وەرگێڕانى: هیوا مەحموود جاف
ڕواڵه‌ته‌كانی میانڕه‌وی له ئیسلامدا:
ئه‌گه‌ر میانڕه‌وی دارای ئه‌م خاڵه جوان و به‌هێزانه بێت، ئه‌وا سه‌یر نییه له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئیسلامدا ڕه‌نگ بداته‌وه و ده‌ركه‌وێت، له ڕووی تیۆری و كرده‌ییه‌وه و، له ڕووی په‌روه‌رده‌یی و یاساییه‌وه. چونكه ئیسلام له بیروباوه‌ڕ و تێڕوانیندا ناوه‌ڕاستی گرتووه و، له خوا په‌رستیدا ناوه‌ڕاستی گرتووه و، له ڕه‌وشت و ئاكاره‌كاندا ناوه‌ڕاستی گرتووه و، له یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتیشدا هه‌ر ناوه‌ڕاستی گرتووه.
أ- میانڕه‌ویی ئیسلام له بیروباوه‌ڕدا:
1- ئیسلام له بیر و باوه‌ڕدا، له نێوان ئه‌و خورافییانه‌ی زیاده‌ڕه‌وییان له بیروباوه‌ڕدا كردووه و، هه‌مووشتێك به‌ڕاست ده‌زانن و، به بێ سه‌لماندن باوه‌ڕ ده‌كه‌ن و، له نێوان ئه‌و ماددییانه‌ی باوه‌ڕ به‌ودیوی هه‌ست ناكه‌ن و له نێو هه‌سته‌وه‌ره‌كاندا قه‌تیس ماون و، گوێ بۆ ده‌نگی فیتره‌ت و بانگی عه‌قڵ و هاواری موعجیزه شل ناكه‌ن، میانه‌یه و وه‌ك هیچ كامیان نییه.
ئیسلام خه‌ڵكی بۆ ئیمان و بیروباوه‌ڕ بانگ ده‌كات، به‌ڵام به به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه و، سه‌لماندنی دوور له گومان و، شته‌كانی تر واز لێ ده‌هێنێت و به ئه‌فسانه‌ی داده‌نێت و، به‌رده‌وام دروشمه‌كه‌ی: [قل هاتوا برهانكم إن كنتم صادقین]ه (البقرة :111) واته: (بڵێ به‌ڵگه و سه‌لماندنه‌كانتان بێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن).
2- هه‌روه‌ك ئیسلام، له نێوان ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ی هه‌رگیز باوه‌ڕ به خوا ناكه‌ن و، ده‌نگی فیتره‌تیان له ناخی خۆیاندا خنكاندووه و، له به‌رانبه‌ر مه‌نتیقی عه‌قڵی خۆیاندا ده‌وه‌ستنه‌وه و، له نێوان ئه‌وانه‌ی چه‌ند خوایه‌ك ده‌په‌رستن و، ژماره‌یه‌ك له بت و به‌ردیان كردووه به خوای خۆیان، میانه‌یه و وه‌ك هیچ كامیان نییه!
ئیسلام بانگه‌شه بۆ باوه‌ڕهێنان به یه‌ك خوا ده‌كات، كه هاوبه‌ش و هاوه‌ڵی نییه، له كه‌س نه‌بووه و كه‌سیشی لێ نه‌بووه، هیچ كه‌سێكیش هاوتای ئه‌و نیه، هه‌رچی كه‌سی تر و شتی تره، دروستكراون و دارای سوود و زیان نین. بۆیه به‌خواكردنی ئه‌وانه: هاوبه‌ش په‌یداكردن و سته‌م و سه‌رلێشێواوییه‌كی ڕوون و ئاشكرایه: [ومن أضل م‌من يدعو من دون الله من لا يستجیب له إلی يوم القيامة وهم عن دعائهم غافلون] (الاحقاف: 5) واته: (جا ئیتر كێ هه‌یه له‌و كه‌سه گومڕاتر كه دوعا و نزا و پاڕانه‌وه ڕوو به كه‌سێ یا شتێك ده‌كات، جگه له خواوه‌ند؟! كه ئه‌گه‌ر هه‌تا ڕۆژی قیامه‌تیش لێی بپاڕێیته‌وه بێ‌سووده، نه به‌هانایه‌وه ده‌چێت، نه به په‌رستنه‌كه‌ش ده‌زانێت، چونكه ئه‌وانه له دوعا و پاڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بێ ئاگا و غافڵن و هه‌ستی پێ ناكه‌ن!).
3- ئیسلام، له نێوان ئه‌وانه‌ی ته‌نیا بوونه‌وه‌ر و گه‌ردوون به هه‌بووی هه‌ق داده‌نێن و، جگه له‌و (ئه‌وانه‌ی كه چاو نایانبینێ و ده‌ستی لێ ناخشێنرێ) به ئه‌فسانه و خه‌یاڵی ده‌زانن و، كه ئه‌و ماددییانه‌ن وا ددان به بوونی هیچ شتێك‌دا نانێن ئه‌گه‌ر هه‌ستی پێ نه‌كرێت، له نێوان ئه‌مان و نێوان ئه‌وانه‌یدا كه بوونه‌وه‌ر به گومانێك داده‌نێن كه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی نه‌بێت: [بقیعة يحسبه الظمان ما‌ء حتی إذا جا‌ءه لم يجده شیئا] (النور:39) واته: وه‌ك تراویلكه‌یه‌ك له ده‌شتێكدا كه تینوو به ئاوی حاڵی ده‌بێت، كه‌چی كاتێك لێی نزیك ده‌بێته‌وه هیچێكی به‌رچاو ناكه‌وێت. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: هیچ شتێك بوونی نییه ته‌نیا (الله) نه‌بێت، هیچ شتێك جگه له‌و نییه، ئه‌وانیش لایه‌نگرانی (وحدة الوجود)ن، میانه‌یه و وه‌ك هیچ كامیان نییه.
ئیسلام بوونی گه‌ردوون به حه‌قیقه‌تێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر داده‌نێت، به‌ڵام له‌م ڕاستییه‌وه بۆ ڕاستییه‌كی تری له‌وه گه‌وره‌تر ده‌په‌ڕێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كێ ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ی پێكه‌وه ناوه و ڕێكیخستووه و كاروباری به‌ڕێوه‌ده‌بات؟ ئه‌ویش خوای گه‌وه‌ره‌یه: [إن في خلق السماوات والارض و اختلاف اللیل و النهار لايات لأولي الألباب، الذین يذكرون الله قياما وقعودا وعلی جنوبهم ويتفكرون في خلق السماوات والأرض ربنا ما خلقت هذا باطلا سبحانك] (ال عمران: 190-191) واته: (بێگومان له دروستكردنی ئاسمانه‌كان و ئه‌رز و به‌دوای یه‌كداهاتنی شه‌و و ڕۆژدا چه‌ندین به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشكرا هه‌یه، بۆ ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن فام و هۆشن، ده‌لاله‌ت ده‌كه‌ن له گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا و، له‌وه‌ی كه تاكه و هاوبه‌شی نییه، ئه‌م ئایه‌تانه به ئاشكرا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن ئه‌م كه‌ون و كائیناته به بێ دروستكه‌رێك نابێت، ئه‌وانه‌ی به پێوه و به دانیشتنه‌وه و به ڕاكشانه‌وه، یادی خوا ده‌كه‌ن و بیر له دروستكردنی ئه‌رز و ئاسمانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن: خودایا! تۆ ئه‌مانه‌ت به خۆڕایی و بێهوده دروست نه‌كردووه، پاكی و بێ خه‌وشی بۆ تۆیه، خوایه، تۆ له‌وه دووری كه شتی بێهوده دروست بكه‌یت).
4- ئیسلام له نێوان ئه‌وانه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌ن به خوا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خوایه‌تیی بۆ زیاد ده‌كه‌ن و، مرۆڤ به خوای خۆی داده‌نێن، هه‌رچی ویست و بڕیارێكی هه‌بێت به ئاره‌زووی خۆی ئه‌نجامی ده‌دات و، له نێوان ئه‌وانه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌ن به دیلی جه‌بر و سه‌پاندنی ئابووری یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئایینی و، ده‌ڵێن مرۆڤ وه‌ك په‌ڕێكی سوكی به‌ر با وایه، یان بوكه‌ڵه‌یه‌كه و كۆمه‌ڵگا ده‌زووه‌كانی ده‌جوڵێنێت، یان ئابووری یان قه‌ده‌ر و چاره‌نووس ده‌یجوڵێنن، میانه‌یه و وه‌ك هیچ كامیان نیه.
به‌ڵكو مرۆڤ له دیدی ئیسلامدا دروستكراوێكی لێپرسراوی ئه‌رك پێ سپێرراوه، له گه‌ردووندا سه‌ردار و سه‌ركرده‌یه و، به‌نده و عه‌بدی خوای گه‌وره‌یه، به گوێره‌ی گۆڕینی خودی خۆیشی توانای گۆڕینی ده‌وروبه‌ری خۆی هه‌یه: [إن الله لا یغیر ما بقوم حتی یغیروا ما بأنفسهم] (الرعد:11).
5- ئیسلام له نێوان ئه‌وانه‌ی هێنده پێغه‌مبه‌ران پیرۆز ڕاده‌گرن تا ئه‌و ڕادده‌یه‌ی بۆ پله‌ی خوایه‌تی یان كوڕێتیی خوا به‌رزیان ده‌كه‌نه‌وه و، له نێوان ئه‌وانه‌ی به‌درۆیان ده‌خه‌نه‌وه و تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن و، جامی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یان به‌سه‌ردا خاڵی ده‌كه‌ن، میانه‌یه و وه‌كو هیچ كامیان نییه.
به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ران وه‌ك ئێمه مرۆڤن، خواردن ده‌خۆن و، به بازاڕدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێن، زۆربه‌یان ژن و مناڵ و نه‌وه‌یان هه‌بووه و، هه‌موو جیاوازییه‌كی ئه‌وان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تردا ئه‌وه‌یه: خوای گه‌وره چاكه‌ی له‌گه‌ڵدا كردوون و سروشی بۆ دابه‌زاندوون و، به موعجیزه پشتگیرییانی كردووه: [قالت له‌م رسلهم إن نحن إلا بشر مثلكم ولكن الله يمن علی من يشا‌ء من عباده وما كان لنا أن نأتيكم بسلطان إلا بإذن الله وعلی الله فليتوكل المؤمنون] (إبراهیم:11) واته: (په‌یامبه‌ره‌كانیان له وه‌ڵامدا پێیان گوتن: ئێمه‌یش هه‌ر بنیاده‌مێكین وه‌ك ئێوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه خوای گه‌وره بیه‌وێت چاكه له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌نده‌یه‌كی خۆیدا بكات، كه پله‌ی په‌یامبه‌رێتیی پێ ببه‌خشێت، ئه‌وا ده‌یداتێ و ئه‌و خه‌ڵاته‌ی ده‌كات و ئێمه‌ش بۆمان نییه و ناتوانین هیچ نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌كتان بۆ بهێنین له‌وانه‌ی داوامان لێده‌كه‌ن، به فه‌رمان و مۆڵه‌تی خوا نه‌بێت، ده‌سا با گشت بڕوادارانیش وه‌ك ئێمه ته‌نها پشت به خوا ببه‌ستن).
6- هه‌روه‌ك ئیسلام، له نێوان ئه‌وانه‌ی ته‌نیا باوه‌ڕیان به ئه‌قڵ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ناسینی ڕاستییه‌كانی بوون هه‌یه و، له نێوان ئه‌وانه‌ی ته‌نیا باوه‌ڕیان به وه‌حی و سروش هه‌یه و، دان به ئه‌قڵدا نانێن كه ڕۆڵی له ئه‌رێ یان نه‌رێدا هه‌بێت، میانه‌یه و وه‌ك هیچ كامیان نیه.
به‌ڵكو ئیسلام باوه‌ڕ به ئه‌قڵ ده‌كات و، داوای وردبوونه‌وه و بیركردنه‌وه‌ی لێ ده‌كات و، متبوون و لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌قڵی به‌لاوه باش نیه، به وا بكه یان وا مه‌كه له‌گه‌ڵیدا ده‌دوێت و، داوای لێده‌كات له‌و فه‌رمانانه تێبگات و شتی لێوه ده‌ربهێنێت و، له سه‌لماندنی گه‌وره‌ترین دوو ڕاستییه‌كه‌ی بووندا پشتی پێ ببه‌ستێت، كه ئه‌وانیش: بوونی خوای گه‌وره
1 و، به‌ڕاستزانینی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رانه، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی به وه‌حی هه‌یه وه‌ك ته‌واوكه‌ر و یارمه‌تیده‌رێك بۆ ئه‌قڵ له‌و شتانه‌دا كه ئه‌قڵ سه‌ری لێ ده‌شێوێت و تیایدا په‌رته‌وازه و ڕاڕا ده‌بێت و، حه‌ز و ئاره‌زوو به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێت، له‌و شتانه‌یشدا كه له تایبه‌تمه‌ندی و توانای ئه‌ودا نیه ڕێگه بۆ ئه‌قڵ ڕوناك ده‌كاته‌وه ، له شته غه‌یب و نادیاره‌كان و له‌و شتانه‌ی سه‌معین و له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌كانی په‌رستنی خوای گه‌وره‌دا.
.............................................................
پەراوێز:
1 ئه‌م حه‌قیقه‌ته یه‌كه‌م و گه‌وره‌یه له ڕێگه‌ی نیگا بۆ پێغه‌مبه‌ره‌وه نه‌سه‌لماوه، چونكه وه‌حی و په‌یامی ئاسمانی لقێكن له سه‌لمێنراویی خاوه‌ن وه‌حی و په‌یامنێر كه خوایه، به‌ڵكو ئه‌م حه‌قیقه‌ته به زه‌روره‌تی عه‌قڵ و فیتره‌ت پێكه‌وه سه‌لماوه. به‌ڵام به‌رانبه‌ر نكوڵیكاران ته‌نیا به عه‌قڵ ده‌سه‌لمێت.
...........................................................
لینکى بەشەکانى تر‌ى ئەم کتێبە:
کتێبى (قسه‌گه‌لێك له‌مه‌ڕ میانڕه‌ویی ئیسلامی) - (پێشەکى)
قسه‌گه‌لێك له‌مه‌ڕ میانڕه‌ویی ئیسلامی (دووه‌م)
online pharmacy coupons
read in store walgreens photo coupon
coupons for free
link discounts on prescriptions
betamethasone 0.12%
site avodart pill
propecia 1mg
open valacyclovir pill
copay cards for prescription drugs
link free discount prescription cards
cialis dosage and cost
go cialis dosage and frequency
ibuprofen salbe
click ibuprofen wirkung
target sinergie
site target price unicredit
triatec
read triatec torrino