نووسینی: هۆگر عه‌زیز
زۆرجار گه‌ر که‌سێک گومانی له‌سه‌ر بابه‌تێک لادروست ببێت، بۆ نموونه له‌سه‌ر بابه‌ته دینی، دونیای، زانستی و مێژوییه‌کان، ده‌چێت لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌کات تا بۆی ده‌ركه‌وێ که ئایا ئه‌م گومانه‌ی ئه‌م هه‌یبووه به چ شێوه‌یه‌ک بووه و ئه‌م چۆن لێی تێگه‌شتووه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێکی تر هه‌ن هه‌ر گومان بڵاوئه‌که‌نه‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده نین که ڕاستی ئه‌و شته چۆنه، له که‌سی به‌رانبه‌ری وه‌ربگرن، ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه‌ی به‌هێزیشه‌وه قسه بکه‌یت، له پاشاندا ئیتر ئه‌و مرۆڤه ئه‌بێته که‌سێکی قێزه‌ون و دوورکه‌وتنه‌وه لێی پێویسته، چونکه گه‌ر لێی دوورنه‌که‌ویته‌وه جه‌هل و نه‌زانی ئه‌و بۆ تۆش دێت و موبته‌لا ئه‌بیت پێوه‌ی !
لێره‌دا باسی گومانێک ئه‌که‌م که په‌یوه‌ندی به (ئایین)ه‌وه هه‌یه، له بابه‌ته‌کانی تریشدا له‌سه‌ر گومانی نالۆژیکی به‌رده‌وامی پێ ئه‌ده‌م به پشتیوانی خوا.
ئه‌م گومانه تایبه‌ته به تۆمه‌تبارکردنی پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم ) که گوایه که‌سێک بووه شیعری شاعرانی پێشوتری (دزیوه) و کردوویه‌تی به قورئان، واته ئه‌م قورئانه‌ی که ئێمه ئێستا له‌به‌رده‌سماندایه شیعری شاعره‌کانی پێش ئیسلام یان سه‌رده‌می هاتنی پێغه‌مبه‌ر(عصر صدر الاسلام)ه، که ئه‌مه گومانێک بوو مه‌سیحیه‌کان دروستیان کرد، پاشان بوو به چه‌کێکی به‌هێز به‌ده‌ست مولحیده‌کانه‌وه !
یه‌کێک له‌و شاعیرانه‌ی ئه‌وان باسی ئه‌که‌ن (امر القیس)ه، که کوڕی حجری کوڕی حاریثه و گه‌وره‌ترین شاعیری (عصر الجاهلی) بووه، کۆمه‌ڵێک که‌س هه‌ندێ شعری ئه‌ده‌نه‌پاڵ که نزیکه له وشه‌کانی قورئانه‌وه، ئه‌وانیش بریتین له:
- "اقتربت الساعة وانشق القمر من غزال صاد قلبي ونفر"
- "إذا زلزلت الأرض زلزالها وأخرجت الأرض أثقالها"
- "دنت الساعة وانشق القمر غزال صاد قلبي ونفر"
- "فهو لا يرضى بحال واحد قتل الإنسان ما أكفره"
که ئه‌مانه‌ش (به قسه‌ی ئه‌وان) نزیکن له ئایه‌ته‌کانی قورئانه‌وه، ئایه‌ته‌کان بریتین له:
- ((اقتربت الساعة وانشق القمر))
- ((إذا زلزلت الأرض زلزالها * وأخرجت الأرض أثقاله))
- ((قتل الإنسان ما أكفره..))
ئه‌مانه ده‌هێنرێنه‌وه به به‌ڵگه که گوایا قورئان شعری (امر القیس)ه، که پێش ئیسلام ژیاوه و ئه‌م ده‌قه شیعریانه گواستراونه‌ته‌وه بۆ قورئان _که ئه‌مه ته‌نها گومانه و هیچ ڕاستیه‌کی نیه_ ! سه‌ره‌تا ئه‌وه ئاشکرایه که بۆ هه‌ر گه‌لێک خوا پێغه‌مبه‌ری ڕه‌وانه‌كردووه، له‌گه‌ڵیدا موعجیزه(په‌رجوو)یه‌کی ناردووه. بۆ نموونه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (مو‌سا)دا سیحربازی ڕه‌واجی هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره موعجیزه‌یه‌ک ئه‌دات به مو‌سا (علیه السلام) که له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بگونجێ، که ئه‌ویش دار عه‌صاکه‌یه‌تی ئه‌بێت به مار و جادووی ساحیره‌کانی تر له‌ناو ئه‌بات.
به هه‌مان شێوه خوای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌ر (محمد) قورئان ئه‌کات به موعجیزه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی، چونکه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕه‌وانبێژی و فه‌صاحه‌ت له‌وپه‌ڕیدا بووه، له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره قورئان ئه‌نێرێت بۆ (محمد) بۆ ئه‌وه‌ی به‌و قورئانه ته‌حه‌دایان بکات، چونکه به‌لاغه‌ته‌که‌ی زۆر به‌رز بووه! چه‌ندان شاعیری ئه‌و کاته کاتێک به‌لاغه‌تی قورئانیان دیووه زانیویانه كه ئه‌مه له قسه‌ی مرۆڤ ناچێت و به‌و شێوه‌یه باوه‌ڕیان هێناوه‌و ناوی ئه‌و که‌سانه‌ش له مێژودا تۆمار کراوه.
سه‌باره‌ت به‌و شیعرانه دراونه‌ته پاڵ (امرو القیس) كه گوایه پێش قورئان وتوویه‌تی، دوو جۆر له به‌ڵگه هه‌یه که ئه‌یسه‌لمێنێت ئه‌م شته هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
به‌ڵگه‌ی یه‌که‌م:
أ. وه‌ک شاره‌زایانی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی که له پێشودا ژیاون، ئه‌ڵین که ئه‌م شعرانه‌ی دراونه‌ته پاڵ (امرو القیس) به هیچ شێوه‌یه‌ک له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا تۆمار نه‌کراون و، له دیوان و شیعره‌کانی (امرو القیس)دا بوونی نییه، به‌ڵکو بۆ پێکانی ئامانجێک دراوه‌ته پاڵی!
ب. ئوستاد موحه‌مه‌د ئه‌بو فه‌زڵ که یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆری کردووه له‌سه‌ر شیعره‌کانی امرو القیس، ئاماژه به‌وه ئه‌کات که ئه‌و شیعرانه‌ی که دراونه‌ته پاڵ امرو القیس به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به امرو القیسه‌وه نییه، به‌ڵکو زمانی شیعری امرو القیس ته‌واو جیاوازه .
ج. زۆربه‌ی موفه‌سیره‌کان که شاره‌زاییان هه‌یه له ئه‌ده‌بدا له ته‌فسیری ئایه‌تی ((قتل الانسان ما اکفره))دا ده‌ڵێن ئه‌م قه‌وله‌مان ته‌نها له قورئاندا به‌رچاو که‌وتووه و له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا ئه‌م شیعره بوونی نییه، ئه‌م ئایه‌ته وه‌ک له ئه‌سباب نزوله‌که‌یدا هاتووه چیرۆکی نێوان کابرایه‌کی کوێر و پێغه‌مبه‌ره کاتێک پێغه‌مبه‌ر خه‌ریکی بانگه‌وازه و قسه بۆ سه‌رانی قوڕه‌یش ئه‌کات، کابرایه‌کی کوێر قسه‌کان به پێغه‌مبه‌ر ئه‌بڕێت و و داوای هیدایه‌ت ئه‌کات، پێغه‌مبه‌ریش توڕه ئه‌بێت و ڕووی گرژ ئه‌کات له پیاوه‌که، پاشان خوای گه‌وره سوره‌تی (عبس) داده‌به‌زێنێت که تێیدا له پێغه‌مبه‌ر ئه‌ڕه‌نجێ، چونکه که‌سێک که هاتووه داوای هیدایه‌تت لێئه‌کات تۆ ڕووی لێ گرژ ئه‌که‌یت و ئه‌چی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کۆ ئه‌بیته‌وه که نایانه‌وێ گوێ بگرن و ویستیان له‌سه‌ر نیه.
د. شاعیرانی پاش ئیسلام ئایه‌ته‌کانی قورئانیان ئیقتیباس کردووه و له شیعره‌کانیاندا به‌کاریان هێناوه، له‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌وه ڕوون بوویه‌وه که ئه‌م شیعرانه په‌یوه‌ندیان به (امرو القیس)ه‌وه نییه، پاشان کۆمه‌ڵێک له زمان‌زان و ئه‌ده‌بناسه عه‌ره‌به‌کان ئه‌ڵێن له‌وانه‌یه ئه‌و به‌یتانه هی شاعیره‌کانی پاش ئیسلام بێت و ئه‌وان له قورئانه‌وه ئیقتیباسیان کردبێت، که به‌شێک له قورئان به‌بێ ده‌ستکاری وه‌رده‌گرن و له به‌یته شیعره‌کانیان به‌کاری دینن، که ئه‌م جۆره ئیقتیباسه له شیعری شاعیره کورده‌کانیشدا به‌رچاو ئه‌که‌وێت و، عه‌ره‌بیش پێشتر ئیقتباسیان له قورئان کردووه و له شیعره‌کانیان به‌کاریان هێناوه. (ابن داود الظاهري الأصفهاني) له 227ی هیجریدا مردووه ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئیقتیباس کردووه و له شیعره‌کانیدا به‌کاری هێناوه، له پاشاندا (الخنساء) ئایه‌تی ((إذا زلزلت الأرض زلزالها * وأخرجت الأرض أثقالها))ی ئیقتیباس کردووه و له شیعرێکیدا به‌کاری هێناوه که ئه‌ڵێ: "أبعدَ ابن عمرو من آل الشّريد حلَّتْ به الأرضُ أثقالها فخر الشّوامِـخُ من فَقْدِه وزُلزلتِ الأرضُ زلزالها "، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ئه‌کرێت ڕه‌نگه ئه‌و به‌یتانه شاعیره‌کانی پاش ئیسلام له قورئانه‌وه ئیقتیباسیان کردبێت. (الخنساء 575 زاینی له‌دایک بووه‌و 645 مردووه و بووه به موسوڵمان).
به‌ڵگه‌ی دووه‌م :
به‌ڵگه‌ی دووه‌م دووباره ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت که ئه‌م شیعر و تێكستانه‌ی دراونه‌ته پاڵ امرو القیس دووانیان ووشه‌ی (الساعه)ی تیادا دووباره کراوه‌ته‌وه وه‌ک :
- "اقتربت الساعة وانشق القمر من غزال صاد قلبي ونفر"
- "دنت الساعة وانشق القمر غزال صاد قلبي ونفر"
جێی خۆیه‌تی له‌و که‌سانه‌ی که‌ئه‌مه ئه‌ده‌نه پاڵ (امرو القیس) و پێغه‌مبه‌ری پێ تۆمه‌تبار ئه‌که‌ن بپرسین که ئایا ئه‌م شاعیره مه‌به‌ستی له چ (الساعه)یه‌که؟! وه‌ک ئه‌زانین ئه‌و له پێش ئیسلامدا ژیاوه و هیچ شتێکی نه‌زانیوه له‌سه‌ر (الساعه) چونکه ئه‌مه به واتای (قیامه‌ت) ته‌نها له قورئاندا ئاماژه‌ی پێ کراوه و، (امرو القیس)یش پێش ئیسلام ژیاوه، جاهیلیه‌کان باوه‌ڕیان به (الساعه) و ڕۆژی دوای نه‌بووه چ جای له شیعره‌کانیاندا به‌کاری بێنن !
کاتێک قورئان ئه‌فه‌رموێ ((و انشق القمر)) باس له ڕوداوێکی واقیعی ئه‌کات که قوڕه‌یشیه‌کان هاتن داوایان له پێغه‌مبه‌ر کرد گه‌ر تۆ ڕاست ئه‌که‌یت ئه‌و مانگه‌مان بۆ له‌ت بکه، پاشان ئه‌ویش ئیشاره‌تی بۆ مانگ کرد و مانگیش له‌ت بوو، ئیتر قوڕه‌یشیه‌کان دووباره وتیان ئه‌مه سیحره و تۆمه‌تی جادوگه‌ریان دایه پاڵ پێغه‌مبه‌ر، وه‌ک چۆن به‌رده‌وام پێیان ئه‌وت تۆ شاعیریت و شێتیشیت!
ئه‌م باسه ڕووداوێكی حه‌قیقیه که له له‌تبوونی مانگ ده‌دوێ له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به (امرو القیس) و شیعره‌کانییه‌وه نییه، کۆمه‌ڵێکی دیكه سوورن له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه و ئه‌ڵێن امرو القیس لێره‌دا لێكچواندن(التشبیه)ی به‌کارهێناوه و خۆشه‌ویسته‌که‌ی شوبهاندووه به مانگ، ئه‌م قسه‌یه‌ش نه‌زانینه چونکه شیعره‌که وا ناڵێت. گریمان واش بوو، گه‌ر سه‌یری شیعره‌کانی شاعیرانی عه‌ره‌ب بکه‌ین هه‌میشه خۆشه‌ویسته‌کانیان ئه‌چوێنن به مانگ کاتێک که پڕه، نه‌ک کاتێک که دوو که‌رت بووه! دووکه‌رت بوونی مانگ چ جوانیه‌کی تیایه تا بیشوبهینێت به یاره‌که‌ی !
ئه‌مه‌ش کورته‌یه‌ک بوو له نه‌هێشتنی ئه‌و گومانانه‌ی که گوایه قورئان شیعری شاعیره‌کانی عه‌ره‌به که کۆمه‌ڵێك که‌س باوه‌ڕ به‌م شته ئه‌کات، نه‌وه‌ک ته‌نها ئه‌م بابه‌ته به‌ڵکو چه‌ندان ئه‌فسانه ڕۆژانه ئه‌درێته پاڵ ئیسلام و خه‌ڵکێک به‌بێ لێکۆڵینه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی بزانێ ڕاسته یان نا، باوه‌ڕی پێ ئه‌کات، ته‌نانه‌ت زۆر که‌س هه‌یه که مامۆستایه له زانکۆ قسه‌ی پیرێژن و موفه‌سیره‌کان له‌سه‌ر قورئان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی که باس کراوه تیایدا لێکدی جیاناکاته‌وه، که بۆ ئه‌مه‌یان زۆر به‌داخه‌وه !
i think my girlfriend cheated on me
site did my girlfriend cheat
want to cheat on my wife
link my spouse cheated on me now what
why wife cheated
site women who cheat on men
walgreens photo coupon printable
click discount card for pharmacy
discount coupons for prescription drugs
site printable coupons free
niacin nedir
read niacinamide nedir
cialis sample coupon
read coupons cialis