ئامانجه‌كانت مه‌گۆڕه‌ ، ڕێگاى گه‌یشتن پێیان بگۆره‌ ...

   ئه‌ندام عومه‌ر

دروست كاته‌كه‌یم بیر نیه‌ ، به‌س ئه‌وه‌نده‌ ئه‌زانم مانگه‌كانى ناوه‌ڕاستى ساڵى ٢٠٠٤ بوو بۆ یه‌كه‌م جار ئینته‌رنێتم به‌كارهێنا له‌ سه‌نته‌رێكى بازاڕ،دواتر له‌ ٢٠٠٧ و پاش كڕینى كۆمپیوته‌رێكى دیسكتۆپ زیاتر تێكه‌ڵاو بووم به‌ جیهانى ته‌كنه‌لۆژیا ...

ئیتر له‌و كاته‌وه‌ هه‌موو خه‌ونى گه‌وره‌ى من ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌ پۆلى ٦ ى ئاماده‌یى نمره‌ى به‌رز بهێنم و بچمه‌ كۆلێژى ئه‌ندازیارى به‌شى كۆمپیوته‌ر، ئه‌وكات وام بیر ئه‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بچمه‌ به‌شى ئه‌ندازیارى كۆمپیوته‌ر ئه‌بم به‌ كه‌سێكى شاره‌زا له‌ بوارى ته‌كنه‌لۆژی(كه‌ به‌ داخه‌وه‌ وانیه‌ و قه‌تیش وا نابێت)، پێم وابوو گه‌ر ئه‌و نمره‌یه‌ نه‌هێنم ئه‌وا ته‌واوى ده‌رگاكانى تر به‌ ڕوومدا داده‌خرێت، ئیتر بومه‌ پۆلى ٦ و قه‌ناعه‌تى ئه‌وه‌م بۆ دروست بوو كه‌ هه‌رگیز و هه‌رگیز ئه‌و نمره‌ به‌رزه‌ به‌ من نایه‌ت ، ئاخر ئه‌و كاته‌ش چه‌ندان كاتژمێرم به‌ دیار كۆمپویته‌ره‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌برد له‌ برى خوێندن ...

ساڵى ٢٠٠٩ به‌ نابه‌دڵى چومه‌ كۆلیژى زانست ، به‌شى كۆمپیوته‌ر، سوپاس بۆ خوا ساڵ ٢٠١٣ به‌كالۆریۆسم له‌ كۆمپیوته‌ر وه‌رگرت ، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌ى له‌ مێشكمدا هه‌بوو هه‌ر ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌ كۆلێژى ئه‌ندازیارى بخوێنم ، ئیتر نه‌ پیویستم به‌ بڕوانامه‌كه‌یه‌ و نه‌ پێویستم به‌ زانسته‌كه‌یه‌تى ، به‌ڵكو وه‌كو هه‌ستێكى خۆش و له‌هه‌مان كاتدا بوبو به‌ گرێیه‌ك له‌سه‌ر دڵم،به‌ڵام ڕێك دواى ١٠ ساڵ پاش ئه‌وخه‌ونه‌ و ٤ ساڵى ڕێك دواى به‌ده‌ست هێنانى به‌كالۆریۆس ، جارێكى تر ده‌ستم كرده‌وه‌ به‌ خوێندن له‌ كۆلیژى ئه‌ندازیارى -به‌شى كۆمپیوته‌ر ....

به‌ده‌ست خۆم نیه‌ ، كه‌ یه‌كێك ئه‌بینم له‌ كۆلیژى ئه‌ندازیارى ئه‌خوێنت ، له‌خۆمه‌وه‌ خۆشم ئه‌وێت ، به‌ بێ ئه‌وه‌ى بیناسم ، یان بێ ئه‌وه‌ى بزانم خه‌ڵكى چ ووڵاتێكه‌ ، جارێ هه‌ستێكى زۆر زۆر تایبه‌تم هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر قوتابیانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین ، هه‌ر بۆیه‌شه‌ زۆرترین هاوڕێم له‌و بواره‌ردا له‌به‌شى ئه‌ندازیارى كۆمپیوته‌رى زانكۆى سه‌لاحه‌دین هه‌یه‌ ...

شاره‌زابوون له‌ بوارى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ ، هیچ په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ بڕوانامه‌ و زانكۆوه‌ ، هه‌مووى پراكتیكه‌ ، هه‌زاران كه‌س هه‌یه‌ كۆلێژى ته‌واو نه‌كردوه‌ و بۆته‌ كه‌سێكى ناودار له‌ سه‌ر ئاستى جیهان ، زیندوترین نمونه‌ بیل گه‌یتس ه‌ خاوه‌نى كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت ...

به‌ حوكمى ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ له‌و بواره‌دا كار ئه‌كه‌م ، حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ هه‌موو ئه‌و زانسته‌ى له‌ كۆلیژه‌كانى تایبه‌ت به‌ كۆمپیوته‌ر وه‌رى ئه‌گریت ناكاته‌ ئه‌وه‌ى خۆت چه‌ند ڕۆژێك له‌ گۆگڵ سێرچى بۆ بكه‌یت و له‌ ماڵه‌وه‌ فێرى ببیت ، زانكۆ ته‌نها بنچینه‌یه‌كت پێده‌دات ، نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ى بته‌وێت هه‌موو شتێك له‌وێ فیر بیت ، وه‌كو مه‌رجیش نیه‌ ئه‌وه‌ى له‌ زانكۆ نه‌بێت ئه‌و بنچینه‌یه‌ى پێ بنیات نه‌نرێت ....

ساڵى ٢٠١٤ وه‌كو پێشكه‌شكار له‌ یه‌كه‌مین به‌رنامه‌ى ته‌كنه‌لۆژی كه‌ناڵى ئاسمانى سپێده‌ ده‌ست به‌كار بووم و به‌رنامه‌كه‌مان ناو لێنا (تێك ئای )

ساڵى ٢٠١٥ ڕێكخراوى (تێك ئای )مان دامه‌زراند بۆ ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى

ساڵى ٢٠١٦ ماڵپه‌رى (تێك ئای) مان كردوه‌ كه‌ ئێستا له‌ ڕێزبه‌ندى یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین ماڵپه‌رى ته‌كنه‌لۆژیه‌ له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق

ساڵى ٢٠١٧ ئه‌كادیمیاى تێك ئایمان كردوه‌ كه‌ تیایدا ٢٥ كۆرسى تایبه‌ت به‌ كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێتى تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ به‌ شێوه‌ى بێ به‌رامبه‌ر ...

هه‌ر ئه‌مساڵیش و له‌ ٢٠١٧ دا جارێكى تر ده‌ستم به‌ خوێندن كرده‌وه‌ له‌ كۆلیژى ئه‌ندازیارى به‌شى كۆمپیوته‌ر ...

مه‌به‌ستى من و كۆتا قسه‌شم ئه‌وه‌یه‌ ، واز له‌ خه‌ونه‌كانت مه‌هێنه‌ ، گرنگ نیه‌ خه‌ڵك چی ده‌ڵێت ، وه‌ گرنگ نیه‌ چۆن بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ تۆ ،كه‌س وه‌كو تۆ نیه‌ و تۆش وه‌كو كه‌ س نیت ، تۆ تۆیت و ئه‌وانیش ئه‌وانن ، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر تۆ پێویسته‌ ته‌نها ٢ شته‌ ، یه‌كه‌م پشت به‌ستن به‌ خودا و دووه‌م كۆڵنه‌دانى به‌رده‌وامى خۆت ، بیرت بێت "ڕاستیه‌كانى ئه‌مڕۆ خه‌ونه‌كانى دوێنێ بوون ، خه‌ونه‌كانى ئه‌مڕۆش ، ڕاستیه‌كانى سبه‌ین ".....

ومن يتوكل على الله فهو حسبه


Share :

بابەتی زیاتر

زۆرترین سەردان کراو

پرسیار و وەڵام
پێنووسی تۆ



کۆت و بەندی نائومێدی...

دڵشاد ئیبراهیم


کتێب
  • پارچەیەک لە مرۆڤبوون و ئاوێتەیەک لە نوور
  • شتێكی كه‌م له‌باره‌ی (یاشار كه‌مال) و (ت
  • په‌یكه‌ر و وێنه له‌نێوان ده‌ق و واقیعدا‌
  • له‌باره‌ی ڕۆمانی (كاتژمێری بیست و پێنجه‌
  • زمان له‌ كتێبی (یه‌ک کاتژمێری ماوه‌ بۆ ن
  • قسه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ كتێبی پێشبینی لێزانه‌ ق
  • دیاردەی هەڵگەڕانەوە لە دین
ڕاپرسی

شێوازی نوێی ماڵپەڕی هاوسانیت پێ چۆنە؟