زێڕە..... زێڕە..... سەددام زێڕە !
بڕوا یووسف
ووشەی دیکتاتۆر بۆ هەر میللەتیک کە باسدەکرێت بیری بۆ لایی دەسەلات دارێکی ولاتەکەی دەچێت کە چۆن سیستەمی وڵاتی بەڕێوەبردوە و ج نەهامەتییکی بەسەر گەلەکەی ژێردەستی دا هێناوە، لە بچوکترین کەسی ژێردەستی، تاکو بەتەمەنترینی، لە سەردەمەکەیدا هەموویان بەشداریکی سەرەکین لە نەهامەتیەکانی، جا لە هەر روویەکەوە بێت، بەڵام هەر گەلێک جیاوازی هەیە لەگەڵ گەلێکی تر، لە ڕووی کاریگەری سیستەمی دیکتاتۆریەت لەسەریان. هەندیکیان تاکو ئەو سیستەمە دەگۆرێ کاریگەرییان لەسەر دەبێت، و هەندێکیشییان کاریگەریان بۆ ماوەیکی زەمەنی دوای سیستەمەکە بەسەرییەوە دەبیت. بەشیکیان هەن ئەو کاریگەرییەیان بۆ چەند نەوەێکەوە بەسەرەوە دەمینێتەوە، هەندێکی تر هەن هەر خۆیان لە ناخیان بەشیکی ڕەگی دیکتاتۆریان لە ناخیاندا هەیە، کە ئەو جۆرە میللەتانە هەر سیستەمیک بەرێوەیان ببات لە کۆتایدا خۆیان دەیــکەن بە دیکتاتۆری، چونکە ئەوانە بەشێکی سەرەکین لە دروستکردنی سیستمە دیکتاتۆرەکە ، ئەگەر سەیری رۆژهەڵاتی ناوەراست بکەین، ئەو وڵاتانەی کە دەکەونە ئەو ناوچەیە زۆربەی هەر زۆریان بەشیکن لە دروستکردنی سیستەمی دیکتاتۆریەت لەناو وڵاتەکانیان، لە مێژووی دیکتاتۆریەتدا دیاره که چۆن سیسته‌می ده‌سه‌ڵات ده‌گۆردریت و، پاشماوه‌ى ئه‌و دیکتاتۆره‌ش چۆن له ناو ده‌چێت و نامێنی.
هه‌ر دیکتاتۆریک که له‌ناوه‌وه‌ی ووڵات به ده‌ستی هاونیشتیمانییه‌کانی رووخابێت، ئه‌وه به ئاسانی پاشماوه‌کانیشی له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام که له‌ده‌ره‌وه رووخابێت ئه‌وه کاتی زۆر ویستوه که ته‌واو وڵاته‌که پاک ببێته‌وه له دیکتاتوریه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئێمه له‌م مه‌ملکه‌ته پر له ئاژاوه و ناکۆکیه‌دا سه‌یر ده‌که‌ین، هه‌م له ناوه‌وه‌دا بوو هه‌میش له ده‌روه، بۆ دژایه‌تیکردنی دیکتاتۆری، وه‌لێ هێشتا ڕه‌گی دیکتاتۆرییه‌ت له ناخی به‌شێکی زۆری سیاسه‌تڤان و هاوڵاتییه‌کانمان ماوه، تاوانباری سه‌ره‌کی ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ن که ته‌واو ڕوحی حه‌ز به دیکتاتۆریه‌تییان هه‌یه و نایانه‌وێت ئه‌و دیکتاتۆره‌ی که زاڵه به‌سه‌ریاندا له ناو بچێت، کێشه‌که‌ش ئه‌وه‌یە کە ته‌واو هوشیارن به سیفه‌ته‌کانی دیکتاتۆری ، چونکه ئه‌وان له ناخیاندا دیکتاتۆریه‌تییان کردۆته بت و ناتوانن بیشکینن، ئیمه میللەتێکین که هیج کات بێ دیکتاتور نه‌بووین، له سەردەمی مادەکان و میرنشینه‌کانه‌وه سه‌یر بکه، تاکو ئێستاش کە ئیمە تێیدا دەژین .
بۆیه ئه‌وه پێمان ده‌لێت که، ئیمه هه‌میشه له‌ناخماندا شتێک ختوکه‌مان ده‌دا که ره‌گی حه‌ز به بونه دیکتاتۆرییه‌ته ، تاوه‌کو ئێستاش به‌شێک له هاو‌ڵاتییانمان شانازی به دیکتاتۆره‌کانی پێشتر ده‌که‌ن، کە جۆن بوونه له‌گه‌ڵ هاو‌ڵاتییه‌کانی خۆیان له سه‌رده‌مانی پێشتر، دوور نەڕۆین، ئه‌م سەدام حسێنەی له مه‌ڕخۆمان که جه‌ند زالم بوو به‌سه‌ر کوردا،
ئێستاش به‌شێک له هاو‌ڵاتییانمان له‌و یاده‌دا خۆزگه بۆ هاتنه‌وه‌ی سه‌دام ده‌خوازێن، سه‌راری ئه‌وه‌ی جی به کورد کردوه، بویه من ده‌ڵێم تاکو ئه‌و بتەی دیکتاتۆریه‌تی ناخمان نه‌شکێنین، ئه‌وه قەت نابین به خاوەنی سەرکرده‌ی دلسوز.