زنجیرەى: بیکە بە یاسا (بەشى یەکەم)

فیکر 2018-06-08 کۆمێنت 1307 جار بینراوە

ئامادەکردنی: د. صلاح راشد
وەرگێڕانی: د. هاوکار عمر[1]

#بیکە_بە_یاسا ١: خۆت ژیانی خۆت دروست بکە!

- ژیانی تۆ بەو شتانەی کە تەرکیزت کردووەتە سەریان، پڕ بووەتەوە.
- ژیان ئاوێنەی بیروبۆچوونەکانتە، کاتێک لەبەردەم ئاوێنەیەکدا دەوەستیت ئەوەی دەیبنیت تۆ نیت، وێنەدانەوەی تۆیە، بۆیە ئەگەر بتەوێت گۆڕانکارییەک لە شێوە و ڕوخسار و جلوبەرگتدا بکەیت دەستکاریی ئاوێنەکە ناکەیت، بەڵکو گۆڕانکاری لە شتە ڕاستەقینەکەدا دەکەیت کە خۆتیت، پاشان لە ئاوێنەکەیشدا هەمان گۆڕانکاری دروست دەبێت. ژیانیش بە هەمانشێوە وێنەدانەوەی بیروبۆچوونەکانتە، ئەگەر دەتەوێت ژیانت بگۆڕێت ئەوە گۆڕانکاری لە شتە ڕاستییەکەدا بکە کە بیروبۆچوونەکانتە، ژیان خۆی بە ناچاری دەگۆڕێت، تەنیا پێویستی بە کاتی زیاترە وەک لەوەی کە لە ئاوێنەکەدا ڕوودەدات.

- تەنانەت قورئانیش ئەمەمان بۆ دەسەلمێنێت کاتێ دەفەرموێت: (خوای گەورە بارودۆخی هیچ گەلێک ناگۆڕێت تا خۆیان گۆڕانکاری لە خۆیاندا نەکەن). دەبێت گۆڕانکاری لە خۆتدا بکەیت پاشان هەموو شتەکان وردەوردە دەگۆڕێن.

- هەندێک دەڵێن کە واقیع و ڕووداوەکان ژیانمان دەگۆڕن، ئەمە ڕاست نییە، ژیانی ئێمە تەنیا بیروبۆچوونەکانمان دەیگۆڕێت، ڕووداوەکانی ژیانمان کاریگەرییان لەسەر ژیان نییە، بەڵکو کاریگەری لەسەر بیروبۆچوونەکانمان دادەنێن و ئەوە بیروبۆچوونەکانمانن کە ژیانمان دەگۆڕن. ژیان وێنەدانەوەی ناخی خۆتە.

- ئەگەر دەتەوێت بزانیت ناخت چۆنە ئەوە تەماشای ژیانت بکە، ئەگەر کێشەت زۆرە دڵنیا بە لە ناختدا کێشەت هەیە، ئەگەر ژیانت جوانە ئەوە ناخت شتی جوانی تیا جێگیربووە.

- ئەگەر نهێنییەکانی ناخی خۆت ئاشکرا بکەیت ئەوە وەک ئەوەیە کلیلی نهێنییەکانی گەردوونت دەست خستبێت، هەرچی لە جیهاندا هەیە ئەوە تەنیا جیهانی تۆیە کە ڕەنگدانەوەی ناخی تۆیە، بۆ کەسێکی تر کە جیاواز بیردەکاتەوە ئەوە جیهانێکی تر دەژی.

ڕاهێنان

بۆ ئەوەی ناخی خۆت ئاشکرا بکەیت ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە:

دانیشتنێکی ١٥ خولەکی یان ٣٠ خولەکی لەگەڵ خۆتدا بکە، ئەو شتانە بنووسە کە لە ژیاندا بڕوات پێیانە، ئەو شتانە بنووسە کە بەلای تۆوە گرنگن، بۆنموونە خێزان، تەندروستی، بڕوانامە، دەوڵەمەندی....هتد، پاشان بیروڕای خۆت لەسەر هەریەکێک لەوانە بنووسە، بۆنموونە بە بڕوای تۆ چۆن دەبیتە خاوەن خێزانێکی بەختەوەر؟! یان چۆن دەوڵەمەند دەبیت؟! ئەگەر باوەڕت وابێت تەنیا کەسانی دز و فێلباز دەوڵەمەند دەبن ئەوە یان تۆ هەرگیز دەوڵەمەند نابیت یان دەبیتە دز و فێڵباز. پاشان هەر بیرکردنەوەیەکی سلبیت هەیە فڕێی بدە و لەجێی ئەو بیرکردنەوەیەکی ئیجابی دابنێ، دەبینیت ژیانت ئیجابیتر دەبێت.

#بیکە_بە_یاسا : ژیان ڕەنگدانەوەی بیروباوەڕەکانتە، تەنیا کەمێک کاتی بدەرێ.


 #بیکە_بە_یاسا
 ٢: 
لە چی بترسیت تووشت دەبێت.

- گەردوون لەسەر بنەمای لەرەلەر کار دەکات، لە ناختدا لە چی بترسیت گەردوون ئەوەت لێ نزیک دەکاتەوە، چونکە لای تۆوە تەنیا ئەو لەرەلەرە پەخش بووە بۆ چواردەورت.
- گەردوون وەک منداڵێک وایە، ئەگەر بە منداڵێک بڵێیت ئەوە مەکە، بۆ ئەوێ مەچۆ، گوێ لەوە مەگرە، منداڵەکە تەنیا بابەتەکە وەردەگرێت نەک فەرمانەکە، بۆنموونە ئەگەر من بڵێم بیر لە ئوتومبێلێکی سوور مەکەرەوە، یەکسەر ئوتومبێلێکی سوور دێتە بەرچاوت. چونکە بابەتەکە ئوتومبێلێکی سوورە.
- ئەگەر لەم بابەتە تێبگەیت ئەوە تێدەگەیت بۆ هەندێک کەس زۆر تووشی کێشە دەبن.
- کەسێک لە نەخۆشی بترسێت نەخۆشی بۆخۆی کێش دەکات، کەسێک لە ڕووداوی هاتوچۆ بترسێت تووشی ڕووداو دەبێت، کەسێک لەوە بترسێت کە چواردەورەکەی بەجێی دێڵن ئەوە بەجێی دێڵن.
- لە حەدیسێکی قودسیدا خوای گەورە دەفەر موێ: (من لە جێی گومانی بەندەکانمدام) گومانی باشت بە داهاتووی خۆت هەبێت داهاتووت باش دەبێت.

- با تەرکیزت لەسەر ئەوشتانە بێت کە حەز دەکەیت ڕوو بدەن، نەک ئەوانەی کە حەز ناکەیت ڕوو بدەن.

- جیاوازی بکە لەنێوان ترس و سڵکردنەوەدا، سڵکردنەوە هۆشیارییە بەرامبەر مەترسییەک، بەڵام ترس تەنیا قەلەقت دەکات.

ڕاهێنان

 بۆ ڕزگاربوون لە ترسەکانت ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە:

١- ترسەکانت بنووسە و ڕێژەکەیان دیاری بکە، زیاتر لە چی بترسیت تووشی ئەوە دەبیت، ئەگەر گەلێک زۆربەی لە جەنگ بترسێت، بێگومان ئەو گەلە تووشی جەنگ دەبن.

٢- پلانێک دابنێ بۆ ئەوەی لە ماوەی مانگێک یان دوو مانگدا لە ترسەکانت دوور بکەویتەوە و لەبری ترس لە خراپە، خۆشەویستیی شتە باشەکان لە ناختدا بچێنە.

#بیکە_بە_یاسا: لە چی بترسیت تووشت دەبێت.


​لینکى بەشەکانى تر
بەشى دووەم
بەشى سێیەم
بەشى چوارەم



[1] #بیکە_بە_یاسا

(بیکە بە یاسا) کۆمەڵێک بنچینەت بۆ ڕیز دەکات کە یارمەتیت دەدەن بۆ گۆڕانکاریی ڕاستەقینە کە سەرچاوەکەی ناخی خۆتەهیچ گۆڕانکارییەک لە ژیاندا ڕوو  نادات تا لە ناخی خۆتتدا گۆڕانکاری دروست نەکەیتلە مانگی ڕەمەزاندا، بەرنامەیەک لە ئامادەکردنی د.صلاح راشد، وەرگێڕانی د.هاوکار عمر؛ کورتەی سی زنجیرەیم وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و لەمانگی ڕەمەزاندا هەر شەوە و یاسایەکیان بڵاو دەکەمەوە. من خۆم زۆر سوودم لە بەرنامەکەی بینیوە، بەو هیوایەی سوودی بۆ هەمووان هەبێت.



تاگەکان    
یاسا کتێبی هاوسانی ڕۆژاوا خاڵبەندی مانا حەوتەمین کۆڕبەندی هاوسانی جنۆکە ئازادی چەواشەکاریی لۆژیکی بوووژانەوە حزبی ئیسلامی ڕانانی کتێب وەچەخستنەوە جوانی ڕەخنە
فیکر
2018-06-08 کۆمێنت 1307 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی