ڕەسەنایەتی یان پەروەردە؟

فیکر 2017-12-01 کۆمێنت 2339 جار بینراوە

سەرچاوە: تیلیگرام
وه‌رگێڕانی له‌ فارسیه‌وه‌: دڵشاد ئیبراهیم

ڕۆژێک شاعەباس لە ئەسفەهان  بە زانای سەردەم شێخى بەهائی گەییشت، دوای ئەحواڵ پرسین، پرسیی: دەرئەنجامی مامەڵەی لەگەڵ تاکەکانی کۆمەڵگە، ڕەسەنایەتی خودی لە پێشترە یان پەروەردەی خێزانی؟ شێخ وتی: گەورەمان هەرچی بڵێت ئەوەیە، بەڵام من ڕەسەنایەتی لە پێشتر دەبینم. شا گوتی: گومانی تێدا نییە کە پەروەردە باشترە! گفتۆگۆیەکی درێژ لە نێوانیاندا دروست بوو، کەسیان نەیانتوانی یەکتری ڕازی بکەن. ناچار شا شێخی بۆ کۆشک بانگهێشت کرد تا قسەی خۆی بە بەهێزی بسەلمێنێت. ڕۆژی دواتر شێخ بۆ دەمی نانی ئێوارە گەیشتە کۆشک، سفرەیەکی گەورەیان ڕازاندبوویەوە، لەبەرئەوەی کە چرایەک نەبوو، ژوور تاریک بوو میوانەکان بە ئەستەم یەکتریان دەبینی، لەو کاتەدا شا چەپڵەیەکی لێدا چوار پشیلە بە چراوە ئامادە بوون! لەکاتی نانخواردندا شا بە ڕێزەوە دای بەپشتی شێخدا و گوتی نەموت پەروەردە لە پێش ڕەسەنایەتیەوەیە؟! ئێمە ئەم پشیلانەمان فێرکردووە، بینیت بەیەک چەپڵە بە چوار چراوە ئامادە بوون؟! لە کاتێکدا شێخ بە پەشۆکاوییەوە سەیری دەکرد، وتی بەیەک مەرج قسەکانت قبوڵ دەکەم، سبەینێش ئەم پشیلانە بتوانن بەهەمان شێوە کاریان دووبارە بکەنەوە. شا بە سەختی سەری سوڕمابوو لە قسەی شێخ وتی بەیانی وەک ئەمڕۆ و ئەمڕۆش وەک دوێنێ دەکەن! شێخ دەستەوەستان نەما تا ئەوەی شا عەباسی ناچار کرد ئەم کارەی دووبارە بکاتەوە، شێخ کاتێک لە کۆشک گەڕایەوە لە بیرکردنەوەدا ڕۆچوو بوو! هەر کە گەیشتە ماڵ چوار گوێرەویی هێنا و هەر دانەی مشکێکی تێکرد. ڕۆژی دواتر شێخ لەسەر قەول و قەراریان ڕۆشت بەرەو کۆشک هەمان خوان و هەمان پێشوازی و پشیلە! هەمان پاشا کە مەغرورانە دڵنیا بوو لەسەر قسەکانی خۆی. لە کاتێکدا کە شا لە ژێر لێوە سرودی سەرکەوتنی بۆ شێخ دەخوێند، شێخ مشکەکانی بەرەڵا کرد! لەم کاتەدا بەزمێک بەرپا بوو هەر پشیلەیەک بۆ لایەک، ئەمجارە شێخ دای بە پشتی شا دا و گوتی: لەبیرت بێت کاری پشیلە مشک ڕاوکردنە! پەروردە زۆر باشە. بەڵام ڕەسەنایەتی لەپێشترە. لەبیرت بێت بە پەروەردە دەتوانیت پشیلە ئارام بکەیتەوە بەڵام کەی مشکێکی بینی دەگەڕێتەوە سەر ڕێچکەکەی خۆی.

تاگەکان    
هاوڕەگەزخوازی گۆرانی موناجات کۆیلایەتی پۆدکاست ستەم دەربارەی کتێب کتێب جوانی مردن خێوەتگە شیرک فەڵەستین بوووژانەوە دیزاینی زیرەک
فیکر
2017-12-01 کۆمێنت 2339 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی