دیجلە بۆنی مەنسووری لێ‌ دێ‌

ئەدەب 2015-09-10 کۆمێنت 3005 جار بینراوە
نووسینی: مەحمود نەجمەدین


لەبەردەم دەرگای مزگەوتی گەورەوە تێپەڕیم. لەو كاتەدا گوێم لە دەنگێك بوو، بانگی دەكردم، دەنگێكی نامۆ. ئاوڕم بۆ دەور و پشتی خۆم دایەوە، لە دووری سێ‌ سەد مەترێكەوە پیرەمێردێكم بەدی كرد، پیرەمێردێكی نوورانی، باڵابەرز و كەڵەگەتبوو، پێستی گەنم رەنگ، قژ و ریشی درێژ و سپی بوو، چاوەكانی گەش وەك مانگ، ڕوخساری وەك ئەستێرە شەوقی ئەدایەوە، كراس و پانتۆڵێكی سپی پۆشیبوو، كلێتەیەكی ڕەشی لەسەردا بوو .

بە نیگای چاوەكانی بانگی كردم، کە بەرەو ڕووی چووم، ڕۆیشت و منیش بە دوایدا ڕۆیشتم. پیرەمێردی نوورانی نەرم نەرم دەڕۆیشت و منیش نەرمە نەرمە بەدوویدا ڕۆیشتم، تا لە دەمی بازاڕی ڕاپەڕینەوە ڕۆیشتە قەیسەرییەكەوە و منیش بەدوایدا ڕۆیشتم، ئەو نەیدەویست خۆیم لێ ون بكات، بەڵكو دەیویست شوێن پێی هەڵگرم. ها لێرە ها لەوێ‌ بەدووی كەوتم تا گەیشتینە صابوونكەران. لە جادەی صابوونكەران بۆ چەند ساتێك لێم ونبوو، لەناكاو لەسەر سووچی كۆڵانێكی باریكدا خۆی نیشاندامەوە. دیسانەوە بە نیگای چاوەكانی بانگی كردم، بێ‌ دوودڵی بەرەو ڕووی چووم، تا من گەیشتمە سەر سووچی كۆڵانەكە، ئەو چووە ناو كۆڵانەكەوە و لە بەردەم دەرگایەكی شینی دووتاكیدا ڕاوەستا. دیسانەوە بەرەو ڕووی چووم و ئەو دەرگای ماڵەكەی كردەوە و چووە ژوورەوە. تۆزێك ترسام، بەڵام لە ڕۆیشتن پەشیمان نەبوومەوە، چوومە بەر دەرگای ماڵەكە .
لەنێو حەوشەی ماڵەكەدا راوەستابوو، دەستەكانی لە گیرفانی پانتۆڵەكەیدا شاردبووەوە و سەیری دەكردم و زەردەخەنەی دەبەخشییەوە. ڕامابووم بچمە ژوورەوە یاخود نا، بە دەنگێكی هێمن و لەسەرخۆ، گوتی: دەی بۆ ڕاوەستاوی؟ بۆ نایەیتە ژوورەوە؟  
سەیرێكی ناوحەوشەی ماڵەكەم كرد و بەدوودڵییەكەوە چوومە ژوورەوە، هەركە چوومە ژوورەوە خێرا دەرگای ماڵەكەی داخست و دەستی خستە سەر شانم، دەتگوت نوور چووەتە ڕۆحمەوە، وەك ئەوەی لە دەستەكانییەوە خوێنی شادمانی چووبێتە دەمارەكانمەوە. بە دەستی چەپی ئاماژەی بۆ پلیكانەی ماڵەكە كرد و گوتی: با بچین لەوێ‌ دانیشین .

خانووەكە چۆڵ بوو، لەوە دەچوو ساڵانێكی زۆر بێت چۆڵ كرابێ. خانوویەكی نیوەگڵ و نیوە چیمەنتۆ. حەوشەیەكی گەورە و كۆنی هەبوو، دوو داربی لە ناوەڕاستی حەوشەكەدا بوو، بەپێنج پلیكانە سەردەكەوتی بۆ لای دەرگایەكی دوو تاكی، دەرگایەكی داری شڕ و كاڵەوەبوو، لەدەرگاكەشەوە دەچوویتە ناو ژوورەكانی ئەو ماڵەوە، ماڵێكی پڕ لەجاڵجاڵۆكە و هێلانەی چۆلەكە و كوكوختی، لەپەنجەرەكانییەوە ژوورە نیوچە تاریك و چڵكن و خۆڵاوییەكان دەبینران.  

لەگەڵ پیرەمێردەكەدا بەرەو لای پلیكانەكە رۆیشتین، لەسەر سێیەمین پلیكانە ڕاوەستا، بۆ چەند خولەكێك نیگایەكی لە ئاسمان كرد. لەپڕێكدا ئاڕاستەی سەیركردنی بۆلای من گۆڕی و گوتی: با دانیشین، دانیشتین، من ساكاو و بێدەنگ سەیری گەڵا وەریوەكانی ناو حەوشەكەم دەكرد، كە چۆن زەبری ڕەشەبا لە سووچی دیوارەكاندا كۆی كردبوونەوە، جارجار دزە نیگایەكم بۆ دەكرد، تا بزانم ئەو چی دەكا و سەیری كوێ‌ دەكا . لەپڕ گوێم لە دەنگی پێكەنینی بوو، وتم بەچی پێدەكەنی؟ بەژیان؟!  
هەناسەیەكی قوڵی هەڵمژی، پەنجەی شایەتمانی ڕاوەشاند و گوتی: نا نا ئەوە قسەی تۆ نییە، نەدەبوو تۆ وابڵێی، ئێمە نابێ‌ بە ژیان پێبكەنین، بەڵكو دەبێ‌ بۆ ژیان پێبكەنین .
گوتم: وایە، ببوورە هەڵە بووم . زەردەخەنەیەكی بۆ كردم و جارێكی تر سەیری ئاسمانی كرد. نیشانەی ئاسوودەییم لە ڕوخساریدا بەدی كرد. هەستم كرد زۆر خۆشبەختە بە دیمەنی ئاسمانی شین و پەڵە پەڵەی هەوری سپی. لەپڕ ئاڕاستەی ڕوانینی لە ئاسمانەوە بۆ سەر زەوی گۆڕی و سەیری بەردەمی خۆی كرد، مێروولەیەكی بینی، كە چۆن توێكڵە گوڵەبەڕۆژەیەكی بەكۆڵەوە بوو. بە خۆشحاڵییەكی زۆرەوە لە مێروولەكەی روانی و گوتی: بڕوانە ئەو مێروولەیە ئێستا لە هەرچی مرۆڤە ئاسوودەترە .
دەستی خستە سەرشانم و بە ئەسپایی هەستا و لە پلیكانەكان چووە خوارێ‌ لەناو حەوشەكەدا تاوێك ڕاوەستا و لەپڕ كەوتە سەما، سەمایەكی هێندە دڵنشینی كرد، رۆحمی ئاسوودە كرد، دوای تاوێك سەما كردن، خولێكی بەناو حەوشەكە لێدا و هاتەوە لە تەنیشتم دانیشت و گوتی: بە دڵ گوێم لێ‌ بگرە، دەمەوێت حیكایەتێكت بۆ بگێڕمەوە. حیكایەتی عەشقێك، لە دیجلەدا خنكێنرا. لە ساڵی1963 لەگوندێكی دەوروبەری بەسرە، لەخێزانێكی شیعە مەزهەب كچێك لەدایك دەبێ‌. ناوی دەنێن سوهەیلە. لە یەكەم ساتی لەدایكبوونییەوە دەرک بەوە دەکرا كە ڕۆحیانەتی سۆفییەكی پاك لە جەستەی ئەو منداڵەدایە . كاتێ‌ سوهەیلە تەمەنی بوو بە شەش ساڵ، خێزانەكەی بۆ ژیانێكی باشتر ڕوویان لە شاری بەسڕە كرد. سوهەیلە لەوێ‌ چووە خوێندنگای سەرەتایی و ناوەندی لەو شارە تەواو كرد. دیسانەوە كەڵكەڵەی ژیانێكی شیاوتر لە سەری عەباس حەسەنی باوكی دا، ئیتر بڕیار دەدەن لەبەغدا نیشتەجێ بن . سوهەیلە لە بەغدا چووە زانكۆ، لە كۆلێژی كشتوكاڵ وەرگیرا. سوهەیلە هەمیشە سەرقاڵی خوێندنی وانەكانی بوو، دەیویست نمرەی باش بەدەست بهێنێ‌، تاكو بتوانێ‌ درێژە بە خوێندن بدات و ماجستێر و دكتۆرا بەدەست بهێنێ‌. باوكی زۆر جار بۆ گەمە پێی دەگوت "ئەوەی تۆ بە چوار ساڵ دەیخوێنی من لە نێو باخەكانی خۆماندا بە مانگێك فێرت دەكەم." سوهەیلەش بە میهرەبانییەوە دەیگوت "وایە باوكە گیان، ئێمە هەرچەند بزانین، هێشتا بەقەدەر ئێوەی دنیادیدە و خاوەن ئەزموون نازانین." سوهەیلە لە ساڵی یەكەمی خوێندنیدا لەگەڵ خوێنكارەكانی هاوڕێیدا بەگەشتێكی زانستی ڕوویان لە هەوارگەكانی شارباژێڕ كرد. لەوێ‌ بۆ یەكەم جار ڕووبەڕووی سروشتێك بووەوە، كە هەرگیز نەیدبوو. سروشتێكی دڵڕفێن، بەهەشتێكی ونبوو. لە كاتی گەڕان بەناو دار و درەختەكاندا، لە هاوڕێكانی ونبوو. زۆر ترسا. لەو دەشت و دەرەدا چی بكردایە و چۆن بگاتەوە بە هاوڕێكانی؟! ترس وای لێكرد هەڵپەی زیاتر بكات، خێراتر و وردتر چاو بۆ هاوڕێكانی بگێڕێ‌. لەو كاتەدا لەناو باخێكی قوخدا ژنێكی سپیپۆش هاتە سەر ڕێگاكەی و گوتی "مەترسە بە سەلامەت دەگەێیتەوە بۆ ماڵەوە ! سوهەیلە بەترسەوە گوتی: تۆكێی؟  

ژنەكە: كارت بەسەرمنەوە نەبێ‌.

سوهەیلە: باشە تۆ چیت لە من گەرەكە؟

ژنەكە: هیچم لێت ناوێ‌ تەنیا ویستم یارمەتیت بدەم، ها ئەم قۆخەش بخۆ،سوهەیلە بەترسەوە قۆخەكەی وەرگرت و لەناو مستیدا ڕایگرت .

ژنەكە: ئەگەر ئەو قۆخە نەخۆی هاوڕێكانت نادۆزیتەوە.

" لەدوای ئەو قسەیەوە ون بوو. سوهەیلە هێندەی تر ترسا، تیا مابوو، نەیدەزانی قۆخەكە بخوا یان فڕێیدات. بە بیانووی دۆزێنەوەی هاوڕێكانی قۆخەكەی خوارد. چەند خولەكێك دوای خواردنی قۆخەكە گوێی لە دەنگی هاوڕێكانی بوو، هاواریان دەكرد، سوهەیلە سوهەیلە... بە بیستنی دەنگی هاوڕێكانی شاگەشكە بوو. پڕ بە گەرووی هاواری كرد "ئەوەتام لێرە ئەوەتام..." هەمووی چەند خولەكێكی پێ‌ نەچوو لەگەڵ هاوڕێكانیدا بە یەكتری شادبوونەوە.  
ئەم ڕووداوە بۆ سوهەیلە پەرجوویەك بوو. لەدوای گەڕانەوەی بۆ بەغدا ئەم حیكایەتەی بۆ باوك و دایكی باس كرد، ئەوانیش گرنگیان پێ نەدا. ئاخر ئەوان بنەماڵەیەكی گوندی و هەژار بوون، خەمی ئەوان، خەمی نان و بژێوی بوو.  بەڵام سوهەیلە دەستبەرداری ئەو باسە نەبوو. شەو درەنگان دەچووە سەربانەكەیان و سەیری ئاسمانی دەكرد، لە مانگ و ئەستێرەكانی دەڕوانی. لە ئەنجامی ئەو ڕامان و بیركردنەوانەدا چەند جارێكی دیکە لە تاریكی شەودا ئەو ژنە سپی پۆشەی بینییەوە. ئیتر وردەوردە خزایە ناو دنیایەكی دیكەوە، لە گەردوون ڕادەما، لە بوونی خۆی ڕادەما. ئیدی سوهەیلە گەڕایەوە بۆ ناو ڕۆحی خۆی. خزایە ناو ڕۆحانییەتەوە، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژدا مامەڵە و قسەكردنی گۆڕانی بەسەردا ئەهات، سوهەیلە بوو بە كەسێكی دی، كەسێكی جیاواز لە بیاباننشینەكان. قووڵبوونەوە لە دنیای ڕۆحانییەت كردی بە سۆفی. ڕۆحی پڕ بوو لە لێبوردەیی و هەقیقەت. وردە وردە ناو و ناوبانگی بەناو بەغدادا بڵاو بووەوە، هەندێك پێیان دەگوت "سوهەیلەی عەدەوی." هەندێكیش تانە و تەشەریان لێدەدا و دەیانگووت "ئەو هیچ و پووچە دەیەوێت ئاینی پیرۆزی ئیسلام ناشیرین بكات." بەتایبەت بەعسییەكان زۆریان ڕق لێبوو، هەوڵی كوشتنیان دەدا، ئەوەی سوهەیلەی لە مەرگ نزیك كردەوە خۆشەویستیی ئەفسەرێكی باڵا بوو لە سوپای عێراقی، كە بە ئەندازەیەك عاشقی بوو، ئامادە بوو هەموو شتێكی لە پێناودا بكات. ئەو ئەفسەرە ناوی (مەنسوور) بوو، لە بنەماڵەیەكی سووننە مەزهەبی پایتەخت بوو، لەو بنەماڵانەی ژیانی خۆیان بۆ بەعس بەختدەكرد .

چیرۆكی ئەو عەشقە لە بەیانییەكی زستانەدا دەستی پێكرد، بەیانییەكی سارد بوو، باران پایتەختی خوساند بوو، مەنسوور بە تڕومبێلەكەی بوشرای خوشكی دەگەیاندە زانكۆ، لەبەردەم دەرگای زانكۆدا سوهەیلە دەبینێ‌ و لەو ساتەوە عاشقی دەبێ‌. ئیتر مەنسوور بوو بەشۆفێری بوشرا، هەموو ڕۆژێ‌ دەیبرد بۆ زانكۆ بەو بیانووەوە سوهەیلەی دەبینی، لە ڕێگای بوشراوە لە سوهەیلە نزیك بووەوە و یەكەم دیداریان ساز كرد. ئەو كاتە سوهەیلە لە قۆناغی دووەمی زانكۆ بوو. سەرەتای ئەو عەشقە زۆر قورس بوو. سوهەیلە دەیویست مەنسوور وەك خۆی بیر بكاتەوە. رۆحی ئارام بكاتەوە و لە خراپەكاری دووری بخاتەوە، بێتەماح بێ‌ لە ماڵی دنیا، دەست لە كاری سەربازی هەڵگرێت و لە بەعس دوور بكەوێتەوە. ئەم مەرجانە بۆ مەنسوور قورس بوون، بەڵام وردە وردە راهات و لە بەعسییەكان دوور كەوتەوە. ئەستێرەكانی سەرشانی و جلە سەربازییەكانی فڕێ دا. لەگەڵ سوهەیلەدا بوون بە دوو عاشقی خۆشبەخت. ئەمە بەعسییەكانی نیگەران كرد، چەند جارێك مەنسووریان ئاگادار كردەوە، بەڵام سوودی نەبوو. مەنسوور خەریك بوو بنەماڵەكەشی لە بەعس هەڵدەگەڕاندەوە. بەعسییەكان ترسیان لێ نیشت، كار گەیشتە ئەوەی كۆشكی كۆماریان لێ‌ ئاگادار كردەوە، وەك حاڵەتێكی ترسناك سەیریان دەكرد، بیروباوەڕی مەنسوور و سوهەیلە بۆ ناو ڕیزەكانی سوپا تەشەنەی سەندبوو، چەند ئەفسەرێك بە بیانووی جۆراوجۆر جلی سەربازییان فڕێدا.  
بەعسییەكان بۆ دەربازبوون لەو كێشەیە، نەخشەی كوشتنی مەنسوور و سوهەیلەیان داڕشت. لە شەوێكی ساردی پاییزدا مەنسوور لە كەنار ڕووباری دیجلەدا دانیشتبوو، سەیری ئاسمانی دەكرد و لە ئەستێرەكان ڕادەما و بیری دەكردەوە. بەعسییەكان ئەو هەلەیان قۆستەوە. لە پشتەوە چەند گوللەیەکیان پێوەنا و تەرمەکەیان فڕێ دایە ناو دیجلەوە، هەمان شەو تاقمێكی تر لە بەعسییەكان بە جلی كوردی و دەموچاوی هەڵپێچراوەوە چوونە سەر ماڵی عەباس حەسەن و سوهەیلەیان كوشت.  
لەگەڵ خۆرهەڵاتندا بەعسییەكان بۆ پەردەپۆشكردنی تاوانەكە هەڵیانكوتایە سەر زانكۆی بەغداد و سێ‌ خوێنكاری كوردیان دەستگیر كرد و تۆمتباریان كردن بە كوشتنی سوهەیلە و مەنسوور. بە بێ‌ لێكۆڵینەوە، بە بڕیاری سەرۆك كۆمار لە سێدارە دران، ئەم پیلانە لای زۆربەی خوێنكارانی زانكۆ ئاشكرا بوو، بەڵام كێ‌ دەیتوانی ئەو هەقیقەتە باس بكات؟ ئیتر پاش ماوەیەك حیكایەتی سوهەیلە و مەنسووریش وەك هەموو حیكایەتە خوێناوییەكانی دیكە كۆتایی پێ هات، لە بیرەورەیی خەڵكدا كاڵ بووەوە . 

جا من دەمەوێت ئەوەت پێ بڵێم ڕۆحیانەتی سوهەیلە ئێستا لەم شارەیە. لەم ژیانەیدا وەك كچە كوردێك لە یەكێ‌ لە كۆڵانەكانی ئەم شارەدا دەژی . مەنسووریش جارێ‌ زانیاریم نییە، لێی بێ‌ ئاگام و نازانم ڕۆحی لە گەردووندایە یان لەسەر زەوییە، یاخود لەقوڵایی دیجلەدایە؟

"لەدوای گێڕانەوەی ئەو حیكایەتەوە نەمزانی پیرەمێردەكە چێ‌ لێ بەسەرهات و بۆ كوێ‌ چوو. بیستنی ئەو حیكایەتەش مەستی كردبووم، لە ژێر لێوەوە دەمگوت "سوهەیلە تۆ لەكوێی؟.." تا لە دەنگی هاواری خۆم و هۆیهای خەڵكی ڕاچڵەكیم، ئیدی خۆم لە شەقامی مەولەوی بینییەوە، بەسەر شەقامەكەدا، لەنێوان ترومبێلەكانەوە دەڕۆیشتم و لەبەرخۆمەوە دەمگوت "سوهەیلە لە سلێمانییە.." وردە وردە دەنگم بەرزتر دەبووەوە. هەرچی منداڵی دەستگێڕی ناوبازاڕ بوو بەشێتە شێتە بە دووم كەوتبوون.  
لە قەرەباڵغیی بازاڕدا گوێم لە دەنگی كەسێك بوو دەیگوت "شێتبووە، مەحمود نەجمەدین شێت بووە" ئیتر كار لەكار ترازا، لە سەد لاوە هۆیهایان لێ دەكردم، تەماتەیان تێدەگرتم، فیكەیان بۆ لێدەدام و.. هەر ئەوەندەم بۆ كرا ڕامكرد. ئیتر بارودۆخەكە خراپتر بوو، ئەوەندەی تر عەلاگە فرۆش و دەستگێڕ بە دووم كەوتن. بە هەر حاڵێك بوو گەیشتمە بەردەم باخی گشتی و دەستم لە تاكسییەك ڕاگرت و خێرا سەركەوتم و گوتم لێخوڕە كاكە لێخوڕە.  
شۆفێری تاكسییەكە بە تەشەرەوە گوتی: بۆ كوێ‌ لێخوڕم، بۆ ماڵی سوهەیلە؟!

adult baby girl stories survivingediscovery.com adult dog sex stories
grown women and their fathers who have consenual sex stories free sex stories with pictures interactive adult stories
rx coupon chessbin.com northwest pharmacy coupon code
drug manufacturer coupons photo prints walgreens rx coupons
coupons for free link discounts on prescriptions
uses of ciprofloxacin http://ciprofloxacin500mgantibiotics.com uses of ciprofloxacin
coupons for drugs site free prescription drug card
coupons viagra read viagra coupons from pfizer
discount prescription drug card prescription coupon drug coupon
acheter viagra generique en acheter viagra generique en acheter viagra generique en
arcoxia tbl site arcoxia 90 cena
niacin nedir read niacinamide nedir
sirdalud 6mg read sirdalud
exelon 3x50 blog.dotnetnerd.dk exelon 1 5 mg
2015 cialis coupon taslymadonnanig.com free prescription cards discount
feldene gel precio feldene ampolla feldene d
تاگەکان    
تەکنۆلۆژیا مێژوو حزبی ئیسلامی ئیسرائیل قودس دوعا هاوڕەگەزخوازی فەلەستین خاڵبەندی پۆدکاست لۆجیک نەتەوایەتی گفتوگۆ ڕانانی کتێب کتێبی هاوسانی
ئەدەب
2015-09-10 کۆمێنت 3005 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی