قانع خورشيد
بەشی دووەم
نێوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه:
باسه‌كه ده‌رباره‌ی هه‌ندێ له ڕه‌فتاره‌كانی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیمه سه‌لامی خوای لـێ بێت و زیاتریش مه‌به‌ست به‌سه‌رهاتی قوربانیكردنی ئیسماعیلی كوڕیه‌تی. ئه‌م ماوانه گرته ڤیدیۆیه‌كی یه‌كێك له بانگه‌شه‌كه‌رانی نوێگه‌ریخوازیی دینی بڵاوبوویه‌وه كه تێیدا باسی جه‌ژنی قوربان و گرنگیی ئه‌و یاده ده‌كات و له میانه‌ی قسه‌كانیدا, حوكمێك فڕێ ده‌دات و خێرا به‌سه‌ریدا باز ده‌دات, به ئاشكرا دیاره خۆیشی زۆر له‌باره‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یه‌وه نه‌كۆڵیوه‌ته‌وه و سه‌رپێیانه ده‌یدركێنێت و هه‌روا له‌پڕ خه‌یاڵه‌كه‌ی بۆ هاتووه, ئه‌مه‌یش دوای كه‌مێكی تر به به‌ڵگه‌وه ده‌سه‌لمێت.
ئه‌و ده‌ڵێت: داستانی خه‌ونبینینی ئیبراهیم كه خوا فه‌رمانی پێ كردووه كوڕه‌كه‌ی سه‌رببڕێت و هه‌ستانی به جێبه‌جێكردنی ئه‌م ده‌ستووره خوداییه و دواتر قوربانیكردنی به‌رانێك له جێی وی‌دا, هه‌مووی نواندن و سیناریۆیه‌ك بووه بۆ تێگه‌یاندنی گه‌له نه‌فام و موشریكه‌كه‌ی كه پێشتر باویان وا بوو منداڵی خۆیان سه‌ر ده‌بڕی, ئه‌گه‌رنا نه له حه‌قیقه‌تدا خوا ئاوه‌ها فه‌رمانێكی كردبوو و نه ئیبراهیمیش به ڕاستی به‌ته‌مای وه‌ها كارێك بوو. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و قه‌ناعه‌تی وایه ئه‌ودوای كاره‌كانی تری ئیبراهیمیش (وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر گوتی ئه‌ستێره, مانگ و خۆر خوای منن, یان بته‌كانی شكاند و گوتی گه‌وره‌كه‌یان وای لـێ كردوون) هه‌ر سیناریۆ بوون و نییه‌تی تێگه‌یاندنی گه‌له‌كه‌ی بوو.
حه‌قه به جیدی لێكۆڵینه‌وه له‌م تێگه‌یشتنه بكرێت و بخرێته به‌ر ڕه‌خنه و پرسیار و دواتر بڕوانین تا چه‌ند به‌ڵگه‌ی له‌پشته‌وه‌یه, پرسیاری ساده و سه‌ره‌تایی ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌و كارانه‌ی ئیبراهیم ده‌یكردن و ئه‌و شتانه‌ی ده‌یگوتن, حه‌قیقه‌ت بوون یان نواندن؟ نواندن له شێوه‌ی قسه و جووڵه‌كانیدا بوو یان له حه‌قیقه‌ت و ناوه‌ڕۆكی ئاخاوتنه‌كانیدا؟ وردبوونه‌وه له قورئان و سیاقی ئایه‌ته‌كانی تا چه‌ند پشتی ئه‌م به‌رداشته ده‌گرن؟ ئایا به‌ڵگه مێژووییه‌كان و ڕیوایه‌ته‌كانی ته‌ورات و ئینجیل و فه‌رمووده ساغه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم, شتگه‌لێكی ئه‌وه‌نده بێبه‌هان كه بۆ تێگه‌یشتن له قورئان, هیچ حسێبێكیان بۆ نه‌كه‌ین و ته‌نیا پشت به تێگه‌یشتنێكی به‌شه‌كیی كه‌سێكی كاریگه‌ر به جیهانگری و تازه‌گه‌ری, ببه‌ستین؟
ئه‌گه‌ر زانستیانه بچینه خزمه‌تی بابه‌ته‌كه و خۆمان له تووڕه‌بوون بپارێزین, زۆر زوو له‌قولۆقیی ئاوه‌ها ته‌فسیرێكمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و پێویستمان به شه‌ڕ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی نابێت. وایش نازانم حوكمدان له‌سه‌ر نییه‌تی خاوه‌نی بۆچوونگه‌لی له‌م چه‌شنه، كارێكی دروست بێت. ئه‌م جۆره كه‌سانه به حسێبی خۆیان بۆ پاراستنی سومعه‌تی ئیسلامه‌تی و به‌رگریكردن له ئیسلام، ده‌ست ده‌ده‌نه ئه‌م ته‌ئویلانه و زۆر له خۆیان ده‌كه‌ن حوكم و داستانه‌كانی قورئان له‌گه‌ل بنه‌ما ئایدیۆلۆجییه‌كانی ڕۆژئاوا و به‌ها مرۆییه‌كانی مۆدێرنه‌دا بگونجێنن.
ته‌وژمی ڕۆشنگه‌ریی دینی به پێچه‌وانه‌ی ته‌ییاری ئوسووڵگه‌رای سه‌له‌فییه‌وه, به‌ها ڕۆژئاواییه‌كان و فه‌لسه‌فه نوێكانی غه‌ربی به‌لاوه بنه‌مایه‌وه و هه‌رچی له قورئان ته‌كیدا نه‌یه‌ته‌وه, ملی باده‌دات و به‌زۆر ده‌یگونجێنێت, خۆ ئه‌گه‌ر حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ر و ڕیوایه‌تی هاوه‌ڵانیش بێت, ئه‌وا بێباكانه به بزه‌یه‌كه‌وه ده‌ڵێت "حه‌دیسه و حه‌دیسیش چ نییه, كتابی خوامان به‌سه"! له به‌رانبه‌ردا ته‌وژمی سه‌له‌فیی زێده‌ڕۆكار هیچ حسێبێك بۆ تێگه‌یشتنی نوێ ناكات و به‌هایه‌ك بۆ سه‌رده‌م و دۆزینه‌وه‌ی زانستی و پرسیاری عه‌قڵی دانانێت.
به بڕوای به‌نده ئه‌م دوو ته‌وژمه دوو سه‌ری یه‌ك ڕم و دوو ده‌می یه‌ك شمشێرن و هه‌ردوك، ڕووحی ئیسلامه‌تی و كرۆكی دینداری بریندار ده‌كه‌ن, تێگه‌یشتنی هه‌ردوو لایان له كانیاوێكی لێخن و به‌لاڕێداچوونێكی نائاگایانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌ڵام نییه‌تی زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی ئه‌م دوو شه‌پۆله فیكرییه پاكه و كه‌سیان نیازی تێكدانی دینی خوایان نییه, به‌ڵكو فیكریان تێكچووه و به فیكر و تێگه‌یشتنێكی تێكچوویشه‌وه, هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ قورئان و ئیسلام بكرێت, ده‌یانشێوێنێت و له جێی چاككردن و چاره‌سه‌ركردن, دۆخه‌كه خراپتر ده‌كات. هه‌ر كامیان ده‌یانه‌وێت وه‌ڵامی پرسیارێك بده‌نه‌وه, ده‌یان پرسیاری تر ده‌ورووژێنن و هه‌ر كه‌ی بیانه‌وێت گرێیه‌ك بكه‌نه‌وه, داوه‌كه وه‌ها لێك ده‌ئاڵۆسكێنن به خۆیشیان ناكرێته‌وه!
ئیتر ڕه‌وا نییه له جێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ورد و پووچكردنه‌وه‌ی به‌رداشته‌كه‌یان, ده‌ست به هێرشی ته‌كفیر و ته‌فسیق بكرێت و نییه‌تیان بخوێنرێته‌وه. ڕاسته زۆر له‌م كه‌سانه هه‌میشه له گه‌رمه‌ی باسی زۆر جیدی‌دا خۆیان خه‌ریكی شتی زۆر بێكه‌ڵك ده‌كه‌ن و هه‌رده‌م خۆیان له غه‌می خه‌ڵك و میلله‌ت ده‌غافڵێنن, خۆش ئه‌وه‌یه گاڵته به‌وانه‌یش ده‌كه‌ن كه له كاتی هێرشی مه‌غوول بۆ به‌غدادا مشتومڕیان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو "ئایا ئه‌و به‌رانه‌ی خوا بۆ ئیبراهیمی نارد, سپی بوو یا ڕه‌ش؟"! كه‌چی خۆیشیان له كاتێكدا خه‌ڵكی نانی جه‌ژنیان نییه بیخۆن, باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئیبراهیم به‌ڕاسته‌وه ده‌یویست ئیسماعیل سه‌رببڕێت یا بۆ گاڵته‌ی بوو؟ ئه‌م كه‌سانه كه‌موكوڕی و قسه‌ی نازانستییان فره‌یه، وه‌لـێ هه‌رچی بن, ناكرێت به‌ئاسانی كافر بكرێن و به كافركردنیشیان ڕیشه‌ی گومان و لێكدانه‌وه نادروسته‌كه‌یان ناكێشرێت, كه‌وایه بۆ تێگه‌یاندنی ئه‌و گوێگر و خوێنه‌رانه‌ی به ته‌ئویله سه‌یره‌كانی ئه‌م ڕۆشنفیكرانه ده‌كه‌ونه گومانه‌وه, ده‌بێت ڕوونكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستوو به به‌ڵگه بخرێته به‌ر چاو.
پێش هه‌ر شتێك گرنگه ئه‌وه بزانین ئه‌و سێ مه‌سه‌له‌ی ئیبراهیمیان تێدا وه‌ك كه‌سێك دێته پێش چاو كه خه‌ریكی نواندنه, له یه‌كتر جودان و زۆریان فه‌رقه, له حاڵی هاوشێوه‌بوونیشیاندا شتێك ناگۆڕێت و هه‌رسێكیان عه‌ینی حه‌قیقه‌تن و له هیچ كوێدا ئیبراهیم، سیناریۆی خه‌ڵه‌تێنه‌ری بۆ وریاكردنه‌وه‌ی كه‌س به‌كارنه‌هێناوه. سه‌ره‌تا ئاماژه به دوو داستانه‌كه‌ی گومانی ئیبراهیم و شكاندنی بته‌كان ده‌كه‌م و دواتر ده‌چمه سه‌ر قوربانیكردنی ئیسماعیل.
له داستانی یه‌كه‌مدا ئیبراهیم خۆی به ته‌نیا ده‌ڕوانێته دیوی شاراوه‌ی گه‌ردوون كه خوا به جۆرێك بۆی ڕه‌خساندووه تا هه‌ندێ شتی بۆ به‌ده‌ر بخات. لێره‌دا ئیبراهیم كاری به‌سه‌ر كه‌سه‌وه نییه و تا ناگاته ئه‌نجامێكی دیاریكراو، له‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌كه‌یدا نایه‌ته گۆ. به‌سه‌رهاتی دووه‌م، ئیبراهیم بۆ ئاگاهێنانه‌وه‌ی گه‌له نه‌فامه‌كه‌ی به كارێكی ترسناك هه‌ڵده‌ستێت و دوایی ده‌یانخاته هه‌ڵوێستێكه‌وه كه نه‌توانن به‌سانایی لێی ده‌ربێن. چیرۆكی قوربانیكردنی ئیسماعیلیش ته‌واو جیاوازه و فه‌رمانێكی خوایی له ئارادایه و گوێڕایه‌ڵییه‌كی ڕه‌ها له ئیبراهیم و ئیسماعیله‌وه ده‌بینرێت. ئه‌م سێ ڕووداوه به یه‌ك ناچن، هه‌رسێكیشیان عه‌ینی حه‌قیقه‌تن و نواندنێك له ئارا نه‌بووه و نییه.