وەرگێڕانى: هیوا مەحموود جاف
ب- میانڕه‌ویی ئیسلام له په‌رستش و دروشمه‌كاندا:
ئیسلام له‌په‌رستش و دروشمه‌كانیشدا میانه‌یه: له نێوان ئه‌و ئایین و ئایینزایانه‌ی لایه‌نی ڕه‌ببانیبوون و خواپه‌رستیی له فه‌لسه‌فه و ئه‌ركه‌كانیاندا پووچ كردووه‌ته‌وه و نه‌یانهێڵاوه، وه‌ك بوزایی، كه ئه‌ركه‌كانی ته‌نیا بۆ لایه‌نی ئاكاری مرۆیی كورت كردووه‌ته‌وه و له نێوان ئه‌و ئایین و مه‌زهه‌بانه‌ی داوا له شوێنكه‌وتوانیان ده‌كه‌ن ته‌نیا خه‌ریكی په‌رستش بن و واز له ژیان و له به‌رهه‌مهێنان بێنن، وه‌ك ڕه‌هبانییه‌تی مه‌سیحیه‌كان.
ئیسلام داوای به‌جێهێنانی دروشمگه‌لێكی دیاریكراو له موسڵمان ده‌كات، كه هه‌یانه له هه‌موو ڕۆژێكدا ئه‌نجام ده‌درێن وه‌كو نوێژ و، هه‌یانه ساڵانه‌یه وه‌كو ڕۆژوو و، هه‌شیانه له ته‌مه‌ندا یه‌ك جاره وه‌كو حه‌ج، تاوه‌كو به‌رده‌وام په‌یوه‌ست بێت به خوای گه‌وره‌وه و، له ڕازیبوونی ئه‌و دانه‌بڕێت، دوای ئه‌وه‌ش ڕێگه ده‌دات ئازاد بێت و كۆشش بكات و به‌رهه‌می هه‌بێت و، به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێت و، له ڕزق و ڕۆزیی خوای گه‌وره بخوات. له‌وانه‌یه ڕوونترین به‌ڵگه‌ش ئه‌و ئایه‌تانه بێت كه فه‌رمان به ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی ده‌ده‌ن: [يا أيها الذین امنوا إذا نودي للصلاة من يوم الجمعة فاسعوا إلی ذكر الله وذروا البیع ذلكم خیر لكم إن كنتم تعلمون ، فإذا قضيت الصلاة فانتشروا في الأرض وابتغوا من فضل الله واذكروا الله كثيرا لعلكم تفلحون] (جمعة: 9-10) واته: (ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه بڕواتان هێناوه كاتێك كه بانگدرا بۆ نوێژ له ڕۆژی هه‌ینیدا، به په‌له بچن بۆ یادی خوا و، ده‌ست له كڕین و فرۆشتن هه‌ڵگرن، ئه‌مه بۆ خۆتان باشتره ئه‌گه‌ر تێ بگه‌ن، كاتێكیش نوێژی جومعه به‌جێگه‌یه‌نرا، به‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاو ببنه‌وه و، دوای ڕۆزیی خوا بكه‌ون و، به زۆری یادی خوا بكه‌ن، به‌شكو ڕزگارتان بێ و سه‌رفراز بن).
ئه‌مه كار و كرده‌وه‌ی موسڵمانه له‌گه‌ڵ دین و ژیاندا، ته‌نانه‌ت له ڕۆژی هه‌ینیشدا به‌رنامه‌كه وایه: فرۆشتن و ئیش و كار بۆ دونیا پێش نوێژه‌كه، دوای ئه‌وه ڕووكردنه نوێژ و یادی خوا و، وازهێنان له كڕین و فرۆشتن و هاوشێوه‌كانی له سه‌رقاڵییه‌كانی ژیان، ئه‌نجا دووباره بڵاوبوونه‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدا و گه‌ڕان به‌دوای ڕزقدا دوای ته‌واوبوونی نوێژه‌كه، له‌گه‌ڵ بێ‌ئاگا نه‌بوون له زۆریادكردنی خوا له هه‌موو بواره‌كاندا، چونكه ئه‌وه بنه‌ڕه‌تی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازییه.
ج- میانڕه‌ویی ئیسلام له ئه‌خلاقدا:
1- ئیسلام له ڕه‌وشت و ئاكاردا میانه‌یه، له نێوان ئه‌و زیاده‌ڕه‌وه خه‌یاڵییانه‌ی مرۆڤ وه‌ك په‌ری یان نیوه په‌ری ده‌بینن، بۆیه به‌هاو ئاكارێكیان بۆ داناوه له توانایدا نییه و، له نێوان واقیعییه زیاده‌ڕه‌وه‌كاندا كه مرۆڤ به ئاژه‌ڵ یان وه‌ك ئاژه‌ڵ داده‌نێن، بۆیه جۆره هه‌ڵسوكه‌وتێكیان لێ ده‌وێت شیاوی ئه‌و نییه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م گومانی باشیان به سروشتی مرۆیی بردووه و، به خێرێكی په‌تی ته‌ماشایان كردووه و، ئه‌وانه‌ی تریش گومانی خراپیان به سروشتی مرۆیی بردووه و، به شه‌ڕ و خراپه‌یه‌كی په‌تییان داناوه. ئیتر دیدی ئیسلام له نێوان ئه‌مانه و ئه‌وانه‌دا میانه‌یه.
بۆیه مرۆڤ له دیدی ئیسلامدا دروستكراوێكی ئاوێته‌یه، ڕێگه‌ی پیشان دراوه (واته ڕێگه‌ی چاك و ڕێگه‌ی خراپ) و، به فیتره‌تی خۆی بۆ شوێنكه‌وتنی ئه‌و دوو ڕێگه‌یه ئاماده كراوه، یان سوپاسی خوا ده‌كات یان پشت له خوا ده‌كات. ئاماده‌باشیی بۆ خراپه تێدایه، وه‌ك چۆن بۆ ته‌قوا و پارێزكارییش تێیدایه، ئه‌ركیشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لایه‌نی خراپه‌ی ده‌روون و كۆشش پێكردنی ناخیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی پاك بێته‌وه: [ونفس وما سواها ، فألهمها فجورها وتقواها ، قد أفلح من زكاها ، وقد خاب من دساها] (الشمس : 7-10).
2- هه‌روه‌ها ئیسلام له تێڕوانینیدا بۆ حه‌قیقه‌تی مرۆڤ میانه‌یه: له نێوان ئه‌و ئایینزا و مه‌زهه‌بانه‌ی باوه‌ڕیان وایه حه‌قیقه‌تی مرۆڤ بریتیه له ڕووحێكی باڵا كه له جه‌سته‌یه‌كی زه‌مینیدا به‌ند كراوه، ئه‌م ڕووحه پاڵفته نابێ و بڵند نابێته‌وه مه‌گه‌ر به ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌كه‌ی و بێ‌به‌شكردنی نه‌بێت، وه‌ك به‌رهه‌میه‌كان و هه‌ندێ ئایینزای تر وا ده‌ڵێن و، له نێوان ئه‌و ماددییانه‌ی مرۆڤ ته‌نیا به جه‌سته و پێكهاته‌یه‌كی ماددی داده‌نێن، كه ڕووحی باڵای تێدا نییه و، به فووی ئاسمانییه‌وه په‌یوه‌ست نییه.
به‌ڵام مرۆڤ له ئیسلامدا بریتیه له پێكهاته‌یه‌كی ڕووحی و ماددی، وه‌ك چۆن دروستبوونی یه‌كه‌م مرۆڤ ئاده‌م (سه‌لامی خوای لێبێت) ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه، خوای گه‌وره له خۆڵ یان قوڕ یان قوڕی وشك دروستی كردووه، كه هه‌موویان ئاماژه‌ن بۆ بنه‌ڕه‌تی ماددیبوونی جه‌سته‌ی مرۆڤ ، دوای ئه‌وه خوای گه‌وره شتێكی تر ده‌خاته ناو ئه‌م مادده‌یه‌وه، كه نهێنیی جیاوازبوونی مرۆڤ و، سه‌رچاوه‌ی ڕێزیه‌تی و، ده‌رباره‌ی ئه‌وه به مه‌لائیكه ده‌فه‌رموێت: [فإذا سويته ونفخت فيه من روحي فقعوا له ساجدين] (الحجر:29) واته: (ئه‌گه‌ر ڕێكم كرد و له ڕووحی خۆمم كرد به به‌ریدا یه‌كسه‌ر كڕنووشی بۆ ببه‌ن). له‌به‌ر ئه‌وه‌یه مرۆڤ له مشتێك قوڕ و فوویه‌كی ڕووح پێكهاتووه، یان به ده‌ربڕینێكی كورتتر: له ڕووح و جه‌سته پێكهاتووه، كه‌وایه ڕووحه‌كه‌ی مافی به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه و، جه‌سته‌شی مافی به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه و، له‌سه‌ریه‌تی بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو خاوه‌ن مافه مافیان پێ‌بدات.
3- ئیسلام له دیدیدا بۆ ژیان، له نێوان ئه‌وانه‌ی بڕوایان به دواڕۆژ نیه‌و، ئه‌م دونیایه به هه‌موو شتێك داده‌نێن، كه سه‌ره‌تایه‌و كۆتاییشه: [وقالوا إن هي إلا حياتنا الدنيا وما نحن بمبعوثين] (الا‌نعام:29) واته: (وتیان هه‌رچی هه‌یه ته‌نیا ژیانی دونیامانه‌و، هه‌رگیزیش جارێكی تر _دوای مردن_ زیندوو نابینه‌وه). بۆیه نوقمی ئاره‌زووه‌كان بوونه و، خۆیانیان كردووه به به‌نده‌ی شته ماددییه‌كان و، جگه له سوودی تاكیی دونیایی هیچ ئامانجێكیان نیه دوای كه‌ون. ئه‌مه‌ش كار و كرده‌وه‌ی ماددییه‌كانه له هه‌موو كات و شوێنێكدا‌و... له نێوان ئه‌وانه‌ش كه پشت له دونیا ده‌كه‌ن و، گوێ به بوونی ناده‌ن و، به شه‌ڕ و خراپه‌یه‌كی داده‌نێن كه پێویسته دژی بوه‌ستیت و، لێی ڕابكه‌یت، بۆیه جوانی و خۆشیی ئه‌م دونیایه له‌سه‌ر خۆیان حه‌رام ده‌كه‌ن و، له خه‌ڵكه‌كه‌ش دوور ده‌كه‌ونه‌وه و، له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دونیا و به‌رهه‌مهێنان و وه‌چه‌خستنه‌وه خۆیان داده‌بڕن، میانه‌یه و وه‌ك هیچ كامیان نییه.
بۆیه ئیسلام بایه‌خ به هه‌ردوو ژیانه‌كه ده‌دات و، هه‌ردوكیان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه و، دونیا ده‌كات به كێڵگه‌یه‌ك بۆ ڕۆژی دوایی و، كاركردن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی به خواپه‌رستی ده‌بینێت و، به گه‌یاندنی په‌یامی مرۆڤی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها حه‌رامكردنی جوانی و خۆشی دونیا له لایه‌ن دینداره زیاده‌ڕه‌وه‌كانه‌وه به په‌سه‌ند و ڕاست نازانێت، هه‌روه‌ك چۆن ڕۆچوونی مرۆڤه‌كان له زیاده‌ڕۆیی و شوێنكه‌وتنی ئاره‌زوودا به باش و دروست نازانێت، خوای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێت: [والذين كفروا يتمتعون ويأكلون كما تأكل الأنعام والنار مثوى له‌م] (محمد:12) واته: (ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه به چه‌شنی ئاژه‌ڵ ڕاده‌بوێرن و ده‌له‌وه‌ڕن، له حاڵێكدا ئاگر جێگه‌یانه _له داهاتوودا). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: [يا بني آدم خذوا زينتكم عند كل مسجد وكلوا واشربوا ولا تسرفوا إنه لا يحب المسرفين، قل من حرم زينة الله التي أخرج لعباده والطيبات من الرزق] (الاعراف:31-32) واته: (ئه‌ی ئاده‌میزادینه! جل و به‌رگتان له‌به‌ركه‌ن و عه‌وره‌تتان داپۆشن له هه‌ر مزگه‌وتێكدان و، بخۆن و بخۆنه‌وه و زیاده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ن، خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێ كه زیاده‌ڕه‌وی ئه‌كه‌ن، بڵێ: كێ ئه‌و جوانییه‌ی خوای حه‌رام كردووه وا بۆ به‌نده‌كانی خولقاندویه‌تی و ده‌ریخستووه). قورئان باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئاسوده‌یی و ژیانی خۆش له دونیادا له پاداشته‌كانی خوای گه‌وره‌یه بۆ به‌نده ئیمانداره‌كانی بۆیه ده‌فه‌رموێت: [فآتاهم الله ثواب الدنيا وحسن ثواب الآخرة والله يحب المحسنين] (ال عمران: 148) واته: (له ئه‌نجامدا خوا پاداشتی دونیا و پاداشتی باشی دواڕۆژی پێ‌دان، خواش چاكه‌كارانی خۆشده‌وێت). ئیمانداران فێری ئه‌م نزا قورئانیيه ده‌كات كه كۆكه‌ره‌وه‌ی چاكه‌ی دنیا و قیامه‌ته: [ربنا آتنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار] (البقرة:201) واته: (په‌روه‌ردگارا! له دونیادا چاكه‌مان پێ ببه‌خشه و له دواڕۆژیشدا چاكه‌مان پێ ببه‌خشه و له سزای ئاگر بمانپارێزه)، هه‌روه‌ها ئه‌و نزایه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) كه ده‌فه‌رموێت: (اللهم أصلح لي دیني الذي هو عصمة أمري، وأصلح لي دنیاي التي فیها معاشي، وأصلح لي اخرتي التي إلیها معادي، واجعل الحیاة زیادة لي في كل خیر، والموت راحة لي من كل شر)1 واته: (خوایه! دینم كه پارێزه‌ری ژینمه بۆمی چاك كه‌ی و بیسوڵحێنی و، دونیا‌م كه بژێویمی تێدایه و، دواڕۆژم كه گه‌ڕانه‌وه‌م له‌وێدایه، چاك كه‌ی.. ژیانیشم بكه زیاده‌ی هه‌موو چاكه‌یه‌ك و، مردنیشم بكه ڕزگاری له هه‌موو خراپه‌یه‌ك).
.....................................................................
پەراوێز:
1 رواه مسلم في الذكر والدعاء والاستغفار (2720) عن أبي هريرة.
............................................
drug discount coupons
read free viagra coupon 2016