جەنگ و نەتەوە بچووکەکان

ئەدەب 2018-01-17 کۆمێنت 1181 جار بینراوە

نووسینی: جوبران خەلیل جوبران
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: عەلی حسێن حەسەن

    هەڵۆیەک بەسەر ئاسمانی مێرگێکەوە، کە مەڕ و بەرخێکی تێدا دەلەوەڕان، دەسووڕایەوە و برسییانە چاوی بڕیبوویە بەرخەکە. کاتێک خەریکبوو بنیشێتەوە و نێچیرەکەی ڕاو بکات، هەڵۆیەکی دیکە دەرکەوت و ئەویش بە هەمان مەبەستەوە، دەستی بە خولانەوە بەسەر مەڕ و بەرخەکەدا کرد. پاشان دوو کێبەرکێکارەکە، دەستیان بە شەڕ کرد و دەنگ و هاواریان ئاسمانی تەنی.

     مەڕەکە سەیرێکی ئاسمانی کرد و زۆر سەری سوڕما، ئینجا ڕووی لە بەرخەکە کرد و گوتی: کوڕم، چەند سەیرە ئەو دوو باڵندە بەڕێزە، ئاوا پەلاماری یەکدی دەدەن. ئاخۆ ئەو ئاسمانە پان و بەرینە، بەشی هەردووکیان ناکات؟ نزا بکە، ناسکۆڵەکەم، لە دڵەوە داوا بکە خوای گەورە دوو برا باڵدارەکەت ئاشت بکاتەوە.

     بەرخەکەش لە دڵەوە نزای کرد. 


تاگەکان    
ڕانانی کتێبب ئاوی زەمزەم مۆدێرنیتە نەتەوایەتی بوووژانەوە کۆرۆنا ئیلحاد قوتابخانەکانی نوور گەڕان ئەنیمی وەلی ئەمر خاڵبەندی یاری ژیانی پێغەمبەر کرێکار
ئەدەب
2018-01-17 کۆمێنت 1181 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی