بانگەشەى دژایەتى قورئان لەگەڵ دادپەروەرى خوادا

فیکر 2017-04-23 کۆمێنت 2857 جار بینراوە
بانگەشەى دژایەتى قورئان لەگەڵ دادپەروەرى خوادا
دکتۆر محمد سەعید ڕەمەزان بووتى 
وەرگێڕانى: میران مەجید

دەگوترێت: ئەوانەى ئینکارى بوونى خوا دەکەن و بەکافرى دەمرن، قورئان بڕیار دەدات بە هەتاهەتایى لەناو ئاگردا دەمێننەوە،نموونەى ئەو ئایەتانەش:[ قيل ادخلوا أبواب جهنم خلدين فيها فبئس مثوى المتكبرين ] (الزمر: ٧٢). ياخود [ والذين كذبوا بئايتنا واستكبروا عنها أولئك أصحاب النار هم فيها خلدون ] (الأعراف: ٣٦). کەوایە،دادپەروەری لەکوێدایە کە کافرێک پەنجا ساڵ ژیابێت، بە بآ کۆتایى و بۆ هەتاهەتایە سزا بدرێت؟منیش دەڵێم: لەڕاستیدا نەدەبوو ئەم گومانە تەنها دەربارەى هەتاهەتاییبوونى ئەو کافرانەوە لەئاگردا بوروژێنرێت، بەڵکو پێویست بوو لەو ڕووەشەوە کە پەیوەستە بە مانەوەى هەتاهەتایى ئیماندارەوە لە بەهەشتدا، باسى لێوە بکرایە. چونکە لە هەردوو حاڵەتەکەدا کێشەکە هەر یەکێکە، ئەگەر بڕیارە ئەمە کێشە بێت و پێویست بێت لەسەرى بوەستین.لەڕاستیدا ئەو پاداشتەى کە خواى گەورە هەڵیدەگرێت بۆ بەندەکانى، چ چاک بێت یان خراپ، سەرەتا بریتییە لە بەروبوومى مەبەست و نییتەکانیان، پاشان لە هەڵسوکەوت و کردەوەکانیان پێک دێت... کار و کردەوە ئاشکراکان بە ڕەنگى مەبەست و نییتە شاراوەکانەوە ڕووپۆش دەکرێن، نەک پێچەوانەکەى. چەندین مرۆڤمان هەیە کە چالاکى دەنوێنن و هەڵدەستن بە ئەنجامدانى ئەو کارە باشانەى کەخواى گەورە فەرمانى پێیان کردووە و پاداشتى لەسەر داناوە، بەڵام دواتر هیچ جۆرە پاداشتێکى لەسەر وەرناگرن لە ڕۆژى قیامەتدا، لەبەر ئەوەى ئەو مەبەستەى کە پاڵى پێوە ناون بۆ کردنى ئەو کارە باشە مەبەستێکى پاک و بێ خەوش نەبووە لاى خوا، بۆنموونە ڕیاى تێدابووە یاخود بەکردەوەکانیان مەبەستیان دەسکەوتى دنیایى بووە، لەهەقى ئەم جۆرە کەسانەشدا خواى گەورە دەفەرموێت [ وقدمنا إلى ماعملوا من عمل فجعلنه هباء منثورا ](الفرقان: ٢٣). واتە: کاتێک هاتین و تەماشاى ئەوەمان کرد کە کردوویانە (هەمووى تاوان بوو) بەربامان داو کردمانە تەپوتۆزێکى پەرش و بڵاو. واتە ئەو پاداشتەى دەداتێ کە خۆى داواى دەکات و، هیچ بەشێکى لە دواڕۆژدا نییە. هەرکەسێک بە ڕاستگۆیى و ئیخلاسەوە ڕوو بکاتە خواى پەروەردگار و ئیمانى پێى هەبێت و دامەزراو بێت لەسەر فەرمانەکانى، هەروەها خۆى بەدوور بگرێت لەو شتانەى کە فەرمانى کردووە لێى دوور بکەوینەوە، ئەوا بێ گومان ئەو کەسە دەیەوێت لەسەر ئەو شێوە ژیانە بمێنێتەوە و هەر بەو جۆرە بەرنامە ژیانى دابڕێژێت، ئیتر ژیانى کورت بێت یاخود درێژ.ئەگەر پێى بوترێت: لەڕاستیدا ژیانێکى درێژ دەژیت، کە چەندین سەدە دەخایەنێت، یان ژیانێکى نەبڕاوەت دەبێت کە هەرگیز کۆتایى نایە. ئەو کاتە زۆر دڵخۆشتر دەبێت بە ئیمانەکەى و بەو بەرنامەیەى کە باوەڕى پآ هێناوە و لەسەرى دەڕوات. گومانى تێدا نییە خواى گەورە ئاگادارى ئەوەیە کە لەناو دڵیدایە و جێگیر و سوورە لەسەرى. بۆیە دەبێت پاداشتەکەشى لە ڕۆژى قیامەتدا و مانەوەى لە بەهەشتەکەى پەروەردگار و خۆشییەکانیدا، یەکبگرێتەوە لەگەڵ ئەو ماوەیەى کە سوور بووە بەردەوامبێت لەسەرى بەئیمان و شوێنکەوتنى بەرنامەکەیەوە. ئەو ماوەیەش کراوەیە و جێگیر بوونى ئیمان تێیدا کۆتایى نایەو کات و ساتێکى دیاریکراوى نییە. لەڕاستیدا ئەم پاداشتەش لەسەر ئەوەیە کە کابرا نازانێ ئەو کاتەى کە خوا بۆى داناوە لاى خۆى چەندە، بۆیە پاداشتەکەشى لەسەر ئەو مانەوە هەتاهەتاییە دەبێت کە کۆتایى نایەت و لەناو جۆرەها خۆشیدا دەبێت. لۆجیکى پەیڕەوکراویش لەم مەسەلەیەدا ئاشکرا و ڕوونە.هەروەها ئەمە بۆ کەسێکیش ڕاستە کە بە لووتبەرزییەوە پشت لەخواى گەورە دەکات و گاڵتە بە بەرنامە و حوکمەکانى دەکات، تەحەداى پەیامە ڕێنمونیکەر و ترسێنەرەکەى خوا دەکات، لەڕاستیدا ئەم کەسە قەناعەتى بەم جۆرەیە و گوێى خۆى لە وتەى ئامۆژگاران کەڕ کردووە، بڕیاریشى داوە بەهیچ جۆرێک پاشگەز نەبێتەوە لە هەڵبژاردەکەى خۆى، هۆکارەکەشى تەنها ئینکاریکردن و خۆبەزلزانینیەتى بەسەر حەقدا لەو ماوەیەدا کە بەزیندوویى لەسەر زەوییە. ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ئەو مانەوە هەتاهەتاییە کە سوورە لەسەرى و بۆ خۆى دایناوە. پێویستە سەرنجت بۆ ئەوە ڕابکێشم کە خواى گەورە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەم سزا هەتاهەتاییە تەنها بۆ کەسانێکە کە تەکەبوور بەسەر خوادا دەکەن، ئەمە ئەو کەسانەن کە خواى گەورە لەبارەیانەوە دەفەرموێت:[وجحدوا بها واستيقنتها أنفسهم ظلما وعلوّاً فانظر كيف كانت عقبة المفسدين ] (النمل: ١٤). واتە: هەرچەند لە دڵى خۆیاندا هەموویان بە ڕاست دەزانى، خۆبەزلزانى و ناهەقى، بوونە هۆى حاشاکردنیان. هیچ مەحاڵ نییە کە ئەوانەى جەهلیان هەیە بەرانبەر بە هەق، پەیامو بەرنامە خواییەکانیان لێ ونە و ئاگادارى پەیامە فێرکارییەکانى نین و ئەمر و نەهییەکان نازانن، داخڵى ئەم وادە خواییە نەبن، مەگەر ئاگادارى ئەم مانایە نیت کە لەم فەرموودەیەى پەروەردگارەوە [ والذين كذبوا بئايتنا واستكبروا عنها أولئك أصحاب النار هم فيها خلدون ] [ (الأعراف: ٣٦).

ئێستە ڕوونە لات کە هۆکارى پاداشت و سزا تەنها بریتییە لەو مەبەستەى کە لەدڵدا جێگیر بووە، نەک بەتەنها ئەو هەڵسوکەوتانەى کە لەئەندامەکانەوە دەردەکەون. ئەوەش دەزانى کە کەلەڕەق و خۆبەزلزانەکان بەسەر خوادا، لە بەرانبەر ئەو هەموو ئاگادارکردنەوە و ئامۆژگارییانەشدا، هێشتا بەڵێنی بەردەوامبوونى ئەو تەحەدا هەمیشەییەیان لەسەر کوفر و ئینکارى بە خۆیان داوە. (ئەوەش زانراوە کە بڕیارى بەردەوامبوون بە حساب و ئەندازەى ئەوان هاوتاى مانەوە و هەتاهەتاییبوونە، لەکاتێکدا ئەوە بڕیارێکى کراوەیە و ماوە و سنوورێکى دیاریکراوى نییە لاى ئەوان.)
دەڵێم: ئەگەر هەموو ئەمانەت لاڕوون و ئاشکرایە، ئەوە لەڕاستیدا بەهەتاهەتایى هێشتنەوەى ئەوانیش لەسزادا لەلایەن خواى پەروەردگارەوە دادپەروەرى ڕەهایە، هەر وەک چۆن بڕیارى هێشتنەوەى هەمیشەیى ئەو بەندانەش لە بەهەشتدا کە هەموو ژیانى خۆیان _جا کورت بێت یاخود درێژ_ تەرخان کردووە بۆ باوەڕهێنان پێى و گوێڕایەڵ بوون بۆى، بریتییە لە دادپەروەرى ڕەها.
کەلامى خواى پەروەردگار کە وەڵامێکى تەواو و کۆکەرەوە و ڕێگر (جامع و مانع)ى هەیە لەبارەى ئەم گومانەو کلکەکانییەوە بێ نیازمان دەکات لەوەى کە من ڕوونم کردەوە. خواى گەورە دەفەرموێت  دةفةرمويَت  [ ولو ترى إذ وقفوا على النار فقالوا يليتنا نردُّ ولانكذب بئايت ربنا ونكون من المؤمنين, بل بدا لهم ماكانوا يخفون من قبل ولو ردّوا لما نهوا وإنهم لكذبون ](الأنعام: ٢٧ – ٢٨). واتە:جا ئەگەر ئەوانە ببینى (لەقیامەتدا) لەسەر لێوارى دۆزەخ ڕاوەستێنراون (بەدەم حەسرەت و ئاه و ناڵەوە) دەڵێن: خۆزگە جارێکى تر بیانگێڕاینایەتەوە بۆ دنیاو (لەم سەرئەنجامە شوومە ڕزگارمان دەبوو،) ئەوسا هەرگیز نیشانە و بەڵگە و ئایەتەکانى خوامان بەدرۆ نەدەزانى و، باوەڕى بەتینمان پێى دەبوو... نەخێر ڕاست ناکەن و بڕوا ناهێنن، بێگومان ئەوە ئاواتێکى ئەستەمە، هەموو ئەو کار و کردەوە و پیلانانەى کەپێشتر دەیانشاردەوە ئێستا وا ئاشکرا بووە بۆیان، خۆ ئەگەر بگێڕدرێنەوە بۆ دنیا ئەوە هەر دەستدەکەنەوە بەو کاروکردەوانەى کە جاران دەیانکرد، بەڕاستى ئەوانە هەر درۆ دەکەن و درۆزنن.
کەواتە سزاى هەتاهەتاییبوونى ئەشکەنجە بۆ ئەوانە لە لایەن پەروەردگارەوە، لە بەرانبەر بڕیارى خۆبەزلزانى و لوتبەرزییانەوەیە بەرانبەر بە هەق، جا ئیتر هەرچەندە بژین هەروا ئەبن.
ڕەنگە یەکێک بڵێت: بەڵام محمد(صلى الله عليله وسلم)  وتەى پێچەوانەى ئەمەى هەیە کە تۆ باستکرد. لە فەرموودەى سەحیحدا هاتووە دەڵێت: "من هم بحسنە فلم یعملها کتبت له حسنە،ومن هم بحسنە فعملها کتبت له عشرا إلى سبعمائە. ومن هم بسیئە فلم یعملها لم تکتب له، ومن هم بسیئە فعملها کتبت له واحدە"(متفق علیه). جا ئەگەر بەپێى نییەت بووایە، ئەوەى ویستى چاکەیەکى هەبوو و، دواتر نەیکرد، شایەنى ئەوە نەدەبوو کە پاداشتى چاکەیەکى بۆ بنوسرێت کە ویستوویەتى، بەڵام نەیکردووە. دیسان ئەوەشى نییەتى خراپەى هەبووە، شایەنى ئەوە بوو کە سزاى خۆى وەرگرتایە ئیتر ئەگەر خراپەکەى ئەنجام دابێت یاخود نا، چونکە ئەو نییەتەکەى هەر هەبووە.
وەڵام: لەڕاستیدا ئەم فەرموودەیە بەڵگەیەکى زۆر ورد و باشە بۆ ئەو قسانەى پێشوو کە باسکران و بەهیچ شێوەیەک دژایەتى لەگەڵیاندا نییە، چونکە مەبەست لەو کەسەى کە چاکەیەک بەدڵیدا دێت و پاشان نایکات، ئەوە کەسێکە کە زروف و بەربەستەکان ڕێگر بووە لە بەئەنجام گەیاندنى ئەوەى بە دڵیدا هاتووە. بۆیە نییەتەکەى بەردەوامە و شایەنى ئەو پاداشتەیە کە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليله وسلم)  باسى کردووە. مەبەستیش ئەوە نییە کەسێک نییەتى کردنى کارێکى هەبآ و پاشان نەیکات کاتێک نەفسى بە سەریدا زالڕ دەبێت و لەنییەتەکەى پاشگەز دەبێتەوە. مەبەست لەو کەسەیش کە نییەتى کردنى خراپەیەک دێنێ و خراپەکە ناکات ئەوەیە کە لە ترسى خوادا وازى لێ دەهێنێت، نەک مەبەست ئەوەبێت کەهەوڵى خراپەکە دەدات بەڵام شتێک دەبێتە بەربەست لەبەینى ئەوو خراپەکەدا لە دەرەوەى نییەتەکەى. کەواتە لەم فەرموودەیەدا نییەت حوکم دەکات، بەڵکو نییەت خولگە و چەقە. لەبەر ئەمەیش هەر لە فەرموودەدا جێگیر بووە کە کەسێک فەقیرێک ببینێ پێویستى بەپارەیە و ئەمیش نەیبێت ئەو بڕەى بداتێ و، تەمەننا بکات کە ئەو بڕە پارەیەى هەبووایە و پێى ببەخشایە ،  وەکو ئەوە وایە ئەو پارەیەى پێشکەشى ئەم فەقیرە کردبآ. لەڕاستیدا خواى گەورە پاداشتى ئەم سووربونەى بۆ هەڵدەگرێت، هەرچەندە ئەم نەیتوانیوە ئەو پارەیەى بۆ دابین بکات. ئەو کەسەیش کە نییەتى کارێکى خراپ دەهێنێ بەڵام ڕێگرێکى مادى و جەستەیی بۆ دروست دەبێت کە بیکات، خواى گەورە سزاکەى هەڵدەگرێت بۆ ڕۆژى قیامەت، مەگەر ئەوەى چاوپۆشى لێ بکات و لێى خۆشبێت، دەرگاى چاوپۆشى و لێخۆشبوونیش کراوەیە بۆ هەرکەسێک کە لەسەر ئیمان بە خوا بمرێت و دڵى ئاوەدان بێت بەئیمان، ئەمە لە کاتێکدا لەسەر زمانیشى نەیشارێـەوە بەهۆى غرور و ئینکارییەوە.
لەمەیش ڕاشکاوتر لە ڕوونکردنەوەى ئەم ڕاستییەدا فەرموودەى پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليله وسلم)  کە دەفەرموێت:"إذا التقى المسلمان بسيفهما فالقاتل و المقتول في النار، ولما قيل له: هذا القاتل، فما بال المقتول؟ قال: إنه كان حريصا على قتل صاحبه"(متفق عليه). کەواتە نییەت بە تەنها وا لەخاوەنەکەى دەکات سزاى ئەوە وەربگرێت کە نییەتى لێ هێناوە. لەبیرمەجارێکیان لە چاوپێکەوتنێکى کورتدا کەسێکى مولحیدم بینى و، پێشتریش دەمناسى، هەر وەکو موجامەلە و نییەت پاکى، بە هەندێ لەو ئامادەبوانەى پشتەوەیم وت: لە ڕاستیدا من گومانم نییە کە خواى گەورە هیدایەتى ئەم برایەمان دەدات و دەگەڕێتەوە بۆ ئەو حەقەى کە بە فیترەت باوەڕى پێى هەبووە. خێرا پێشبینییەکەى منى ڕەتکردەوە و وەڵامى دامەوە کە بڕیارى داوە بەردەوام بێت و، بەبێ دوودڵى لەسەر ئەم باوەڕەى ئێستاى بمێنێتەوە.ئایا ئەم هەڵوێستە لەم کەسەوە بەڵگەیەکى گۆیا نییە لەسەر گەورەیى و حیکمەتى خواى پەرو
ەردگار؟!

loperamid ratiopharm loperamid za decu loperamid 4mg
تاگەکان    
فیلم فەڵەستین وەلی ئەمر یاری کتێبی هاوسانی کۆمەڵکوژیی بۆسنە تەکنۆلۆژیا ڕەزا بابایی ڕانانی کتێبب مێژوو دەروونناسی ئیسرائیل شەڕ چیرۆک لۆجیک
فیکر
2017-04-23 کۆمێنت 2857 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی