ئـەو شــەوەی مـانـگ تـــۆرا

ئەدەب 2016-11-08 کۆمێنت 3004 جار بینراوە

ئـەو شــەوەی مـانـگ تـــۆرا

بڕوا یوسیف

لـێرە و لــەوێ، تۆرانی خـەڵک دەبینین و، دەزانین ج هەرایک دەنێنەوە لە قووڵایی ناخییان، چ هەستێک دروست دەبێ.

 تۆران و تووڕەیی جـــیان لـەیەک.

تـۆران، خـۆ خواردنەوەیە لە ناخ و کپ کردنــەوەی ئەوەیە کە لە ناختە.

 تووڕەیی،  دەربڕینی ئەوەی ناختە لەو کەسەی کە توڕەی کردوی،

 ئەو شەوەی کە مانگمان لێ تۆرا دەزانی جی بوو؟

ئەو ئێوارەیە بوو کە پاسارییەکان لەکاتی گەڕانــەوەیان، دیتییان هیلانۆچکەیان وێران بووە !

گــەڕانەوەی مــەلەکان بۆ لای بێچوەکانییان و، نەمانیان لە جێگەی خۆیان !

بــەتاڵان بردنی هەورەکانی نـــیشتمان، کە ئەو ئێوارەیە ڕەشەبا بردبوونی و، نەهاتنەوەیان بۆ ئەبەدی.

ئـــاخر دەزانی هاوڕێ ئەو شەوە چ شتێک ڕوویدا بە  کپ بوونی شەپوڵەکانی دەریا و، بە بێ دەنگ بــوونی هاژەی ڕووبار و، بە نەمانی دەنگی درەختی چەمەکان؟

من بینیم کە ئەو هەموو شتانەی ڕوویاندا بەهۆی تووڕەیی زەووی بوو. بێزاربوونی لەدەستی ئەو مرۆڤانەی کە نیشتمانی من و تویان تیکداو، پڕیان کرد لە درۆ و دزی و خراپە.

ئاخر ئەو فێری وەها مامەڵەیک نەبووبوو،  ئەو کەسانە پڕبوون لە خراپی. مانیگیش بە تووڕەیی هاوژیانەکەی، تورانی لە ڕوخساردا بەدەرکەوت.

ئاخر دەزانی هاوڕێ کە مانگ بتۆرێ،

جێێ ژوانی ئەوینداران تاریک دەبێ،

 شەوان، ڕێگەی ئەو کاروانچیانەی نیشتمانم نادیار دەبێ و،

ئەو جەنگاوەرانەی نیشتمان دەپارێزن،  ژیانیان توشی مەترسی دەبێ،

 نابێ نا!

 مانگ بتورێ دەزانی ئەو هەموو شتانەو جەندان شتی تر پڕ دەبن لە نامۆیی و  

سەختی !

بۆیە هاوڕێ، ئەو مانگەی کە من و تو هەمانە، با نەیتۆرێنین.

 با مانگەشەومان لی نەبێتە شەوەزەنگ،

 جـونـکە نـــیشـتــمان بـــــە مـانـگـەوە جــوانــــە !

clomid testosterone blog.bjorback.com clomid tapasztalatok
amitriptylin pris amitriptylin psychedelia amitriptylin tinnitus
تاگەکان    
فیلم ئەیاد قنێبی فەرهەنگ تەنیایی شیرک حەوتەمین کۆڕبەندی هاوسانی هاوڕەگەزخوازی نەتەوایەتی سیاسەت شەڕ یادەوەری وەلی ئەمر نوێژ پۆرن یاری
ئەدەب
2016-11-08 کۆمێنت 3004 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی