مونافیق

فیکر 2018-02-26 کۆمێنت 1962 جار بینراوە

نووسینی: شێخ عبدالله

د.عەلی وەردی دەڵێت: جارێک چووم بۆ نوێژی جومعە لە مزگەوتی ( شیخ عبدالقادر ) لە بەغا، دوای نوێژ لە بەر دەرگای مزگەوت نامێلکەیەکیان دابەش کردە سەر ئەو خەڵکەدا و منیش دانەیەکم بەرکەوت. کتێبەکە ناوی ( نیشانەکانی مونافیق ) بوو و (۳۰) نیشانە بوون، د.عەلی دەڵێت: هەر بەدەم ڕێگاوە تا ماڵ خوێندمەوە، دەڵێت: زۆر لە نیشانەکان وورد بوومەوە بینیم (۲۹) دانە لە نیشانەکان لە مندا بوونیان هەیە! بەڵام وەڵڵا مەلاکە هەر سی دانەکەی تێدابوو.

ئەسەف کە تاکە سەرچاوەی باوەڕ پێکراوی زانیاری ئەو خەڵکە مزگەوتە. ئەگەر لە نەزانی بێ یان ئەنقەست ئەوە مەلایش وەک سیاسییەکان لە گەوجاندنی خەڵکدان، ئەوانیش ڕۆحی پرسیار لە گوێگردا بە گێڕانەوەى کۆمەڵێک بابەتی دووبارە دەکوژن، ئەمەش وا دەکات هاتووشۆکەرانی مزگەوت پێشبینیی گەورەیان لە مامۆستای ئایینی نەبێت و ئەوانیش دەس بگرنە کڵاوی خۆیانەوە و ئەوەی خوا داویەتی بە شوکرەوە بە بێ دەنگی نۆشی بکەن. ئەمڕۆ لە مزگەوتێ نوێژم کرد هەم باس باسی ( مونافیق ) بوو، نیشانەکانی باسکرد، ئەو باسەی (د.عەلی)م کەوتە بیر، بەڵام من بەراوردم نەکرد و نازانم نیشانەکانی مونافیق لە مندا هەیە؟ یان نە؟ لێ ئەلحەققی هیچیانم پێ خراپ نەبوو! وەک ووتم ڕەنگە لە نەشارەزایی بێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ڕەخنەی بە نیشانەی مونافیق زانی! من وا دەزانم مزگەوتیش وەک هەموو بوارەکان دەبێ کێبرکێ بخاتە پێش بانگدەر و ووتارخوێن و پێشنویژ بۆ ئەوەی شوێنەکە بە زیندوویی بمێنێتەوە و، قەومقەومکێ، تەزکیەی حیزبی و باقیی پێوەرە نامەعریفییەکان نەمێنن و تازەبوونەوە بە خۆیەوە ببینێ.

تاگەکان    
ئازادی دوعا نامە جنۆکە فیلم تەنیایی بوومەلەرزە زمان هاوڕەگەزخوازی دەروونناسی کوردستان فەلەستین فیکر دەروون خێوەتگە
فیکر
2018-02-26 کۆمێنت 1962 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی