و:هێمن خورشید
4. نه‌مریى:
یه‌كێكى تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى قورئان ئه‌وه‌یه كتێبێكى نه‌مره، تایبه‌ت نییه به قۆناغ و سه‌رده‌مێك یان به چه‌ند قۆناغ و چه‌رخێكى دیاریكراوه‌وه، به‌ڵكو كۆتا كتێبى دوا په‌یامبه‌ره، هه‌ربۆیش خوا خۆى ده‌یپارێزێت: [إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون] الحجر: 9 :(به‌دلَنیاییه‌وه ئێمه خۆمان قورئانمان دابه‌زاندووه‌و هه‌ر خۆیشمان ده‌یپارێزین). [وإنه لكتاب عزيزٌ، لا يأتيه الباطل من بين يديه ولا من خلفه] فصلت :41_42 :( به‌ڕاستى كتێبێكى ناوازه‌و پیرۆزه، هیچ ناڕێكىو ناڕه‌واییه‌كى تێدا به‌دیناكرێت).
به‌ڵگه‌ى ڕاستیى ئه‌م قسه‌یه‌یش: وا چوارده سه‌ده به‌سه‌ر دابه‌زینى قورئاندا تێده‌په‌ڕێت كه‌چى ده‌ڵێیت ئه‌و ڕۆژه‌یه وا هاتووه‌ته خواره‌وه، ڕێك وه‌ك ئه‌و كاته‌یه وا موحه‌ممه‌د(ص) ڕایده‌گه‌یاندو هاوه‌لآن وه‌ریانده‌گرت، پاش ئه‌وانیش نه‌وه له دواى نه‌وه، ئه‌م قورئانه له سنگدا پارێزراوه‌و به زمان خوێندراوه‌ته‌وه‌و له (موسحه‌ف)دا نووسراوه‌ته‌وه‌و، ده‌یان هه‌زار له كچ و كوڕى موسلَمانان له‌به‌ریانكردووه، ته‌نانه‌ت مێردمنالَه‌كانیشیان، به‌و عه‌جه‌مانه‌یشه‌وه كه زمانى قورئان_عه‌ره‌بى_نازانن .
له‌سه‌ر بانگخواز پێویسته به‌و گیانه‌وه قورئان بخوێنێته‌وه‌و به‌و فیكره‌وه بچێته خزمه‌تى كه: كتێبى هه‌موو زه‌مانێكه، ناشێت بخرێته چوارچێوه‌ى ڕۆشنبیریی سه‌رده‌مێكى تایبه‌ته‌وه یاخود له‌سه‌ر بیربۆچوونى نه‌وه‌یه‌كى دیاریكراو بژمێردرێت، چونكه ڕۆشنبیرییه‌كان پێشده‌كه‌ون و ئایدۆلۆژییه‌كان ده‌گۆڕێنو سه‌رده‌مو نه‌وه‌كان ده‌ڕۆن، وه‌لـێ كتێبى خوا هه‌ر وه‌كو ئه‌و ڕۆژه‌ى خودا دایبه‌زاندووه ده‌مێنێته‌وه.
5. گشتگیریى:
یه‌كێكى تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى قورئان گشتگیرییه، هه‌روه‌ك چۆن كتێبى هه‌موو زه‌مانێكه هه‌روا كتێبى گشت بواره‌كانى ئایینیشه. بنه‌ماكانى ڕێنوێنى خودایی و ڕێنیشاندانى ڕه‌ببانى نموونه‌ى: بیروبڕوا، سرووت، هه‌ڵسوكه‌وتو ڕه‌وشتى له خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها بنه‌ماكانى شه‌رعاندنى خودایی له: په‌رستن، ماملَه‌ت، كاروبارى خێزان‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به گه‌وره‌و گچه‌و نێوخۆیی و نێوه‌ده‌ولَه‌تییه‌وه باسكردووه. ته‌نانه‌ت درێژترین ئایه‌تى قورئان ده‌رباره‌ى ڕێكخستنى یه‌كێك له كاروباره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابه‌زیووه، ئه‌ویش نووسینه‌وه‌ى قه‌رزه .
له‌گه‌لا ئه‌وه‌یشدا قورئان كتێبى سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تییه، كتێبى سه‌راپاى ژیانه، هه‌ربۆیه خودا كردوویه‌تى به هى هه‌موو خه‌ڵكى و سه‌راپاى جیهان، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: [شهر رمضان الذي أنزل فيه القرآ‌ن هدى للناس] البقرة: 185:(ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه قورئانى تێدا نازلَكراوه، بۆ ڕێنوێنیكردنى خه‌ڵك). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: [إن هو إلا ذكرللعالمين] التكوير: 27:(ته‌نها بیرخستنه‌وه‌یه‌كه بۆ جیهانییان).
ئه‌و كتێبێك نییه تایبه‌ت بێت به ڕه‌گه‌زێك یان نیشتیمانێك یاخود هۆزێكى دیاریكراو.
كتێبێك نییه تایبه‌ت به عه‌قلَگه‌رایان و، سۆزگه‌رایان بێبه‌ش بكات، پێچه‌وانه‌كه‌یشى نییه، كتێبێك نییه ته‌نها بۆ كه‌سانى ڕووحانى و، ماتریالیسته‌كان بێبه‌رى بكات، پێچه‌وانه‌كه‌یشى ڕاست نییه. تایبه‌تى ده‌سه‌لاتداران نییه‌و بێ ده‌سه‌ڵاتانى فه‌رامۆشكردبێت، پێچه‌وانه‌كشى نادرووسته. بۆ ده‌ولَه‌مه‌ندان نییه‌و هه‌ژارى له بیركردبێت، بۆ هه‌ژارانیش نییه‌و زه‌نگینانى پشتگوێخستبێت. . ئه‌و كتێبى هه‌مووانه‌و ده‌ستوورى گشت لایه‌كه .
قورئان ده‌ستوورێكى گشتگیره، ئه‌و كه‌سه‌ى دایبه‌زاندووه په‌روه‌ردگارى هه‌موو شتانه، خۆى به ڕوونكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو شتێكى وه‌سفكردووه، ئاوا په‌یامبه‌ره‌كه‌ى كه بۆ ئه‌وى دابه‌زاندووه ده‌دوێنێت: [ونزلنا عليك الكتاب تبيانا لكل شىء وهدى ورحمة وبشرى للمسلمين] النحل: 89:(ئه‌م قورئانه‌شمان بۆ نازلَكردویت تا ڕوونكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو شتێك بێت، هه‌روه‌ها هیدایه‌تبه‌خش و میهربه‌خش و مژده‌به‌خشیشه به مسولَمانان) .
خه‌لیفه‌ى یه‌كه‌میش ده‌بێژێت: ئه‌گه‌ر ڕه‌شمه‌ى حوشترێكم لـــێ ونبێت، له قورئاندا ده‌یدۆزمه‌وه .
خوداوه‌ند قورئانى هه‌ر بۆ ئه‌وه دانه‌به‌زاندووه تا بوارى بیروباوه‌ڕ یان په‌رستن بۆ خه‌ڵك ڕوونبكاته‌وه‌و، به‌مه‌ش به كتێبێكى لاهوتى بژمێردرێت . یان ته‌نها باسى چاكه‌كارى و ئه‌ده‌بى هه‌ڵسوكه‌وت ناكات تا له ڕیزى كتێبه‌كانى بوارى ئه‌خلاقدا حیساب بكرێت. هه‌ر ته‌نها ڕاڤیارى شه‌رع و یاسایش نییه تا بلَێین كتێبێكى یاساییه، لـێ هه‌موو ئه‌و شتانه‌یش له خۆده‌گرێت، له هه‌موویشى گرنگتر ئه‌وه‌یه به شێوازێكى تاقانه و هۆنینه‌وه‌یه‌كى ناوازه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو .
تۆ فه‌رموو، ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ى سوره‌تى (البقره) بخوێنه‌وه:
[وإذا طلقتم النساء فبلغن أجلهن فأمسكوهن بمعروف أو سرحوهن بمعروف ولا تمسكوهن ضرارا لتعتدوا ومن يفعل ذلك فقد ظلم نفسه ولا تتخذوا آيات الله هزوا واذكروانعمة الله عليكم وما أنزل عليكم من الكتاب والحكمة يعظكم به واتقوا الله واعلموا أن الله بكل شي‌ء عليم، وإذا طلقتم النساء فبلغن أجلهن فلا تعضلوهن أن ينكحن أزواجهن إذا تراضوا بينهم بالمعروف ذلك يوعظ به من كان منكم يؤمن بالله واليوم الأخر ذلكم أزكي لكم وأطهرُ والله يعلم وأنتم لا تعلمون] البقرة: 231_232 :(هه‌ركاتێك هاوسه‌رتان ته‌لاقداو ئه‌وانیش گه‌یشتنه كۆتایى سووڕى مانگانه‌یان، ئه‌و وه‌خت یان بیانهێلَنه‌وه لاى خۆتان به‌شێوازێكى چاك، یاخود ده‌سته‌به‌رداریان ببن به شێوازێكى جوان، به‌زۆر لاى خۆتان مه‌یانهێلَنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سته‌میان لێبكه‌ن، هه‌ركه‌سیش وابكات ئه‌وه سته‌م له‌خۆى ده‌كات. نه‌كه‌ن ئایه‌ت و فه‌رمانه‌كانى خوا به‌گالَته بگرن، هه‌میشه‌یش نازونیعمه‌ته‌كانى خوداتان له‌بیربێت كه پێى به‌خشیون، هه‌روه‌ها ئه‌و كتێبه(قورئان)و ئه‌و حیكمه‌ته‌ى بۆى ناردوون له‌بیر مه‌كه‌ن، بۆ هه‌موو كارێكى خێر ئامۆژگارى و ڕینوێنیتان ده‌كات، ترسى خواتان هه‌بێت و دلَنیابن كه‌خودا به هه‌موو شتێك ته‌واو زانایه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاوسه‌رتان ته‌ڵاقداو ئه‌وانیش گه‌یشتنه كۆتایى سووڕى مانگانه‌یان، ئَێوه_كه‌س وكارى ژن_ مه‌بنه كۆسپ له ڕێگایاندا ئه‌گه‌ر ویستیان بگه‌ڕێنه‌وه لاى هاوسه‌رى پێشوویان به مه‌رجێك هه‌ردوو لا خۆیان به‌باشى ڕێككه‌وتبێتن، ئه‌م فه‌رمانانه ئامۆژگارى ئه‌و كه‌سانه‌ى پێده‌كرێت كه باوه‌ڕیان به خوا‌و به ڕۆژى دوایى هه‌یه، بێگومان به‌و شێوازه هه‌ڵسوكه‌وتكردن بۆ خۆتان په‌سه‌ندترو خاوێنتره، خودایش چاك ده‌زانێت چى خێرى تیدایه بۆتان و، ئێوه نازانن).
ئه‌رێ ئه‌م دوو ئایه‌ته چۆن چۆنى پۆلێن بكه‌ین؟
ئه‌و دوو ئایه‌ته، باسى یاساى نێو خێزانیان تێدایه، په‌روه‌رده‌و ئامۆژگارى ئه‌خلاقى و ڕێنمایی ئایینییش له‌خۆده‌گرن، خودا‌و پاشه‌ڕۆژیش وه‌بیر مرۆڤ دێننه‌وه‌و باسى ئاگاداربوونی خودا له هه‌موو شتێك‌و بێئاگایى مرۆڤیش ده‌كه‌ن .
ئایا ئه‌م دوو ئایه‌ته سه‌ر به كام بواره‌ن؟ یاسا یان په‌روه‌رده؟ بیروباوه‌ڕ یاخود ئه‌ده‌بى هه‌ڵسوكه‌وتكردن؟ ڕاستییه‌كه‌ى ئه‌و جووت ئایه‌ته له گشت ئه‌و بوارانه‌دا جێیانده‌بێته‌وه .
یه‌كێكی تر له لایه‌نه‌كانى گشتگیرى قورئان ئه‌وه‌یه: ته‌نها ئه‌قڵ یان دڵ نادوێنێت، به‌ڵكو ڕووى ده‌مى له ته‌واوى زاتى مرۆڤه، ئه‌و له یه‌ك كاتدا هه‌م ئاوه‌ز قایل ده‌كات و هه‌م ناخیش ده‌بزوێنێت. ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئایه‌تێكى وه‌ك ئه‌مه‌ى خواره‌وه بخوێنێته‌وه یان ببیستێت: [يا أيها الأنسان ما غرك بربك الكريم، الذى خلقك فسواك فعدلك، فى أى صورة ما شا‌ء ركبك] الإنفطار 6_8:(ئه‌رێ مرۆڤ، تۆ چى واى لێكردویت له په‌روه‌ردگارى خاوه‌ن كه‌ره‌مت یاخى و بێمنه‌ت بیت؟ په‌روه‌ردگارێك درووستیكردویت و ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌تى ڕێك‌وپێك و جوان نه‌خشاندووه، له هه‌ر شێوه و شێوازێكدا كه ویستوویه‌تى رێكیخستوون و پێكیانه‌وه‌ى لكاندووه). ده‌بینیت سه‌رتاپاى گیانى مرۆڤ: ئاوه‌زو ویژدان‌و ڕووحى ده‌دوێنێت. ئه‌و ته‌نها به قسه‌كردن له‌ته‌ك دڵ و ویژداندا وازناهێنێت، وه‌ك له‌و كتێبه ئایینى و لاهوتیانه‌ى له پێش قورئاندا هه‌بوون باوبوو، ڕووى ده‌میش ته‌نها له بیر‌و ئاوه‌ز ناكات، وه‌ك له كتێبه فه‌لسه‌فییه كۆن و تازه‌كاندا به‌رچاوده‌كه‌وێت، به‌ڵكو هه‌موو زاتى مرۆڤایه‌تى، به گشت پێكهاته و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانییه‌وه ده‌دوێنێـت .
خوالێخۆشبوو ئوستاد عه‌بباس ئه‌لعه‌ققاد ده‌بێژێت: " ئیسلام ئاوه‌ز ده‌دوێنێت و، ڕووى قسه‌ى به ته‌نها له ویژدان نییه، له‌و بڕوایه‌دایه كار به‌ئاوه‌زكردن ڕێگه‌ى به‌ره‌و گه‌یشتنه به ڕاستى و، بیركردنه‌وه‌یش ده‌رگایه‌كه له ده‌روازه‌كانى ئه‌و ڕێنوێنییه‌ى له ڕێیه‌وه ئیمان به دیدێت: [قل إنما أعظكم بواحدة أن تقوموا لله مثنى وفرادى ثم تتفكروا] سبأ: 46:(بلَـێ من یه‌ك ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م، وه‌رن له‌به‌ر خوا دوودوو و یه‌ك یه‌ك بووه‌ستن و پاشان بیربكه‌نه‌وه). [كذلك يبين الله لكم الآيات لعلكم تتفكرون] البقرة: 219 :(خوا به‌ڵگه و نیشانه‌كانتان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه سا به‌ڵكو بیربكه‌نه‌وه).
" گشتگیرییش له بیروباوه‌ڕدا، هه‌رگیز ڕێبازێكى دوورتر‌و فراوانتر له دواندنى مرۆڤ به ڕووح و جه‌سته‌یه‌وه، به ئاوه‌زو ویژدانیه‌وه، بآ زیاده‌ڕۆیی یان كورتهێنان له یه‌كێك له‌و شتانه‌دا، به خۆیه‌وه نابینێت"1.
ئه‌و ڕووى قسه‌ى ته‌نها له گرۆیه‌ك بنیاده‌مى تایبه‌تى خاوه‌ن ئاراسته‌یه‌كى ئه‌قلَیى یان ده‌روونیى دیاریكراو نییه‌و، خه‌ڵكانى تر‌ى خاوه‌ن ئاراسته جۆراوجۆره‌كان پشتگوێبخات. نه‌خێر ئه‌و هه‌موو توێژه‌كان ده‌دوێنێتو، گشت ئاراسته درووسته‌كان تێراوده‌كات:
أ. كه‌سێك خوازیارى ڕاستیى ئه‌قلَیى بێت، له قورئاندا ئه‌و شته‌ى ده‌یه‌وێت چنگى ده‌كه‌وێـت. ته‌سكینى بۆ دێت وه‌ختێك گوێى لێده‌بێت قورئان داوا له ئه‌قڵ ده‌كات بیربكاته‌وه‌و له شت وردببێته‌وه‌و، واز له گومان و گۆتره‌و شوێنكه‌وتنى ئاوه‌ز و لاساییكردنه‌وه بهێنێت و، پشت ته‌نها به به‌ڵگه ببه‌ستێت .
ئه‌وه‌نده به‌سه داتاشراوه‌كانى وشه‌ى (العقل) وه‌ك (یعقلون), (تعقلون) له قورئاندا په‌نجاو هه‌شت جار (58) باسكراونو، داتاشراوه‌كانى وشه‌ى (الفكر)یش حه‌ڤده جار(17) ناوبراون‌و، وشه‌ى (الالباب)یش كه به واتاى ئاوه‌زه‌كان_كۆى ئاوه‌ز_ دێت شازده جار (16) ناوى هاتووه .
ئه‌مه جگه له‌و ئایه‌ته زۆر‌و زه‌وه‌ندانه‌ى وشه‌و داتاشراوگه‌لى تر‌ى وه‌ك (النظر)، (الإعتبار)، (التدبُّر)، (الحُجَّه)، (البُرهان)، (النُّهى)و... هاوشێوه‌ى ئه‌وانیان تێدا هاتووه، ئه‌و شتانه‌ى شه‌یدایانى ڕاستییه ئه‌قلَییه‌كان به‌دویدا ده‌گه‌ڕێنو، جگه له قورئان له هیچ كتێبێكى ئایینیى تردا نایدۆزنه‌وه .
ب. كه‌سێك وێلَى دواى ڕاستیی ڕوحییه، له قورئاندا ئه‌وه‌ى ده‌ستده‌كه‌وێت هه‌ستى چێژبینى قایلو، ویژدانى تێر‌و هه‌ڵپه‌و به‌دواداگه‌ڕانه‌كانى له ئاسۆى ڕووح‌دا تێراو بكات. وه‌ك له نموونه‌ى چیرۆكى موسا‌و به‌نده خواناسه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌ى خودا له باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: [فوجدا عبدا من عبادنا آتيناه رحمة‌ً من عندنا وعلمناه من لدنا علما] الكهف: 65:(له‌و شوێنه‌دا به‌نده‌یه‌ك له به‌نده‌كانی ئێمه‌یان بینى كه له میهری تایبه‌تی خۆمان به‌هره‌مه‌ندمان كردبوو و، له زانستى تایبه‌تى خۆیشمانمان پێبه‌خشیبوو).
ج. كه‌سێك كه جه‌خت له‌سه‌ر به‌ها ڕه‌وشتییه‌كان ده‌كاته‌وه، له قورئاندا به ونبووى خۆى شاد ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بابه‌تى ئه‌خلاقى چاكه‌كارى بێت، ئه‌وا قورئان ڕێگه‌ى (چاكه) پێشان ده‌دات، هه‌روه‌ك چۆن ڕێنوێنى به‌ره‌و ڕاستی ده‌كات و، چاكه‌كردن به یه‌كێك له سێ لقه‌كه‌ى ئه‌ركى مسولَمانى داده‌نێت: [وافعلوا الخیر لعلكم تفلخون] الحج: 77 :(چاكه بكه‌ن، سا به‌ڵكو سه‌رفراز بن). لـێ ته‌نها به‌وه واز له مسولَمان ناهێنێت كه چاكه‌كار بێت و به‌س، به‌ڵكو لێى ده‌خوازێت بانگه‌واز بۆ چاكه‌كارى بكات‌و ڕێگاكه‌ى پیشانى خه‌ڵكى بدات: [ولتكن منكم أمة يدعون إلى الخير] آل عمران: 104 :(با ئوممه‌تێكتان لێده‌رچێت، بانگى خه‌ڵك بكه‌ن بۆ خێر‌و چاكه).
ئه‌خلاق ڕووبه‌رێكى فراوانى له قورئاندا گرتووه، كه ئێره جێى باسكردنى نییه. ده‌خوازین خوێنه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ كتێبى (د‌ستور الاخلاق فی القرآ‌ن)ى عه‌للامه د. محه‌ممه‌د عه‌بدولَلا ده‌ڕراز، خودا لێى خۆشبێت .
د. شه‌یداى به‌هاكانى جوانى، له قورئاندا ئه‌وه‌نده‌ى ده‌ستده‌كه‌وێت هه‌ستى جوانیناسى خۆى پآ پێشبخاتو هه‌ستى هونه‌ریشى پآ تێربكات، ئه‌ویش له ڕێگاى ئایه‌تگه‌لێكى قورئانه‌وه، كه سه‌رنجى مرۆڤ بۆ چێژبینین له جوانى سرووشت ڕاده‌كێشن: [وزيناها للناظرين] الحجر: 16:(بۆ ته‌ماشاچییان ڕازاندومانه‌ته‌وه). [ولقد زينا السما‌ء الدنيا بمصابيح] الملك: 5:(به‌ڕاستى ئاسمانی دنیامان كردووه به چراخان). یان بۆ جوانى ڕووه‌ك [وأنبتت من كل زوج بهيج] الحج: 5:(له هه‌موو به‌روبومێكى ته‌ڕو تازه پێشكه‌شده‌كات). [فأنيتنا به حدائق ذات بهجة] النمل: 60:(_به‌و بارانه_ چه‌ندین باخچه‌ى ڕازاوه‌مان هێناوه ئاراوه). هه‌روه‌ها بۆ جوانى ئاژه‌لا [ولكم فيها جمال حين تريحون وحين تسرحون] النحل : 6 :(بۆ ئێوه دیمه‌نى جوان‌و دلَڕفێنیشیان هه‌یه وه‌ختێك له له‌وه‌ڕگا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ئه‌و كاتانه‌یشى كه به‌ڕه‌لا ده‌كرێن). یان بۆ جوانى مرۆڤ [وصوركم فأحسن صوركم] التغابن: 3:(وێنه‌ى كێشاون و، به جوانترین شێوه‌یش كێشاوێتى). هه‌روه‌ها بۆ جوانى گشت به‌دیهێنراوه‌كان [صنع الله الذى أتقن كل شي‌ء] النمل: 88 :(درووستكراوى ئه‌و خوایه‌یه وا هه‌موو شتێكى زۆر به جوانى و ڕێكوپێكى به‌دیهێناوه) .
له پشت هه‌موو ئه‌مانه‌یشه‌وه، ئه‌و جوانییه ده‌رئاساییه‌ى خودى شێوازى قورئان له هه‌ردوو ناوه‌ڕۆكو ڕوخساریدا له خۆى گرتووه .
+++++++++++
1-حقائق الإسلام و أباطيل خصومه. ص24، ط أولى
++++++++
به‌شه‌كانی پێشوو
پێشه‌كیی كتێبی (رۆشنبیریی بانگخواز)
ڕۆشنبیریی بانگخواز (پێشه‌كیی نووسه‌ر)
كتێبی ڕۆشنبیریی بانگخواز (سێیه‌م)
كتێبی ڕۆشنبیریی بانگخواز (چواره‌م)
كتێبی ڕۆشنبیریی بانگخواز (به‌شی پێنجه‌م)
free discount prescription card
read pfizer coupons for viagra
viagra coupons printable
click viagra savings and coupons
can i take atenolol with lisinopril
go can i take atenolol with lisinopril
paroxetine 20 pch
site paroxetine 20 pch