نووسينى: قانع خورشيد
له مێژووی ئیسلامی‌دا یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی په‌ڕگیری و لادان له حه‌قیقه‌تی ئیسلامی و ڕێبازی ناوه‌ندگیرانه‌ی خۆشه‌ویست علیه أفضل الصلاة والسلام، ئه‌ده‌بییاتی ته‌سه‌ووفه، كه لێوانلێوه له شتی ناسروشتی و دژه فیتره‌ت و نه‌كرده‌نی، زۆر له‌و ئاخاوتنانه بۆ به‌كرده‌ییبوون ناشێن به هیچ مرۆڤێكی ساغ ئه‌نجام نادرێن، داواگه‌لێك كه هیچ كات پێغه‌مبه‌ر له كه‌سی نه‌كردوون، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هانی هاوه‌ڵانی داوه نه‌خڵافێن و كاری ئاوه‌ها بێ عه‌قڵانه نه‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ پۆستێكی هاوڕێ و برای ئازیزم (هیوا مه‌حموود)م بینی كه ئاخاوتنێكی غه‌ززالی وه‌رگێڕابوو كه تێیدا باسی ڕووداوێكی ژیانی (شبلی) ده‌كات، به‌نده‌یش چون نه‌زرم كردووه له هه‌ركوێ شتێكی دژ به عه‌قڵ و فیتره‌تی ئیسلامی و ناوه‌ندگیریی دیندارانه ببینم و كات و بوارم هه‌بێ دژی بووه‌ستم و ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بده‌م، خۆم پێ نه‌گیرا و سه‌ره‌ڕای ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ م.هیوا به سه‌رنجێك له جێی ده‌ستخۆشی ڕه‌خنه‌م له نووسینه‌كه‌ی گرت، ئێستا چون به زه‌رووری ده‌زانم لێره‌دا وه‌رگێڕانه‌كه‌ی ئه‌و و سه‌رنجه‌كه‌ی خۆم (به ده‌سكارییه‌وه) بڵاو ده‌كه‌مه‌وه .
................
ئیمامی غه‌زالی گێڕاویه‌تیه‌وه: ڕۆژێك گرۆیه‌ك چوونه خزمه‌تی شێخ( شبلی)، شێخ وتی: ئه‌نگۆ كێن؟ گوتیان، مه خۆشه‌ویستانی تۆین. شێخ دوای پێشوازی كردنیان به‌ردبارانی كردن! تێكرا هه‌ڵهاتن، شێخ فه‌رمووی: له‌به‌رچی لێم ڕا ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر ئێوه خۆشه‌ویستانی ڕاستینه‌ی منن چلۆن له ئاست مه‌ینه‌تییه‌كانم خۆ ناگرن؟ !
ابوحامد الغزالي: مكاشفة القلوب، باب في المحبة .
...................
له‌گه‌ڵ دنیایه‌ك ڕێزم بۆ غه‌ززالی و حورمه‌تم بۆ شبلی، ئه‌مه یه‌كێكه له فعله هه‌ڵه و بێ ماناكانی شبلی، له‌و په‌ڕگیری و شێتێتییانه‌یه كه به ناوی عیرفانه‌وه به خه‌ڵكی داماوی ده‌فرۆشن، ئاخر بڵێ: جه‌نابی شبلی! كێ گوتوویه‌تی ڕه‌وایه به ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه من به‌رگه‌ی كاره نه‌شیاو و دڕندانه‌كانی تۆ بگرم با خۆشه‌ویستیشم بیت؟! كێ گوتوویه‌تی مه‌رجه هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌كان یه‌ك ئه‌ندازه و شێوه بن تا به‌مه‌ی خۆت هه‌موو ئه‌و ئه‌وینه‌كانی دییش تاقی بكه‌یته‌وه؟ ئه‌گه‌ر شبلی به حسابی خۆی ویستوویه‌تی باس له قه‌ده‌ری ناخۆشی خوایی بكات و بڵێت ده‌بێت صه‌بری له‌سه‌ر بگرن، ئه‌وا ده‌كرێت پێی بگوترێت: قوربان! نه تۆ خوایت تا وه‌كو ئێمه ته‌حه‌مولی ئازاره‌كانت بكه‌ین و، نه خوایش ئه‌وه‌نده شێتانه و له خۆڕا دۆستانی خۆی ڕه‌جم ده‌كات. ئێمه له حه‌كیمبوونی خوا دڵنیا بووینه، بۆیێ ئه‌گه‌ر شتێكی هۆنادیاریشمان به‌سه‌ر بێنێ به‌رگه‌ی ده‌گرین، وه‌لێ تۆی مرۆڤی نوقسان گومانمان هه‌یه كه ده‌شێت هه‌ر له‌حزه‌یه‌ك شێت ببیت و كاری بێ مانا بكه‌یت (وه‌ك كردووته) ئیتر خۆ خوا ئه‌و عاله‌مه‌ی كه‌ر نه‌كردووه به‌رگه‌ی شێتكارییه‌كانی تۆ بگرن .
...................
ئه‌م ڕووداوه پێش غه‌ززالی، شێخ ئه‌بولقاسمی قوشه‌یری له ڕیساله‌كه‌یدا هێناویه‌تی و وه‌ك ده‌یان حیكایه‌تی تر قسه‌ی پووچه و مانایه‌كی هه‌ڵه و ئیلهامێكی بێعه‌قڵگه‌رایی بڵاوده‌كاته‌وه. هه‌ر له مێژه ده‌یان زانا به سه‌دان نووسین و به‌رهه‌م كاریان له‌سه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌ی په‌ڕگیری و خورافییاته‌كانی سۆفیزم كردووه و ئه‌م گوته و كرده ناعه‌قڵییانه‌یانیان ڕه‌خنه كردووه، به‌س بڕوانه (تلبیس إبلیس)ی ئیبن جه‌وزی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م شته بێ مانایانه‌ی سۆفییان بووه‌ستیت. ڕه‌نگه بگوترێت ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی عاشقانه‌یه و زۆر جار خۆیشمان ده‌ڵێین ژه‌هری یار شه‌ربه‌رته و ڕقیشی گشت ڕه‌حمه‌ته، یه‌كه‌م: ئه‌مه قسه‌یه‌كی شاعیرانه زیاتر هیچ نییه، یارێ له به‌لاش ژه‌هرم ده‌رخوارد بدا، له قوڕی ده‌نێم! حه‌بیبێك له جێی ئه‌وه‌ی ببێت به ته‌بیبم، بێت و زاڵمانه و بێهووده بمكوژێت، خوای به گژدا ده‌كه‌م! دووه‌م: ئه‌وه باس له شتێكه هه‌ست ده‌كه‌یت حیكمه‌تێكی تێدایه و دژ به فه‌رمانی خوا ناوه‌ستێته‌وه، نه‌ك كه‌سێك له خۆڕا به‌ردبارانت كات و تۆیش گێل گێل له‌به‌ر ده‌ستیدا بووه‌ستیت و ئازاره‌كه‌ی به گیان قبوڵ كه‌یت !
براده‌رێك نووسیویه‌تی ڕۆژێك ئیمام حه‌سه‌نی عه‌سكه‌ری به گرۆیه‌ك كه لافی خۆشه‌ویستیی ئه‌هلی به‌یتیان لێداوه فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن و ئێمه‌تان خۆشده‌وێت، خۆتان بهاوێنه ناو ئه‌و ته‌نووره داغه‌وه، ئه‌وانیش كه‌سیان نه‌یانوێراوه خۆیانی تێ فڕێده‌ن، ئیتر ئیمام گوتوویه‌تی: كه‌واته ئێوه درۆ ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان ده‌وێت نه‌ك ئێمه! ده‌قی ڕوداوێكی وا هاتووه كه فه‌رمانده‌یه‌كی دانراوی پێغه‌مبه‌ر له جه‌نگێكدا به سه‌ربازه‌كانی گوت: پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی داوه گوێڕایه‌ڵی من بن، بۆیێ منیش ئاگرێكتان بۆ ده‌كه‌مه‌وه و فه‌رمانتان ده‌ده‌مێ خۆتانی تێ بخه‌ن، كه‌س به گوێی نه‌كرد، كه هاتنه‌وه و بۆ (رسول الله)یان گێڕایه‌وه، سه‌رباری لۆمه‌كردن و تووڕه‌بوون له‌و فه‌رمانده‌یه به سه‌ربازه‌كانی فه‌رموو: هه‌ر بچووبایه نێو ئه‌و ئاگره له ئاخیره‌تیشدا لێی ده‌رنه‌ده‌چوو. هه‌زار سه‌ڵاوات له دیداری نوورینت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری شوعله به ده‌ست و ژیریپه‌سه‌ند. ئێمه شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و زاته‌یشین و هێشتایش به ناوی عیرفانه‌وه عه‌قڵمان به ده‌یان ڕیوایه‌تی درۆیینانه‌ی بێ مانا و پووچ وا ده‌شۆردرێته‌وه .
به داخه‌وه به هۆی په‌ڕگیری زاهیرییانه و وشكی بزاوتی ده‌قگه‌رای سه‌له‌فییه‌وه زۆر كه‌س بێ ئاگایانه شیفته‌ی په‌ڕگیری مالیخۆلیایانه‌ی سۆفیزم بوونه و نازانن ئه‌م دوو كه‌رتی ته‌رسێكن و هه‌ردوك چه‌وت و هه‌ڵه‌ن. به ناوی عیرفان و عارفانی وه‌ك شه‌مس و مه‌ولانا و شبلی و حه‌للاج و چه‌ندینی تره‌وه خه‌ریك له‌گه‌ڵ ئه‌لف و بێی كه‌لامی خوا و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یدا ده‌بین به دژ و هه‌ڵده‌ده‌ین له عه‌قڵ و ژیری و له خۆڕا خۆمان شێت و شووت ده‌كه‌ین !
له‌م سه‌رده‌مه‌یشدا شێخ یوسف القرضاوی به زنجیره‌ی تیسیر فقه السلوك في الاسلام و ئایه‌توڵا مرتضی مطهری له چه‌ندین كتێبیدا و كه‌سانی تریش ڕوونكردنه‌وه‌ی نایابیان ده‌رباره‌ی ته‌سه‌ووفی ڕاست داوه و ئه‌و گوته و كرده نه‌شیاو و پڕ هه‌ڵه و په‌ڵانه‌یان ڕه‌خنه كردووه. هیوادارم بیانخوێننه‌وه و به‌هره‌یان لێ ببه‌ن، به‌نده‌یش به هۆی سه‌روكارم له‌گه‌ڵ عیرفاندا و سه‌رقاڵبوونم به نووسینی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌وه ده‌رباره‌ی (عیرفانی مه‌حوی) و (مه‌قاماتی عیرفانی لای مه‌حوی) له‌سه‌ر چه‌ندین خاڵی وا وه‌ستاوم و ده‌خوازم خوا ته‌وفیقم بدات شتی زیاتری له‌باره‌وه بڵێم. هه‌ر له‌وێیشدا ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی شبلیم هێناوه و ڕه‌خنه‌م كردووه .
خودایه! به خۆمانمان مه‌سپێره و مه‌هێڵه به هیچ هۆیه‌كه‌وه له حه‌ق و ناوه‌ندگیری لابده‌ین و به‌ره‌و په‌ڕگیری هه‌نگاو بنێین و وامان لێ بكه ده‌ستی كه‌سانی تریش بگرین بۆ ڕاسته شه‌قامی عه‌قڵ و فیتره‌ت.
...........................
بۆ بینینی كۆمێنته‌كانی سه‌ر بابه‌ته‌كه بڕوانه ئه‌م لینكه:
https://www.facebook.com/qanikhurshid/posts/906216259467792:0
did my boyfriend cheat
open would my boyfriend cheat
adult anal sex stories
site kr vijaya sex stories
how women cheat
open women who cheat on their husbands
reasons why women cheat on their husbands
go cheat on my husband
levofloxacin 500mg
site synthroid 50mcg
vibramycin 100mg
site celebrex 200mg
viagra coupons from pfizer
read coupons for drugs
pet prescription discount card
site free coupon for viagra
cialis dosage and cost
read cialis dosage and frequency
arcoxia tbl
site arcoxia 90 cena