وەرگێڕانی لە فارسییەوە؛ یەحیا خلیل
جیاکردنەوەیەکی ناجۆری عیرفان و شەریعەت! گەشتی مرۆڤ لە ڕێگەی کامڵبووندا دوو گۆشەنیگای هەیە کە لە یەکدی جودا ناکرێنەوە، ئەوانیش: 1- شەریعەت: بنەمای ڕێگەزانی. 2- عیرفان: چلۆنایەتی ڕێگەزانی (بەرزکردنەوەی چۆنایەتی، بە پێڕەوکردنی بنەماگەلی ڕێگەزانی). بە مانایەکی دیکە، عیرفان و شەریعەت، هەردووک لە جێگەی تەیرێکن، کە خاوەنی جووتێک باڵن، هیچ یەکیان بێ ئەوی دییان ناتوانن بفڕن و، بە هیچ جێگایەک بگەن! بە هەمان شێوە مرۆڤیش بەبێ هەریەک لە عیرفان و شەریعەت، دووچاری سەرگەردانی و ڕێگومکردن دەبێ. یەکێک لەو هۆکارانەی تێنەگەیشتن لە دین هەر ئەمەیە، لەبارەی چۆنایەتییەوەیە، جا لە بێ ئاگایی یاخود کەمئاگایییەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەمەش لە هەقیقەتدا چەشنی ئەو باڵندەیەیە، کە ناتوانێت بە تاکەباڵێکەوە بفڕێت و، قابیلی قبووڵ نییە! عیرفان و شەریعەت لە کناری یەکدییەوە بە دین نێوزەد دەکرێن، لە حاڵێکدا کە لە وێناکردنی خەڵکی ڕەمەک(عام)دا، دین بە تەنیا شەریعەتە (یانی؛ پارێزیکردن و بە هەند وەرگرتنی ڕووکەش و دەستوورگەلی دینی). لە خەیاڵکردەی زۆرێک لە خەڵکی ڕەمەکدا وەهایە، کەئامانجی دین، ناچارکردنی مرۆیە بۆ پەرستنی خودا! ئەوان بێئاگا لەو ڕاستییەی کە ئامانجی ئایینەکان، پێشاندانی ڕێگەی گەیشتن و نێزیکبوونەوەیە لە "ئەو - خودا"! لە واقیعدا خودا پێویستییەکی بە پەرستن و عیبادەت کردنی بەندەکانی خۆی نییە، عیبادەت کردن ئاتاجییەکی ڕووحیی ئینسان و هۆکاری کامڵبوون و بڵندکرنی چۆنایەتیی ئادەمیزادە. نەخشی دینەکان، هاندانی ئادەمیزادە بۆ پێوەستبوون بە بناغەوە، تاکوو لەم ڕێگەیەوە بتوانێت ئاستی تێگەیشتن و، چۆنایەتی ژیانی خۆی بڵند بکات و لە "ئەو" نێزیک بکەوێت! دینە ئاسمانییەکان، ڕێگەگەلی کردە(عەمەل)یی بۆ پێوەندی بە خوداوە پێشان دەدەن و بناخەکە پتەو دەکەن، ئەگەر بەباشی ئەم خاڵە لە پێشچاو بگیرێت، ئەوا گرنگی عیرفانمان بۆ دەردەکەوێت!
lisinopril and psoriasis
link lisinopril and psoriasis
cialis generic dosage
site diabetes and sexual dysfunction
coupon for cialis
crmsociety.com manufacturer coupons for prescription drugs
cialis sample coupon
read coupons cialis