نووسینی: عه‌بدولكه‌ریم سرووش
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: عه‌لی حسێن حه‌سه‌ن
خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت :
(تۆ به ڕۆژ ده‌رفه‌تی ته‌واوت له به‌رده‌ستدایه تا ئیشوكاری ڕۆژانه‌ت ڕاپه‌ڕێنی) (المزمل: 7).
واته شه‌وان دابنێ بۆ عیباده‌ت و یادی خوا .
(شه‌و هه‌سته‌وه مه‌گه‌ر كه‌مێكی نه‌بێت، نیوه‌ی یان كه‌مێك له نیوه‌ی كه‌م بكه‌وه، یاخۆ كه‌مێكی بخه سه‌ر و ئه‌م قورئانه‌ش به له‌سه‌رخۆیی بخوێنه و به ڕه‌وانی، به‌م زووانه ئێمه وتارێكی گرانت ده‌خه‌ینه سه‌ر) (المزمل: 2-5).
واته پشكی مه‌عنه‌ویی تۆ له شه‌واندا زیاتره .
می صبوح و شکر خواب صبحدم تا چند
به عذر نیـم شبی کـوش و گریه سحـری
به ده‌ربڕینی حافز، به درێژاییی ڕۆژ ناتوانرێت مه‌ی بخورێته‌وه. ئه‌و سه‌رخۆشییه مه‌عنه‌وییانه تایبه‌تن به شه‌وانه‌وه، كاتێك كه تێیدا مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی، هۆگرییه‌كانی كه‌متر و سووكتر و له سه‌رنجدان و سه‌رقاڵییه‌كانی ڕۆژه‌وه دوورتره. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه، مرۆڤ _له شه‌وگاردا_ شایسته‌یی و ئاماده‌یییه‌كی پتری بۆ وه‌رگرتنی به‌خشش و دیارییه خوایییه‌كان هه‌یه .
له كۆمه‌ڵگه‌ی ئاینیدا ده‌بێت هه‌موو شتێك هه‌بێت، له تێكۆشانه‌وه بیگره تا كار و كاسبی و به‌ده‌ستخستنی زانست و سه‌ردانی خزم و هاوڕێیان و خۆشیده‌ربڕینی ڕێك‌وپێك، به‌ڵام له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا، ده‌بێت عیباده‌ت و نزاش هه‌بن و ئه‌مانه شتانێكن، جێیان به هیچی تر پڕ ناكرێته‌وه. واته كه‌س ناتوانێت بڵێت من له‌باتیی نزا و خواپه‌رستی، ئه‌ودوای ئه‌ركه ئاینییه‌كان به جێ ده‌هێنم. كاریگه‌ریی ئه‌و ئیشانه له‌سه‌ر ناخی مرۆڤ، به هیچ جۆرێك به تۆزی پێی كاریگه‌ریی ئه‌م جۆره كارانه‌دا ناگات. ده‌بێت به‌رده‌وام به‌شێك له كاتمان دابنێین بۆ ئه‌م ئیش و كاروبارانه و نابێت به هیچی دیكه‌ی بگۆڕینه‌وه. پێویسته ئاده‌میزاد بۆشایییه‌ك له ڕۆژ و ده‌رفه‌تێك له شه‌ودا بۆ خۆی بهێڵێته‌وه و تێیدا به نزا و عیباده‌ت و پاڕانه‌وه له په‌روه‌ردگار ڕابگات. دیسان به گوته‌ی حافز :
تسبیـح و خــرقـه لــذت مســتی نبخشــدت
همت در این عمل طلب از می فروش کن
بر هوشمند سلسلـه تنها ننهاد دسـت عشـق
خواهی که زلف یار کشی ترک هوش کن
له ده‌رفه‌تی تریشدا ئه‌م خاڵه‌م باس كردووه و لێره‌ش به كورتی دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌و نزایانه‌ی له ڕێی پێشه‌وایانی ئاینییه‌وه پێمان گه‌یشتوون، هه‌م نزان و هه‌م فێركارییش. واته فێرمان ده‌كه‌ن چۆن خوای گه‌وره بناسین، له‌به‌ر ڕووناكی و له پاڵی ئه‌و ناسینه‌دا چۆنی له‌گه‌ڵ بدوێین، داوای چ شتێكی لێ بكه‌ین، چۆنچۆنی به‌رژه‌وه‌ندیی دنیا و دواڕۆژی خۆمان بناسینه‌وه و پێوه‌ندییه‌كانی خۆمان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره و خه‌ڵكدا ڕێك بخه‌ین. هه‌ر بۆیه پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه له خوا، هه‌رچه‌ند به‌رز و گه‌وره‌یه، تاقه به‌روبوومێك نییه مرۆڤ له‌م نزایانه‌وه وه‌ری ده‌گرێت .
له سێبه‌ری ئه‌م نزایانه‌دا مرۆڤ، به پله‌ی یه‌كه‌م، خۆی به به‌نده‌یه‌كی كه‌مته‌رخه‌م و تاوانبار دێته پێشچاو كه ده‌بێت له خه‌ڵوه‌تی خۆیدا، هه‌ر شتێك له‌سه‌ر خۆی ده‌زانێت، به پاكی و ڕاشكاوی له‌گه‌ڵ خوادا بیخاته به‌ر باسه‌وه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ به درێژاییی ڕۆژ و له هه‌موو سه‌عاته‌كانی ژیانیدا خۆی له خه‌ڵك ده‌شارێته‌وه و هه‌قیشیه‌تی وا بكات، چون هیچ پێویست ناكات خه‌ڵك هه‌موو كاروباره تایبه‌تییه‌كانی بنیاده‌م بزانن، ئاخر شیاو نییه ئاده‌میزاد سه‌ربه‌رزیی خۆی لای كه‌سانی دیكه داڕووخێنێت و ئابڕووی خۆی ببات، به‌ڵام ده‌بێت شوێنێك هه‌بێت تا مرۆڤ لانی كه‌م له‌وێدا له خۆی په‌نهان نه‌بێت و درۆ له‌ته‌ك خۆیدا نه‌كات و هه‌موو په‌رده‌كان بنێته ئه‌ولاوه. هه‌رچه‌ند له به‌رانبه‌ر خوای گه‌وره‌دا په‌رده‌یه‌ك بوونی نییه و هیچ له‌و شاراوه نییه، به‌ڵام له‌و ڕووه‌وه‌ی مرۆڤ درۆ له‌گه‌ڵ خۆیشیدا ده‌كات و كرده‌وه‌كانی به جوان پیشانی خۆیشی ده‌دات، ده‌بێت له خه‌ڵوه‌تخگه‌ی خۆیدا، نه‌ك هه‌ر به دڵ، به‌ڵكوو به زمانیش، ته‌واوی نهێنییه‌كان ئاشكرا بكات و هیچ له خۆی نه‌شارێته‌وه و هه‌ر جۆره پاكانه و پاساوێك له‌ناو و لا بدات و سه‌رڕاستی بكاته خوو و پیشه و هه‌قیقه‌تی خۆی، بێ زیاد و كه‌م، به خۆی بڵێت و پیشانی خوای بدات و به دوای خۆچاككردنه‌وه بێت. ئه‌مه كارێكه نزاكان به مرۆڤی ده‌كه‌ن و داخوازیی نزان له مرۆڤ. له سه‌رووی هه‌مووشیه‌وه، نزاكردن بوون و كه‌سایه‌تییه‌كی تازه به مرۆڤ ده‌به‌خشێت و ڕۆحێكی پاڵفته‌ی ده‌خاته به‌رده‌ست. ئه‌و نزایانه‌ی له گه‌وره‌پیاوانی ئاینییه‌وه پێمان گه‌یشتوون، خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی له‌م جۆره‌ن، له لایه‌كه‌وه مرۆڤ تێك ده‌شكێنن و ده‌یكوژن، له‌و لایشه‌وه به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه و په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌ن .
ئه‌گه‌ر مرۆڤ له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له به‌رانبه‌ر زۆرداراندا سه‌ر نه‌وی نه‌كات، ڕێز و شكۆی خۆی ده‌پارێزێت، سه‌رشۆڕی قبووڵ ناكات، ناچێته ژێر باری منه‌تی كه‌سه‌وه، كه‌موكورتییه‌كانی خۆی داده‌پۆشێت، به‌ڵام ده‌بێت له جێیه‌كدا سه‌ری شۆڕ بكات و كه‌ساسی قبووڵ بكات، ددان به كه‌موكوڕی و په‌ڵه و تاوانه‌كانیدا بنێت و هیچ دانه‌پۆشێت، ئه‌و شوێنه‌ش ته‌نیا له حوزووری په‌روه‌ردگاردایه. ڕاستییه‌كه‌ی، گه‌ر مرۆ لێره‌دا بچووكی و بێفیزیی نواند و گچكه‌ییی خۆیه‌كی و ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌ربڕی و ددانی پێدا نا، هه‌ر ئه‌مه ده‌بێته هۆی سه‌ربه‌رزی و پاراستنی ئابڕووی له شوێنه‌كانی دیكه‌دا، كه‌سی ئاوا لێ ناگه‌ڕێت ڕێز و شكۆكه‌ی زه‌بری به‌ر بكه‌وێت. ئه‌مه جیاوازیی ڕێ و ڕه‌وتێكه كه تاك له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، له به‌رچاو و له خه‌ڵوه‌تدا، له‌نێوان خوا و خه‌ڵكدا هه‌یه‌تی و سنوور و ده‌وروبه‌ری هه‌ریه‌كیان ده‌پارێزێت. دۆستانی خوا به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌م فه‌رمانه‌یان پێ كردووین كه ئه‌گه‌ر بچووكی ده‌رده‌بڕن، ده‌بێت له به‌رانبه‌ر خوادا بێت و ئه‌گه‌ر ددان به ناته‌واوی و نه‌نگیدا ده‌نێن، له هه‌مبه‌ر خوادا وا بكه‌ن و له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكدا، سه‌ربه‌رزیی خۆتان ڕابگرن. به قه‌ولی سه‌عدی :
در همه چشمی عزیز و نزد تو خواریم
در همـه عــالـم بلنــد و پیش تـو پستیــم
ای بـت صـاحبدلان مشـــاهــده بنمـــای
تــا تــو ببینیــم و خـویشتن نپـرستیــــم
ئیمام سه‌جادیش (علیه السلام) هاوسه‌نگیی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی له خوا ده‌وێت و ده‌ڵێت خوایه گیان، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵك به‌رزم ده‌كه‌یته‌وه، له‌لای خۆت بچووكم بكه‌ره‌وه و چه‌نده سه‌ربڵندیی ده‌ره‌كیم پێ ده‌به‌خشیت، هێنده‌ی ئه‌وه سه‌رشۆڕیی ناوه‌كیم به قسمه‌ت بكه .
خۆپه‌رستی ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یه، مرۆڤ خواپه‌رست نییه، له به‌رانبه‌ر خوادا گچكه‌یی و سه‌رشۆڕی قبووڵ ناكات، هه‌ر بۆیه لای هاوچه‌شنی خۆی سه‌ری كز و نه‌وی ده‌كات. یه‌كێك له ڕۆڵه گه‌وره‌كانی نزا، داڕنینی مرۆڤه له نامۆیان و پێدانی بوێرییه له به‌رانبه‌ریاندا و ده‌رخستنی ئه‌وه‌ی، ده‌وروبه‌ر و بازنه‌ی بچووكی یان سه‌ربه‌رزی و ڕێزداری تا كوێن .
خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه یه‌كێك له فێركاریی ئاینه‌كان، باسكردنی چه‌مكێكه به ناوی گوناهه‌وه، ئه‌م چه‌مكه لای ڕێباز و فێرگه نائاینییه‌كان به‌رچاو ناكه‌وێت. گوناه واته‌یه‌كی چه‌ندڕووییی هه‌یه، له ڕوویه‌كه‌وه بێگوێیی و له ڕوویه‌كی دیكه‌وه سپڵه‌یی و سته‌مه. له لایه‌كه‌وه زه‌بر له خۆدان و ڕووشاندنی ڕووی ڕۆحه و له‌و لایشه‌وه وا ده‌كات مرۆڤ هه‌قی خۆی بێت سزا بدرێت. كۆی ئه‌مانه، چه‌مكێكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه له شه‌ریعه‌ته‌كاندا به گوناه نێو ده‌برێت. تاك، به‌پێی ئه‌و پله‌یه‌ی هه‌یه‌تی و ئه‌و ڕێیه‌ی له پله‌كانی سلووك و مه‌عنادا بڕیویه، جۆری گوناهه‌كه‌یشی ده‌گۆڕێت. كاتێ كه‌سێك فه‌رمانی خوا له ژێر پێ ده‌نێت، یان له به‌رانبه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا بێوه‌فایی ده‌نوێنێت و به‌گوێره‌ی ئه‌وین و دۆستایه‌تیی خوایی ناجووڵێته‌وه، یاخۆ وه‌ك پێویست شوكرانه‌بژێریی نیعمه‌تبه‌خش به جێ ناهێنێت، یانه‌خۆ زیان له خۆی ده‌دات و ده‌بێته هۆی تاریكیی ده‌روون و ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕانی ناخی خۆ، له سه‌رجه‌م ئه‌م بارانه‌دا، ئه‌و زه‌لامه گوناهباره. له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نزا ئه‌وه‌یه، وا ده‌كات مرۆڤ، له هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا، تامی لێخۆشبوو‌ن بچێژێت. واته جۆرێك هه‌ستی ناوه‌كی دروست ده‌كات كه كابرا خۆی به قوتاربوو له تاریكی ده‌بینێته‌وه و هه‌ست ده‌كات ئه‌و ڕه‌شبوونی ناخ و دڵته‌نگییه‌ی هه‌یبوو، نه‌ماوه و ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ خوای خۆیدا هه‌یبوو و تووشی تێكچوون و شێوان هاتبوو، جارێكی دیكه گوڕ و تینی پێشێی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه .
سه‌رچاوه :
عبدالکریم سروش، حدیث بندگی و دلبردگی، تهران، انتشارات صراط، 1388، ل 13-18.
did my boyfriend cheat
open would my boyfriend cheat
drug manufacturer coupons
link rx coupons
coupon for prescriptions
read new prescription coupon
coupons for drugs
site free prescription drug card
coupons for viagra 2016
open viagra discount coupons
paroxetine 20 pch
site paroxetine 20 pch