زستان

ئەدەب 2017-12-23 کۆمێنت 1948 جار بینراوە

نووسینی: سه‌رمه‌د ئه‌میر

هەمدیس گەڕانەوەی دڵۆپەیلی پر میهرەبانی و هومێدی بارانە بۆ سەر زەوین. زوسان وەرزی بووژانەوەی زەوینە، دڕاندنی سیپاڵی كۆن و خۆئامادەكردنە بۆ پۆشینی بەرگی نوێ. هەر هێندەی باران زایە سكی هەورەیل، لق و پۆی داری ڕووتاو، بە دەست سەختیی هاوین و باهۆزی پایزەوە، دەگەشێنەوە و هەڵپەی بەهار و دیسانەوە پۆشینی بەرگی سەوز لە دڵیاندا چێ دەبێت. لە جوانترین دیمەنەیلی زسمان، كۆكردنەوەی ئەندامانی خێزانە لە گوێ ئاگردانی ماڵ و خۆگەرمكردنەوەیە بە گێڕانەوەی چیرۆكەیل و باسانی كۆن. شەوانی زستان پزدانی شیعر و خەیاڵی ئەدیب و شاعیرانە. هەینێ دڵۆپی  باران تك تك لە پەنجەرەی خەیاڵی شاعیر دەدات، مەلی خەیاڵی بەرەو كەشكەڵانی فەلەك دێتە فڕین. وەختایەك شەستەبارانی زوسان بەخوڕ دێتە خوار، سروشت سرتەی لێوە نایە و گشت بوونەوەران لە ئاوازی باران گوێ ڕادەگرن و گەمیی خەیاڵیان لە زەریای خۆزگە و جوانیدا خۆی دەبینێتەوە، تا ئەو وەختەی شریخەی هەور بەئاگایان دێنێت.

دیمەنی دڵڕفێنی زوسان، بارینی پرووشە بەفری ناسك و پۆشینی جلی بووكێنیی زەوینە. دەركەوتنی خۆرە بە ڕوویەكی پڕ لە شەرم و خۆشاردنەوەی بەنێو هەورەیل و چاوشاركێكردنی لەگەڵا زەوینە.

جوانترین چركەساتی ژینی مرۆ، پیاسەكردنە لەژێر نمەبارانێكی شەودا. خۆشترین بۆنێك مەردووم بۆی پێوە كردبێت، بۆنی بەرامەی پاش بارانە.

تێڕامان لە واران خاكێتی لە دڵماندا چێ دەكات و ڕۆحی ژەنگگرتوومان خاوێن دەكات.

تاگەکان    
ئەنیمی یاسا پۆدکاست قەدەر فەرهەنگ جوانی یاری مێژوو عیرفان قودس گەڕان خاڵبەندی عەبدولکەریم سرووش شیعر بوووژانەوە
ئەدەب
2017-12-23 کۆمێنت 1948 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی