هه‌ساره‌ی پلۆتۆ و كه‌شتی نیو هۆریزۆنز

زانست 2015-07-28 کۆمێنت 2956 جار بینراوە

ئاماده‌كردنی: ئارام شاهۆ

دوا نیوه‌ڕۆی 14/7/2015 ڕێكخراوی ناسا وێنه‌یه‌كی ئاستبه‌رزی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌شێكی هه‌ساره‌ی پلۆتۆیه‌. ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌لایه‌ن كه‌شتی ئاسمانی
  (New Horizons) نیو هۆریزۆنز گیراوه‌، كه‌ له‌ 19\1\2006 نێردراوه‌ته‌ ئاسمان، ئێستا به‌ خێرایی (58,536 كم له‌ چركه‌یه‌ك) ده‌فڕێت و ته‌نها 224 واتی پێویسته‌ بۆ ئیش پێكردنی .

له‌ دوای ئه‌وه‌ی بوونی هه‌ساره‌ی پلۆتۆ كه‌وته‌ ژێر پرسیار. له‌لایه‌ن یه‌كێتی گه‌ردونناسی نێوده‌وڵه‌تی نازناوی نۆیه‌م هه‌ساره‌ له‌ پلۆتۆ سێنرا، چون ده‌یانوت ئه‌مه‌ هه‌سارۆچكه‌یه‌كه‌ سه‌ر به‌ پشتینی كوپه‌ره‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌ردوونزانه‌كان هه‌ر له‌و بروایه‌دا بوون كه‌ هێشتا پلۆتۆ هه‌ساره‌یه‌. له‌ پاش نۆ ساڵ و نیو و بڕینی 4.76 ملیار كیلۆمه‌تر، توانرا به‌ (نیو هۆریزۆنز) پلۆتۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ببینرێت، ئیدی ئه‌م گومانه‌ كۆتایی پێ هێنرا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌مه‌ كۆتایی باسه‌كه‌ نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ پێشتر زانراوه‌ پلۆتۆ 5 مانگی هه‌یه‌ و 286 ساڵ جارێك به‌ خولێك ته‌واو ده‌كات به‌ ده‌وری خۆردا، زانایان هه‌ندێ شتی نوێیان ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ بۆ ئاشكرا بوو كه‌ پێشتر كه‌س بیری لێ نه‌كردبووه‌وه‌.

1. پلۆتۆ كۆمه‌ڵێك شاخی هه‌یه‌ كه‌ زۆر گه‌وره‌ن و به‌رزییان ده‌گاته‌ 3500م، ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی هیزی راكێشان و پاڵپێوه‌نانه‌ كه‌ پاڵ به‌ رووكه‌شی هه‌ساره‌كه‌وه‌ ده‌نات بۆ ده‌ره‌وه‌، پاشان ئه‌م شاخانه‌ دروست ده‌بن، كه‌ له‌ لایه‌ن خودی هه‌ساره‌كه‌ دروست بوون. زۆرینه‌ی زانایان پێیان وایه‌ كه‌ ته‌مه‌نی ئه‌م شاخانه‌ زیاتره‌ له‌ 100ملیۆن ساڵه‌_ هیشتا گه‌نجن له‌ چاو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر كه‌ ته‌مه‌نی 4.56ملیار ساڵه‌_ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یێنێت كه‌ هێشتا ئه‌و ناوچه‌یه‌ جیۆلۆجیانه‌ زیندووه‌ .

2. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵێین:جیۆلۆجیانه‌ زیندووه‌، ئه‌وه‌ ده‌گه‌یێنێت كه‌ ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ وزه‌ی گه‌رمی له‌ ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مده‌هێنێت، كه‌ به‌شی ئه‌وه‌ بكات گۆرانكاری له‌سه‌ر رووی تایبه‌تی خۆی بكات _هه‌روه‌ك چۆن زه‌وی ده‌یكات_، به‌ڵام زانایانی ناسا چاوه‌رێی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد كه‌ شاخی به‌سته‌ڵه‌ك ببینن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ ئاو له‌سه‌ری هه‌بێت.

3. ده‌بینین پلۆتۆ ملیاره‌ها كیلۆمه‌تر له‌ خۆر دووره‌، ئه‌مه‌ش زۆر ساردی ده‌كات و چینی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كاته‌ به‌سته‌ڵه‌ك. به‌ڵام یه‌كگرتنی ئه‌م كه‌شه‌ سارده‌ له‌گه‌ڵ گه‌رمی ناوه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه‌، له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دیمه‌نی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنج راكێشی پارچه‌ به‌سته‌له‌كه‌كان ببینین، كه‌ چۆن بۆ به‌رگه‌ هه‌وا ده‌رده‌چن، یان دیمه‌نی گڕكانێك كه‌ له‌ناو به‌سته‌ڵه‌ك _ نه‌ك له‌ناو چینێكی ره‌ق_ ده‌ته‌قێت، ببینین.

ئه‌مانه‌ ته‌نها 1% ئه‌و زانیاریانه‌ن كه‌ له‌سه‌ر نیو هۆریزۆنزن. ئه‌و زانیاریه‌كانی تر نزیكه‌ی 16 مانگی پێویسته‌، چون هێمای رادیۆیی به‌ خێرایی ڕووناكی ده‌چن و به‌ 4 كاتژمێر و نیو ده‌گاته‌ نیو هۆریزۆنز و، ئه‌ویش به‌ هه‌مان كات ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌. هه‌زاره‌ها وێنه‌ گیراوه‌ له‌و ماوه‌یه‌ كه‌ نیو هۆریزۆنز گه‌یشته‌ لای پلۆتۆ.
له‌ دوای ئه‌وه‌، ئه‌م كه‌شتییه‌ ئاسمانییه‌ به‌ ناو پشتیینی كوپه‌ر ده‌چێت و چه‌ندین نهێنی ئه‌وێمان بۆ ئاشكرا ده‌كات.

سه‌رچاوه‌كان:
http://www.telegraph.co.uk/
http://www.vanityfair.com/


i think my girlfriend cheated on me site did my girlfriend cheat
walgreens photo coupon printable click discount card for pharmacy
walgreens photo coupon online link photo coupon code walgreens
what makes people cheat i dream my husband cheated on me why does husbands cheat
how does the abortion pill work what is the safest abortion method how much are abortions
stock spy android read free text spy app for android
missed abortion http://abortionpill-online.com aspiration abortion nyc
your pharmacy card link free coupon codes
copay cards for prescription drugs link free discount prescription cards
can i take adcirca and amoxicillin same time canitake.net can i take adcirca and amoxicillin same time
can i take antabuse and naltrexone can i take antabuse and naltrexone can i take antabuse and naltrexone
cialis ou http://cialis20mgsuisse.com/ou cialis ou
kamagra vélemények click kamagra vélemények
ibuprofen teva 400 mg ?ra ibuprofeno ibuprofen 800
thorazine shuffle link thorazine shuffle guitar tab
feldene gel precio feldene flash feldene d
loperamid ratiopharm dburpdosering.site loperamid 4mg
تاگەکان    
فیکر فیلم کۆمه‌ڵه‌ بەڵگه‌یه‌ک که‌ له‌ شوێنی خۆیاندا نین کۆرۆرنا وەچەخستنەوە عێڕاق ڕانانی کتێبب گۆرانی زمان گەڕان شەڕ ئایین قودس مردن تەوبە
زانست
2015-07-28 کۆمێنت 2956 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی