فەڵەستین و پێكەوەژیانی ئایینەكان

فیکر 2017-12-07 کۆمێنت 2217 جار بینراوە

نووسینی: موحسین كەدیوەر

وەرگێڕانی: موحەمەد دلێر

فەلەستین و قودس، پێش ئەوەی پەیوەندیی بە یەهودییەكان و مەسیحییەكان و موسڵمانەكانەوە هەبێت، بە دانیشتووانی خۆیەوە پەیوەستە. بونیادنانی دۆخێك كە پەیڕەوانی ئایین و مەزهەبە جیاوازەكان كە بە ئازادی و پارێزراوی سەرقاڵی بەندایەتی و سەردانە تایبەتەكانیان بن داوایەكی سەرەتاییە. دیاریكردنی فەلەستین و ئاییندەی بەیتولمەقدیس و بەڕێوەبردنی ڕەوشی ئەوێ پێش هەموو شتێك بە خەڵكی ئەوێوە پەیوەندیدارە. خەڵكی فەلەستینیش هەروەكو دانیشتوانی هەر سەرزەوییەكی تر بەشێوەیەكی یاسایی و كەلتووری مایەی ناسینن و، تاكی فەلەستینی قۆرخكراوی نێو موسڵمانان نییە، دانیشتوانی ڕاستەقینەی فەلەستین موسڵمانەكان و مەسیحییەكان و یەهودییەكانیش دەگرێتە خۆی، هەركەس خوازیاری پەیڕەوی لە فەڵەستینە دەبێت پێ بە پێی مافە نێودەوڵەتییەكان هەنگاو بنێت و هەرگیز بەزۆر و ترساندن و تۆقاندن ناتوانێت كۆمەڵەی سەرزەمینێك بگۆڕێت، چونكە گۆڕانكاریی نامەشروع، دادپەروەرانە و دروست نییە. یەهودییانێك كە لە دوورترین شوێنەكانی ئەوروپا و ئەمریكا چوونەتە فەلەستین و هاونیشتمانیی شوێنە كۆنەكانی خۆیان بوون، تەنها لە حاڵەتێكدا دەتوانن تاكێتیی فەلەستینی بەدەستبهێنن كە ڕەزامەندیی دانیشتوانی ڕەسەنی سەرزەوییە نوێیەكە بەدەست بهێنن. یەهودیبوون بە مانای ئەوە نایەت كە ڕەوایەتی بدرێت بە نیشتەجێبوون لە بەیتولمەقدیس و هەر شارێكی تریشدا، ئاوارە فەلەستینییەكان چ موسڵمان بن یاخود مەسیحی پێش هەركەسێك مافی ئەوەیان هەیە دەربارەی چارەنووسی فەلەستین بڕیار بدەن. ناوچەی ئیسڕائیل لەسەر وەهمێك و بە داگیركاری و پشتیوانیی وڵاتە زلهێزەكانی وەك ئەمریكا و ئەوروپا و بە سنوورشكێنییەكی ئاشكرا بەرامبەر دانیشتوانی ڕەسەنی سەرزەویی فەلەستین شكڵی گرتووە. كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكانیش بە بەڵێ كردن بۆ ئەم داگیركاری و سنورشكێنییە، لەكەیەكی نەنگیئامێزی لە ڕووی مرۆڤایەتی دا. هیچ مرۆڤێكی ئازاد و مافخواز و عەدالەتخواز ناتوانێت بە بنەڕەتی دامەزراندن و كۆمەڵە ڕەوش و بارودۆخێكی دژ بە مرۆڤایەتی ڕژێمێكی گێچەڵگێڕ بە فەلەستین ڕازی بێت. لەبەرئەوە مەسەلەی فەڵەستین پێش ئەوەی ئایینی و ئیسلامی بێت بابەتێكە پەیوەستە بە مرۆڤایەتییەوە. نکوڵی لەوە ناكرێت كە هەموو باوەڕدارێك و كەسێك كە پابەندی ئایین بێت و یەكتاپەرست بێت لە مەسەلەی فەڵەستیندا نیگەران نەبێت، بەڵام پەیڕەوانی هەموو ئایینەكان جا چ موسڵمان بێت یاخود مەسیحی یاخود یەهودی كاتێك دەتوانن دەربارەی فەڵەستین قسە بكەن كە پێشتر ڕەزامەندیی دانیشتوانی ئەو جێگەیەیان وەرگرتبێت، كاتێك مافی ئەوەمان هەیە شەكوای برینێك بكەین كە بەر جیهانی ئیسلامی و بەیتولمەقدیس كەوتووە، پێش ئەوە ناڵە ناڵ و هاواری ڕەنجێكمان كردبێت كە میللەتی فەلەستینی چەشتوویەتی. بەرگریكردنی ئێمە لە مەسەلەی فەلەستین بەرگریكردنە لە مافەكانی خەڵكی فەڵەستین. ناڕەزایەتی دەربڕینی سنورشكێنییەكە لەهەمبەر مافەكانی میللەتێك و، داگیركاریی سەر میللەتێك. هەوڵدانە بۆ ڕێگریكردن لە سڕینەوە و پارچەپارچەكردنیان،  ناڕەزایەتیشە دژی كۆمەڵە هەنگاوێك بۆ بەزۆر گۆڕانكاری ئەنجامدان لە جوگرافیای ناوچەیەكدا و، كوشتن و تێكدانی نەسەب و ئاوارەكردنی هاونیشتمانییانی سەرزەمینێك كە لە ماڵ و دەركودوی خۆیان بە بیانوی بێ بنەمای مەزهەبی ئەم قەبیلەوە كە سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا ناوەندی ئاینییان (یەهود) بووە .

تاگەکان    
فەرهەنگ گێڕانەوە ئاوی زەمزەم قودس مێژوو فیکر #پیری شەڕ شیرک بوومەلەرزە ڕەخنە فێمینیزم حزبی ئیسلامی حەمەدۆک وەلی ئەمر
فیکر
2017-12-07 کۆمێنت 2217 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی