نووسينى: فههمی علی عهزیز
نکوڵی لەوە ناکرێت، لە مێژوودا بەتایبەتی مێژووی نزیکی سەدەی بیستەمدا نەتەوەی کورد (وەکو زۆربەی نەتەوەکانی تری چواردەوری) کەوتۆتە بەر چەکوشی زوڵمی ئەموئەو، لە ناو ئەم ئەموئەوەیشدا خودی کورد وەکو بکەرێکی زوڵم ئامادەگیی هەبووە، ئینکاریکردنی ئەمەیش بە شێوەیەک لە شێوەکان هیچی تر نییە بێجگە لە نازانستیبوون و گێلایەتی و بێئاگابوون لە حەقیقەتی مێژوو.
ئاخر پیاساوینی هەرچی زوڵمە بەسەر تورک و فارس و عەرەبدا جۆرێکە لەو کڵۆڵی و شوومێتییەی کەوا نزیکەی سەدەیەکە بەرۆکی تاکی کوردی نەگبەتی گرتووە.
ئەوەندەی تورک بەر زەبری توند کەوتووە, یان عەرەب و فارس بە تایبەتی لە جەنگە جیهانییەکاندا، چارەکی ئەوان بەر کورد نەکەوتووە.
پێم وایە دابەشکردنی کورد لە (سایکس-بیکۆ)دا واقعێک بووە ئەگەر کورد خۆیشی نەیخوڵقاندبێ ئەوا کارایەکی یاردیدەدەری باش بووە بۆ ئەو دابەشکردنە، چۆن؟ هەر بە تەماشاکردنێکی سەرپێییانەی ئەم دۆخەی ئێستا و دابەشبوونی کورد بەسەر بەرەکانی (تورکیا، ئێران، ئەوروپا-ئەمریکا)دا، دەڤەری زەرد بەلای تورکیا و نیلی و سەوز بەلای ئێراندا و کوردستانی ڕۆژئاوایش بەلای ئەوروپا-ئەمریکادا: ئەوەت بۆ دەرەکەوێ کە بۆچی لە (سایکس-بیکۆ)دا کورد بەو دەردە برا!
با لەو فاکتە مێژووییە بگەڕێین و بێینە سەر لەبێژنگدانی کۆی شۆرشە کوردییەکان بەتایبەتی نیوەی دووەمی سەدەی بیست:
بە گوێرەی گریمانە کۆمەڵایەتییە سیاسییەکان بۆ هەڵایسانی شۆرش؛ هیچ شۆرشێک دەرەنجامەکانی ویستراو نابێت ئەگەر هاتوو ڕێژەی نائومێدبوون(یەئس) ی ئەو کۆمەڵگەیە نەگاتە سێچارەک و بەرەوژووریش، ئێ باشە وەکو وتراوە لە زۆربەی سەردەمانی شۆرشی کوردیدا ڕێژەی پێشمەرگە و جاش زۆر نزیک بوونە لە یەکتری؟! ئەمە مانای چییە، ئەگەر بێ متمانەیی کۆمەڵگەی کوردی نەبێت بە شۆرش لە دژی دەسەڵاتە ناوەندە یەک لەدوای یەکەکان!
گریمان ئەوەی سەرەوە بۆچوونێکی هەڵە و لێکدانەوەیەکی نابەجێ و کەفوکوڵی عاطفییە، ئەمجارەیان پرسیارێکی لۆجیکی و جەوهەریی تر ئەکرێت ئەویش:
ئەو ئامانج و درووشمانەی کە شۆرشیان بۆ و پێکرا ئێستا گەیشتوونەتە کوێ و بەرەو کوێ دەچن؟ ناوەڵڵا ئەگەر بەراوردێکی هەموو لایەنەکانی ژیانی تاکێکی کوردی بکەین پاش ١٩٩٢ و پێش ئەو کاتە چیمان بۆ دەرەکەوێت؟
ئایا تاکی کورد لە لایەنەکانی (ئاسایش، دارایی، کۆمەڵایەتی،دەروونی، تەنانەت نەتەوایەتی و ...هتد)یەوە لە کام لەو دوو سەردەمەدا باشتر بوو، پێش ١٩٩٢ یان پاشتر؟
شۆڕشێک بونیاد و هۆکاری درووستی هەبوو، دەرەنجامەکانیشی هەروا دەبن، ئیتر دوژمنەکەیشت نەک فارس و تورک و عەرەب، با ڕووسیا و چین و فەرەنسا و بریتانیایش بن کە دڕندەیی و تاوانیان لە مێژوودا زیاتر نەبێت کەمتر نییە.
چەندین وڵات لە ڕووسیا جیابوونەوە تەنها بە خەباتێکی ٢٠ ساڵە و کەمترین قوربانی، ئاخر تورکیا و ئێران و عێراق لە چاو جەبەروت و هێزی ڕووسیادا گوڵفرۆشی مێژوون. ئەوان گورگ نەبوون؛ ئێمە خۆمان کردۆتە مەڕیان و لە خۆیشمان بووینەتە بزنمژە.
شتێکی سەیری ئەم شۆڕشانە: نزیکەی ٦ هەزار شەهید هەیە، ئەزانی شەهیدی چین؟ وەڵام: برای خۆیان کوشتووە! شەهیدی شەڕی براکوژین، تو ویژدانتان ئەمە مانای چییە؟
coupon for cialis
crmsociety.com manufacturer coupons for prescription drugs
ibuprofen salbe
click ibuprofen wirkung
nizoral tabletti
click nizoral