تێڕامانێك له‌ گه‌ردوون

زانست 2015-05-18 کۆمێنت 5681 جار بینراوە
د. عدنان ابراهیم، بەرنامەی رحمة للعالمین، ئەڵقەی ١٢

لەم ئەڵقەیەدا دکتۆر باسی بەڕێوەبردن و بەردەوامیپێدانی گەردوون لەلایەن خوای گەورەوە دەکات. بۆ دەرخستنی مەزنیی گەردوون و لەڕێی ئەوەشەوە مەزنی و باڵادەستیی خوای گەورە چەند زانیارییەک باس دەکات، لەخوارەوە بە كەمێک دەستکارییەوە وەرم گێڕاوە بۆ کوردی.
 محمد ملا حسن 
 ……..
ئەنیشتاین جارێکیان وانەی پێشکەش دەکرد و گوتی ئەم گەردوونە ملیۆنان مەجەڕەی تێدایه* (سەردەمی ئەو بڕوایان وابوو ملیۆنان مەجەڕە هەن، بەڵام ئێستا زانست دەری خستووە کە ملیاران مەجەڕە لە گەردووندا بوونیان هەیە). هەر مەجەڕەیەک ئەکرێ ملیاران ئەستێرەی تێدا بێت، هەر ئەستێرەیەکیش چەند هەسارەیەک بە دەوریدا دەخولێنەوە. بۆ نمونە مەجەڕەی خۆمان کە پێی دەوترێ مەجەڕەی ڕێگای کاکێشان نزیکەی ٤٠٠ ملیار ئەستێرەی تێدایە. خۆر یەکێکە لە ئەستێرە مامناوەندەکانی ئەم مەجەڕەیە. خۆریش بە بەراورد بە زەوی یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار جار گەورەترە. (لخلق السماوات والارض اکبر من خلق الناس ولکن اکثر الناس لا یعلمون). یەکێک لە قوتابییەکانی لێی پرسی ئەی چۆن ئەم ئەستێرانە بەر یەک ناکەون؟! ئەویش لە وەڵامدا بزەیەکی بۆ کرد و ووتی ئەگەر بێت و ٣ مێشوولە بێنیت و یەکێکیان لە جەمسەری باکووری زەوی دانێیت و یەکێکی تریان لە هێڵی ئیستیوا و ئەوی تریشیان لە جەمسەری باشوور، ئایا ڕێی تێدەچێت ئەم مێشوولانە لە کاتی فڕیندا بەریەک بکەون؟ گوتیان مەحاڵە، ووتی دەی ئەم ئەستێرە و مەجەڕانەش بەهەمان شێوەن. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە گەردوون زۆر زۆر لەوە فراوانترە کە وێنای دەکەین.
…….
زانای بەناوبانگ کارل سیگان خاوەنی بەرنامەی (گەردوون) کە کراوە بە کتێبیش (گەورەترین بەرنامەی دۆکیومێنتەری -وثائقی-ەو ٢٤٠ ملیۆن کەس تەماشایان کردووە). ئەم زانایە دەڵێت (ئەمە بۆیە باس دەکەین تا بزانین کاتێ ئەڵێین یا الله هاوار دەکەینە چ زاتێکی مەزن، کاتێک تاوانێک ئەنجام دەدەین دڵی کێمان ڕەنجاندووە!): با وای دانێین کەسێک لە هەسارەیەکی ناو یەکێک لە مەجەڕەکانی گەردووندا دەژی، ئەم کەسە بگرین و فڕێی دەینە دەرەوەی مەجەڕەکە، فڕێی دەینە بۆشایی گەردوونەوە کە بە تەواوی تاریکەو بەقەد سەرە دەرزیەک ڕوناکی تێدا نیە، زۆریش ساردە (پلەی گەرمی سفری ڕەهایە، واتە ٢٧٣ پله ژێر سفر). لەم حاڵەتەدا ئەگەری دۆزینەوەی مەجەڕەیەکی تر کە لەوێشدا بگەڕێیت و ئەستێرەیەک بدۆزیتەوە کە هەسارەی لەدەور بێت و تێیدا نیشتەجێ بیت، ئەگەری ئەمە بریتیە لە یەک لەسەر یەک ملیار ترلیۆن ترلیۆن ( واتە یەک لەسەر ١٠ توان ٣٣ -ژمارەکە ٣٣ سفری هەیە-). واتە ئەگەر خوای گەورە جارێک لەم مەجەڕەیە دەرت کات و فڕێت داتە بۆشایی گەردوون ئەوا هیچ مەجەڕەیەک نادۆزیتەوە، جارێکی دیکەیش هەروا، نەک سەد جار و هەزار و ملیار جار، بەڵکو تاوەکو یەک ملیار ترلیۆن ترلیۆن جار فڕێت دەدات ئینجا ئەگەری هەیە یەک جار لە هەموو ئەو جارانەدا مەجەڕەیەک بە سودفە بدۆزیتەوە.
……..
لە شوێنێکی تردا کارل سیگان دەڵێت: ئەگەر لە کەنار دەریایەک مشتێک خۆڵی کەنارەکە هەڵگریت ژمارەی ئەو دەنکە لمانەی کە لە ناو دەستتدان نزیکەی دە هەزار دەبێت. ژمارەی ئەستێرەکانی گەردوون (جیاوازی ئەستێرە و هەسارە بکەن) لە ژمارەی هەموو دەنکە لمەکانی تەواوی کەنار دەریاکانی جیهان زۆرترە. الا لە الخلق والامر.
……..
بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی فراوانیی گەردوون با بزانین نیوەتیرەکەی چەندە؟ زانایانی فەلەک لەم ساڵانەی دواییدا گەیشتوونەتە ئەوەی کە نیوەتیرەی گەردوون یەکسانە بە ١٤ گێگا فەرسەخی فەلەکی. هەر فەرسەخێکی فەلەکی یەکسانە بە ٣,٢٩ ملیار ساڵی ڕووناکی. ڕووناکی لە هەر چرکەیەکدا ٣٠٠ هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت، لە چرکەیەکدا ٧ جار و نیو بە دەوری زەویدا دەخولێتەوە. ڕووناکی لە خۆرەوە، کە نزیکەی ١٥٠ ملیۆن کم لێمانەوە دوورە، بە ٨ خولەک دەگاتە زەوی. کەواتە ڕووناکی لە ساڵێکدا ١٠ ترلیۆن (١٠ ملیۆن ملیۆن) کیلۆمەتر دەبڕێت. بەم شێوەیە ئەگەر نیوەتیرەی گەردوون ١٤ گێگا فەرسەخی فەلەکی بێت و هەر فەرسەخێک ٣,٢٩ ملیار ساڵی ڕووناکی بێت، ئەوا تیرەی گەردوون نزیکەی ٩٢ ملیار ساڵی ڕووناکیە (هەر ساڵێکی ڕووناکییش ١٠ ترلیۆن کم). بۆ ئەوەی ڕووناکی بەو خێراییەی کە باسمان کرد لەمسەر بۆ ئەوسەری گەردوون بڕوات پێویستی بە ٩٢ ملیار ساڵە! الله اکبر!
…….
تێبینیی وەرگێڕ: ژمارەکانی فراوانیی گەردوون ئەگەری گۆڕانیان هەیە چونکە بە بەردەوامی مەجەڕەی نوێ دەدۆزرێنەوە.

hiv and aids statistics go pictures of aids
help me find a girlfriend open watching my girlfriend cheat
adult baby girl stories malayalam pdf sex stories adult dog sex stories
why wife cheated site women who cheat on men
wives cheat faithwalker.org dating site for married people
walgreens photo coupon online link photo coupon code walgreens
uses of ciprofloxacin http://ciprofloxacin500mgantibiotics.com uses of ciprofloxacin
missed abortion http://abortionpill-online.com aspiration abortion nyc
drug coupon rx drug coupons prescription discount card
levofloxacin 500mg oscarsotorrio.com synthroid 50mcg
vibramycin 100mg site celebrex 200mg
lisinopril and nasacort lisinopril and nasacort lisinopril and nasacort
cialis dose for pulmonary cialis dosing guide
lower blood sugar diabetes and sexual dysfunction treatment for diabetes
cialis coupons from lilly open free printable cialis coupons
kamagra vélemények wrightcontractingsi.com kamagra vélemények
ibuprofen teva 400 mg ?ra go ibuprofen 800
ibuprofen salbe read ibuprofen wirkung
cordarone loading click cordarone marevan
clomid testosterone clomid tapasztalatok clomid tapasztalatok
loperamid ratiopharm loperamid nebenwirkung loperamid 4mg
تاگەکان    
نیشتیمان تەنیایی بوونەوەری ئاسمانی فێمینیزم فیلم دیمانە ڕانانی کتێبب تەوبە ئایا سۆفیا ئاوی زەمزەم بوووژانەوە مێژوو کۆیلایەتی دەربارەی کتێب یاسا
زانست
2015-05-18 کۆمێنت 5681 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی