ئەوەی کە دایکم نەیگوت

ئەدەب 2017-12-08 کۆمێنت 2049 جار بینراوە

لە پەیجى روائع الأدب والحکمة٢-ەوە  وەرمگرتووە و کردوومە بە کوردى.

محەمەد حەسەن

*ئەوەى کە دایکم نەیگوت:
دڵتەنگم کە مۆبایلەکانتان ئێوەى لە من دوورخستۆتەوە، ئەوە ڕەچاو ناکەن کە من لەم شتانە نازانم و لە ناوتاندا وەک منداڵێک وام کە لە هیچ تێناگات، سوبحانەڵا لەو ساتانەدا چەند دڵڕەقن بەرامبەرم و، کەمترین گرنگیيشم پێنادەن!

*ئەوەى کە دایکم نەیگوت:
ڕاوەستان لە مەتبەخەکەدا زۆرم ئازار دەدات، سەرەڕاى ئێش و ئازارى پشت و پێیەکانم! ئێستا من تەنها بووم بە خزمەتکاری ئێوە و مناڵەکانتان؟!

*ئەوەى کە دایکم نەیگوت:
وا دیارە هاتوون تەنها لە نێو خۆتاندا قسە بکەن و، من لەگەڵتاندا هیچ کاتى قسەکردنم بەرناکەوێت، نە ئێوە حەزتان لە قسەى منە و نە منیش لە هی ئێوە!

*ئەوەى کە دایکم نەیگوت:
چەندەم پێخۆشە ئەو هەستەم لا درووست کەن کە بەرامبەر ئەو شتانەى پێشکەشم کردوون سوپاسگوزارن، وەک چۆن کاتێک بوون بە خاوەن ماڵ و مناڵى خۆتان، بۆتان دەرکەوت کە چەند لەگەڵتاندا ماندوو بوومە. بۆیە کاتێک زۆر هەواڵتان دەپرسم و بە دواتاندا دەگەڕێم، سەرزەنشتم مەکەن، چونکە خۆيشتان بۆ ڕۆڵەکانتان ئاوەهان، خۆ ئێوەيش هێشتا هەر ڕۆڵەى منن و دڵم تامەزرۆى لە ئامێزگرتنتانە.

*ئەوەى کە دایکم نەیگوت:
پێویستم بە ڕێنماییەکانتان نیيە، وەک بڵێى منداڵێک بم و نەزانم چۆن هەڵسوکەوت بکەم (دایکە وا بکە, دایە وا مەکە)، چونکە من تەمەنێکم بەسەر بردووە و پێویستم بە چاکە و نەرمونیيانیتانە. 

*ئەوەى کە دایکم نەیگوت:
تا منداڵ بوون خزمەتکارتان بووم، ئەدى ئێستا پێویستم بە بەشێک لە داهاتى مانگانەتان نيیە؟ ئاى بەو کارەتان چەند دڵخۆشم دەکەن، ئاخر بەو شێوەیە ئەمن بەرى ڕەنجم دەچنمەوە و، ئێوەیش بەرەکەتى دوعاکانمتان بۆ دەردەکەوێت.

*ئەوەى کە دایکم نەیگوت:
بۆ وا زوو هەڵدەچن؟! خۆ من نامهەوێ لە ژن و مناڵەکانتان کەم بکەمەوە، ئاخر من دایکتانم و ئەوەى بۆ ئێوە گرنکە بۆ منیش وەهایە!

*ئەوەى کە دایکم نەیگوت:
بە سەردانە لەناکاوەکانتان، لە هەر کاتێکدا بێت، زۆر دڵخۆش دەبم، بە تایبەت ئەو کاتانەى کە تەنهام!

*ئەوەى کە دایکم نەیگوت:
ڕۆژێک دێت کە دێنە ماڵەکەم و، من لەوێ نیم!

ئامۆژگاریيەکانم وەرگرن ڕۆڵەکانم... من هەرچەندە
بەرامبەرتان
توند بم  هێشتا خۆشم دەوێن.


تاگەکان    
خێوەتگە ئاوی زەمزەم فێمینیزم یادەوەری زانایان بوووژانەوە پارەی ئیلیکترۆنی قەدەر کۆرۆنا تەلارسازی ئایا سۆفیا دیمانە باران تەکنۆلۆژیا #پیری
ئەدەب
2017-12-08 کۆمێنت 2049 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی