مه‌لا عه‌لى له ديدى نه‌وه‌ى دوو سه‌ده‌ى داهاتوو
کۆسرەت ساڵح
- پزيشكى گه‌وره‌ى به‌ناوبانگ كه خه‌ڵكى كه‌ڵه‌ك بووه تواناى معراج و به‌خزمه‌ت گه‌يشتنى خوداى هه‌بووه .
- مه‌لا عه‌لى له‌به‌ر زانايي و دانايي هه‌موو پزيشكه‌كانى سه‌رده‌مى خۆى دژايه‌تيان ده‌كرد .
- مه‌لا عه‌لى -قدس الله سره- له سه‌رده‌مى خۆى ئه‌وه‌نده دڵسۆز بوو بۆ مرۆڤايه‌تى، ته‌نانه‌ت دوعاى بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ش ده‌كرد كه جنێويان پێده‌دا .
- مه‌لا عه‌لى توانيي هه‌زاران كه‌س بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌و رۆژه‌ى مرد خێزانه‌كه‌ى قوتى شه‌و و رۆژێكى نه‌بوو كه بيخۆن، چونكه هه‌ميشه بێبه‌رامبه‌ر كارى ده‌كرد .
- مه‌لا عه‌لى ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌و به‌خزمه‌تى حه‌زره‌تى ره‌سول -صلى الله عليه وسلم- نه‌گه‌يشتبا ئه‌وه رۆژى پاشى هه‌تا ئێواره به‌نوزانه‌وه‌ى به‌رێده‌كرد .
- مه‌لا عه‌لى له شه‌و رۆژێكدا هه‌زار ركات نوێژى سوننه‌تى ده‌كرد .
- هه‌رگيز قبولى نه‌ده‌كرد پێى بلێن ئه‌توو پياوى خواى ئه‌وه‌نده متوازيع بوو ...
- مه‌لا عه‌لى به‌سه‌ر ئاو ده‌رۆيشت و ئاگر نه‌يده‌سوتاند، كه‌روڵاڵى چاك ده‌كرده‌وه و شيفايي شێرپه‌نجه و تاعون و ئايدزى ده‌دا .
- مه‌لا عه‌لى موعجيزه‌ى زه‌مان و ئوعجوبه‌ى عه‌صرى خۆى بوو، مرۆڤايه‌تى به‌مردنى ئه‌و خه‌ساره‌تێكى مه‌زنى به‌ركه‌وت، هه‌رگيز ئه‌مسالى ئه‌و دووباره نابێته‌وه .
- مه‌لا عه‌لى، ئه‌وه‌نده پياوى خوابوو، له ميزى خوێندبا ده‌بوو به‌شيفا، ته‌پاڵه‌ى مانگا ده‌بوو به‌ده‌رمانى نه‌هێشتنى كۆيه‌يي و سه‌ر روتانه‌وه، كلێنسى له جياتى رجێم به‌كارده‌هێنا .
- مه‌لا عه‌لى كۆره‌ى زگماكى چا ده‌كرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى دكتۆر قه‌رارى مه‌رگى بۆدابا له‌به‌رده‌رگاى شيفاى ده‌هات .
- خه‌ڵكيان به زنجيران ده‌برده به‌رده‌رگاى به‌پێى خۆى ده‌هاته‌وه .
- مه‌ڵا عه‌لى هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو خوا نه‌بوو ئه‌گه‌رنا هه‌موو شته‌ك بوو .
- له‌كۆتايي ته‌مه‌نى گۆتى خودايه بۆ دڵخۆشكردنى ئه‌و خه‌ركه‌ى بمكوژه و ئيدى به‌مردنى هه‌فته‌يه‌ك له جياتى باران خوێن ده‌بارى، خه‌رك هه‌مووى له‌سه‌ر قه‌بران بوو ته‌نانه‌ت ئه‌و رۆژ 5 نوێژه‌كه‌ش به جه‌ماعه‌ت نه‌كران، بازار راوه‌ستا، ئاگر هه‌ڵنه‌ده‌بوو، مانگا و ئاژه‌ڵ و ته‌ير و تيوريش هه‌مووى هاتبونه هه‌ژان ...
*هه‌زاران شتى تريش .
تێبينى: بۆ زياتر ناسينى مه‌لا عه‌لى له زمانى نه‌وه‌ى داهاتوو، سه‌يرى وه‌سفى پياوانى توراسى ئيسلامى بكه و بزانه چۆن وه‌سفكراون. له‌وه‌ته‌ى مه‌لا عه‌لي ده‌ناسم وه‌سفى پياوانى توراسيشم له‌به‌رچاوكه‌وتووه و له هه‌موويان به‌گومانم .
مه‌لا عه‌لى لاى من جگه له بازرگانێكى لێهاتوو، هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رێكى كارامه، درۆزنێكى باوه‌ڕبه‌خۆ بوو شتێكى تر نيه. هيچ نازناوێك له توراسى ئيسلامى كه‌ڵكى به‌كارهێنانى بۆ ئه‌و پياوه نيه، ته‌نانه‌ت له ده‌جاليش تێپه‌رى كردووه.