میهرەبانی!

ئەدەب 2016-05-21 کۆمێنت 4665 جار بینراوە

وەرگێڕانی لە فارسییەوە/ یەحیا خەلیل

 

ژنێکی گەنج لە شەقامێکدا شۆفێری دەکرد، بەفر لە کناری ڕێگاکەدا کۆ بووبوویەوە و هەوایەکی ساردی هەبوو. لە پڕێکدا تایەی تڕۆمبیلەکەی پەنچەر بوو و، بە ناچاری لە سەیارەکەی دابەزی، تاکوو لە شۆفێرانی دی کۆمەکی وەربگرێ.

نێزیکی چل و پێنج دەقیقە لە بەر ئەو سەرما تیژەدا، لە چاوەڕوانی یارمەتیدا وێستابوو. ئۆتۆمۆبیلەکان یەک یەک تێدەپەڕین...

وەک بێژی بەو چاکەتە ئاوریشمییەیەوە، ئەسڵەن لە نێو ئەو بەفرەدا بە چاو نەبینرێت! کچە تەماشایەکی سەیارەکەی خۆی کرد، دیتی بە تەواوی بەفر دایپۆشیوە، شاڵەکەی توندتر بە خۆیەوە پێچایەوە و، کڵاوە خورییەکەیشی بەکارهێنا بۆ داپۆشینی گوێیەکانی.لە کۆتاییدا ئۆتۆمۆبیلێکی مۆدێل کۆن، کە لێخوڕەکەی کاورایەکی گەنج بوو، ڕاوەستا.

ژنە، هێندێک هەستی ترسی لەلا چێ بوو، وەلێ هەر زوو بەسەر ئەو هەستەی خۆیدا زاڵ بوو. کوڕەی گەنج هاتە پێشێ و، لە کێشەکەی پرسی. ئافرەتەکەش ڕووداوەکەی بۆ باسکرد. گوتی کە یەک لە تایەکانی سەیارەکەم پەنچەر بووە و هیچ کەسێکیش بە هانامەوە نەهاتووە! لاوەکەیش یەکڕاست داوای لە ژنە کرد، کە چیتر لە بەر ئەو سەرما ئازاردەرەدا نەمێنێت و، بڕواتە ناو ئۆتۆمبیلەکەیەوە، تا ئەم تایەکە خاس دەکاتەوە. هاوزەمان، لەڕاستیدا کچەی بەلەنگاز زۆر دڵشاد بوو، کە خودا ئەو کوڕە گەنجەی بۆ ناردووە.

ئافرەتەکە لەنێو سەیارەکەدا دانیشتبوو و چاوەنۆڕ بوو، دوای تاوێک تەق تەق لە پەنجەرەی ئۆتۆمبیلەکە درا، کوڕە ئاماژەی کرد، کە چووپ(لاستیک)ەکەی چاک کردۆتەوە.

ژن پارەی چەند بەرابەر لە نرخی پەنچەرگرێکی بە گەنجەکە دا، بەڵام کوڕە بە ئەدەبێکی جوانەوە پارەکەی دایەوە و، وتی من تەنێ لە بەر خاتری خودا ئەو کارەم کردووە، بەڵام داوایەکم لێت هەیە، "لە بەرانبەردا، هەوڵبدە دوایین کەسێک نەبی کە یارمەتی دەدەی"! ماڵئاوایییان کرد و، لە یەکدی جودابوونەوە.

ژنە کە زۆری برسی بوو، ڕاستەوڕاست بۆ چێشتخانەیەک کەوتە وێزەی ڕێگا. کە چوویە ژوور، گارسۆنەکە کە ژنێکی جاحێڵی دووگیان بوو، وێدەچوو لە کۆتا دەمەکانی منداڵبوونیدا بێت، هات بە پیرییەوە و، لێی پرسی چی دەخۆیت؟ ژنەکەیش لەنێو لیستی ئەو خواردنانەی کە لە پێشیدا بوون، خواردنێکی هەشتا دۆلاری بانگکرد، دوابەدوای تەواو کردنی خواردنەکە، ژنە پارەیەکی سەت دۆلاری بەخشییە ئافرەتە باردارەکە! ئافرەتەکە ویستی بڕوات خوردەی بیست دۆلارەکە بگەڕێنێتەوە، وەلێ تاکوو گەڕایەوە، ئافرەتەکە لەو جێگەیەدا نەمابوو و، لە جێگەکەیدا پارچە قاقەزێکی جێهێشتبوو. ژنەی گارسۆن پارچە قاقەزەکەی هەڵگرت. لە سەری نووسرابوو، وێڕای ئەو بیست دۆلارە، چوار سەت دۆلاری تریشم لە ژێر ئەو دەستماڵەدا داناوە. ئەو پارەیە بۆ ئەوەیە تا لەوەختی منداڵبوونەکەتدا دووچاری هیچ ئاریشەیەک نەبیتەوە. سەرباری ئەوەیش لێی نووسیبوو:

"بکۆشە، تۆ دواهەمین کەس نەبیت کە هاریکاری دەکەی"!

شەو کە پیاوی ژنە گەنجەکە گەڕایەوە ماڵێ، زۆر داماو و خەمبار دەهاتە پێشچاو. بێتاقەتی ئەوە بوو کە نەیتوانیوە پارەی منداڵبوونی ژنەکەی وەچنگ بخات، ئێستا کە نێزیکی کاتی خستنەوەی وەچەکەیە و هیچێکیان بە دەستەوە نییە! ژنەش سەربوردەکەی ئەمڕۆی بۆ گێڕایەوە، کە ئافرەتێک بە پاڵتۆیەکی لەو چەشنە ئەو مەبلەغە پارەیەی وێداوە و، نامەکەیشی پێشانی هاوژینەکەی دا، پیاوەکەی بە بیستنی ئەم قسانە ڕۆندک لە چاوانیدا قەتیس بوو و، بۆ خێزانەکەی گێڕایەوە کە ئەمڕۆ لە بەر خاتری خودا، یارمەتی ئەم ئافرەتەی داوە...

ـ قچێکجار دڵم دەسووتێ کە لە وزەماندایە میهرەبان بین و نین!

ـ گاهێک دڵم ژانی پێدەگات کە دەبینم لە تواناماندا هەیە کە لە تەنیشت یەکەوە بین، کەچی دووری هەڵدەبژێرین...

ـ چەنێک دەتوانین دڵان بە دەست بێنین، وەلێ دڵان دەسووتێنین...

 


can i take adcirca and amoxicillin same time canitake.net can i take adcirca and amoxicillin same time
side effects of viagra use viagra for sale uk how to buy viagra online
cialis coupons from lilly open free printable cialis coupons
proscar pris guitar-frets.com proscar
microlite spc sigridw.com microlite pill
clomid testosterone blog.bjorback.com clomid tapasztalatok
naltrexone canada site naltrexone clinic
تاگەکان    
سیاسەت دوعا موناجات ڕانانی کتێب عەبدولکەریم سرووش وەچەخستنەوە ڕەخنە قوتابخانەکانی نوور بوونەوەری ئاسمانی لۆجیک فەڵەستین پۆرن سایکس-بیکۆ شەڕ فەلەستین
ئەدەب
2016-05-21 کۆمێنت 4665 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی