وه‌رگێڕانی: هیوا مه‌حموود جاف
بسم الله الرحمن الرحیم
پێش باس
سوپاس و ستایشی بێپه‌ی بۆ په‌روه‌ردگاری به‌سۆز‌و خاوه‌ن میهر.. سه‌لات و سه‌لامی بێئه‌ندازه بۆ گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ری دڵسۆز و ڕاستگۆ و، یار و یاوه‌ر و دۆست و پشتیوانانی.
خوێنه‌رانی به‌ڕێزی پرۆژه‌كه‌مان ده‌زانن ئه‌م كتێبه كتێبی هه‌شته‌مه. وا گونجاو بوو یه‌كه‌م كتێب ئه‌م كتێبه‌مان به‌كوردی كردایه! چونكه باسی له میانڕه‌وی و نیشانه و چوارچێوه‌كانیه‌تی. به‌ڵام سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه شتێكی تر بوو، پاشان خوا ویستی له‌سه‌ر گه‌وره‌بوونی بوو. ئه‌م كتێبه‌شمان تازه ده‌ست كه‌وت، بۆیه وه‌رگێڕانه‌كه‌ی دواكه‌وت.
هه‌موو خوێنه‌وارێك ئه‌وه باش ده‌زانێت: به‌ها و نرخی مرۆڤ به كه‌ته‌یی و باڵابه‌رزی نیه. هه‌رواش گه‌وره‌یی كتێب به قه‌به‌یی و لاپه‌ڕه‌زۆری نیه. ئه‌م كتێبه‌ی به‌رده‌ستت یه‌كێكه له‌و كتێبه قه‌باره بچوكه گرانبایانه‌ی مومكینه له ژیانتدا ڕێت لێیان كه‌وێت. بۆیه به وردی بیخوێنه‌وه و خاڵه‌كانی له یادگه‌تدا بپارێزه، چون قسه‌كانی ناوی وه‌ك په‌یڕه‌و و پرۆگرامی رێچكه و رێبازێكی فكری مه‌زن حساب ده‌كرێن.
شێخ قه‌ره‌زاوی له‌م سه‌رده‌مه‌دا به ڕابه‌ری بیری میانڕه‌و داده‌نرێت، وه‌ك له كتێبی نۆیه‌می پرۆژه‌كه‌دا به درێژی ئاماژه به‌م باسه دراوه، پرۆژه‌كه‌ی ئێمه‌یش وه‌رگێڕانی نووسینه‌كانی ئه‌وه (هه‌ڵبه‌ت تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌م پێش باسه نووسراوه) و له ژێر ناوی بیری میانڕه‌ودایه، ده‌ی چی له‌وه گونجاو و پێویستتره كتێبێكی خودی ئه‌م پیاوه زانا‌و عه‌للامه‌یه له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته گرنگ‌و هه‌ستیاره‌وه وه‌رگێڕین؟!
ڕاستی پێش ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌م پێبگات له زاری زانا و بیرمه‌ندی ئازیز (د.طارق السویدان)ه‌وه باسیم گوێ لێ بوو، وه‌ك كه‌سێكی نرخزان و پسپۆڕ زۆری پێداهه‌ڵدا، ئیتر هه‌ر له‌وێدا مه‌راقی ده‌ستكه‌وتنیم كه‌وته دڵه‌وه و بڕیارمدا به‌س پێم بگات، بیده‌مه كه‌سێكی شیاو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ریگێڕێ. كاتێك د.هێمن له موصل بۆی كڕیم تازه كاك هیوا له وه‌رگێڕانی (ڕۆڵی قه‌ره‌زاوی له چه‌سپاندنی میانڕه‌ویدا) بووبوویه‌وه، بۆیه به شتێكی باشم زانی ئه‌م كتێبه‌ش هه‌ر به‌و بده‌م، چونكه باسه‌كه‌یان له یه‌ك بواردایه و كاك هیوايش وه‌رگێڕانی جوانه و كه‌متر به پێداچوونه‌وه‌یه‌وه خه‌ریك ده‌بم!
نامه‌وێ زۆر درێژی بكه‌مه‌وه، دوو شت به گرنگ ده‌زانم بینووسم و ئیتر لێتان ده‌گه‌ڕێم بچنه سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی خودی كتێبه‌كه. یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌یه: زۆر كه‌س پرسیاریان ده‌كرد مه‌به‌ستتان له بیری میانڕه‌و چییه و مانای میانڕه‌ویی ئیسلامی چییه؟ ئه‌م كتێبه و كتێبی پاش ئه‌مه‌يش وه‌ڵامێكی تێر و ته‌سه‌لی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه.
شته‌كه‌ی تریش باسی پێداچوونه‌وه‌كه‌یه. ئه‌وه‌ی له پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا زۆر ماندووی كردم وه‌رگێڕانی ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كانی بوو، كه مامۆستا هیوا هیچیانی نه‌كردبووه كوردی. جگه له‌مه ده‌ستكاريی هه‌نێ وشه و بڕگه‌یم كردووه و كۆڵێ هه‌ڵه‌ی تایپیشی تێدابوو، چاكم كردن. له كوێیشدا پێویست بووبێ په‌راوێزم بۆ داناوه. به هیوای ڕه‌زامه‌ندی خوا و سوودمه‌ندبوونی ئێوه‌ی خوێنه‌ر.
قانع خورشید – صمود
یه‌كشه‌ممه: 3/6/1431
16/5/2010
الحمدلله ، والصلاة والسلام علی سیدنا وإمامنا وأسوتنا وحبیبنا رسول الله ، وعلی آله وصحبه ومن اتبع هداه .
پاشان:
له هۆكاره‌كانی تیاچوونی ئوممه‌تان دووچاربوونیانه به یه‌كێك له‌م دوو ده‌رده، ده‌ردی زیاده‌ڕه‌وی و، ده‌ردی هه‌ڵوه‌شان و به‌ره‌ڵایی.
زیاده‌ڕه‌وی واته: توندوتیژی و قورسكردن له‌سه‌ر به‌نده‌كانی خوا، به جۆرێك تووشی ته‌نگی و تیامان و سه‌ختی بكرێن، به فراوانكردنی بازنه‌ی ئه‌رك و حه‌رامه‌كان له سه‌ریان و، وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی خوا به به‌نده‌كانی داوه، بۆیه له فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه:
((إیاكم والغلو فی ا‌لدین، فإنما هلك من كان قبلكم بالغلو فی ا‌لدین)) یا: ((هلك المتنطعون)) ئه‌مه‌ی سێ جار دووباره كردووه‌ته‌وه. واته: (وریای زیاده‌ڕه‌وی بن له ئاییندا، چونكه ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه به هۆی زیاده‌ڕه‌ویيانه‌وه له ئاییندا تیاچوون)، (هلك المتنطعون) واته: تیاچوون ئه‌وانه‌ی به زیاده‌ڕه‌وی خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه. ئه‌مه‌ی سێ جار دووباره كردۆته‌وه.
به‌ره‌ڵایی و له‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شان و كه‌مته‌رخه‌مییش هه‌روه‌كو زیاده‌ڕه‌ويیه، ئه‌مه‌يش به پشتگوێخستنی فه‌رمانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و، حه‌ڵاڵكردنی حه‌رامه‌كان و، كه‌مته‌رخه‌می له ئه‌نجامدانی فرمانه‌كاندا و، گوێ نه‌دان و نه‌وه‌ستان له سنووره‌كانی خوای گه‌وره‌دا دێته دی.
بۆیه ته‌واوی خه‌یر و چاكه له به‌رنامه‌ی ناوه‌ڕاستدایه، كه خۆی له زیاده‌ڕه‌وی و كه‌مته‌رخه‌می به‌دوور ده‌گرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه قورئانی پیرۆز و، سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودى خواى له‌سه‌ر بێت) بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و زانایانیش هانی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
ته‌نها ئه‌م به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌یه _به‌رنامه‌ی میانڕه‌وی_ كه بۆ ئه‌م ئوممه‌ته له‌و گرفت و ناخۆشییانه‌ی به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت په‌تی قوتاربوون و كه‌شتیی ڕزگاربوونه.
ئه‌وه‌يش له چاكه‌ی خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌ر مانه‌وه، كه سه‌ری خستین و یارمه‌تی داین بۆ ئه‌م به‌رنامه ڕه‌سه‌نه و، دامه‌زراوی كردین له‌سه‌ری، هه‌روه‌ها له چاكه‌ی خوای گه‌وره‌یه، كه ئه‌مڕۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئاراسته و كاریگه‌ریدا بووه‌ته به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م ، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ سه‌رده‌مدا جێگه‌ی تۆمه‌تباری و، تانه‌لێدان بوو.
بۆیه‌شه ئه‌م قسه و وشانه‌م له ڕۆشنكردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه یان ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌دا نووسی، تاوه‌كو هه‌ر كه‌سه و به ویستی خۆی ڕاڤه‌ی نه‌كات. بنكه‌ی جیهانییش بۆ میانڕه‌وی به ڕێزه‌وه هه‌ستا به بڵاوكردنه‌وه‌ی چاپی یه‌كه‌می و، ئێستايش (دارالشروق) ئه‌م چاپه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت تاوه‌كو موسڵمانان له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا لێی سوودمه‌ند بن.
سوپاسیش بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه به فه‌زڵی ئه‌و هه‌موو چاكه‌كان ته‌واو ده‌بن.
یوسف القرضاوی
پێشه‌كی
سوپاسی پاك و فره و فراوان بۆ خوای گه‌وره و میهره‌بان، دروود و سه‌لامی خوا بۆ گیانی دوا پێغه‌مبه‌ر، موحه‌ممه‌د، كه وه‌ك ڕه‌حمه‌تێك بۆ جیهانیان و، نیعمه‌تێك بۆ باوه‌ڕداران ڕه‌وانه‌ی كرد، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وما أرسلناك إلا رحمه للعالمین]2 (الانبیا‌ء: 107) ده‌يشفه‌رموێت: [لقد من الله علی المؤمنین إذ بعث فیهم رسولا من أنفسهم يتلو علیهم آياته ویزكیهم ویعلمهم الكتاب والحكمه وإن كانوا من قبل لفی ضلال م‌بین]3 (آل عمران:164). ڕه‌زامه‌ندی خوا له ئالوبه‌یت و یار و یاوه‌ران و شوێنكه‌وتووانی چاكیشی بێت تا ڕۆژی دوایی.
پاشان،
هه‌ر له كۆنه‌وه یه‌كێك له فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ته‌كانی خوا به‌سه‌رمه‌وه: ڕێنماییكردنم بووه بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنی بیرۆكه‌ی میانڕه‌وی و، به‌رنامه و پرۆگرامی میانڕه‌وی. له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌یش به‌رنامه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ فیتره‌ت و عه‌قڵی مندا ده‌گونجێت و، له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنمدا بۆ ئیسلام له سه‌رچاوه بێگه‌رده‌كانیه‌وه ڕێك و گونجاوه، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ سروشتی سه‌رده‌م و داخوازییه‌كانی ئوممه‌تیشدا گونجاوه، هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانمان به ئوممه‌تانی تره‌وه له‌سه‌رده‌مێكدا كه خه‌ڵكی هێنده له یه‌ك نزیك بوونه‌ته‌وه جیهان وه‌ك دێیه‌كی لێ هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌شدا ته‌بایه. هه‌روه‌ك ئه‌م به‌رنامه‌یه حه‌قیقه‌تی ئیسلام ده‌گه‌یه‌نێت و، به ئوممه‌تی باشترین و میانڕه‌و و شایه‌تیده‌ری ئیمانی به‌سه‌ر خه‌ڵكییه‌وه داده‌نێت.
به‌نده خۆم و ته‌مه‌نی خۆمم به‌م به‌رنامه‌یه به‌خشیوه و، فیكر‌و ویژدانی خۆمم پێداوه و، به زمان و قه‌ڵه‌می خۆم بانگه‌شه‌م بۆ كردووه: له كاتی وانه و وتاردا، له كاتی باسكردنی فیقه و فتواداندا، له كاتی فێركردن یان په‌روه‌رده‌دا و، له ته‌واوی شێوازه‌كانی په‌یوه‌ندیمدا به‌خه‌ڵكه‌وه، جا له‌سه‌ر مینبه‌ر و له ناو مزگه‌وتدا بێت، یان له هۆڵی وانه‌وتنه‌وه‌دا، یان له چوارچێوه‌ی كتێب و نووسیندا، یان له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان، یان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت.
خوازیارم ئه‌م لاپه‌ڕانه‌ی ده‌رباره‌ی (میانڕه‌وی و نیشانه‌كانی) نووسیومن، یارمه‌تیده‌ر بن بۆ بڵاوكردنه‌وه یان بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه و ڕاستكردنه‌وه و جێگیربوونی، به جۆرێك شوێنه‌واره‌كه‌ی له ژیانی موسڵماناندا ڕه‌نگ بداته‌وه، به حاڵی‌بوون و كرده‌وه و هه‌ڵسوكه‌وت و بانگه‌وازه‌وه. داواكارم له خوای گه‌وره هه‌لی ڕاڤه‌كردنی ئه‌م نیشانانه‌م بۆ بڕه‌خسێنێت، كه‌وا ئه‌مڕۆ ڕوونم كردوونه‌ته‌وه، ڕاڤه‌كردنێك لق و پۆكان بۆ بنه‌ما و ڕیشه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه و، بیانگه‌یه‌نێته‌وه به به‌ڵگه‌كانی قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پاكی پێغه‌مبه‌ر، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ستیان بكات به‌م واقیعه‌ی تیایدا ده‌ژین و، به‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆی به‌سه‌رماندا سه‌پاندووه، [وما توفیقی إلا بالله علیه توكلت وإلیه أنیب] (هود:88).
ده‌وحه: موحه‌ڕه‌می 1428كۆچی
یه‌نایری 2007ی زایینی
ئاتاجی لێخۆشبوونی خوا:
یوسف القرضاوی
...................................................
1 مه‌به‌ست له چاپی دووه‌م، چاپی دووه‌می عه‌ره‌بییه‌كه‌یه. قانع خورشید.
2 واته: ئێمه تۆمان نه‌ناردووه مه‌گه‌ر وه‌ك ڕه‌حمه‌تێك بۆ هه‌موو جیهانیان.
viagra coupons printable
go viagra savings and coupons
cialis generic dosage
site diabetes and sexual dysfunction
kamagra vélemények
click kamagra vélemények