بۆچی مرۆڤە‌كان دە‌بێ لە‌ یە‌كدی جیاوە‌ بن؟

فیکر 2017-11-27 کۆمێنت 2416 جار بینراوە

نووسینی: یاسه‌مین موجاھید

لە‌ ئینگلیزییە‌وە‌: ئارمان طە

كاتێك ھە‌ڤدە‌ ساڵان بووم، خە‌ونێكم دی. لە‌ خە‌ونمدا لە‌ مزگە‌فتێكدا  دانیشتبووم، كیژۆڵە‌یە‌ك لێم نێزیك بووە‌وە‌ تاوە‌كو پرسیارێكم لێ بكات: بۆچی مرۆڤە‌كان دە‌بێ لە‌ یە‌كدی جیاوە‌ بن؟ ھە‌رچە‌ند پرسیارێكی تایبە‌ت بوو بە‌ڵام ڕوونیش بوو كە‌ بۆچی ئە‌و پرسیارە‌ لە‌ من دە‌كرێ.

بە‌ڵێ، من یە‌كێك بووم لە‌وانە‌ی كە‌ پە‌یوە‌ست دە‌بووم.

ھە‌ر لە‌ منداڵيیە‌وە‌، ئە‌م سروشتە‌م ھە‌بووە‌، لە‌ كاتێكدا ھاوپۆلە‌كانم دە‌یانتوانی زوو چاك ببنە‌وە‌ و بێنە‌وە‌ ھۆش خۆیان، پاش ئە‌وە‌ی دایبابیان جێیان دە‌ھێشتن، بە‌ڵام من نا. وە‌ختێك فرمێسكە‌كانم  ڕێچكە‌یان دە‌بە‌ست، بە‌ ئاسانی نە‌دە‌وە‌ستانە‌وە‌. بە‌م چە‌شنە‌ تاوە‌كوو گە‌ورە‌ دە‌بووم زیاتر پە‌یوە‌ست دە‌بووم بە‌ دە‌ورووبە‌رە‌كە‌مە‌وە‌. ھە‌ر لە‌ قۆناغی سە‌رە‌تاوە‌ من پێویستم بە‌ ھاوڕێیە‌كی باش ھە‌بوو، كاتێكیش گە‌ورە‌تر بووم، بە‌ ھە‌ر جیاوە‌بوونێك لە‌ ھاوڕێیە‌كم، دە‌ھە‌ژام. نە‌مدە‌توانی بە‌ ئاسانی شت لە‌ بیر بكە‌م، مرۆڤە‌كان، شوێنە‌كان، ڕووداوە‌كان، وێنە‌كان و ساتە‌كان تە‌نانە‌ت  دە‌رئە‌نجامە‌كانیش، نە‌مدە‌توانی لێیان وە‌دە‌ر بێم و قوتار ببم. ئە‌گە‌ر شتە‌كان بە‌و چە‌شنە‌ نە‌بووایە‌ن‌ كە‌ دە‌مویست  و ھیوام دە‌خواست، تە‌واو بە‌رباد دە‌بووم.

بێئومێدی لای من تە‌نھا ھە‌ستێكی سروشتی نە‌بوو بە‌ڵكە‌ گورچكبڕ بوو. تە‌نێ جارێك نە‌وی بام ھە‌رگیز بە‌ تە‌واوی ھە‌لنە‌دە‌ستامە‌وە‌ و باش نە‌دە‌بوومە‌وە‌، نە‌مدە‌توانی لە‌ بیری بكە‌م و وە‌ھا شكانێكیش چاكە‌وە‌بوونی بۆ نەبوو. چە‌شنی پە‌رداخێكی شووشە‌‌ كە‌ لە‌ لێواری مێزێك دایدە‌نێیت، كاتێک  دە‌كە‌وێت و دە‌شكێت ھە‌رگیز پارچە‌كانی یە‌ك ناگرنە‌وە‌. بە‌ڵام سە‌رباری ئە‌وە‌ كێشە‌كە‌ لە‌ شكانی شووشە‌كە‌دا نییە‌، بە‌ڵكە‌ ھۆكە‌ی ئە‌وە‌یە‌ كە‌ من بە‌ردە‌وام شووشە‌كان لە‌ لێواری مێزە‌كە‌دا دادە‌نێم. من پە‌یوەست بووم بە‌ چواردە‌ورمە‌وە‌، دە‌مویست لە‌ ڕێی پە‌یوە‌ندییە‌كانمە‌وە‌ خواستە‌كانم بھێنمە‌ جێ، من خۆم ڕێم دابوو ئە‌و پە‌یوە‌ندییانە‌ پێناسە‌ی خۆشنوودی، بە‌دبەختی، خواست، بە‌تاڵی، ئاساییش و تە‌نانە‌ت نرخی خۆیشم بكە‌ن.

كە‌واتە‌ ھە‌ر وە‌ك شووشە‌‌كە‌ كە‌ لە‌ شوێنێك  دانراوە و بێگومان دە‌كە‌وێت، منیش بە‌ چە‌شنێك خۆم لە‌ وە‌ھا شوێنێك دانابوو كە‌ كە‌وتن، بێئومێدی و شكانی وە‌دوای خۆیدا دە‌ھێنا. بە‌ڵێ بە‌م چە‌شنە‌ بوو، نامرادی لە‌ دوای نامرادی، شكست لە‌ دوای شكست. سە‌رباری ئە‌وە‌ش، ئە‌وانە‌ی منیان شكاند نابێ سە‌رزە‌نشتیان بكە‌م، ھە‌ر وە‌ك چۆن نابێ لۆمە‌ی ھێزی موگناتیسیی زە‌وی بكرێ لە‌ دە‌رئە‌نجامی شكانی شووشە‌ی لێواری مێزە‌كە.

كاتێك پاڵ بە‌ چڵی دارێكە‌وە‌ دە‌دە‌یت و دە‌شكێت، ناكرێ سە‌رزە‌نشتی یاساكانی فیزیا بكە‌یت، چوون ئە‌و چڵە‌ بۆ ئە‌وە‌ دروست نە‌كراوە‌ تۆ ڕاگیر بكات. قورئان پێمان دە‌ڵێت بارستاییمان، تە‌نھا خودا قابیل بە‌ ھە‌ڵگرتنیە‌‌تی: ''ھە‌ر كە‌سێك پشت لە‌ تاغوت بكات و باوە‌ڕ بە‌ خودا بھێنێ ئە‌وە دە‌ستی بە گرێیەکەوە گرتووە‌ كە‌‌ ھە‌رگیز ناپسێت. خوداوەند ھە‌میشە‌ بیسە‌ر و زانایە.

وانە‌یە‌كی گرنگ لە‌م ئایە‌تە‌دا ھە‌یە‌: تە‌نھا یە‌ك دە‌ست ھە‌یە‌ كە‌ ھە‌رگیز ناپسێت، تە‌نھا یە‌ك شوێن ھە‌یە‌ كە‌ پشتمان تێیدا قایم بێت، یە‌ك پە‌یوە‌ندی ھە‌یە‌ كە‌ پێناسە‌ی نرخی خۆمان بكات، یە‌ك سە‌رچاوە‌ش كە‌ خۆشنوودی وخواست و ئارامیی لێوە‌ بخوازین، ئە‌و سە‌رچاوە‌ش خوداوە‌ندە‌. سە‌رباری ئە‌وە‌، ئێمە‌ ھە‌میشە‌  دوور لە‌ سە‌رچاوە‌ بە‌ شوێن زە‌رووریە‌تماندا دە‌گە‌ڕێین، ھە‌ندێكمان لە‌ پیشە‌كە‌مان، ھە‌ندێكی دی لە‌ سامان، ھە‌ندێ لە‌ پلە‌وپایە‌، ھە‌ندێكیش وە‌ك من، لە‌ پە‌یوە‌ندی. ئیلیزابێس گیلبێرابێت لە‌ كتێبە ) باسی خۆی دە‌كات كە‌ ھە‌ڵوە‌دای خۆشنوودی بووە‌، كە‌ چۆن پە‌یوە‌ندیی دە‌بە‌ست و وازی دە‌ھێنا، گە‌شتی دە‌كرد بە‌ دە‌وری گۆی زە‌ویدا تە‌نێ بۆ ئە‌وە‌ی شادی چنگ بخات, بە‌ڵێ ئە‌و لە‌ پە‌یوە‌ندی و بیركردنە‌وە‌ و تە‌نانە‌ت خواردندا، بۆ شادی دە‌گە‌ڕا.

ھە‌ر بە‌و چە‌شنە‌ منیش بە‌شێكی زۆری ژیانم لە‌ گە‌ڕان بە‌ دوای ڕێیە‌ك بۆ پڕكردنە‌وە‌ی ئە‌و بۆشاییە‌ی ناخم، بە‌سە‌ر برد. كە‌واتە‌ ڕوونە‌ كە‌ بۆچی كیژۆڵە‌ی خە‌ونە‌كە‌م ئە‌و پرسیارە‌ی لێ كردم، ئە‌وە‌ پرسیارێك بوو دە‌ربارە‌ی لە‌دە‌ستدان، بێئومێدی، پرسیارێك بوو دە‌ربارە‌ی خواستنی شتێك و گە‌ڕانە‌وە‌ بە‌ دە‌ستی بە‌تاڵ، دە‌ربارە‌ی ئە‌وە‌ی چی دە‌بێت ئە‌گە‌ر بە‌ دە‌ستی خاوس كۆنكرێتێك ھە‌ڵبكە‌نیت، نە‌ك ھە‌ر‌ ھیچت وە‌چنگ ناكە‌وێت، بە‌ڵكە‌ قامكی خۆیشت دە‌شكێنیت، ئە‌م ئە‌زموونە‌م بە‌ خوێندنە‌وە‌ یان گوێگرتن لە‌ پیاوێكی ژیر دەست نە‌كە‌وتووە‌، بە‌ڵكە‌‌ زادە‌ی تاقیكردنە‌وە‌ی یە‌ك لە‌ دوای یە‌كە‌.

ھە‌ر بۆیە‌ پرسیاری كیژۆڵە‌كە‌ لە‌ ڕاستیدا پرسیاری خۆم بوو، لە‌ خۆمم دە‌كرد.

ئە‌و پرسیارە‌ دە‌ربارە‌ی سروشتی دونیا بوو وە‌ك جێیە‌ك بۆ ساتە‌ تیژڕۆكان و پە‌یوە‌ستییە‌ كاتییە‌كان، جێیە‌ك كە‌ مرۆڤە‌كان ئە‌مێستا لە‌گە‌ڵتن و سبحە‌ینێ جێت دێڵن یان دە‌مرن. ئە‌م ڕاستییە‌ ئازارمان دە‌دات، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی دژە‌وانە‌ی سروشتی ئێمە‌یە‌. ئێمە‌ وە‌ك مرۆ بۆ ئە‌وە‌ خولقاین تا خواستی خۆشە‌ویستییە‌ك بكە‌ین و بۆ ژیانێك بژیێین كە‌ كامڵ و ھە‌میشە‌ییە‌، بۆ ژیانێكی نە‌بڕاوە‌ ئافرێنراین، ئێمە‌ ئە‌مێستاش ئە‌وە‌مان دە‌وێت چوون ئێرە‌ جێمان نییە‌. ماڵی ڕاستیمان بە‌ھە‌شتە‌: جێیە‌ك كە‌ كامڵ و نە‌بڕاوە‌یە‌,بۆیە‌ خواستمان بۆ ژیانێكی ئە‌وھا بە‌شێكە‌ لە‌ بوونمان. بە‌ڵام كێشە لە‌وە‌یە‌ ئێمە‌ لێرە‌ بە ‌دوایدا عە‌وداڵین، ھە‌ر بۆیە‌ كرێم بە‌كار دە‌ھێنین، نە‌شتە‌رگە‌ری جوانكاری دە‌كە‌ین بۆ ئە‌وە‌ی ھە‌میشە‌ گە‌نج بین، بە‌ ھە‌موو كلۆجێك ھە‌وڵ دە‌دە‌ین تا ئە‌م جیھانە‌‌ بكە‌ین بە‌وە‌ی كە‌ نییە ‌و نابێت.

 بۆیە‌ ئە‌گە‌ر بە‌ ھە‌موو دڵ لەگە‌ڵ ئە‌م دونیادا بژیین، زوو دە‌شكێین،‌ ژیان بە‌ئازارە‌ چوون ژیان وە‌ك چتێكی كاتی و ناكامڵ دژی ئە‌و ڕاستییە‌یە‌ كە‌ بۆی دروستكراین. ئەو بۆشە‌ی خوداوە‌ند لە‌ ناخمانی ئاخنی،‌ تەنێ‌ نە‌مری و كە‌مالییە‌ت پڕە‌وە‌ی دە‌كات. بە‌ڵام ئە‌گە‌ر عە‌وداڵی نە‌مری و كە‌مالییە‌ت بین لە‌م دونیادا، ئە‌وە‌ تە‌نها  شوێن سە‌راب دە‌كە‌وین، یان‌ دە‌مانە‌وێت بە‌ دە‌ستی خاوس كۆنكرێتێك ھە‌ڵبكە‌نین. ھە‌موو ھە‌وڵێك بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌م دونیا كاتییە‌ بگۆرین بە‌ ژیانێكی نە‌مری وە‌ك ئە‌وە‌ وایە‌ بمانە‌وێت لە‌ ئاگر چتێك وە‌دە‌ست بێنین، نا ئێمە‌ تە‌نھا  دە‌سووتێین. كاتێك چیی تر ھە‌موو ئاواتێكمان لێرە‌ ڕانە‌خست تە‌نھا ئە‌و كاتە‌ ئە‌م ژیانە‌ لە‌ شكاندنی دڵمان دە‌وە‌ستێت.

ئێمە‌ دە‌بێت ئە‌وە‌ش بزانین كە‌ ھیچ شتێك بە‌ بێ ھۆ ڕوو نادات، ھیچ شتێك تە‌نانە‌ت شكانی دڵیشمان، ئە‌و شكان و ئازارە‌ وانە و نیشانە‌ن بۆمان، وادارمان دە‌كە‌ن كە‌ چتێك لە‌ جێی خۆیدا نییە‌، پێمان دە‌ڵێن كە‌ دە‌بێ گۆڕانكارییە‌ك بكە‌ین. هەر وەک ئە‌وە‌ی كە‌ دە‌ستمان بە‌ ئاورێك دە‌سووتێت نیشانە‌یە‌كە‌ تا پێمان بڵێ دە‌ست وە‌دوور خەوە‌، بە‌و چە‌شنە‌ ئازارە‌ سۆزدارییە‌كان پێمان دە‌ڵێن دە‌بێت لە‌ ناخە‌وە‌ شتێك بگۆڕین. ئێمە‌ دە‌بێت جیاوە‌ بین، بۆ ئە‌و لێبوونە‌وە‌ش پێویستمان بە‌ ئازارە‌، ئازار چە‌شنی لێوە‌بوونێكی بە‌ھێز و توندە‌، ھە‌تا زیاتر ئە‌وە‌ی خۆشت دە‌وێت ئازارت بدات، ژیان ئازارت بدات، تۆ زیاتر و زیاتر لێدە‌بیتە‌وە‌ لە‌ ژیان و كە‌متر خۆشتدە‌وێت.

بارتە‌قای پێوە‌ستبوونمان بە‌ ژیان، ئازار دە‌چێژین. زۆرترین ئازاریش لە‌و شوێنە‌دایە‌‌ كە‌‌ بە‌ھە‌ڵە‌ پێوە‌ی پە‌یوە‌ست دە‌بین، دۆخێك كە‌ زادە‌ی ئازار بێت‌ خواستی ''گۆڕانكاری''مان تێدا فە‌راھە‌م دێنێت، لە‌ پاش ئە‌و گۆڕانكارییە‌ ھاوكێشە‌یە‌كی خودایی دۆخە‌كە‌ش دە‌گۆڕێت؛

''ھە‌رگیز خوداوە‌ند دۆخی مرۆ ناگۆڕێت تا ئە‌‌و ساتە‌ی ' گۆڕانكاری '  دە‌كە‌ن لە‌ ناخی خۆیان''.  قورئان.

'' دڵت بگێڕە‌وە ‌''

تاگەکان    
مۆدێرنیتە سۆفیگەری ڕەخنە بوونەوەری ئاسمانی عەبدولکەریم سرووش شەڕ ئاوی زەمزەم چەواشەکاریی لۆژیکی ژن وەچەخستنەوە مردن قەدەر فێمینیزم كتێب کتێب
فیکر
2017-11-27 کۆمێنت 2416 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی