وەرگێڕانى: هیوا مەحموود جاف
له خاڵه جیاكه‌ره‌وه‌كانی میانڕه‌وی و سووده‌كانی:
یه‌كێك له حیكمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌وه بوو میانڕه‌ویی وه‌ك دروشمێكی دیار و جیاواز بۆ ئه‌م ئوممه‌ته، كه كۆتا ئوممه‌ته و، بۆ ئه‌م په‌یامه‌ش كه دوا په‌یامی خوایه، هه‌ڵبژارد.. دوا پێغه‌مبه‌ری خۆیشی، وه‌ك نێردراوێك بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی و به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌تێك بۆ جیهانیان، به‌م میانه‌ڕه‌وییه‌وه ناردووه.
• میانڕه‌وی بۆ په‌یامی هه‌تاهه‌تایی شیاوتره:
ده‌كرێت په‌یامێك له قۆناغێكی سنووردار و له كات و شوێنێكی تایبه‌تدا چاره‌ی زیاده‌ڕه‌ویی كێشه‌یه‌ك به زیاده‌ڕه‌وییه‌كی دژ و پێچه‌وانه بكات، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له شوێنێكدا زیاده‌ڕه‌وی له بانگه‌وازدا بۆ واقیعیبوون هه‌بوو ئه‌وا به زیاده‌ڕه‌وییه‌كی به‌رانبه‌ر بۆ (میسالییه‌ت) خه‌یاڵیبوون قیت ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر له كات و شوێنێكدا زیاده‌ڕه‌وی بۆ حه‌ز و ئاره‌زووی ماددی هه‌بوو، ئه‌وا به زیاده‌ڕه‌وییه‌كی پێچه‌وانه بۆ ڕووحانیبوون وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، وه‌ك له ئایینی مه‌سیحی و هه‌ڵوێستیی له هه‌مبه‌ر خواستی ماددی واقیعگه‌رای جووله‌كه و ڕۆمانه‌كاندا بینیمان. خۆ ئه‌گه‌ر بانگه‌وازی قۆناغبه‌ندی له كاتێكی دیاریكراودا ڕۆڵی خۆی بینی و، سنووری بۆ زیاده‌ڕه‌وی دانا، ئه‌گه‌رچی به زیاده‌ڕه‌وییه‌كی تر بێت، ئه‌وا هه‌ر ده‌بێت له دواجاردا بۆ سنووری ناوه‌ڕاست و، بۆ ڕاسته شه‌قام بگه‌ڕێته‌وه، تاوه‌كو هه‌ردوو تای ته‌رازووه‌كه هاوسه‌نگ بن، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه په‌یامی ئیسلام، به‌و پێیه‌ی كه په‌یامێكی جیهانیی هه‌تاهه‌تاییه، هێناویه‌تی.
هه‌روه‌ك میانڕه‌وی مانای تر هه‌ڵده‌گرێ كه به‌رنامه‌ی ئیسلام و ئوممه‌تی ئیسلام به شێوه‌یه‌كی جوان جیاده‌كاته‌وه و، شیاوی فه‌رمانڕه‌وایی و مانه‌وه‌ی ده‌كات.
أ- میانڕه‌وی واته دادپه‌روه‌ری :
له ماناكانی میانڕه‌وی كه له ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌دا ئه‌م ئوممه‌ته‌ی پێ وه‌سفكراوه و، به‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤه‌وه كراوه به شایه‌ت: دادپه‌روه‌رییه، كه بۆ قه‌بوڵكردنی شایه‌تیدانی شایه‌تێك پێویست و گرنگه، هه‌ركه‌سێك دادپه‌روه‌ر نه‌بێت، شایه‌تیی لێ وه‌رناگیرێت، هه‌روه‌ها شایه‌تی و حوكم و فه‌رمانی دادپه‌روه‌رانه ته‌واوی خه‌ڵكی پێی ڕازین. ڕاڤه‌كردنی (الوسط) له ئایه‌ته‌كه‌دا به دادپه‌روه‌ری له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه سه‌لمێنراوه1 ، چونكه ئیمامی ئه‌حمه‌د و بوخاری له ئه‌بوسه‌عیدی خودرییه‌وه ده‌گێڕنه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕاڤه‌ی (الوسط)ى به دادپه‌روه‌ری كردووه، دادپه‌روه‌ری و ناوه‌ند و هاوسه‌نگی له ڕووی ماناوه سێ ده‌سته‌واژه‌ی له یه‌ك نزیكن، ڕاستییه‌كه‌ی دادپه‌روه‌ری میانگیرییه له نێوان لا ناكۆكه‌كاندا به بێ لایه‌نگری هیچ لایه‌كیان. به واتایه‌كی تر: هاوسه‌نگییه له نێوان ئه‌ولایه‌نانه‌دا، به جۆرێك هه‌ر لایه‌ك مافی خۆی پێ بدرێت بێ سته‌م لێ‌كردن و لێشكاندنی، یان به‌لاداشكاندنه‌وه‌ی. زوهه‌یریش له پیاهه‌ڵدانێكدا ده‌ڵێت:
همو وسط یرضی الانام بحكمهم إذا نزلت إحدی اللیالی العظائم
واته : ئه‌وان دادپه‌روه‌رن و خه‌ڵكی _ئه‌گه‌ر ڕۆژگار تووشی كاره‌ساتێكی سامناكی كردن_ به حوكمی وان رازیین (قانع خورشید).
به دادپه‌روه‌ری و جیاوازی نه‌كردن وه‌سفیان ده‌كات.
ڕاڤه‌كارانی قورئان له‌باره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌وه: [قال أوسطهم ألم أقل لكم لولا تسبحون] (القلم:28) واته: ژیرترین و دادپه‌روه‌رترینیان وتی: پێم نه‌وتن خوا به پاك و بێ‌گه‌ردی ڕاگرن؟ ده‌ڵێن أوسطهم واته: دادپه‌روه‌رترینیان2. هه‌روه‌ها ئیمامی ڕازی له ته‌فسیره‌كه‌یدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: دادپه‌روه‌رترین شوێنی شت: ناوه‌ڕاسته‌كه‌یه‌تی، چونكه حوكمی له‌گه‌ڵ لاكانی تری‌دا وه‌ك یه‌كه و، میانه‌یه3.
(أبوالسعود)ی ڕاڤه‌كاریش ده‌ڵێت: ناوه‌ڕاست له بنه‌ڕه‌تدا ناوێكه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی دووریی لاكان له‌وه‌وه یه‌كسانه، وه‌ك چه‌قی بازنه، ئه‌نجا ئه‌مه بۆ كاروباره باشه‌كانی مرۆڤ به‌كارهاتووه، چونكه ئه‌و خاسییه‌ته باشانه ناوه‌ڕاستی خاسییه‌ته خراپه‌كانی ده‌وروبه‌ریانن، كه له په‌ڕی زیاده‌ڕه‌وی یان كه‌موكورتییه‌وه ده‌وریان گرتووه4.
كه‌واته ناوه‌ڕاست واته دادپه‌روه‌ری و دادگه‌ری، به‌واتایه‌كی تر ، واته: هاوكێشی و هاوسه‌نگی، به‌بێ چه‌مینه‌وه بۆ زیاده‌ڕه‌وی یان كه‌مته‌رخه‌می.
ب- میانڕه‌وی واته سه‌قامگیری:
هه‌روه‌ها میانڕه‌وی واته: سه‌قامگیریی به‌رنامه و، دووركه‌وتنه‌وه له لادان و له‌ڕێ ده‌رچوون. چونكه به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست، به ده‌ربڕینی قورئان (الصراط المستقیم) -وه‌ك یه‌كێك له ڕاڤه‌كاران له‌یه‌كی داوه‌ته‌وه- ئه‌و ڕێگه راسته‌یه وا ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ئه‌و ڕێگه لار و له‌وێرانه‌وه كه له ڕاسته شه‌قامه‌كه جیابوونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر وای دانه‌ین چه‌ند هێڵێك له نێوان دوو خاڵدا كێشرابن، ئه‌وا ڕاسته‌هێڵی نێوان ئه‌و دووخاڵه ئه‌و هێڵه‌یه كه له ناوه‌ڕاستی هه‌موو هێڵه لار و له‌وێره‌كاندایه. له‌به‌ر گرنگیی ناوه‌ڕاستبوونی له نێوان ڕێگه لار و خواره‌كان: ده‌بێت ئه‌و ئوممه‌ته‌ى بۆ ئه‌و به‌رنامه ناوه‌ڕاسته ڕێنوێنی كراوه له ناوه‌ڕاستی ئوممه‌ته‌كانی تردا بێت، كه ڕێگه لار و خواره‌كانیان گرتووه‌ته به‌ر5.
لێره‌وه ئیسلام موسڵمان فێرده‌كات، له ڕۆژێكدا به‌لای كه‌مه‌وه حه‌ڤده جار، داوای ڕێنوێنی بۆ ڕێگه‌ی ڕاست (الصراط المستقیم) له خوای گه‌وره بكات، كه ژماره‌ی ڕكاتی نوێژه فه‌رزه‌كانه له شه‌و و ڕۆژێكدا. ئه‌وه‌ش كاتێك سوره‌تی فاتیحه له نوێژه‌كه‌یدا ده‌خوێنێت و داوا له خوای گه‌وره ده‌كات: [اهدنا الصراط المستقیم، صراط الذین أنعمت علیهم، غیر المغضوب علیهم ولا الضالین] (الفاتحة: 5-7). ته‌نها ئیسلامیش _جیا له گه‌لانی تر_ خاوه‌نی ئه‌م خاسییه‌ته (میانڕه‌وی)یه‌یه. له ته‌فسیری مه‌ئسوریشدا هاتووه: جووله‌كه نموونه‌ی ئه‌وانه‌ن خوا غه‌زه‌بی لێ‌گرتوون و، گاوره‌كانیش نموونه‌ی سه‌رلێشێواوه‌كانن6 و، مانای ئه‌وه‌ش هه‌ریه‌كه له جووله‌كه و گاوره‌كان ڕۆڵی زیاده‌ڕه‌وی و كه‌مته‌رخه‌می له زۆربه‌ی بابه‌ت و كێشه‌كاندا ده‌بینن، چونكه جووله‌كه‌كان پێغه‌مبه‌رانیان ده‌كوشت و نه‌سرانییه‌كانیش ده‌یانكردن به خوا.
جووله‌كه‌كان له حه‌رامكردندا زیاده‌ڕه‌وییان كردبوو، گاوره‌كانیش له حه‌ڵاڵكردندا، ته‌نانه‌ت گوتبوویان هه‌موو شتێكی باش و چاك بۆ پیاو چاكانه. جووله‌كه له‌لایه‌نی مادییه‌وه زیاده‌ڕه‌وییان كرد و، گاوره‌كانیش له‌و لایه‌نه‌وه كه‌مته‌رخه‌مییان كرد. جووله‌كه زیاده‌ڕه‌وییان له ڕسوماتدا ده‌كرد له دروشم و په‌رستشه‌كاندا و، گاوره‌كانیش له نه‌هێشتن و لابردنی ئه‌وشتانه‌دا زیاده‌ڕه‌وییان ده‌كرد.
ئیسلامیش هه‌موو موسڵمانێك فێرده‌كات كه وریای زیاده‌ڕه‌وی هه‌ریه‌كه له‌و دوو تاقمه بێت و، به‌و به‌رنامه ناوه‌ڕاست و میانڕه‌وه‌وه، یان به‌و ڕێگای ڕاست و دروسته، پابه‌ند بێت، كه ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ری به‌رده‌وامن وا خوا لێیان ڕازییه و، نیعمه‌ت و فه‌ڕی پێداون له پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكان.
ج- میانڕه‌وی به‌ڵگه‌ی چاكێتییه:
هه‌روه‌ها میانڕه‌وی، له شته مادی و مه‌عنه‌وییه‌كاندا، به‌ڵگه‌ی چاكێتی و، ڕواڵه‌تی باشی و نایابییه، چونكه ئه‌وه‌تا له كاره ماددییه‌كاندا ده‌بینین باشترین دانه‌ی ملوانكه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستیه‌تی و، سه‌رۆكی هۆزێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌بینین له ناوه‌ڕاستدایه و هه‌وادارانی ده‌وریان داوه. له كاره مه‌عنه‌وییه‌كانیشدا میانه‌گیری به‌رده‌وام له زیاده‌ڕه‌وی و په‌ڕگیری چاكتره.
بۆیه عه‌ره‌ب له په‌نده‌كانیاندا وتویانه: (باشترین كار و كرده‌وه ناوه‌ڕاسته‌كه‌یه‌تی)، (ئه‌رستۆ)یش گوتوویه‌تی: (چاكه ناوه‌ڕاستی دوو خراپه‌یه). لێره‌دا (ابن كثیر) له‌باره‌ی ئه‌و فه‌رمایشته‌ی خوای گه‌وره‌وه: [أمة وسطا] ده‌ڵێت: ناوه‌ڕاست لێره‌دا چاكترین و باشترینه. وه‌ك ده‌وترێت قوره‌یش له بنه‌ماڵه و بنه‌چه‌دا چه‌ق و ناوه‌ڕاستی عه‌ره‌بن، واته باشترینیانن، پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم) ناوه‌ڕاستی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بووه، واته به‌ڕێزترینیان بوو له نه‌سه‌ب و ڕه‌چه‌ڵه‌كدا. هه‌ر له‌و چه‌شنه‌ش نوێژی ناوه‌ڕاست (الصلاة الوسطی) باشترین و چاكترین نوێژی نێو نوێژه فه‌رزه‌كانه7.
د- میانڕه‌وی واته بێترسی:
هه‌روه‌ك میانڕه‌وی واته ناوچه‌ی ئاساییش و دووری له مه‌ترسی، چونكه لاكان یان په‌ل و پۆكان زۆر جار زیاتر له شوێنانی تر تووشی مه‌ترسی و گه‌نین و خراپبوون ده‌بن، به پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕاسته‌وه كه به ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی پارێزراوه و پاسه‌وانی كراوه، وه‌ك له‌م باره‌وه شاعیر ده‌ڵێت:
كانت هي الوسط المحمی فاكتفت بها الحـوادث حتـی أصبحت طرفـا
واته: ئه‌و چه‌قێكی پارێزراو بوو و په‌نای پێ ده‌گیرا، به‌ڵام ڕووداو و پێشهاته‌كان پێچایانه‌وه تا بووه په‌ڕ و كه‌نار ( قانع خورشید).
ئیتر كاروباری سیسته‌می میانڕه‌و و به‌رنامه‌ی میانڕه‌و و، ئوممه‌تی میانڕه‌ویش به‌م جۆره‌یه.
هـ - میانڕه‌وی به‌ڵگه‌ی هێزه:
هه‌روه‌ك میانڕه‌وی به‌ڵگه‌ی هێزه. چونكه ناوه‌ڕاست مه‌ڵبه‌ند و چه‌قی هێزه. نا‌بینیت گه‌نجێتی، كه وه‌ك قۆناغی هێز ده‌رده‌كه‌وێت، له نێوان دوو قۆناغی لاوازیدایه: لاوازیی مناڵی و لاوازیی پیرێتی؟! هه‌تاویش له ناوه‌ڕاستی ڕۆژدا گوڕ و تینی به‌هێزتره وه‌ك له سه‌ره‌تای ڕۆژ و كۆتایی ڕۆژدا؟!
و- میانڕه‌وی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتن و یه‌كبوونه:
میانڕه‌وی وه‌ك چه‌قی یه‌كبوون و خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتن ده‌رده‌كه‌وێت. له كاتێكدا په‌لوپۆكان ده‌بینین زۆرن و ژماره‌یان له‌بن نایه‌ت، ناوه‌ڕاستیش هه‌ر به تاكی ده‌مێنێته‌وه، ده‌كرێت هه‌موو لاكان له ناوه‌ڕاستدا به یه‌ك بگه‌ن، چونكه ئه‌و ناوه‌ڕاست و چه‌قی شته‌كانه. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌نی ماددی و لایه‌نی فیكری و مه‌عنه‌ویشه‌وه وه‌كو یه‌ك ڕوون و ئاشكرایه.
چه‌قی بازنه له ناوه‌ڕاستدایه و ده‌كرێت هه‌موو ئه‌و هێڵانه‌ی له چێوه‌ی بازنه‌كه‌وه دێن له‌ودا به‌یه‌ك بگه‌ن، بیرۆكه‌ی میانه یان ناوه‌ندیش ده‌كرێت بیرۆكه‌ی توند و زیاده‌ڕه‌وه‌كان له خاڵێك له خاڵه‌كاندا پێی بگه‌ن، ئه‌ویش خاڵی هاوسه‌نگی و هاوكێشییه، هه‌روه‌ك چۆن فره‌یی و جیاوازی فیكری و بیروبۆچوون حه‌تمی و مسۆگه‌ره كاتێك په‌ڕگیری هه‌بێت، ئیتر توند‌وتیژی جیاوازییه‌كه به گوێره‌ی توندی ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییه‌یه، به‌ڵام میانگیری و نه‌رمونیانی ڕێگه و چاوگ و چه‌قی یه‌كبوونی فیكرییه، بۆیه مه‌زهه‌ب و بیروبۆچوونه زیاده‌ڕه‌و و تونده‌كان ئاژاوه و جیاوازییه‌كی وا له نێوان ڕۆڵه‌كانی ئوممه‌تی تاك و یه‌كگرتوودا دروست ده‌كه‌ن كه مه‌زهه‌به میانڕه‌وه‌كان ئه‌و شتانه ناوروژێنن.
له‌به‌ر ئه‌م سیفه‌ت و سوودانه‌ی باسمان كرد: ئیسلام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه: میانڕه‌وی یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه گشتییه‌كانی بێت و، له خاڵه به‌هێزه‌كانیدا به ڕوونی ڕه‌نگ بداته‌وه و ده‌ركه‌وێت، وه‌ك له لاپه‌ڕه‌كانی داهاتوودا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه.
............................................................................
پەراوێزەکان:
1 رواه
البخاري في أحاديث الأنبياء (3339)، وأحمد في المسند (11271)، والترمذي في تفسير
القرآ‌ن (2961)، عن أبي سعيد الخدري.
2 سەيرى تەفسيرى (طبري) (12/193) و، تەفسيرى (ابن كثير) (4/521) و، تەفسيرى (قرطبي) (2/148) بكە.
3 التفسير
الكبير للفخر الرازي (4/ 108، 109) المطبعة المصرية 1354 هـ - 1935 م.
4 تفسير
أبي السعود (1/123) طبعة صبيح.
5 هەمان سەرچاوە.
6 رواه
أحمد في المسند (20351)، وقال مخرِّجوه: إسناده صحيح، رجاله ثقات رجال الصحيح غير
صحابيه، ولاتضر جهالته، وأبويعلى في المسند (13/101)، والبيهقي في الشعب (4/61)،
وقال الهيثمي في مجمع الزوائد: رواه أبويعلى وإسناده صحيح (1/206).
7 تفسير
ابن كثير (1/190).
...................................................................
لینكی به‌شه‌كانی تر‌ى ئەم کتێبە:
کتێبى (قسه‌گه‌لێك له‌مه‌ڕ میانڕه‌ویی ئیسلامی) - (پێشەکى)
قسه‌گه‌لێك له‌مه‌ڕ میانڕه‌ویی ئیسلامی (دووه‌م)
قسەگەلێک لەمەڕ میانڕەویى ئیسلامى (چوارەم)