و:هێمن خورشید
ڕۆشنبیریى ئیسلامى
یه‌كه‌م توێشوى فیكریى پێویست بۆ بانگخواز، ئه‌وه‌یه خۆى پڕچه‌ك بكات به ڕۆشنبیرییه‌كى ئیسلامیى ڕه‌گداكوتراوى لق و پۆ په‌رشوبڵاو، كه هه‌موو وه‌خت به‌روبووم ببه‌خشێت، به یارمه‌تیى په‌روه‌ردگارى.
مه‌به‌ستیشمان له ڕۆشنبیریى ئیسلامى: ئه‌و ڕۆشنبیرییه‌یه كه بڕبڕه‌كه‌ى پشتى، ئیسلام بێت: ژێده‌ر و بنه‌ما و زانسته‌كه‌ى په‌یوه‌ست بێت به‌وه‌وه و سه‌رچاوه له‌وه‌وه بگرێت. ئه‌مه‌یش كارێكى لۆژیكییه، ئه‌و بانگخوازه‌ى كه بانگه‌واز بۆ ئیسلام ده‌كات، پێویسته بزانێـت ئه‌و ئیسلامه‌ى خه‌ڵكی بۆ لا بانگده‌كات چییه؟ پێویستیشه ئه‌م زانینه_ یان ناسینه_ زانینێكى دوور له گومان بێت و قووڵ بێت، نه‌ك ڕووكه‌ش و له‌رزۆك. هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌م ناسینه‌ى ئیسلام له سه‌رچاوه بنچینه‌ییه‌كانى خۆى و له كانیاوه بێخه‌وشه‌كانییه‌وه هه‌ڵێنجێت، دوور له تێكدانى توندڕه‌وان، درۆ و ده‌له‌سه‌ى هه‌ڵبه‌ستراوى پووچخوازان و ڕاڤه‌ى هه‌ڵه‌ى نادانان.
به‌م شێوه‌یه ئیتر بانگخواز، له‌سه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كى ڕوونى خودایى [بینة من ربه] (محمد: 14) ده‌ڕوات و بانگه‌وازه‌كه‌شى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رچاوڕوونی ڕێده‌كات، ئه‌وه‌ى خوا له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (ص) و شوێنكه‌وتووانى ده‌خوازێت: [قل هذه سبيلي أدعو إلى الله على بصيرة أنا ومن اتبعني وسبحان الله وما أنا من المشركين] (يوسف: 108) : (بڵێ ئا ئه‌مه ڕێبازی منه، من و ئه‌وانه‌یشى شوێنم كه‌وتوون بانگه‌واز بۆ لای ئایینی خودا ده‌كه‌ین، به به‌رچاوڕونییه‌وه، پاكى و به‌رزى بۆ خودا، من له گرۆى هاوه‌ڵدانه‌ران نیم).
كه‌وایه پێویسته بانگخواز پێى له‌سه‌ر زه‌وییه‌كى پته‌و دابنێت، له ڕێى دیراسه‌كرنێكى وردى زانسته ئیسلامییه‌كانه‌وه، توێژینه‌وه‌یه‌كى هوشیارانه و تێگه‌یشتووانه و قووڵ، پاشان خواردنێكى ڕه‌نگا و ڕه‌نگیان لێوه به‌رهه‌مبهێنێت، كه چاره‌سه‌رى ده‌ردى خه‌ڵكی تێدا بێـت .
قورئانى پیرۆز و ڕاڤه‌ى وى
قورئانى پیرۆز یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ى ئیسلام و ڕۆشنبیریی ئیسلامییشه، هه‌موو فرمایشته‌كانى ئیسلام ده‌بێت له بنه‌چه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قورئان. بیروبڕوا، چه‌مك و به‌ها، پێوه‌ر، په‌رستن، سرووت، ڕه‌وشت، هه‌ڵسوكه‌وت، یاسا و شه‌رع... هه‌ر هه‌موویان، قورئان بنه‌ماى داڕشتوون و بنته‌مه‌ڵی پته‌وكردوون. دواى ئه‌ویش سوننه‌ت ورده‌كارییه‌كانیانى باسكردووه و ڕوونكردووه‌ته‌وه و بینایه‌كى به‌رز و پته‌وى له‌سه‌ر درووستكردوون، به جۆرێكی وا ڕۆژگار تواناى كۆنكردنیانى نه‌بێت. قورئان له دوو توێی خۆیدا، دونیایه‌ك له ڕاستيى په‌نهان (غیب) و ڕاستى ده‌روونى و ڕاستییه‌كانى تایبه‌ت به ژیان و به كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆیی له‌خۆگرتووه و، په‌رده‌ى له‌سه‌ر چه‌رده‌یه‌ك له یاسا خوداوه‌ندییه‌كان و به‌ڵگه ده‌روونى و گه‌ردوونییه‌كان، كه هیچ بنیاده‌مێك له زانینیان و به‌دواداچوونیان بێ ئاتاج نییه، هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
هه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌یشى له شێوازێكى به‌رز و باڵادا داڕشتووه، كه (ڕۆشناییه‌كن له گوفتار یان گوفتارێكن له ڕۆشنایی)، ناتوانرێت به هیچ شتێك په‌سه‌نبكرێت مه‌گه‌ر به: [كتاب أحكمت آياته ثم فصلت من لدن حكيم خبير] (هــود:1): (كتێبێكه ئایه‌ته‌كانی پێكه‌وه په‌یوه‌ستدراون، پاشان له‌لایه‌ن خواى دانا و لێزانه‌وه درێژه‌یان پێدراوه و ڕونكراونه‌ته‌وه).
ئه‌و كه‌سه‌ى ناردوویه‌تیيه خوارێ به (ڕووناكى) ناویده‌بات، ڕۆشناییش سرووشتى وایه ڕێگه ڕووناكده‌كاته‌وه و ڕێنوێنیده‌كات: [يا أيها الناس قد جاءكم برهان من ربكم وأنزلنا إليكم نورا مبينا] (النساء: 174) :(هۆ خه‌ڵكینه! ئه‌وه به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌كتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، ڕوناكییه‌كى ئاشكرایشمان بۆ دابه‌زاندوون) .
هه‌روه‌ها به (ڕووح) ناویده‌بات، سرووشتى ڕووحیش ئه‌وه‌یه ده‌بزوێنێ و ده‌ژێنێته‌وه: [وكذلك أوحينا إليك روحا من أمرنا] (الشورى: 52) :(هه‌روه‌ها ڕووحێكمان له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه له‌ڕێى وه‌حییه‌وه بۆ ناردیت).
هه‌ربۆیه پێگه‌ى بڕوادارانى ڕێڕۆشنكرا و به قورئان ئه‌وه‌یه، هه‌م به ژیان و هه‌م به ڕووناكى په‌سنبكرێن و ناوببردرێن، كه هه‌م به‌سه‌ر مردن و هه‌م به‌سه‌ر تاریكاییشدا زاڵبوونه، خواوه‌ندى باڵا ده‌فه‌رموێت: [أومن كان ميتا فأحييناه وجعلنا له نورا يمشي به في الناس كمن مثله في الظلمات ليس بخارج منها] (الا‌نعام: 122) : (ئایا ئه‌و كه‌سه‌ى كه مردبوو_به‌هۆى بێباوه‌ڕییه‌وه_ ئێمه زیندوومان كرده‌وه_له‌ڕێى باوه‌ڕپێدانه‌وه_و ڕوناكییه‌كمان پێى به‌خشى له‌ناو خه‌ڵكدا پێى ده‌ڕوات، وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌یه كه له تاریكستانه‌كاندا گیرى خواردووه و ناتوانێت لێى ده‌رباز بێت؟).
....................................................................
به‌شەکانى تر‌ى ئەم کتێبە
پێشه‌كیی كتێبی (رۆشنبیریی بانگخواز) (وەرگێڕ)
ڕۆشنبیریی بانگخواز (پێشه‌كیی نووسه‌ر)
kamagra
click dutasteride pill
propecia 1mg
open valacyclovir pill
niacin nedir
read niacinamide nedir
champix gravid
go champix alkohol
augmentin et soleil
read augmentin