ته‌نیایی یا ته‌نیابوون؟
نووسینی: ئاره‌شی نه‌ڕاقی
وەرگێڕانی: قانع خورشید
من به‌قووڵی چێژ له ته‌نیابوون ده‌بینم، ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسم ته‌نیاییه .
ته‌نیابوون، خه‌ڵوه‌تێكی خۆویستانه‌یه، بوارێكه بۆ ئه‌وه‌ی هاواری ده‌روونی خۆت ببیستیت، له‌گه‌ل وی‌دا هاوقسه‌یی و هاونشینی بكه‌یت و به‌سه‌ر ئه‌و مه‌ودایه‌دا كه له قووڵایی بوونتدایه زاڵ ببیت. خه‌ڵوه‌تی وه‌ده‌ستهاتوو له ته‌نیابوونه‌وه، هه‌توانه، برینێكی قووڵی تۆ ساڕ‌ێژ ده‌كات .
وه‌لێ ته‌نیایی زامه، ڕۆشتنی ئازیزه بێ ئه‌وه‌ی داوێك ناچاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بكات. ده‌ركی ئازیه‌تی ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌یه كه هیچ ڕیس و داوێك له‌نێوان تۆ و ئه‌ودا ئه‌وه‌نده قایم نییه، كه ئه‌وت بۆ لا بگه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌و كه‌سه كه چوو، له‌وه‌یه هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێته‌وه. ته‌نیایی، ده‌رككردنی ته‌نیابوونی ناچاری و له‌چاره‌نووسراوه. دۆزینه‌وه‌ی ته‌نیایی وجووده .
پیاو له كه‌ناری ده‌ریادا له ئاوابوونی ڕۆژ ده‌ڕوانێت و له ته‌نگه‌به‌ریی زه‌ین و خه‌یاڵیدا بیری ده‌كه‌وێته‌وه كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه، كه هیچ خۆشه‌ویستێك ناگه‌ڕێته‌وه... پیاو له ده‌ست ته‌نیایی ئازار ده‌چێژێت .
ته‌نیابوون، به‌له‌مێكه به‌سه‌ر گۆمی دره‌شانه‌وه‌وه. ته‌نیایی، به‌ربوونه‌وه‌یه‌كی ڕه‌هایه بۆ نیو چاڵی ترس و تۆقین !