شتێكی كەم لەبارەی میانڕەوییەوە

فیکر 2015-07-18 کۆمێنت 10085 جار بینراوە

نووسینی: شڤان ئیبراهیم

خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت: ((وكذالك جعلناكم امة وسطا)) ئێمە ئێوەمان بە چاكترین گرۆ داناوە, هەروەك لە شوێنێكی تردا دەفەرموێت: ((كنتم خیر امة اخرجت للناس)) ئێوە باشترین گرۆی پەیدابوون بۆ خەڵكی. ئەو دوو ئایەتە پێكەوە پێمان دەڵێن كە میانڕەوی  باشترینە، یان بە دەربڕینێكی تر، باشترین شت هاوسانییە. ئەم باشتربوونی میانگیرییەش بۆ هەموو شتێكە، چون ئەو گەل و ئوممەتە میانڕەوەی كە باشترینن، وەسفەكەیان بە شێوەیەكی گشتی (عام) هاتووە: (جعلناكم امە وسطا) لە هەموو شتدا میانڕەون.

هەر لەو دوو ئایەتەوە دیارە كە هاوسانی هەمیشە مانای ناوەندگیری نییە لە نێوان دوو جەمسەردا، یان دایم خاڵی ناوەڕاستی دوو لا نییە، بەڵكو باشترین و گونجاوترین شوێنە لەو میانەدا, جا لە هەركامێكیانەوە نێزیك بێت, یاخود ئەسڵەن تێپەڕاندنی جەمسەرەكانە و ڕۆیشتنە بۆ خاڵێكی دوورتر، كە ئەوێندەر شیاوتر بێت بۆ وەستان، ئەمە ئەگەر هاوشێوەی ڕاستەهێڵێك بابەتەكە ببینین. یان وێنەی سوودوەرگرتنە لە خوێ‌. چۆن؟ خوێ‌ بۆ تامدان بە چێشت پێویستە، بەڵام هەمیشە ئەندازەیەكی دیاریكراوی لێ‌ بەكارناهێنین، زۆر جار بڕێكی نە فرە و نە كەم دەكەینە چێشتەوە، بەڵام لە هەندێ‌ خواردنیشی دوور دەگرین، چون خۆی هێند بەتامە پێویستیی پێی نییە، یان جاری وا هەیە ئێجگار زۆری لە خواردنێكدا دەڕێژین، كەچی هەر تامی تێك نادات و، بگرە بۆ خۆشتركردن یان مانەوەی خۆراكەكە ئەو بڕە زۆرە پێویستیشە. جا دەتوانین بڵێین: میانڕەوی نە خاڵێكی دیاریكراوە كە هەمیشە لە یەك شوێندا بیبینین، نە شتێكی وێنەی خوێیشە كە هەندێ‌ جار پێویست بێت و جگێ‌ باریش ناپێویست! بەڵكو باشترین خاڵە لە هەرجێ‌ بێ‌ و، باشترین سوودوەرگرتنێكیشە لە خوێ‌، تەنانەت ئەگەر بە بەكارنەهێنانیشی بێت.

خۆ ئەگەر بپرسیت پێوەری دیاریكردنی باشترین چییە؟ یان هەر خۆی چاكترێك نییە كە باشترین هەمیشە تەنها خاڵێك یان شتێكی دیاریكراو بێت، بۆ ئەوەی لێمان تێك نەچێت؟ لە وەڵامی یەكەمدا دەتوانین بڵێن عەقڵا و تێگەیشتنی ژیرانە لە نەقڵا دوو پێوەری سەرەكین بۆ دیاریكردنی باشترین، ئەوی دی جگە لەو دووەی وەكو ئەزموون  و هەست و ئیلهام و... هەرچییەكی بە مێشكی تۆدا دێن، هەر لقی ئەو دووەن و دەچنەوە ڕیزیانەوە، جا ئەو دووەش هەندێ‌ جار تایبەتی و گەلێ‌ جاریش گشتینە. لەبارەی وەڵامی دووەمیشەوە، ئێمە هەندێ‌ شتمان هەن كە بە پێوەری نەقڵی درووست و عەقڵا هەمیشە باش و چاكترینن، یان قەڵپ و خراپن، میانگیری لە مامەڵەكردن لەگەڵا ئەم بابەتانەدا ئەوەیە بەردەوام بە نەگۆڕی تەماشایان بكەین، ئەگەریش هەموو شتەكان بەم وێنەیە بوونایە، ئەوا بە دڵنیاییەوە میانڕەوی بەو جۆرەی لە پرسیارەكەدا هاتووە باشتر دەبوو، بەڵام بابەتەكان گشت بەم چەشنە نین، شتیگەلێكی زۆر هەن كە گۆڕاون و فاكتەری جیاوازی وەكو كات و شوێن و حاڵا و... هەر شتێكی تری كاریگەر كاریان تێ‌ دەكەن، لەم شتانەشدا ناتوانین بار و قسەیەكی تایبەت جێگیر بكەین و بڵێین میانڕەوی ئەمەیە، یانی باشترینە.

وتمان میانڕەوی باشترینە لە هەموو شتێكدا، لە هەر مەسەلە و بابەتێكدا، بۆیە لە هەر بوارێكدا بۆ گەیشتن با چاكترین هەوڵی زۆر هەبووە، ئەزموونی باش كۆكراوەتەوە و زانستی جۆراوجۆر پەیدا بووە، تاوەكو لە هەر خانەیەكدا بنەماگەلی تا ڕادەیەك جێگیر دابنرێن، بۆیە لە ئایینداریدا لەسەر بنتەڵی جیاوازیی خانەكان, بنەماكانی بیروباوەڕ، ئەخلاق و فیقه هاتوونەتە بوون. خودی ئەم بنەمایانەش بە خوێندنەوەی وردتر بۆیان قابیلی گۆڕانن.

hiv and aids statistics go pictures of aids
my girl friend cheated on me blog.ivanovtech.com affair dating sites
why wife cheated site women who cheat on men
how to install cell phone spy software click free android spy software
married cheat all wife cheat women affairs
stock spy android xn--sorpendlerklub-sqb.dk free text spy app for android
discount pharmacy blog.cardsapp.com pharmacy cards
your pharmacy card go free coupon codes
vibramycin 100mg viagra 200mg celebrex 200mg
lower blood sugar diabetes affect sexuality treatment for diabetes
sildenafil pfizer viagra bestellen online viagra rezeptfrei gunstig
lilly cialis coupon prostudiousa.com cialis manufacturer coupon 2016
ibuprofen teva 400 mg ?ra go ibuprofen 800
thorazine shuffle link thorazine shuffle guitar tab
jasmine villegas jasminelle jasminelle
seroquel sevrage seroquel 300 mg seroquel et alcool
nizoral tabletti open nizoral
tenormin efectos secundarios blog.keylink.rs tenormin 50
cialis coupon 2015 cialis coupons from lilly cialis free sample coupons
cialis sample coupon read coupons cialis
methods of abortion pill abortion pill costs against abortion pill
تاگەکان    
گەڕان ڕانانی کتێبب کتێب دوعا لۆجیک مۆدێرنە نیشتیمان گێڕانەوە کۆرۆرنا پۆرن ئایین بوومەلەرزە مانا دەربارەی کتێب کونە ڕەشەکان
فیکر
2015-07-18 کۆمێنت 10085 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی