پاسه‌وان قه‌پلان
ئه‌گه‌ر شاره‌زایه‌كی بواری كشتوكاڵ هه‌ندێك بۆچوونی هه‌ڵه‌ی كشتوكاڵی ڕاست بكاته‌وه؛ كه‌س لاری نیه. هه‌ره‌وه‌ها ئه‌گه‌ر پزیشكێك بێبنه‌مایی هه‌ندێك تێڕوانینی ته‌ندروستی باو ده‌ربخات خه‌ڵك لێی تووڕه نابن... به‌ڵام كه باسه‌كه هاته سه‌ر ئایین كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك جیاوازه؛ ئه‌گه‌ر شاره‌زایه‌كی بواری ئایین (شاره‌زا بێت، مه‌رج نیه مه‌لا بێت) بۆچوونێكی ئایینی به هه‌ڵه دابنێت، یان خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاوازی هه‌بێت له‌وه‌ی له سه‌ری خه‌ڵكدا چه‌سپیوه، یان جیاوازبێ له‌وه‌ی له كتێبه كاغه‌ز زه‌رده‌كاندا هه‌یه وزاناكانی سه‌دان ساڵ پێش ئێستا گوتوویانه؛ ئه‌وا ده‌یان مه‌لا ونامه‌لا لێی ڕاست ده‌بنه‌وه و، نه‌ك هه‌ر به حةڵاڵی ده‌زانن كه‌رامه‌تی بشكێنن، به‌ڵكو ڕه‌نگه چاوه‌ڕێی خێر وپاداشتیش بن له به‌رامبه‌ر سووكایه‌تیپێكردنی!
هه‌ر چه‌ند بواری ئایین جودایه له گه‌ڵ بوارێكی وه‌كو ته‌ندروستی وكشتوكاڵ كه كردوومه‌ته نموونه له‌سه‌ره‌وه، خه‌ڵك هه‌قیانه به وریاییه‌كی زیاتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته ئایینیه‌كاندا بكه‌ن، به‌ڵام ناشبێ له‌به‌ر هه‌ستیاری ئایین ده‌رگای پێداچوونه‌وه قه‌پات بكه‌ین و، به به‌هانه‌ی پیرۆزی ئایین دژی هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌كی ئایینی بوه‌ستینه‌وه و دوژمنكارانه ڕووبه‌ڕووی ببینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌رج نیه ئه‌و ڕه‌خنه‌یه یان ئه‌و لێكدانه‌وه نوێیه وه‌رگرین، به‌ڵكو ڕێگه باشه‌كه ئه‌وه‌یه هیچ شتێك بێ به‌ڵگه وه‌رنه‌گرین، به هه‌مان شێوه به به‌ڵگه وقسه‌ی زانستی وه‌ڵاامی ڕه‌خنه وبۆچوونی ئایینی نوێ بده‌ینه‌وه.
ئایینیش وه‌كو هه‌ر كایه‌كی تر كه مرۆڤ كاری تێدا ده‌كات و پێ ده‌كات؛ ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه گۆڕان و شێوان و جیاوازی بۆچوونی تێدا ببێت، چونكه مرۆڤ وایه، ده‌ست وه‌ربداته هه‌ر شتێك؛ شوێنه‌وار و شوێنپه‌نجه‌ی له‌سه‌ر به‌جێ ده‌هێڵێ، ئه‌مه سرووشتی مرۆڤ و مرۆڤبوونه.
ئایینی ئیسلامیش زیاتر له 1425 ساڵه به ده‌ست مرۆڤه‌وه‌یه، بۆیه سه‌یر نیه گۆڕانكاری وده‌ستكاری كرابێت، جا چ به ئه‌نقسه‌ت و به مه‌به‌ست یان تێگه‌یشتن و ڕوانینیان وابووبێت. به‌ڵكو سه‌یر ئه‌وه‌یه؛ هه‌ر پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ چه‌مكه ئایینیه‌كانمان ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه و، گوێ به هیچ به‌ڵگه وقسه وبیركردنه‌وه‌یه‌ك نه‌ده‌ین كه یه‌كانگیر نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایینه‌ی له مێشكی خۆماندایه! خۆ له‌و 14 سه‌ده‌یه‌ی بووریوه جبریلی فریشته ومحمد-ی پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌ر سه‌ری موسڵمانانه‌وه نه‌بوون تا هیچ گۆڕانكاریه‌ك له ناوه‌ڕۆكی ئاییندا نه‌كرێت و، وه‌كو خۆی هاتبێت هه‌تا كو ئه‌مڕۆ. به درێژایی ئه‌م 14 سه‌ده‌یه شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و به‌ربه‌ره‌كانێی گرووپه ئایینیه‌كان وده‌مارگیری مه‌زهه‌بی له ئارادا بوونه وئاماده‌ییان هه‌بووه و، ئایین به‌ناو ئه‌و هه‌موو كێشمه كێشمه مرۆییانه‌دا گه‌یوه‌ته ئێمه، جا خۆ شیری مانگاش نیه له ناو گۆشت وخوێنه‌وه به سپیاتی وپاكیه‌وه بێته ده‌ر و بگاته ده‌ستمان؛ بۆیه دوباره ده‌ڵێمه‌وه: ئاساییه شوێن ده‌ستی مرۆڤ و ته‌پ و تۆزی ڕه‌وڕه‌وی مرۆڤایه‌تی نیشتبێته سه‌ر ئایین.
هه‌ر یه‌ك له‌و ده‌سه‌لات و گرووپ و مه‌زهه‌بانه‌ش ئایینیان به‌لای خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا شكاندووه‌ته‌وه. به پێی كتێبی حه‌دیسه‌كان هه‌ر له زووه‌وه ناوه‌ڕۆكی ئایین گۆڕانكاری تێدا كراوه و، قسه به ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه كراوه، بۆ نموونه له‌م ریوایه‌ته ڕامێنن: عن حمران، مولى عثمان، قال: أتیت عثمان بن عفان بوضوء فتوضأ، ثم قال: إن ناسا ستحدثون عن رسول الله صلى الله علیه وسلم أحادیث لا أدری ما هي؟ إلا أنی رأیت رسول الله صلى الله علیه وسلم توضأ مثل وضوئی هذا1... واته: (خزمه‌تكاری عوسمان ده‌ڵێ: ئاوی ده‌ستنوێژم بۆ عوسمانی كوڕی عه‌ففان هێنا، ده‌ستنوێژی شوشت وگوتی: خه‌ڵكانێك هه‌ندێك فه‌رمووده له زاری پێغه‌مبه‌ره‌وه (د.خ) ده‌گێڕنه‌وه نازانم چیه؟ من پێغه‌مبه‌رم بینیوه ئا به‌م شێوازه‌ی من ده‌ستنوێژی ده‌شوشت...).
ئه‌مه له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی سێهه‌م (عوسمانی كوڕی عه‌ففان)دا بووه، كه ته‌نها نزیكه‌ی 15 پازده ساڵ دوای پێغه‌مبه‌ره، ئاماژه هه‌یه كه زووتریش ئه‌م شتانه ڕوویانداوه، به‌ڵكو هه‌ر له كتێبی حه‌دیسه‌كاندا ئاماژه بۆ خودی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر هه‌یه، بۆ نموونه له‌م فه‌رمووده‌یه بڕوانن كه به هۆی ڕووداوێكی ته‌ڵاقه‌وه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموویه‌تی:
«أیلعب بكتاب الله وأنا بین أظهركم؟»2، واته: ئه‌وا یاری به قورئان ده‌كرێت له كاتێكدا هێشتا من له‌ناوتاندام؟! جا ده‌بێ له دوای پێغه‌مبه‌ره‌وه تا ئێستا چه‌ند ئایدیا وكه‌لتوور وڕوانینی مرۆڤه‌كان تێكه‌ڵی ئه‌و ئایینه كرابێت كه ئێستا زۆر له خه‌ڵكی دیندار پێیه‌وه پابه‌ندن وئاماده نین قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
بۆیه ده‌بێ چاك ئه‌وه بزانین؛ كه ئایین شتێكه، كه‌لتووری ئایینیش شتێكه، هه‌رگیز نابێ كه‌لتووری ئایینی سه‌رده‌مێك ببێته ئایینی هه‌میشه‌یی وجێگه‌ی ئایینی خودا بگرێته‌وه. كه ده‌ڵێین پێداچوونه‌وه‌ی ئایین؛ مه‌به‌ستمان ئایینی خه‌ڵكه نه‌ك ئایینی خودا، ئایینی خه‌ڵكیش واته تێگه‌یشتن وڕاڤه ولێكدانه‌وه‌یان بۆ ئایین، ئایینی خودا چه‌ند كۆڵه‌گه وبنچینه‌یه‌كی نه‌گۆڕن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بوون وژیان، به‌ڵام تێگه‌یشتن وجێبه‌جێكردنی مرۆڤه‌كان بۆ ئایین ده‌گۆڕێت، ئیدی هه‌ر خه‌ڵكێك له ئاسۆی سه‌رده‌می خۆیانه‌وه تێیده‌گه‌ن، ئه‌مه‌ش كارێكی ئاساییه؛ بۆیه زۆر ڕوانینێكی نائاقڵانه‌یه ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان پابه‌ند بكه‌ین به تێگه‌یشتنی مرۆڤانێكی سه‌رده‌مێكی دیاریكراو بۆ مه‌سه‌له ئایینیه‌كان.
مه‌عریفه‌ی ئایینیش وه‌كو هه‌موو زانسته مرۆییه‌كانی تر كه‌ڵه‌كه‌یه‌كه، هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك، له سه‌رده‌می خۆیاندا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ڵه‌كه‌یه داده‌نێن و، نه‌وه‌ی دوای ئه‌وانیش سوود له به‌رهه‌م وڕوانینه‌كانی نه‌وه‌كانی پێش خۆیانه‌وه وه‌رده‌گرن به‌لام ناچار نین هه‌مووی وه‌رگرن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌سه‌رچوو ده‌بێ وه‌لانرێت.
ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه كارلێك له‌گه‌ڵ ئاییندا نه‌كه‌ین ئه‌وا ئایین ده‌مرێت وبه‌رگه‌ی ژیان ناگرێت و، به‌جێ ده‌مێنێت. له‌م حاڵه‌دا خه‌ڵك ده‌بن به دوو پشك: پشكێك ده‌ستبه‌رداری ئایینی خۆیان نابن، ئه‌و ئایینه‌ی له مه‌لا، یان له دایكیان، یان له داپیریان، یان له كتێبێكی زانا كۆنه‌كانه‌وه وه‌ریانگرتووه، ئیدی ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئایینه‌كه‌یاندا له‌و دوای ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیاندا جێ ده‌مێنن! پشكی دووهه‌میش، ئایین جێ ده‌هێڵن، تاوه‌كو به ژیان ڕابگه‌ن! ده‌مێنێته‌وه پشكی سێهه‌م كه ده‌یانه‌وێ ئایین له‌گه‌ڵ ژیاندا بڕوات وناچار نه‌بن له پێناو ده‌ستگرتن به یه‌كێكیانه‌وه ده‌ستبه‌رداری ئه‌ویتریان ببن. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته‌ش ئه‌وه‌یه پشكی سێهه‌م زیاد ببن له‌سه‌ر حیسابی هه‌ردوو ته‌رزی یه‌كه‌م ودووه‌م. هیوادارم I hope .
____________
[1] رواه مسلم في صحيحه، كتاب الطهارة، رقم الحديث (229).
[2] رواه النسائي في سننه، كتاب الطلاق، رقم الحديث (3401).
copay cards for prescription drugs
go viagra discount coupon
can i take adcirca and amoxicillin same time
canitake.net can i take adcirca and amoxicillin same time
cialis generic dosage
site diabetes and sexual dysfunction