شیخ الإسلام یوسف القرضاوي
و: ڕووبار عومه‌ر ئیبراهیم
2_مه‌نتیقی مێژوو پشتگیری مه‌نتیقی ئیمان ده‌كات:
436x328_86143_249151ئه‌گه‌ر مه‌نتیقی دووه‌ممان په‌یڕه‌و كرد، مه‌نتیقی مێژوو و، ئه‌گه‌ر ئیلهاممان له مێژووه‌وه وه‌رگرت، با ته‌نها مێژووی ئوممه‌تی خۆمانمان به‌س بێت، ده‌بینین كه ئه‌م مێژووه ئه‌وه‌مان به سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت كه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئیسلام، ئێمه به بێ ئیسلام هیچ شتێك نه‌بووین، ئه‌گه‌ر سه‌یری عه‌ره‌ب بكه‌ین به‌و ئیعتیباره‌ی كه ئه‌وان بڕبره‌ی پشتی ئیسلام و، كۆمه‌ڵ و سه‌رده‌سته‌ی ئیسلامن و، له زه‌وی ئه‌وانه‌وه ئیسلام ده‌ركه‌وتووه و، شوێنه پیرۆزه‌كان ده‌كه‌ونه زه‌وی ئه‌وانه‌وه، مه‌ككه (بیت الحرام) و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر و (مسجد الأقصی) و، به زمانی عه‌ره‌ب قورئان دابه‌زیووه و، هه‌ر له خۆیان محمد (علیه الصلاة والسلام) نێردراوه و، هه‌ر له ئه‌واندا باشترین نه‌وه‌ی ئاده‌میزاد ده‌ركه‌وتووه، نه‌وه‌ی هاوه‌ڵان كه ئیسلامیان له جیهاندا بڵاو كرده‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری عه‌ره‌ب بكه‌ین پێش ئیسلام چی بوون و دوای ئیسلام چی؟ ده‌بینین كه ئه‌وان پێش ئیسلام شتێكی باسنه‌كراو بوون، نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب چی بوون؟، ئوممه‌تێك نه‌بوون كه ده‌سه‌ڵاتی هیند، یان پیشه‌سازی چین، یان فه‌لسه‌فه‌ی یۆنان، یان یاسادانانی ڕۆمانی، یان شارستانییه‌تی فارسیان هه‌بێت، ئوممه‌تێكی په‌رشوبڵاو و پارچه‌پارچه‌كراو بوون و، به سه‌ر چه‌ندین هۆزی جیاوازدا دابه‌ش بووبوون، یه‌كتریان ده‌خوارد و، ده‌ماگیریی كوێر له یه‌كتری دابڕیبوون، هه‌ركه‌سه‌و هۆزه‌كه‌ی خۆی سه‌ر ده‌خست، به ڕه‌وا بێت یان ناڕه‌وا، بۆ ئه‌و جیاوازی نه‌بوو، ئه‌گه‌ر پیاوێك تووڕه ببووایه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پله‌وپایه‌ی له ناو هۆزه‌كه‌یدا هه‌بووایه، هه‌زار شمشێر، ده هه‌زار شمشێر، سه‌د هه‌زار شمشێری له‌گه‌ڵ تووڕه ده‌بوون، لێیان نه‌ده‌پرسی بۆچی تووڕه بووه، هه‌روه‌ك شاعیر ده‌ڵێت:
لا یسألون أخاهم حین یندبهم فی النائبات علی ما قال برهاناً
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه بڵێت: فڵانه هۆز سته‌میان لێ كراوه، هه‌موویان خۆیان بۆ شه‌ڕ ئاماده ده‌كرد و، جه‌نگ به‌رپا ده‌بوو، كه له‌وانه‌یه له‌به‌ر پووچترین هۆكار، ده‌یان ساڵ درێژه‌ی بكێشایه، شه‌ڕی (البسوس) له نێوان(بكر و تغلب) له سه‌رده‌می نه‌فامیدا ڕووی دا و چل ساڵی خایاند، له‌به‌ر خاتری وشترێكی مێ و، شه‌ڕی (داحس) و (الغبرا‌ء)یش له نێوان (عبس و ذبیان) له‌به‌رخاتری مایینێك به‌رپا بوو!، ده‌ماگیرییه‌كی پێشینه‌یی سه‌ختی به‌رته‌سك، ته‌نها دروشمیان ئه‌وه‌بوو كه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموویه‌تی: (أنصِر أخاكَ ظالماً أو مَظلوماً) واته: (پشتیوانیی براكه‌ت بكه سته‌مكار بێت یان سته‌ملێكراو)، ئه‌مه دروشمیان بوو، پێش ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ڕاستی بكاته‌وه‌و مانایه‌كی تری پێبدات كه ده‌فه‌رموێت: (أنصره ظالِماً، بأن تمنعه من الظلم) واته: (پشتیوانیی بكه ئه‌گه‌ر سته‌مكار بێت به‌وه‌ی كه له سته‌مكردن ڕێگری بكه‌ی)، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئیسلام ئه‌م چه‌مكه‌یان بۆ ڕاست بكاته‌وه، ئه‌وان قسه‌كه‌یان به ڕواڵه‌ت وه‌رده‌گرت.
عه‌ره‌ب له پێشدا نه‌ته‌وه‌یه‌كی په‌رتوبڵاوی ونبوو بوون، له سه‌رلێشێواوییه‌كی ئاشكرادا بوون، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (هُوَ الَّذي بَعَثَ فِي الْأُمِّیِّینَ رَسُولاً مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَیْهِمْ ءَايَاتِهِ وَیُزَكِّیهِم وَیُعًلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَة‌َ وَإِنْ كَانُواْ مِن قَبْلُ لَفِي ضَلالٍ مُبِینٍ) واته: (خودای گه‌وره ئه‌و خودایه‌یه كه‌وا له نێو نه‌خوێنده‌واره‌كاندا نێردراوێكی له خۆیان بۆ ڕه‌وانه كردن، كه‌وا ئایه‌ت و نیشانه‌كانی ئه‌وی به‌سه‌ردا ده‌خوێندنه‌وه و، په‌روه‌رده‌ی ده‌كردن و، كتێبی خودا ودانایی فێر ده‌كردن، هه‌رچه‌نده ئه‌وان به‌ر له ئه‌وه له نێو گومڕاییه‌كی ئشكرادا بوون)، چی سه‌رلێشێواوییه‌ك گه‌وره‌تره له بتپه‌رستی؟ ئه‌و كه‌عبه‌یه‌ی كه دروستكرابوو بۆ یه‌كتاپه‌رستی سێ بتی تێدا بوو كه سه‌دوشه‌ست بتی تر به ده‌وریانه‌وه بوون! هۆزه‌كان هه‌ریه‌كه و بتێكیان هه‌بوو، نه‌ك ته‌نها هه‌ر هه‌ر هۆزێك، به‌ڵكو بۆ هه‌ر تاكه كه‌سێشكیش له ماڵێكدا له بتێك زیاتر هه‌بوو، هه‌ر كه‌سێك سه‌فه‌ری بكردایه، خواكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد و، ئه‌وه‌ی كه وه‌كو گاڵته و بۆ پێكه‌نین باس ده‌كرێت – خراپترین به‌ڵا ئه‌وه‌یه كه جێگه‌ی پێكه‌نینه- كه یه‌كێكیان هه‌ندێ جار خواكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد، هه‌ندێ له هۆزه‌كان خوایان له خورما و حه‌لوا دروستده‌كرد و، كاتێك یه‌كێكیان توێشووی پێ نه‌مابایه، ئه‌وا برسێتی به سه‌ریدا زاڵ ده‌بوو و، ئێ چیشی بكردایه، وه‌ك ده‌وترێ گه‌ده َبه‌زه‌ییه؟ هیچی نه‌ده‌دۆزییه‌وه جگه له خواكه‌ی، خوای دروستكراو له (عجوة)، ڕووی وه‌رده‌گێڕایه لای و ده‌یخوارد، هه‌ندێك جار به سێیه‌كی نانی به‌یانی و به سێیه‌كی تری نانی نیوه‌ڕۆ و به سێیه‌كه‌كه‌ی تری نانی ئێواره‌ی ده‌خوارد، خواگه‌لێك كه بخورێن و مێش به سه‌ریانه‌وه گیزه بكات ـ هه‌روه‌ك قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی به‌وه داوه: (وَإِنْ يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَیْئَاً لا يَسْتَنقِذُوهُ مِنْهُ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ) واته: (ئه‌گه‌ر مێشه‌كه شتێكیان لێ بفڕێنێت، ناتوانن لێی بسه‌ننه‌وه ، داواكار و داوا لێكراو هه‌ردووكیان لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاتن).
(أ‌بو رجا‌ء العطاردي) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌ستمان له به‌ردێك بدایه ده‌مانپه‌رست و، ئه‌گه‌ر به‌ردێكی له‌و باشترمان بدۆزیبایه‌وه یه‌كه‌ممان فرێمان ده‌دا و، دووه‌ممان ده‌په‌رست و، ئه‌گه‌ر به‌ردێكیشمان نه‌دۆزیبایه‌وه، ئه‌وا چه‌ند مشتێك له خۆڵمان ده‌هێنا و مه‌ڕێكمان به سه‌ریدا ده‌دۆشی و وێنه‌یه‌كمان لێ دروست ده‌كرد و ده‌مانكرده خوا.
ئه‌مانه چ ئوممه‌تێكن كه كاریان به‌م ڕادده‌یه گه‌شتووه؟
به به‌ردپه‌رستن عه‌قڵی مرۆڤایه‌تییان شێواند و، خوایان له شیرینی یان له (عه‌جوه) دروست ده‌كرد و ده‌په‌رست، پاشان ده‌یانخوارد و، به كوشتنی منداڵی خۆ له نه‌فامیدا، ئه‌و منداڵه‌ی كه له پشتی خۆیه‌وه ده‌رچووبوو، دڵی مرۆڤایه‌تییان تا ڕاده‌یه‌ك شێواند! بۆچی ده‌یكوشت؟ له‌به‌ر نه‌بوونی‌و ترسی نه‌بوونی ده‌یكوشت، له‌به‌ر هه‌ژارییه‌كی واقیعی یان هه‌ژارییه‌كی پێشبینیكراو و، ده‌یگوت: ئایا ئه‌م له‌دایكبووه هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ژارییه‌كی تر هه‌ژارییه‌كه‌مان زیاد بكات؟ یان بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆزیمان لێ كه‌مبكاته‌وه؟ منداڵه‌كه‌ی ده‌كوشت هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌دا هاتووه له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك نانی له‌گه‌ڵ بخوات، به تایبه‌تی كچان، به ڕاستی كوشتن له ناو كچاندا زۆرتر‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ڕۆزی ده‌ستكه‌وتن ڕا ناكه‌ن و به‌شداری تێدا ناكه‌ن و، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك له داهاتوودا سه‌ربه‌ره‌ڵایی بهێنن، یان هۆزێك له هۆزه‌كانی تر بیگرن و، سه‌رشۆڕی بۆ كه‌سوكاری بهێنێت و، ناوچه‌وانی هۆزه‌كه‌ی به به‌ره‌ڵایی له كه‌دار بكات، به‌م هۆیانه كچانیان ده‌كوشت و زینده‌به‌چاڵیان ده‌كردن و، به له دایكبوونیان دڵخۆش نه‌ده‌بوون.
هه‌ندێكیان كه پێیان ده‌وترا: خێزانه‌كه‌ت منداڵی بووه، ده‌یوت: چی بووه، كه ده‌وترا :كچ ، ئه‌وا ده‌یوت: ئه‌وه منداڵێكی باش نییه، سه‌رخستنی به گریانه و ئیشكردنی دزییه، واته ئه‌گه‌ر سه‌رم بخات به هه‌ڵگرتنی شمشێر سه‌رم ناخات به‌ڵكو به گریان و قیژه‌قیژ سه‌رم ده‌خات، ئه‌گه‌ریش ئیشم بۆ بكات ئه‌وا له پاره و موڵكی مێرده‌كه‌یم ده‌داتێ، واته: له‌مێرده‌كه‌ی ده‌دزێت.
ئه‌مه تێرڕوانینیان بوو به‌رانبه‌ر به (مێینه)، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت: (وَإذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِالْأُنْثی ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدّاً وَهُوَ كَظِیمٌ، يَتَوَارَی مِنَ الْقَوْمِ مِن سُو‌ء مَا بُشِّرَ بِهِ أَیُمسِكُهُ عَلَی هُونٍ أمْ يَدُسُّهُ فِي الْتُرَابِ أَلَا سَا‌ءَ مَا يَحكُمُونَ) واته: (خۆ ئه‌گه‌ر مژده‌ی بوونی كچ بدرێت به یه‌كێك له‌و نه‌فامانه ، ڕووی گرژ و تاڵ ده‌بێت و ڕه‌ش داده‌گیرسێت و سینه‌ی پڕ ده‌بێت له خه‌م و په‌ژاره . له داخ و خه‌فه‌تی ئه‌و مژده ناخۆشه ، خۆی ده‌شارێته‌وه له خه‌ڵكی و به ته‌نها-بیرده‌كاته‌وه- : ئایا بیهێڵێته‌وه به زه‌لیلی و سووكی و بێ نرخی ، یاخود زینده به‌چاڵی بكات و بیخاته توێی خاكه‌وه ، ئاگه‌داربن؟! ئای كه چه‌نده خراپه ئه‌و بڕیاره‌ی كه ده‌یده‌ن!! –وه‌چه و نه‌وه‌ی خۆیان زینده‌به‌چاڵ ده‌كه‌ن-)، خۆی له قه‌ومه‌كه‌ی ده‌شارده‌وه، واته به‌دوای ڕێگای دوور له خه‌ڵك ده‌گه‌ڕا هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه تاوانێكی ئه‌نجامدابێت‌و بیه‌وێت خۆی له‌خه‌ڵك بشارێته‌وه تا نه‌یبینن، ئینجا بیری ده‌كرده‌وه ئایا ڕازی بێت به واقیع و سه‌رشۆڕی و ڕسوایی و ئه‌م دروستكراوه تازه‌یه قبوڵ بكات یان خۆی لێ ڕزگار بكات و بیخاته ژێر خۆڵه‌وه؟ به‌زۆری ئاڕاسته‌ی دووه‌م سه‌رده‌كه‌وت و، ده‌یخسته ژێر خۆڵه‌وه.
چ ناشیرینییه‌ك و چ تاوانێك له‌م تاوانه ناپه‌سه‌ندتره؟ كوشتن خۆی له خۆیدا تاوانێكی ناشیرینه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووخاندنی بینایه‌كه كه خوای گه‌وره دروستی كردووه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر كوشتنه‌كه، كوشتنی منداڵێكی بێ‌تاوان بێت كه نه تاوانێكی كردبێت و نه‌خراپه‌یه‌كی ئه‌نجام دابێت؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م منداڵه منداڵی مرۆڤه‌كه خۆی بێت؟ ئه‌و باوكه‌ی كه پێویسته منداڵه‌كانی بپارێزێت و، خۆی برسی بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان تێربن، منداڵه‌كه‌ی كه پارچه‌یه‌كه له جه‌رگی خۆی، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵی نان بخوات و له خواردن و ڕۆزیدا هاوبه‌شی بكات، ده‌یكوژێت، له‌به‌ر هه‌ژاری و له‌به‌ر پاروویه‌ك نان ده‌یكوژێت!
چۆن ده‌یكوشت: خۆزگه به شمشێرێك لێی بدایه و ئاسووده‌ی بكردایه، به‌ڵكو چاڵێكی بۆ هه‌ڵده‌كه‌ند و، ئینجا به زیندوویی تێیدا ده‌یناشت! له هه‌ندێ له گێڕانه‌وه‌كاندا هاتووه كه پیاوه‌كه ده‌یویست كچه‌كه‌ی بنێژێت، له كاتێكدا كچه‌كه تۆز و خۆڵی سه‌ر ڕیشی ئه‌وی پاك ده‌كرده‌وه، كچه‌كه ده‌ترسا له‌وه‌ی كه ڕیشی ئه‌و ببێت به ته‌پوتۆزه‌وه، كه‌چی ئه‌و له مردنی كچه‌كه‌ی نه‌ده‌ترسا و به زیندوویی ده‌یخسته ژێر خۆڵه‌وه.
نه‌فامی چ تاوانێكی به مرۆڤ كرد؟ مرۆڤ مێشك و دڵه، به‌ڕاستی عه‌قڵی مرۆڤ شێوا بوو، تا ڕاده‌ی په‌رستنی به‌رد و په‌رستنی خوای له (عه‌جوه=خورما) دروستكراو و، دڵ و سۆزی مرۆڤ شێوا بوو، تا ڕاده‌یه‌ك كه منداڵی خۆی بكوژێت و، كچه‌كه‌ی كه پارچه‌یه‌كه له جه‌رگی بیكوژێت!
help me find a girlfriend
open watching my girlfriend cheat
how to cheat with a married woman
click why wife cheated
coupons for free
site discounts on prescriptions
rite aid coupons
link rite aid online coupon
drug coupon
site prescription discount card
free discount prescription card
factus.dk pfizer coupons for viagra
ibuprofen salbe
click ibuprofen wirkung
niacin nedir
read niacinamide nedir