نیوه‌ی نه‌خوازراومان

ئەدەب 2015-09-17 کۆمێنت 3617 جار بینراوە

نووسینی: پۆڵا ئه‌مین

زۆر جار، کەسێک بە هۆی یادگارییەکانتەوە لەگەڵیدا، بە هۆی وێناکانی لە یادگەتدا، بە هۆی گەورەیی پێشووی لە پڕکردنەوەی تەنهاییتدا، شیرینە. دەنا ئێستا لە قاوەیەکی تاڵ زیاتر، کە نایەڵێ بە ئارامی بنووی، هیچی تر نییە! نووکە لە چاوانیدا، چیی تر تیشکی خۆشبەختی بەدی ناکەی. چیی دی لەگەڵ ویدا، حەوسەڵەی بیردکردنەوەت لە داهاتوو نییە، وەلێ گەورەیی وان، لە ڕابردووتدا، دەستی بەستووی، نە دەتوانی بێ وان بژی و، نە ئیتر توانای ئەوەت ماوە خەندەیەکی درۆیینه‌یان پێ ببەخشی.

    هەموومان بە نزیکەیی کەسێکی وا له‌ ژیانماندا هه‌یه‌، کە پێویستمان بە هەبوونیان لەبەر بوونیان، نییە! وەلێ لەدەستدانیان، تەنها ونبوونی کەسێک نییە، بەڵکو لەناوچوونی بەشێکە لە ئێمە. بێ بوونیان بەشێکی زۆری بیر و بۆچونەکانت، کە لەگەڵ ئەوا بنیاتت ناوە، دەبێتە قسەیەکی پووچ و خۆیشت پێی پێدەکەنی. بێ وی، هەستەکانت بێمانا دەبن، هەر وەک ئەوەی وشەکانی سەرەتا و کۆتایی ڕستەی " من ئەژیم" بسڕیتەوە؛ منێک نامێنێ و ئەویش بێ تۆ هەر ئەژی. چەندین باوک، بە یادی منداڵی، کوڕەکەی ئێستای لە باوەش دەکا! چەندان برا، هەنووکە وەک جاران پشی پشی بۆ خوشکەکەی دەکا، زۆرینەی کەسەکانیش بە خەیاڵی زەمانی عەشقەوە، لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا لە ژورێکدا دانیشتوون.
    هەندێک کەس هێندە مانایان داوە بە کارە شێتانەکانت، بێ وان مەجنوونی زەمانە خۆتی. هەندێک کەس کە دێنە ژیانتەوە، دەتکەن بە سێزیف و لە نێوان عاشقبوونیان و لەبیرکردنیاندا دەبێ بۆ هەمیشە بژیت، دەبیتە بەندۆڵێک و لە نێوان ئازار و بێزاریدا دێیت و دەچی1. نایشزانی، نایشتوانی بڵێی: چش، با ئەوەیش بڕوا، ئەم خەیاڵە و ئەو خەونەیش بڕوا، چونکە هێندە زۆرن، هەموو ژوورەکانی خانووی هەستت چۆڵ دەبن. نازانم کامەیان باشترە؟ بەڵام دەزانم ئێمە سێزیفێکین و بە دیار جەند بەردێکی بچووکەوە ڕاماوین.
_________________

له‌ وته‌یه‌كی (شۆپنهاوه‌ر)ه‌وه‌ وه‌رگیره‌اوه‌ كه‌ ده‌ڵێت: "ژیان وه‌ك به‌ندۆڵێكه‌، له‌ نێوان ئازار و بێزاریدا دێت و ده‌چێت."  1
reasons why women cheat on their husbands site cheat on my husband
missed abortion abortion pill aspiration abortion nyc
promo code for walgreens walgreens pharmacy coupons new prescription coupons for walgreens pharmacy
free viagra samples coupon blog.plazacutlery.com viagra free coupon
coupons viagra viagra coupon codes viagra coupons from pfizer
drug discount coupons cialis prescription coupon free cialis samples coupon
champix gravid champix effekt champix alkohol
augmentin et soleil read augmentin
thorazine shuffle link thorazine shuffle guitar tab
nizoral tabletti open nizoral
atorvastatin side effects alcohol waltersgarage.com atorvastatin pfizer 40mg
dipyridamole stroke link dipyridamole stroke
toilax vejledning toilax 2 mg toilax microlax
تاگەکان    
تەکنۆلۆژیا دیزاینی زیرەک زانکۆ قوتابخانەکانی نوور ئیلحاد یاری ئایین مردن دەروونی فیکر جەنگی هۆشیاری چیرۆک ڕانانی کتێب ئەیاد قنێبی وەچەخستنەوە
ئەدەب
2015-09-17 کۆمێنت 3617 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی