قه‌ڵه‌م ئه‌مانه‌ته‌، هه‌ڵگرانی ده‌بێت به‌ وریاییه‌وه‌ بیپارێزن !

قانع خورشید

به‌ داخه‌وه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ فه‌یسبوكدا ئه‌كاونتیان هه‌یه‌ و ڕۆژانه‌ دێنه‌ سه‌ری و تییدا چاو ده‌گێڕن، ڕێك وه‌كو زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ جومعانه‌ ده‌چنه‌ مزگه‌وت و گوێ بۆ وتاری مه‌لا شل ده‌كه‌ن. جا ئیتر زۆربه‌ی ئه‌م زۆرینه‌یه‌ هه‌رچی ببیستن سه‌ری بۆ ده‌له‌قێنن و ئه‌شه‌دوبیلای بۆ ده‌كه‌ن، ساتێك ناوه‌ستن و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی مه‌نتیقی و ژیرانه‌ی بۆ ناكه‌ن. كه‌مینه‌یه‌ك هه‌ن یه‌كسه‌ر شت په‌سه‌ند ناكه‌ن و تۆزێ ڕاده‌مێنن، وه‌لێ دواجار ئه‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ریی كه‌سێتیی خاوه‌ن نووسینه‌وه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جار شتی جوان و گونجاوی لێ ده‌بینن، ئیتر ڕێگه‌ به‌ خۆیان ناده‌ن شتێكی ڕه‌ت كه‌نه‌وه‌ و له‌ جێی ئه‌وه‌ی له‌ نووسینه‌كه‌ی بكه‌ونه‌ گومانه‌وه‌؛ دوور نییه‌ له‌ عه‌قڵی خۆیان دڕدۆنگ بن !

ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ی كار به‌ وه‌سێته‌كه‌ی ئیمام عه‌لی ده‌كه‌ن و پێش كه‌سێتی؛ حه‌قیان به‌لاوه‌ گرنگه‌ و زوو په‌نجه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ و نامه‌نتیقیبوونی ئاخاوتنی به‌رانبه‌ر داده‌نێن. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه‌ داوی چه‌واشه‌كاری (مغالطه‌)ی كه‌سانی خاوه‌ن ده‌م و قه‌ڵه‌مه‌وه‌ و به‌ هه‌موو نووسین و گوتارێك سه‌رسام نه‌بین، پێویسته‌ ئاگامان له‌ زانستی مه‌نتیق بێت، له‌ (منطق)دا به‌شێكی گرنگ هه‌یه‌ به‌ ناوی (چه‌واشه‌كاریی لۆژیكی - المغالطات المنطقیة)، زیاد له‌ 20 جۆر موغاڵه‌ته‌ هه‌ن كه‌ ئه‌نجامگیریی كه‌سێك ناماقووڵ ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ن له‌ زۆربه‌یاندا پێشه‌كییه‌كان ته‌واون، وه‌لێ ئه‌وی له‌م به‌ینه‌دا هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پێشه‌كییانه‌ نابنه‌ هۆی ئاوه‌ها ئه‌نجامێك، كه‌چی قسه‌كه‌ر یا نووسه‌ر به‌و باره‌یدا ده‌بات و سه‌ر له‌ زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری گۆێگران و خوێنه‌رانی ده‌شێوێنێت .

ئه‌وی من ده‌مه‌وێت بیڵێم شه‌رحی وانه‌ی لۆژیك نییه‌ و كارم به‌ كرۆكی بابه‌تی موغاڵه‌ته‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ بڵێم ئه‌گه‌ر بۆمان ڕێك كه‌وت له‌ جییه‌كی دیار و به‌رچاودا وتار بده‌ین یا بنووسین و زانیمان كه‌سانێك هه‌ن له‌ دڵپاكی گوێمان لێ ده‌گرن، یا له‌ دڵپیسی بۆ مه‌راميى نه‌شیاو و كه‌سه‌كیی خۆیان سوود له‌ قسه‌ و نووسینه‌كانمان وه‌رده‌گرن... ده‌بێت زۆر وریا بین و له‌ هه‌موو شتێ قسه‌ نه‌كه‌ین و تا بتوانین كه‌م بڵێین و كه‌م بنووسین، نووسین هونه‌ره‌، به‌ڵام هونه‌ره‌كه‌ی به‌ زۆری و قه‌باره‌ نییه‌، به‌ڵكو‌ له‌ قووڵی و هاوسه‌نگییه‌كه‌یدایه‌، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا شتێكم نووسی؛ به‌داخه‌وه‌ كه‌م كه‌س له‌ مه‌رامم گه‌یشتن، گوتم ده‌بێ فێری نه‌گوتن بین، ده‌بێت خۆمان ڕا بێنین كه‌مێكی كه‌م له‌و زۆره‌ی له‌ ناخ و هه‌ناوماندا په‌نگی خواردووه‌ته‌وه‌ بدركێنین، هه‌ندێك وایان زانیبوو، من باسی بێده‌نگی به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌م و بردبوویان بۆ مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌ت !

ئێستایش ده‌یڵێمه‌وه‌، ئێمه‌ ده‌بێت فێری ڕۆژووگرتن و مانگرتن له‌ دوان بین، خۆمان ڕابێنین نه‌ئاخڤین و وا بكه‌ین پتر ڕابمێنین تا ئه‌وه‌ی زمان و قه‌ڵه‌ممان ڕاته‌كێنین... هه‌رچی ده‌ڵێین و ده‌نووسین، لێی به‌رپرسیارین (ما یلفظ من قول إلا لدیه رقیب عتید)، وه‌لێ له‌ كه‌مترینی بێده‌نگییه‌كانمان ده‌پرسرێته‌وه‌، ئه‌ویش كاتێك له‌ حه‌قێك بێده‌نگ بین كه‌ پێویست لێی به‌ده‌نگ بێین، نه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن و ته‌حلیل و جه‌رح و ته‌عدیلی ناپێویست و خۆڕا !

من له‌وه‌ دڵنیام كه‌ خوا توانایه‌كی وای پێ داوم، ده‌توانم به‌ ئاسانی چه‌واشه‌كاری بكه‌م و به‌سه‌ر زۆرینه‌ی خوێنه‌رانیشمدا تێپه‌ڕێت، به‌ڵام خوا خۆی شاهێده‌ تا پێم بكرێت و ئاگا بم خۆم له‌ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌یه‌ك ده‌پارێزم كه‌ له‌ ناخه‌وه‌ قه‌ناعه‌تی ته‌واوم پێی نه‌بێت، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا وه‌خته‌ بڵێم ته‌واوی عاتیفه‌كاریم وه‌لاوه‌ ناوه‌ و له‌ باسه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانیشدا ته‌واوی هه‌وڵم ئه‌وه‌یه‌ مه‌نتیقیانه‌ بنووسم و له‌ ته‌رازووی عه‌قڵ ده‌رنه‌چم .

به‌و ئومێده‌ی په‌یامه‌كه‌م وه‌ك خۆی بگات... بمێنن به‌ خێر .

ـــــــــــــــــــــــــــ
* هاوپێچ: وێنه‌یه‌كی دوو ساڵ پێشی‌ ده‌ماقه‌ڵه‌یه‌كی چه‌واشه‌كارانه‌ی به‌نده‌ ‌‌و هه‌ر دوو ئازیزم Ahmed Taha Ali و Bestoon Abdulkareem كه‌ وا نیشان ده‌ده‌ین شه‌ڕمانه‌، كه‌چی ئه‌حمه‌د بزكه‌ی دێ!


Share :

بابەتی زیاتر

زۆرترین سەردان کراو

پرسیار و وەڵام
پێنووسی تۆ
At the same time, the US Pacific Command spokesman rolex uk Dave Benham confirmed to the media, the rolex replica watches headquarters in Hawaii time 15 at 11:21 (Beijing time at 5:21 on the replica rolex watches 16th) to detect North Korea in the missile test The Benham said the missile had exploded immediately after the launch. The US military is assessing what kind of missiles the test shot is.




کتێب
  • شتێكی كه‌م له‌باره‌ی (یاشار كه‌مال) و (ت
  • په‌یكه‌ر و وێنه له‌نێوان ده‌ق و واقیعدا‌
  • له‌باره‌ی ڕۆمانی (كاتژمێری بیست و پێنجه‌
  • زمان له‌ كتێبی (یه‌ک کاتژمێری ماوه‌ بۆ ن
  • قسه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ كتێبی پێشبینی لێزانه‌ ق
  • دیاردەی هەڵگەڕانەوە لە دین
ڕاپرسی

شێوازی نوێی ماڵپەڕی هاوسانیت پێ چۆنە؟