وه‌رگێڕانی: هیوا مه‌حموود جاف
• چه‌مكی میانڕه‌وی:
هه‌ر له كۆنه‌وه به‌نده ڕووبه‌ڕووی ڕوونكردنه‌وه‌ی چه‌مكی (میانڕه‌وی) و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و ڕواڵه‌ته به‌رزه‌كانی بووبووم، ئه‌ویش له كتێبه‌كه‌مدا به ناوی (الخصائص العامة للإسلام)، به‌و پێیه میانڕه‌وی له زه‌قترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئیسلامه و، به دوو وشه‌ی (هاوسه‌نگ) یان (ڕاستڕه‌وی)یش باسی لێوه ده‌كرێت، كه مه‌به‌ستی ئێمه له‌وه‌دا: ناوه‌ڕاست یان هاوسه‌نگه له نێوان دوولای به‌رانبه‌ر یان دژ به‌یه‌كدا، تا به جۆرێك بێت كاریگه‌رییه‌كه‌ی ته‌نها له‌سه‌ر لایه‌ك نه‌بێت و، لاكه‌ی به‌رانبه‌ر دووربخاته‌وه و، به جۆرێكیش نه‌بێت یه‌كێك له لاكان له مافی خۆی زیاتر ببات و، وا بكات ئه‌م لایه زاڵ بێت به‌سه‌ر لاكه‌ی تردا و سته‌می لێ بكات.
نموونه‌ی لای به‌رانبه‌ر به‌یه‌ك یان دژ به‌یه‌كه‌كان: خواییبوون و مرۆییبوون (الربانیة والإنسانیة)، ڕووحیبوون و ماددیبوون (الروحانیة والمادیة)، قیامه‌تیبوون و دونیاییبوون، وه‌حی و عه‌قڵ، ڕابردووگه‌رایی و داهاتووگه‌رایی (الماضویة والمستقبلیة)، تاكگه‌رایی و كۆمه‌ڵگه‌رایی (الفردیة والجماعیة)، واقیعیبوون و خه‌یاڵیبوون (الواقعیة والمثالیة)، جێگیری و گۆڕان (الثبات والتغیر) و، له‌و ته‌رز و شێوانه.
مانای هاوسه‌نگییش له نێوانیاندا، ڕه‌خساندنی بواره بۆ هه‌ر لایه‌ك له لاكان، له‌گه‌ڵ پێدانی مافه‌كه‌یدا به (دادپه‌روه‌ری) یان به (القسطاس المستقیم), واته ته‌رازوو یان كێشانه‌یه‌كی ڕاست و دروست، به بێ زیاده‌ڕه‌وی و به بێ كه‌موكورتی و، به بێ له‌سنوورده‌رچوون یان زیانله‌خۆدان، وه‌ك ئه‌وه‌ی قورئان ئاماژه‌ی بۆ كردووه به وته‌ی: [والسما‌ء رفعها ووضع المیزان، ألا تطغوا في المیزان، وأقیموا الوزن بالقسط ولا تخسروا المیزان] (الرحمن:7-9)، واتە :(واته: ئاسمانی به‌رزكردووه‌ته‌وه و، ترازووی دادی له جیهاندا داناوه و، فه‌رمانی داوه كه هه‌رگیز زیاده‌كێشی له ترازوودا نه‌كه‌ن و، هه‌موو شتێك به ترازووی داد بكێشن و كه‌متان نه‌بێ له ترازوودا)، چونكه ئەوە میانڕه‌وییه كه كێش و قورساییه‌كان به ڕاستی و دروستی ده‌كێشێت، به بێ له‌سنوورده‌رچوون و به بێ زیانله‌خۆدان.
• لاوازیی مرۆڤ له دانانی یاسایه‌كی هاوسه‌نگدا:
له ڕاستیدا ئه‌م هاوسه‌نگییه دادپه‌روه‌رانه‌یه له‌وه گه‌وره‌تره له توانای مرۆڤدا بێت، به ئه‌قڵه سنوورداره‌كه‌ی و، زانسته ناته‌واوه‌كه‌ی، له پاڵ كاریگه‌ریی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی و، خواسته خودی و، خێزانی و حیزبی و هه‌رێمی و ده‌مارگیرییه‌كانیدا و، زاڵبوونی ئه‌و ویست و خواستانه به‌سه‌ریدا، به جۆرێك له جۆره‌كان، جا هه‌ستی پێبكات یان هه‌ستی پێنه‌كات.
له‌به‌رئه‌وه هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نییه ئاده‌میزاد داینابێت (تاك یان كۆمه‌ڵ) دوور بێت له زیاده‌ڕه‌وی یان ناته‌واوی و كه‌مته‌رخه‌می، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه خوێندنه‌وه‌ی واقیع و مێژووه. كه‌سی به‌توانا له پێدانی مافی هه‌موو بوونه‌وه‌رێك (له ڕووی مادییه‌وه بێت یان له ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه بێت) به ژماره و پێوانه‌یه‌كی ورد و درشت، ته‌نها [الله]یه، كه هه‌موو شتێكی به بڕی دیاریكراو دروستكردووه و، ئاگای له هه‌موو شتێك هه‌یه و هه‌مووی به وردی ژماردووه و، به‌زه‌یی و زانستی ئه‌و هه‌موو شته‌كان ده‌گرێته‌وه.
سه‌یریش نییه ئه‌م هاوسه‌نگییه له ته‌واوی دروستكراو و فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌دا ببینین، چونكه خوای گه‌وره خۆی خاوه‌نی خه‌لق و ئه‌مر و فه‌رمانه، ئه‌وه‌تا دیارده‌ی هاوسه‌نگی، له فه‌رمانه‌كانی خوا و شه‌رع و یاساكه‌ی له ڕێنوێنیی ئایینی هه‌قدا، واته له یاسای ئیسلام و به‌رنامه‌كه‌یدا بۆ ژیان، به‌دیده‌كرێت، هه‌روه‌ك چۆن له‌م گه‌ردوونه‌دا كه ده‌ستی خوای گه‌وره جوانكاریی تێدا كردووه به‌دیده‌كرێت، چونكه خوای گه‌وره هه‌موو شته‌كانی به جوانی و ڕێك و پێكی دروست كردووه.
• دیارده‌ی هاوسه‌نگی له هه‌موو گه‌ردووندا:
كاتێك ته‌ماشای ئه‌م جیهانه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆمان ده‌كه‌ین شه‌و و ڕۆژ، تاریكی و ڕوناكی، گه‌رمی و ساردی، ئاو و وشكانی، گازه جۆراوجۆركان ده‌بینین، ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان بڕ و كێش و ژماره‌ی خۆیان هه‌یه، هیچ شتێك له‌وانه ده‌ستدرێژی به‌سه‌ر به‌رانبه‌ره‌كه‌ی خۆیدا ناكات و، له‌و سنووره‌ی بۆی دیاریكراوه تێناپه‌ڕێت، هه‌روه‌هاش خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌كان و كۆمه‌ڵه گه‌ردوونیه‌كان له ئاسمانی فراوانی خوای گه‌وره‌دا، ئه‌وانه هه‌موویان له خولگه‌ی خۆیاندا مه‌له‌ده‌كه‌ن و، له فه‌له‌كی خۆیاندا ده‌سووڕێنه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه به‌ر ئه‌وی تر بكه‌وێت، یان له بازنه‌كه‌ی خۆی ده‌ربچێت. خوای گه‌وره و به‌توانا ڕاستی فه‌رمووه: [إنا كل شي‌ء خلقناه بقدر] (القمر:49)، واته: (ئێمه هه‌موو شتێكمان به ئه‌ندازه دروست كردووه!). یا: [ما تری في خلق الرحمن من تفاوت] (الملك:3) واته: (له دروستكراوه‌كانی خوادا هیچ دژیه‌كی و ناڕێكییه‌ك نابینییت)، یا: [لا الشمس ینبغي لها أن تدرك القمر ولا اللیل سابق النهار وكل في فلك یسبحون] (ی‌س:40) واته: (نه ڕۆژ بۆی هه‌یه پێش به مانگ بگرێ و پێیدا بگات و نه شه‌ویش له ڕۆژ پێش ده‌كه‌وێت و، هه‌ركام بۆ خۆی له فه‌له‌كی تایبه‌تیی خۆیدا و له خولگه‌یه‌كی تایبه‌تیدا مه‌له‌وانی ده‌كات و ده‌سووڕێته‌وه!).
ئیسلام ئه‌وه‌ی له موسڵمانان ده‌وێت دیارده‌ی هاوسه‌نگیی گه‌ردوونی له ژیان و فیكر و هه‌ڵسوكه‌وتیاندا ڕه‌نگبداته‌وه، تاوه‌كو به‌وه له ئوممه‌تانی تر جیاببنه‌وه. بۆ ئه‌م كاره تایبه‌ته زه‌قه خوای گه‌وره ڕوو له ئوممه‌تی ئیسلام ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: [وكذلك جعلناكم أمة وسطا لتكونوا شهدا‌ء علی الناس ویكون الرسول علیكم شه‌یدا] (البقرة:143) واته: (هه‌روا كردمانن به گه‌لێكی میانڕه‌و (هه‌ڵبژارده)، تا به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه چاو‌دێر بن، پێغه‌مبه‌ریش به‌سه‌ر ئێوه‌وه چاو‌دێر بێت).
میانڕه‌ویی ئوممه‌تی ئیسلامی‌یش له میانڕه‌ویی به‌رنامه و په‌یڕه‌و و یاساكه‌یه‌وه وه‌رگیراوه، چونكه ئیسلام به‌رنامه‌یه‌كی ناوه‌نجییه بۆ ئوممه‌تێكی ناوه‌ند و ناوه‌ڕاست. به‌رنامه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و هاوسه‌نگه و، له زیاده‌ڕه‌وی و كورتهێنان و كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه دووره.
چاوه‌ڕێی به‌شه‌كانی تر بن.
..........................................................................
لینكی به‌شه‌كانی تر‌ى ئەم کتێبە:
discount drug coupons
link internet drug coupons
women will cheat
cheat women how often do women cheat on their husbands
coupons for prescriptions
mha.dk cialis coupon 2015