نووسینی: دڵشاد برایم
كاتێك باس له ده‌وڵه‌تێك ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته یاسا و ڕێسای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به ژماره‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان یاسا و ده‌ستوری جیاواز هه‌یه،كارێكی زۆر ئاساییه و كه‌سمان ئیشكالمان له ته‌كیا نییه، چونكه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی دروستكردووه هه‌ر ئه‌ویشه ده‌ستوری بۆی داناوه، له نێو ده‌وڵه‌ته‌كاندا جیاوازی ڕیشه‌یی هه‌یه چون كه‌لتوریان جیاوازه، بیركردنه‌وه‌یان جیاوازه، شێوازی ژیانیان و تێروانینیان بۆ ژیان جیاوازه. هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌و كۆمه‌ڵێك یاسای هه‌یه هێڵی سوره (واته خوێن) چونكه به‌زاندنی پێده‌چێت روبه‌روی مه‌رگ بیته‌وه، له وانه‌یه ئه‌و یاسایه له وڵاتی تۆدا شتێكی زۆر ئاسای بێت نه‌ك ده‌وڵه‌ته‌كه ته‌نانه‌ت پێده‌چێت خودی خۆیشت بیر له ئازاردانی هیچ كه‌سێك نه‌كه‌یته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كاره، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی تۆ ئه‌و كاره به ئاسای سه‌یرده‌كات و له‌وانه‌یشه ئازاردان له‌سه‌ری به‌كارێكی نا مرۆڤانه بزانێت، به‌ڵام له ده‌وڵه‌تێكی تر هێڵی سوره نابێت پێشێل بكرێت، چونكه ده‌ستوره‌كه‌ی یان خه‌ڵكه‌كه‌ی وا ڕێككه‌وتون باكیان له تۆ نییه، یان ده‌توانیت سه‌ردانی ئه‌و ده‌وله‌ته نه‌كه‌یت كه‌س زۆری لێنه‌كردوی.
كاتێك ڕازین ده‌وله‌تان یاسا و ڕێسای تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت، ئه‌بێت ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كه هه‌ر ئاینێكی ئاسمانی یان زه‌مینی یان بیرێكی نوێ ده‌ستوری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌ندێكی ئاسایی و هه‌ندێكی نا ئاسایی، له هیندستان مانگا ده‌په‌رستن و كوشتنی مانگایه‌ك پێده‌چێت ڕوبه‌ڕوی مه‌رگت بكاته‌وه، خواردنی گۆشته‌كه‌ی تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه‌ی من و تۆ دا ڕۆژانه هه‌زاران مانگا ده‌كرێته قوربانی كه‌س هه‌ر باكی نییه، به‌ڵكو نه‌خواردنی گۆشته‌كه‌ی تاوانه، ئه‌مه‌ش جیاوازی ریشه‌ییه له جۆری بیركردنه‌وه‌دا و هیچ عه‌یبێكی تێدا نییه. پێده‌چێت هه‌ندێكمان گاڵته به‌و جۆره بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان بكه‌ین، ئه‌ی باشه گره‌نتی چیم پێده‌ده‌ی ئه‌گه‌ر تۆش له هندستان له دایك بویتایه ئیسته راهیبێكی مانگا په‌رست نه‌ده‌بووی، هیچ ئازایی خۆمان نییه كه من كوردم و ئه‌و هیندی یان من موسلمان و ئه‌و هیندۆسی، كاتێك تۆ خواردنی گۆشتی مانگات پێ خۆشه بۆ ده‌بیته هندۆسی؟ ئاخر مانگا خوای ئه‌وه تۆ چۆن ده‌كرێت خوا سوركه‌یته‌وه و بیخۆیت؟ لای ئه‌و نامرۆڤانه‌یه و لای تۆش مرۆڤانه.
ئه‌و ئاینه‌ی كه ئێسته زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ره ئاینی ئیسلامه كه به ئاینی توندڕه‌وی ناسراوه، ئه‌گه‌ر ماسییه‌ك له ده‌ریایه‌كدا بخنكێت ده‌ڵێن موسڵمانان كردیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی موسڵمانان ئاگایان له‌م كارانه هه‌بێت، ناكرێت هه‌ر (دڵشاد برایم)ێك تاوانێكی كرد بێن یه‌قه‌ی باوكی من بگرن، یان ئه‌گه‌ر منیش تاوانه‌كه‌م كردبێت بۆ ده‌بێت ئازاری باوكم بدرێت.
ئاینی ئیسلام وه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌تێك یان شارستانیه‌تێكی تر یاسا و ڕێسای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و هیچ به عه‌یبیشی نازانم كه ئیسلام دزی، پیاو كوشتن و زینا به هێڵی سور ده‌زانێت، خه‌ڵكیان له‌سه‌ر سزا ده‌دات و بڕوای به‌م شتانه‌یه، هه‌ندێك یاسایان پێده‌چێت گشتی بن موسڵمان و ناموسڵمان بگرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك یاسای تریان ته‌نها بۆ موسڵمانانه، له كوێی دنیادا به پێی بیركرنه‌وه‌ی ئایینه‌كان یاسا دانراوه و ڕه‌چاوی جیاوازی ئایینی كراوه؟ ئه‌م یاسایانه‌ش بۆ هه‌موو خه‌ڵك دانه‌نراون ته‌نها بۆ كه‌سانی تاوانبار دانراون، ئه‌گه‌ر تۆ تاوانبار نیت بۆ پێت ناخۆشه ئه‌م یاسایانه قورسن؟ له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا پێویسته هه‌ندێك یاسا توند بێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵات كۆنترۆڵ بكرێت، خۆ ناكرێت ده‌ستخۆشی له تاوانبار بكرێت، ئه‌گه‌ر باسی مافی مرؤڤ ده‌كه‌ی بۆ ته‌نها بیر له تاوانبار ده‌كه‌یته‌وه ئه‌ی بۆ بیر له ماف خوراو ناكه‌یته‌وه؟
كاتێك به ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌م ئایینه هه‌ڵده‌بژێریت و كه‌س زۆری لێنه‌كردوی، ده‌توانیت قبوڵی نه‌كه‌ی چونكه كه‌س ناتوانێت ئایین به زۆر به‌سه‌ر كه‌سدا بسه‌پێنێت، ئه‌گه‌ر سه‌پاندی ئه‌وكات زوڵمه و پێویسته هه‌موومان ڕوبه‌ڕوی بوه‌ستین، به چازپۆشین له‌وه‌ی له ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت: (داعش، حه‌شد، ئه‌مریكا، سعودیه، ئێران، توركیا)، كاتێك تۆ ده‌چیته چوارچێوه‌ی ئاینێك یان ده‌وڵه‌تێك ده‌چیته ژێر گاریگه‌ری لێپرسراویه‌وه و ده‌بێت خۆشی و ناخۆشیه‌كانی قبوڵ بكه‌ی، تاوان ده‌كه‌ی سزای هه‌یه.
ئه‌وه‌ش ناشارمه‌وه كه هه‌ندێك ده‌ق یان چه‌مك له سه‌رده‌مێك له سه‌رده‌مه‌كاندا خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ كراوه و ئێسته پێویستی به راستكرنه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌یان به كارێكی پێویست ده‌زانم كه پسپۆران له‌و بواره‌دا قۆڵی لێهه‌ڵبماڵن و به بێ ترس له هیچ گروپ و مه‌زهه‌بێك لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش كاری كه‌سانی شاره‌زایه نه‌ك هه‌ركه‌س بۆخۆی.
له هه‌ر ده‌وڵه‌تێك یان ئاینێك یاسای توند و ره‌ق و یاسای بی به‌زه‌یشی تێدایه، سروشتی ژیان وا ده‌خوازێت، هه‌ندێك كه‌س به شه‌ق ئاقڵ ده‌بێت و هه‌ندێكی تر به مۆچیاری، هه‌ر ده‌وڵه‌تێك یاسای توندی نه‌بوو له دژی نه‌یارانی ئه‌وه نه‌ك ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵكو ماڵه‌به‌جێنه‌ی منداڵانه و زوو خۆری ئاوا ده‌بێت.
شاعیر ده‌ڵێت:
ئه‌ی كوردی جه‌فادیده به‌سیه قه‌یدی ئه‌ساره‌ت
نادان به كوته‌ك حاڵی ده‌بێت زانا به ئیشاره‌ت
هه‌موو ده‌وڵه‌تان یاسای جه‌نگ و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یان هه‌یه له دژی داگیركه‌ران و نه‌یارانیان، ئه‌ی بۆ ئیسلام حه‌رامه هه‌یبێت(كاتێك ده‌وڵه‌ت بێت)؟ یا ده‌یانه‌وێت ئیسلامیش وه‌ك ئاینی مه‌سیحی له شانۆی ژیان ده‌ركه‌ن و بینێرن بۆ مزگه‌وت و په‌رستگاكان، ئه‌مه خه‌یاڵ پڵاوییه چونكه ئایینێك كۆتا ئایین بێت و بۆ هه‌موو خه‌ڵكی هاتبێت، به دروستكردنی داعش یان هه‌ر گروپێكی توندڕه‌و له به‌رچاوی خه‌ڵك ناكه‌وێت، مه‌گه‌ر كه‌سێك كاڵفامبێت.
هه‌ردیندارێك كه‌مێك هه‌ست و دینی هه‌بێت ده‌زانێت ئه‌و كارانه‌ی داعش ده‌یكات هه‌مووی دوره له ئیسلامه‌وه و دروستكراوی نه‌یارانی ئیسلامه.
hiv and aids statistics
go pictures of aids
help me find a girlfriend
go watching my girlfriend cheat
will my wife cheat again
link why most women cheat
drug manufacturer coupons
link rx coupons
women will cheat
cheat women how often do women cheat on their husbands
can i take atenolol with lisinopril
go can i take atenolol with lisinopril
cialis dosage and cost
go cialis dosage and frequency
cialis coupons from lilly
codesamples.in free printable cialis coupons
drug coupon card
is-aber.net discount prescription drug card
champix gravid
go champix alkohol