جۆرەکانى زوڵم

فیکر 2017-03-24 کۆمێنت 3779 جار بینراوە

زوڵم و ستەم: خوێندنەوەیەکی قورئانی

عبداللە مجید

v    جۆرەکانى زوڵم :

١.   زوڵمکـــردن لـە خۆت .

 ٢.    زوڵــــــمکردن لــە خەڵـــک .

   ٣.   زوڵمکردن لــە خودا .

*****     *****     *****     *****     *****     *****

*زوڵمکردن لە خۆت و لە مافى خودا :

لە ژێر رۆشنایى ئەو ئایەتە قورئانیانەى کە لەم بارەوە هاتوون و باس لەم دوو جۆرەى ستەمکردن دەکەن، لەوە دەگەین کە ئەم دوو جۆرە خۆى لە شکاندن و بەزاندنى ئەو سنوورە ئاسمانییانەدا دەبینێتەوە وا لە نێوان بەندە و خوداى خۆیدایەو تایبەتە بە خودى کەسەکەوەو، ئەوانى تر نە بەرپرسیارو تاوانبارن و نە زەرەرمەند ...

هەروەها ئەتوانم بڵێم، تاڕادەیەک زوڵمکردن لە خۆت دەکرێت وەک سەرەتایەک بۆ زوڵمکردن لە خودا تەماشا بکرێت و دابنرێت و باسبکرێت! چما دەبێ هەر شتێکى گەورە سەرەتایەکى بچووک و ساکارى نەبێت؟! ئاخر "بە پێى ئایەتى قورئانى پیرۆز" گەورەترین ستەم دانانى هاوبەش و هاوەڵ پەیدا کردنە بۆ پەروەردگارى تاقانە، لە بەرامبەریشدا ستەمکردن لە خۆت لەئەمەیان بچووکتر و سەرەتایى ترەو دەکرێت هەریەکەمان ڕۆژانە ئەم جۆرە ستەمە (ستەمکردن لە خۆت) ئەنجام بدەین و تێوەیبگلێین، چونکى ئەم جۆرەیان بریتییە لە تاوان کردن و، بێ گومان ئێمەش مرۆڤین و بەدەرنین لە تاوان کردن .

خوداى گەورە لە قورئانى پیرۆزدا دەفەرموێت:[ وَيَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ فَكُلَا مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ(19)فَوَسْوَسَ لَهُمَا الشَّيْطَانُ لِيُبْدِيَ لَهُمَا مَا وُورِيَ عَنْهُمَا مِنْ سَوْآتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَذِهِ الشَّجَرَةِ إِلَّا أَنْ تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ(20)وَقَاسَمَهُمَا إِنِّي لَكُمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ(21)فَدَلَّاهُمَا بِغُرُورٍ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَنْ تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ وَأَقُلْ لَكُمَا إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُبِينٌ(22)قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ(23)]..الأعراف(19-23)..واتە: بــەئادەمیشمـــان گوت: ئەى ئادەم! تۆ خۆت و هاوسەرەکەت دواى دەرکردنى شەیتان لە بەهەشتدا بمێننەوە و سەقامگیر بن و بمێننەوە [فَكُلَا مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا] هەرچیش لەوێ ئارەزووتانە بخۆن [وَلَا تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ]بەس توخنى ئەو درەختەیە مەکەون بۆم دیاریکردوون[فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ] کە لێتان خوارد لە سنوورشکێنان و ستەمکاران دەبن ....

[فَوَسْوَسَ لَهُمَا الشَّيْطَانُ لِيُبْدِيَ لَهُمَا مَا وُورِيَ عَنْهُمَا مِنْ سَوْآتِهِمَا] شەیتان لێیان نەگەڕاو چووە بن کڵێشەیانەوە، بۆ ئەوەى شرمێنگا و عەورەتیان ــ کە لەوان داپۆشرابوو ــ دەرخاو شەرمەزاربن[وَقَالَ مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَذِهِ الشَّجَرَةِ] و پێیگوتن: پەروەردگارتا کە نەیدەهێشت ئێوە لەم دارە نزیک ببنەوە و لێیبخۆن [إِلَّا أَنْ تَكُونَا مَلَكَيْنِ]هەر بۆ ئەوەبوو ئێوە نەبنە فریشتەو، وەکو ئەوان خێر و شەڕ نەزانن[أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ] یان هەرگیز نەمرن و بە هەتاهەتایى لە بەهەشتدا بمێننەوە، خۆ ئەگەر بۆ بەهێزبوون بێت لەسەر خواپەرستى، خواردنى ئەو درەختە قەیناکات[ۆقَاسَمَهُمَا] شەیتان زانى بەو ئاسانییە بڕاواى پێناکەن، بۆیە سوێندى بۆ خواردن و وتى: [إِنِّي لَكُمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ] بە ڕاستى من لە دڵسۆزان و خێرخوازانم بۆتان و بە دڵ ئامۆژگاریتان دەکەم، "نامەوێ فریوتان بدەم بۆچى باوەڕناکەن!" [فَدَلَّاهُمَا بِغُرُورٍ] ئینجا بە فڕوفێڵ و سوێندەکەى، فریویدان و تەماحى خستە بەریان و لە خشتەى بردن[فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ] ئینجا هەر کەلە بەرى درەختەکەیان چەشت [بَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا] خێرا جل و بەرگەکەیان لەبەرا داماڵراو عەیب و عەورەتیان دەرکەوت بۆ یەکتر [وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ] بە پەلە بە گەڵاى بەهەشت دەستیانکرد بە داپۆشینى عەورەتیان، خۆ هەر خواش ئەزانێ ئەو گەڵایانە لە چیبوو؟[ ۆنَادَاهُمَا رَبُهُمَا] ئەوسا پەروەردگاریان بانگیکردن:[ رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَنْ تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ] ئایا ڕێم لێنەگرتن لەو درەختە بخۆن؟[ وَأَقُلْ لَكُمَا إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُبِينٌ] و پێشم نەوتن: شەیتان بــۆتان دوژمنێـــکى ئاشکرایە نەتانـخــەڵـەتــێنێ؟[ قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا]وتیان: پەروەردگارمان! تاوانى خۆمان بوو، هەرخۆشمان بووین ستەممان لەخۆمان کردو، فەرمانکەتمان شکاند[ۆإِنْ ڵمْ تَغْفِرْ ڵنَا ۆتَرْحَمْنَا] و ئێستاش ئەگەر لێمان خۆشنەبی و میهرەبانیمان لەگەلڕ نەکەیت [ڵنَکُونَنَ مِنَ الْخَاسِڕینَ] دەچینە ڕیزى زیانمەندانەوە .....

   ئەوەى لەم ئایەتەدا بۆمان تۆمارکراوە باس لە (باوکە ئادەم و دایکە حەوا)یە کاتێک یەکەمین ستەمیان ئەنجامدا و فەرمانى خوداى دادپەروەریان شکاند، کاتێک کە پەروەردگار خواردنى یەکێک لە دارەکانى بەهەشتى لێ قەدەغە کردن، بەڵام ئەوان سەرەڕاى ئەو هەموو بەخشایشەى پەروەردگار و ئەو هەموو ناز و نیعمەتە کەچى لەلایەن شەیتانى نەفرین لێکراوەوە فریودران .

پاش ئەنجامدانى ئەو زوڵم (گوناه)ە باوکە ئادەم و دایکە حەوا ڕاستەوخۆ هەستیان بە گوناه و هەڵەى خۆیان کردو دواى لێخۆشبوونیان لە پەروەرێنیان کردوو پەشیمان بوونەوە. شەهیدى پایەبەرز م.ناێرى سوبحانى دەڵێت:"ئەو کەلیمانەى خوا بۆ ئادەم و حواى ئیلهام کرد لە ئایەتى (23)ى سورەتى (الاعراف)دا، دەفەرموێ :

 [قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ]...

سەرەتا پێویستە بزانین کە ئینسان هەمیشە کاتێک هاوار دەکات و دوعا دەکات لە خوا بە وشەى (رب) هاوار بکات، چونکە (رب) یانى خاوەن، بەخێوکەر، یانى هەرچى بێت خۆ تۆ خاوەنى منیت، من هى تۆم، دەبێ ئەگەر من کارێکى خراپم کرد تۆ لێم نەگریت، من کارى خراپم کردووە، بەڵام هاتوومەتەوە بەردەستى خۆت، دەبێت خۆت ئیێلاحم بکەیتەوە کە ئێستا تووشى ئینحراف و فەساد بووم .

ئادەم و حەوا (علیهما السلام) وتیان: خاوەنەکەمان! ئێمە بەرامبەر بە خۆمان ناحەقیمان کرد، ئەگەر تۆ چاوپۆشى لە گوناهمان نەکەیت و لە نەتیجەى خراپى ئەم نەمانپارێزى و، بەزەییت پیاماندا نەیەتەوە، ئێمە لە زیانلێکەوتووانین، ئێمە لەوانەین کە ئینسانییەتمان لەدەستداوە، چونکە ئینسان کاتێک ئینسانە کە ڕێگەى چاک و خراپ لەیەک جیا بکاتەوە و موتەعەهدیبێت، کاتێک جیاى نەکردەوە یان کاتێک جیاى کردەوە و، باوەڕى پێى نەبوو، نەک تەنها سوودێکى دەست نەکەوتووە، ئینسانیەتەکەشى لەدەست دەدات، (خُسران) یانى لە دەستدانى سەرمایە.   

ئەم جۆرەى ستەمکردن(ستەمکردن لە خۆت)، بەو ڕادەیە ترسناک و لە ناوبەر نییە ئەگەر وریا و بەئاگا بین و داواى لێ خۆشبوون لە خوداى گەورە بکەین و پەشیمان بینەوە، ئاخر بمانەوێت یان نا خوداى گەورە ئێمەى بە مرۆڤ دروست کردووە و بۆیە یەکێک لە خاسیەتەکانمان دەرچوونە لە فەرمانى خودا و ئەنجامدانى تاوانە!مەگەر دەکرێ مرۆڤەکان تاوان نەکەن؟! لە هەمانکاتیشدا دەکرێ ئەمە وەک ئامراز سەیر بکرێت بۆ گەیشتن بە ئامانجێکى پیرۆز کە پەشیمانبوونەوە و گەڕانەوەى بەندەیە بۆ لاى بەدیهێنەرى مەزنى و، لێخۆشبوون و ئاشتبوونەوەى پەروەردگارە لەگەڵ بەندەى ڕاستەقینەى دا. وە هۆکارە بۆ بەرجەستە بوونى سیفەتى لێبوردەیى "الغفار" ى ئیلاهى .....

بەڵام پێویستە لێرەدا نەهێڵین بیرمان بۆ ئەوە بچێت ئەم زوڵمکردن و تاوانە بەکەم و ئاسان بزانین و هەروا لێى بێ خەم و ئاگا بین، چونکى بێ ئاگایى و گوێنەدان بەم بابەتە سەر بۆ خراپ دەکێشێ و مرۆڤ دەکات بە سەرسەختترین ستەمکار و گەورەترین زوڵمى پێ ئەنجام دەدا کە دانانى هاوەڵ و هاوبەشە بۆ پەروەرێنى تاقانە. چونکە هەروەک پێشتر ئاماژەى پێدرا زوڵم لە خۆ کردن سارەتا و هەنگاوە یەکەمییەکانە بۆ زوڵمکردن لە خودا و، هەروەها هۆکارێکى سەرەکییە بۆ چوونە سەر ڕێبازى شەیتان و گوێڕایەڵى کرنى و بوون بە بەندە و فەرمانبەردارى .....

دەربارەى تاوان کردن یان نەکردنى پەیامبەران، م.ناێرى سوبحانى وا دەدوێت: "لێرەدا مەسەلەیەک هەیە کە زۆر جێى باسە بەیانى بکەین، ئەویش ئەوەیە کە ئەگەر حەزرەتى ئادەم (نبى) بوو ئەگەر پێغەمبەر بوو چۆن گوناهى کرد؟"

ئەم پرسیارە وەڵامى زۆر دراوەتەوە، هەریەکێ بە جۆرێک، بەڵام بەهێزترین وەڵام ئەوەیە کە پێش ئەوەى ببێتە پێغەمبەر ئەم گوناهەى کرد دواى ئەوە بوو بە پێغەمبەر، جا ئیشکالێکیان لەم وەڵامە گرتووە و وتوویانە: خۆ پێش ئەوەى ئەم گوناهە بکات خوا قسەى لەگەلڕ کرد، دەى قسە لەگەڵدا کردنیش بەبێ واستە دەبێتە (وەحى)، کەواتە لە پێش دا پێغەمبەر بووە، ئەو قسە کردنى پێشترە ماناى وەحی کردن بووە، سەرەنجام لە پێشدا پێفەمبەر بووە و لەدەورى پێغەمبەریدا گوناهى کرد. وەڵامى ئەمەش ئەوەیە بەڵام وەڵامەکەى ئەوەیە کە وەک وتمان ژیانى ئەسڵى دواى هاتنەدەرەوە لە باخەکە دەستى پێکرد، ژیانێک کە لەو باخەدا کرا ئەسڵى ژیان نەبوو، شەڕو ململانێ ئەسڵییەکە نەبوو، دەورەیەکى فێرکارى بوو بۆ ئامادەکردنى ئینسان بۆ مەیدانى شەڕ .

کەوابوو لەبەر ئەوەى ئەوە ژیانى ئەسڵى نەبوو، لەبەرئەوەى ریسالەت ــ وەحى و بەرنامەى خوا ــ لە ژیانى ئەسڵى ئینساندا دەستى بە  هاتنە خوارەوە کردووە، سەرەنجام حەزرەتى ئادەم لە دواى ئەوەى کە لە باخەکە هاتە دەرەوە بوو بە پێغەمبەر، ئەو گوناهەى لە دەورەى تاقیکردنەوەدا کرد بۆ ئەوەى ببێتە تەجروبە کە ئەگەر لە ئایندەدا بەرنامەیەک لە لایەن خواوە هاتوو، سەرپێچى لێکرد هەم ئاواى لێدێت. وەک لە دوایدا پێیدەگەین کە دەفەرموێ: ئێستا دەڕۆینە دەر با پێتان بڵێم کە ئەگەر بەرنامەیەک لە لایەنى منەوە هات، هەرکەس پەیڕەوى لێبکات ئاوایە و، هەرکەسیش پەیڕەوى لێنەکات ئاوایە ."

یەکێکى تر لەو زوڵمانەى لە قورئانى پیرۆزدا تۆمارکراوە (شیرک)ە، بەو مانایەى بەندەکانى خودا هاوەڵ و هاوبەش بۆ پەروەردگارى تاقانەیان دابنێن، بەپێى ئایەتەکانى قورئان ئەم جۆرە ستەمە گەورەترین جۆرى ستەم و تاوانە کە بەندەکان بەرامبەر خودا دەیکەن، بەرامبەر خودایەک، کە تاک و تەنهایە، نە کەسى لێبووە، نە کەسیشى لێ دەبێت، هەرئەویشە کە بۆ ناکۆتا دەمێنێتەوە و، سەرچاوەى هەموو بوونێکەو، خاوەن و بڕیاردەرى گشت نەبوونەکانە !

پەروەرێنمان لە قورئانى پیرۆزدا وتەکانى "لوقمانى حەکیم"ى بۆ تۆمار کردووین کاتێک ئامۆژگاری جگەرگۆشەکەى دەکات.[ .[وَإِذْ قَالَ لُقْمَانُ لِابْنِهِ وَهُوَ يَعِظُهُ يَا بُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ]...لقمان (13)..واتە: بەیاد بکە کاتێک لوقمان بە کوڕەکەى خۆى گوت و ئەو ئامۆژگارى ئەکرد:[ يَا بُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ] کورەچکۆلەکەم! هەر شتێک، یا کەسێک مەکە بە شەریک و هاوبەشى خوا [ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ] بە ڕاستیى شەریک و هاوبەش دان بۆ خوا، ستەمێکى گەورەیە لە هەموو تاوانێک گەورەترە و، هەرگیز بێ تەوبە قابیلى عەفوو و لێبوردن نییە ..

لەم ئایەتەدا گەلێک وانە و پەندى تێدایە بۆمان وەلێ ئەوەى مەبەستە ئەوەیە، لەوە لە دڵنیا دەبین هاوەڵ بڕیاردان بۆ خودا گەورەترینى زوڵم و تاوانەکانە بەرامبەر بە پەروەردگار، لە هەمانکاتدا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە (شیرک) زوڵم و تاوانێکى وەهایە، گەر کەسێک لەسەرى بمرێت و نەگەڕابێتەوە بەو مانایەى داواى لێخوشبوونى لە خودا نەکردبێت و پەشیمان نەبووبێتەوە، ئەوا خوداش لێى خۆشنابێت و لە ئاخیرەتدا سۆز و ڕەحمەتى پەروەردگار نایگرێتەوە ......

سەیرە...مرۆڤ بوونەوەرێکى ئێکجار سەیرە، ئاخر خودایەک بەو پەڕى جوانى و تەواییەوە دروستت بکات، لە روحى خۆى بکات بەبەرتدا [فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِنْ رُوحِي فَقَعُوا لَهُ سَاجِدِينَ]..ص(72)...واتە: ئینجا کاتێ لەشیم رێک و پێک کردو لە ڕۆحى خۆم گیانم بە بەردا کرد ئێوەش هەمووتان سوژدە و کرنووشى بۆ بەرن.. فەزڵ و رێز و گەورەییت بدات بەسەر هەموو بوونەوەردا[وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا]..الإسراء(71)... ڕزق و ڕۆزیت پێ بدات، بە بەردەوامى ئاگاى لێت بێت، لە تەنگانەترین وەختدا لەو دەمەى کە خۆشت بە فریادى خۆت ناگەى و تەواو بێ دەسەڵاتى کەچى ئەو بە تەواوى پشتت بگرێت و لە کەوتن و شکست ڕزگارت بکات، لەو ساتانەش کە هەگبەکەت پڕە لە تاوان و ستەم و گوناه کاتێک داواى لێبوردن و لێخۆشبوونى لێدەکەى ئەو بۆ لێخۆشبوون لە تۆ، زیاتر لە خۆت پێى خۆشترە و شادومان ترە !

کەچى مرۆڤى بێ ئەمەک و بێ وەفا، ئەو هەموو سۆز و میهرە لە بیردەکات و تارمایى بێ ئاگاى و خۆبەگەورەزانین بەسەر چاوەکانیدا دێت و، شوێن قسەى شەیتان دەکەوێت و دواکارى و ئارەزووى نەفسى بەدکارى بەجێ دێنێ، بەندەکان بەردەوام حەوجێیان بەو پەروەرێنە باڵایە هەیە، کەچى سەرپێچى فەرمانەکانى دەکات و یاساشکێنى دەکاتە پیشە! و هاوەڵ و هاوبەش بۆ ئەو بەدیهێنەرە بە سۆزە ئەو خودا بە دەسەڵاتە دادەنێت !!

*زوڵمکردن لە خەڵکى و کەسانى دەورووبەر :

ستەم کردن لە خەڵکى و لە دەورووبەر، مێژوویەکى هەرە دێرین و، ژینگەیەکى فراوان و، فەزایەکى ئاڵۆزى هەیە. ئاخر لە چەندین شێوە و شوێن و کاتى جیاوازدا قابیلیەتى هاتنە ئەنجامدانى هەیە .

ئەم جۆرە ستەمە چەند لق و لایەکى لێدەبێتەوە. بۆیە وەک پیشتر  ئاماژەى پێدرا سەنتەر و میحوەرى ئەم بەشە دەسەڵاتدارى زاڵم و (مستبد)ە کە بابەتێکى جێى باس و هەنووکەییە ...

                                                                            کۆتایی بەشی دووەم......

بەشەکانی پێشوو:

بەشی یەکەم

تاگەکان    
هاوڕەگەزخوازی دەروونی ئاوی زەمزەم کۆمەڵکوژیی بۆسنە خاڵبەندی عەبدولکەریم سرووش سیاسەت پۆدکاست ئایین کتێب کونە ڕەشەکان بوونەوەری ئاسمانی ئایا سۆفیا ستەم زمان
فیکر
2017-03-24 کۆمێنت 3779 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی