و: هێمن خورشید
چه‌ند ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ بانگخواز له بوارى قورئاندا:
حه‌زده‌كه‌م بانگخوازێك كه ده‌یه‌وێت له‌گه‌لا قورئاندا بژێت، تا توێشوویه‌ك بۆ دڵى دابینبكات و بڵاچه‌یه‌كى ڕووناكیى بۆ ڕۆشنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌زى لێوه‌رگرێت و جۆگه‌له‌یه‌كى بۆ ئاودانى ڕووحى لێوه ڕاكێشێت و، پاشانیش به‌شى خه‌ڵكانى تریش له‌و ئاو و ڕووناكى و توێشووه بدات، له چه‌ند شتێك ئاگادار بكه‌مه‌وه:
كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه ئایه‌تێك ده‌رباره‌ى بابه‌تێك و پۆلێنكردنیان :
پێویسته بانگخواز هه‌ركات ویستى ده‌رباره‌ى بابه‌تێك بدوێت_ به موحازه‌ره بێت یان وانه‌وتنه‌وه، به وتاردان یاخود به نووسین_ ئه‌و ئایه‌تانه‌ى باس له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن كۆبكاته‌وه و، به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به ئامانجه‌كه‌ى بكات ڕێكیانبخات و، دیدى قورئان ده‌رباره‌ى بابه‌ته‌كه ڕوونبكاته‌وه. بانگخوازى ژیر ده‌بێت تیرى سه‌رنجى بگرێته دوو نیشان:
یه‌كه‌میان: په‌یوه‌ندیى به‌و وشه قورئانییانه‌وه هه‌یه كه په‌یوه‌ستن به بابه‌ته‌كه‌یه‌وه. بۆ ئه‌مه‌یش گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رهه‌نگه پێڕستكراوه‌كانى تایبه‌ت به وشه‌ى قورئانى، تا ڕاده‌یه‌كى زۆر سوودى پێ ده‌به‌خشن، به تایبه‌تى بۆ كه‌سێك كه قورئانى له‌به‌ر نه‌بێت .
دووه‌میشیان: په‌یوه‌ندیى به واتا په‌یوه‌ستداره‌كان به بابه‌ته‌كه‌یه‌وه هه‌یه. ئه‌مه‌یان پێویستى به به‌رچاوڕوونى و وریایی و باشتێگه‌یشتن له‌و شتانه‌ى په‌یوه‌ستن به باته‌كه‌وه هه‌یه. با هه‌مان وشه و ده‌سته‌واژه‌ش به‌كارنه‌هاتبن .
گرنگ له هه‌ردوو ئه‌و خالانه‌یشدا باش پۆڵێنكردن و ڕێك دابه‌شكردنه، به شێوه‌یك كه (نیشانه‌كان) ڕوونبكاته‌وه و، بنه‌ما و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان دیاریبكات و تیشك بخاته سه‌ر ئامانج و مه‌به‌سته‌كان .
با نموونه‌یه‌ك وه‌ربگرین، قسه به نموونه‌هێنانه‌وه ڕوونتر ده‌بێـته‌وه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌رباره‌ى (قورئان و زانست) قسانبكه‌ین، ئه‌وا خۆ له به‌رده‌م ئایه‌تگه‌لێكى زۆردا كه ده‌گه‌نه سه‌د ده‌بینینه‌وه. هه‌ربۆیه به وه‌رگرتن و پۆڵێنكردنى هه‌ندێكیان و ناونیشان بۆ دانانیان وازده‌هێنین، وه‌ك له خواره‌وه ده‌یبینیت:
زانایان هاوڕێى فریشته‌كانن :
[شهد الڵه أنه لا إله إلا هو والملائكة وأولو العلم قائما بالقسط] ال عمران: 18:(خوا شایه‌تیده‌دات كه هیچ خودایه‌ك جگه له ئه‌ڵڵا شایسته‌ى په‌رستن نییه، هه‌روه‌ها فریشته‌كان و زانایانیش دادپه‌روه‌رانه وا ده‌ڵێن).
له‌و ئایه‌ته‌دا خواى باڵا به ناوى خۆى ده‌ستپێده‌كات و فریشته‌كان به دووه‌م و، خاوه‌ن زانسته‌كانیش _زانایان_ به سێیه‌م شایه‌ت ده‌گرێت له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایی خواوه‌ندێتى خۆى .
زانست پایه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى به‌سه‌ر خه‌ڵكى تردا به‌رزده‌كاته‌وه:
[قل هل يستوی الذین يعلمون والذین لا يعلمون] الزمر: 9:(بڵێ ئایا ئه‌وانه‌ى زانان و ئه‌وانه‌ى نه‌زانن وه‌كو یه‌كن؟). [يرفع الله الذین آمنوا منكم والذین أوتوا العلم درجات] المجادلة: 11 :(خودا پایه‌ى ئه‌وانه‌تان كه باوه‌ردارن و ئه‌وانه‌ى وا خاوه‌ن زانستن به‌رز ده‌كاته‌وه).
زانست بنه‌ماى له‌خواترسانه:
[إنما يخشى الله من عباده العلما‌ء] فاطر: 28:(به‌ڕاستى هه‌ر به‌نده خاوه‌ن زانسته‌كانن له خودا ده‌ترسێن).
له‌سه‌ر نادان پێویسته شوێنى زانا بكه‌وێت، با له ته‌مه‌نیشدا ئه‌م له‌و بچوكتر بێت :
[يا أبت إنی قد جاءنی من العلم ما لم يأتك فاتبعنی أهدك صراطا سویا] مريم: 43:(بابه گیان! ئه‌و زانسته‌ی به من گه‌یشتووه بۆ تۆ نه‌هاتووه، بڕوام پێ بێنه ڕێنمونیت ده‌كه‌م بۆ ڕێبازێكی ڕاست).
ده‌شێت كه‌سێكى پایه‌نزم شتێك بزانێت، كه‌سى پایه‌بڵند لێى بێ‌ئاگا بێت :
له چیرۆكى سوله‌یماندا، وه‌ختێ سوله‌یمان ویستى سزای په‌پوسلێمانه‌كه _كه ماوه‌یه‌ك بوو دیار نه‌ما بوو_بدات، له‌ناكاو ئه‌مه‌ى دوایی به هه‌ڵه‌داوان هاته‌وه و پێیوت: [فمكث غیر بعید فقال أحطت بما لم تحط به وجئتك من سبإ بنبإ يقین] النمل: 22 :(زۆرى پێنه‌چوو هاته‌وه, به سوله‌یمانى وت: هه‌ندێ هه‌واڵم زانیوه, تۆ پێت نه‌زانیوه و, له سه‌به‌ئیشه‌وه هه‌واڵێكى بێگومانم بۆ هێناویت).
یان له چیرۆكى دوو كوڕه‌كه‌ى ئاده‌مدا، ده‌بینى مرۆڤ له قه‌له‌ڕه‌شكه‌وه فێرده‌بێـت: [فبعث الله غرابا يبحث فی الأرض لیريه كیف یواری سوأة أخیه قال يا ویلتا أعجزت أن أكون مثل هذا الغراب فأواري سوأة أخی فأصبح من النادمین] المائدة: 31:(ئینجا خودا قه‌له‌ڕه‌شێكى نارد‌و چاڵێكى له زه‌ویدا هه‌ڵكه‌ند بۆ قه‌له‌ڕه‌شێكى مرداره‌وه بوو تا پیشانى بدات چۆن ته‌رمى براكه‌ى بشارێته‌وه، هه‌ركه ئه‌وه‌ى دیت وتى: هاوار به ماڵم، چه‌ند وه‌خته من به قه‌ده‌ر ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه‌ش عه‌قڵم نه‌بوو تا ته‌رمى براكه‌م بشارمه‌وه، ئیتر بۆ هه‌میشه چووه ڕیزى په‌شیمانانه‌وه).
زانست پایه‌ى خاوه‌ن زانست ئه‌گه‌رچى سه‌گیش بێت، به‌رزده‌كاته‌وه:
[ێسألونك ماذا أحل له‌م قل أحل لكم الطیبات وما علمتم من الجوارح مكلبین تعلمونهن مما علمكم الله فكلوا مما أمسكن علیكم] المائدة: 4
:(پرسیارت لێده‌كه‌ن چی‌یان بۆ حه‌ڵاڵه، پێیان بڵـێ هه‌رچى خۆراكى چاك و پاك هه‌یه حه‌ڵاڵه بۆتان، ئه‌و گیاندارانه‌ش حه‌ڵاڵن كه باڵنده و تانجى ڕاویان ده‌كه‌ن، خۆتان فێڕى ڕاوتان كردوون، بخۆن له‌و نێچیرانه‌ى بۆتان ڕاو ده‌كه‌ن). ده‌بینى سه‌گى فێركرا و له هه‌موو سه‌گێكى تر به گرنگتر سه‌یركراوه .
خوا فرمانده‌كات بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لاى زانایان و له‌وان بپرسین:
[فاسألوا أهل الذكر إن كنتم لا تعلمون] النحل: 43:(بپرسن له كه‌سانى شاره‌زا و خاوه‌ن زانسته ئایینیه‌كان).
[يا أیها الذین آمنوا أطیعوا الله وأطیعوا الرسول وأولی الأمر منكم] النساء: 59:(ئه‌ى ئه‌وانه‌ى بڕواتان هێناوه، گوێڕایه‌ڵى خودا وپێغه‌مبه‌ر و خاوه‌ن بڕیاره‌كانتان بن). له‌و ئایه‌ته‌دا ده‌سته‌واژه‌ى (أولوا الامر: خاوه‌ن بڕیاران) به زانایان ڕاڤه‌كراوه، هه‌ندێكیش به فه‌رمانڕه‌وایان ڕاڤه‌یانكردووه .
[ولو ردوه إلى الرسول وإلى أولی الأمر منهم لعلمه الذین يستنبطونه منهم] النساء: 83:(خۆ ئه‌گه‌ر، كاره‌كه‌یان بۆ لاى پێغه‌مبه‌رو بڕیار به‌ده‌سته‌كانیان بگه‌ڕاندایه‌ته‌وه، ئه‌وا كه‌سانێك كه تواناى هه‌ڵێنجان_ى حوكمه‌كانیان_هه‌یه، ده‌یانزانى چبكه‌ن).
قورئان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، پسپۆرى بوارێك له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌توانێت ده‌رباره‌ى هه‌قیقه‌تی بواره‌كه‌ى خۆى، دوور له هه‌ڵه‌شه‌ییء كه‌موكورتى بئاخفێت، ئه‌ویش له‌م ئایه‌ته‌دا: [ولاینبئك مثل خبیر] فاطر: 14:(هیچكه‌س چه‌شنى پسپۆڕ هه‌واڵت ناداتێ). له‌مه‌وه پێویسته پرسیار له كه‌سى شاره‌زا بكرێت نه‌ك یه‌كێكى تر: [فاسأل به خبیرا] الفرقان: 59:(پرسیار له پسپۆڕێك بكه ده‌رباره‌ى..).
+++++++++++
پێشه‌كیی كتێبی (رۆشنبیریی بانگخواز)
ڕۆشنبیریی بانگخواز (پێشه‌كیی نووسه‌ر)
كتێبی ڕۆشنبیریی بانگخواز (سێیه‌م)
كتێبی ڕۆشنبیریی بانگخواز (چواره‌م)
كتێبی ڕۆشنبیریی بانگخواز (به‌شی پێنجه‌م)
كتێبی ڕۆشنبیریی بانگخواز (به‌شی شه‌شه‌م)
voltaren emulgél
open voltaren emulgél
augmentin vidal
read augmentin
paroxetine 20 pch
read paroxetine 20 pch
cialis sample coupon
read coupons cialis