۆی بووه‌، بزانین ئه‌و چۆن لێی گه‌یشتووه‌:"نقل ابن إبى شيبه عن القاسم بن محمد بسند صحيح ولفضه عن ابن عون (قال دخالت على القاسم وهو بأعلى مكه في بيته، فرأيت في بيته حجله فيها تصاوير القندس والعنقاء"4 واته‌: (ئیبن ئه‌بی شه‌یبه‌ له‌ قاسمی كوڕی محمده‌وه‌ به‌ سه‌نه‌دێكی ڕاست ئه‌مه‌ى هێناوه‌: ئیبن عه‌ون ئه‌ڵێ چوومه‌ لای قاسم له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه‌ له‌ سه‌رووی مه‌كه‌وه‌ بوو، له‌ مالَیدا (حجله‌)5م بینی وێنه‌ی قوندوس و عنقای تێدا بوو)6. ئه‌مه‌ تێگه‌یشتنی قاسمی كوری محه‌ممه‌ده‌، هه‌رچه‌نده‌ ئیبن حه‌جه‌ر به‌م تێگه‌شتنه‌ی ڕازی نییه‌!

2) دووه‌م به‌ڵگه‌ش: (عن بسر بن سعيد عن زيد بن خالد عن أبى طلحه صاحب رسول الله صلى الله عليه وسلم قال إن رسول صلى الله عليه وسلم قال: "إن الملائكة لا تدخل بيتا فيه الصورة"،قال  بسر ثم اشتكى زيد فعدناه فإذا على بابه ستر فيه صورة فقلت لعبيدالله ربيب ميمونة زوج النبي صلى الله عليه وسلم ألم يخبيرنا زيد عن الصور يوم الأول فقال عبيد االله: ألم تسمعه حين قال: "إلا رقما فى ثوب")7. واته‌: له‌ بوسری كوڕی سه‌عیده‌وه‌ له‌ زه‌یدی كوڕی خالده‌وه‌ له‌ ئه‌بو ته‌ڵحه‌ی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(ص) هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ر(ص) فه‌رموویه‌تی: مه‌لائیكه‌ ناچێته‌ ماڵێكه‌وه‌ وێنه‌ی تێدا بێت، بوسر ئه‌ڵێ  دوای ماوه‌یه‌ك زه‌ید نه‌خۆش كه‌وت و سه‌رمان لێدا، له‌به‌ر ده‌رگاكه‌ی په‌رده‌یه‌ك هه‌بوو وێنه‌ی تێدا بوو، وتمه‌ عوبه‌یدوڵلا _كه‌ لای مه‌یمونه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر(ص) گه‌وره‌ بوو بوو_: ئه‌ی زه‌ید، ڕۆژی یه‌كه‌م له‌باره‌ی وێنه‌وه‌ قسه‌ی بۆ نه‌كردین؟! (عوبه‌یدوڵلا)ش وتی ئه‌ی گوێت لێ نه‌بوو كه‌ فه‌رمووی: مه‌گه‌ر وێنه‌یه‌ك له‌ناو جل و به‌رگدا بێت؟ لێره‌دا زه‌ید په‌رده‌شی هه‌روه‌ك جل و به‌رگ داناوه‌ و به‌ ئاسایی زانیوه‌.

ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ به‌ڵگه‌ له‌ دژى ئه‌وانه‌یشى خه‌لَكى به‌وه‌ ده‌ترسێنن كه‌ گوایه‌ ئه‌گه‌ر فانیلا و كراسه‌كانى به‌ریان وێنه‌یان پێوه‌ بێت نوێژیان قبووڵ نابێت. پێشنوێژى وا هه‌یه‌ نوێژخوێنى له‌ مزگه‌وت ده‌ركردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وێنه‌ى تیمساحێكى بچووك به‌ تیشێرته‌كه‌ى به‌ریه‌وه‌ بووه‌! له‌ كاتێكدا ده‌قى ئه‌م فه‌رمووه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت بوونى وێنه‌ به‌ جلوبه‌رگه‌وه‌ ئاسایى. مه‌گه‌ر وێنه‌ی بت و په‌رستراوێك بێت یان وێنه‌یه‌كى ڕووتى ناشیرین.

 +++++++++++++++++++++++
1-الحلال و الحرام / د.يوسف القرضاوي... ص102 ، مكتبة وهبة
2-صحيح البخاري/ باب من كره القعود على الصور، برقم:5612
3-ياني: سةرين، سةرنيا، پالَشت، پشتي، باليف..
4-فتح الباري، ابن حجر في شرح الحديث رقم: 5499
5-په‌رده‌یه‌كه‌ له‌ ناو ماڵدا بۆ ڕازاندنه‌وی ماڵ هه‌ڵده‌واسرێت، به‌تایبه‌ت بۆ شه‌وی زاوایی... (ویَنه‌ و په‌یكه‌ر)ی حه‌سه‌ن پێنجوێنی.
6-قندوس: سه‌گی ئاویشی پێ ده‌وترێت، گیاندارێكی چوارپێیه‌ و كلكێكی فشه‌ڵی هه‌یه‌، ئه‌ندازیاری دروستكردنی پرده‌ له‌ جۆگه‌ و ڕٍووباره‌ بچوكه‌كاندا...
عنقا: په‌له‌وه‌رێكی ئه‌فسانه‌ییه‌. 
7-أخرجه البخاري في باب من كره القعود على الصورة برقم: 5613 ، ومسلم.
@@@@@@@@@@@@@@@@
به‌شه‌كانی پێشوو
پێشه‌كيی كتێبی (په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌نێوان ده‌ق و واقيعدا)
پێشه‌كیی نووسه‌ر: كتێبی (پەیكه‌ر و وێنه‌ له‌نێوان ده‌ق و واقيعدا) (دووه‌م)
په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌ نێوان ده‌ق و واقيعدا (سێیه‌م)
په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌ نێوان ده‌ق و واقيعدا (چواره‌م)
په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌ نێوان ده‌ق و واقيعدا (پێنجه‌م)
په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌ نێوان ده‌ق و واقيعدا (شه‌شه‌م)





 


kamagra go dutasteride pill
levofloxacin 500mg site synthroid 50mcg
cipro click ventolin 2mg
viagra coupons printable click viagra savings and coupons
can i take antabuse and naltrexone can i take antabuse and naltrexone can i take antabuse and naltrexone
free prescription discount cards drug coupon card cialis coupon card
sirdalud 6mg areta.se sirdalud
triatec triatec wikipedia triatec torrino
toilax vejledning edanmarkhalsbrand.site toilax microlax

Share :

بابەتی زیاتر

زۆرترین سەردان کراو

پرسیار و وەڵام
پێنووسی تۆ
At the same time, the US Pacific Command spokesman rolex uk Dave Benham confirmed to the media, the rolex replica watches headquarters in Hawaii time 15 at 11:21 (Beijing time at 5:21 on the replica rolex watches 16th) to detect North Korea in the missile test The Benham said the missile had exploded immediately after the launch. The US military is assessing what kind of missiles the test shot is.
بێوه‌فایی...

یوسف مه‌لا خه‌لیل


خەمۆکى ...

دڵشاد ئیبراهیم




کتێب
  • شتێكی كه‌م له‌باره‌ی (یاشار كه‌مال) و (ت
  • په‌یكه‌ر و وێنه له‌نێوان ده‌ق و واقیعدا‌
  • له‌باره‌ی ڕۆمانی (كاتژمێری بیست و پێنجه‌
  • زمان له‌ كتێبی (یه‌ک کاتژمێری ماوه‌ بۆ ن
  • قسه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ كتێبی پێشبینی لێزانه‌ ق
  • دیاردەی هەڵگەڕانەوە لە دین
ڕاپرسی

شێوازی نوێی ماڵپەڕی هاوسانیت پێ چۆنە؟