كتێبی ڕۆشنبیریی بانگخواز (چواره‌م)

فیکر 2016-02-13 کۆمێنت 2133 جار بینراوە

و: هێمن خورشید
بانگخوازو قورئان:

له‌سه‌ر بانگخواز پێویسته‌ چه‌ندى له‌ توانادا بێت له‌ قورئان ئه‌زبه‌ر بكات، خۆ باشترو جوانتر وایه‌، هه‌ر كاتێ بۆى گونجاو بارى له‌بار بوو هه‌موو قورئان به‌ ڕه‌وانى له‌به‌ربكات، تا هه‌ر كاتێك ویستى، ئاسانتر بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رى و به‌ڵگه‌ى لـێ بهێنێته‌وه‌، چون قورئان توێشوویه‌كى بێكۆتایی و سه‌رچاوه‌یه‌كى وشكنه‌كردووه‌ له‌ یارمه‌تیدانى بانگخوازاندا .

پێویسته‌ بۆ كه‌سێك كه‌ قورئانى له‌به‌ر بێت و بۆ كه‌سێك له‌ به‌ریشى نه‌بێت، به‌رده‌وام كتێبى خودا بخوێنێته‌وه‌، به‌ ملكه‌چى و تێڕامان و لێوردبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌وتۆوه‌، كه‌ قوڵفه‌كانى سه‌ر دڵى له‌گه‌ڵدا بكرێنه‌وه‌ و، ده‌روون بۆ ڕاستییه‌كانى بدرێته‌ سه‌ر پشت. ئاوه‌زیش ڕووناكیی مه‌عریفه‌تى لێوه‌ هڵگوزێت و به‌روبوومى ڕاستیی لــێ بدروێته‌وه‌ .

به‌رده‌وامبوونى ئه‌و جۆره‌ خوێدنه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵا تێگه‌یشتن و تێڕاماندا، وا له‌ بانگخواز ده‌كات به‌توانا بێت له‌ هێنانه‌وه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئان وه‌ك به‌ڵگه‌ بۆ پاڵپشتكردنى ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى هه‌یه‌تى و، له‌و ڕێیه‌یشه‌وه‌ خوداییبوونى په‌یامه‌كه‌ى ده‌سه‌لمێنێت.

بگره‌ یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ پێویستترینى شته‌كان له‌سه‌ر بانگخوازى سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه‌، بزانێت قورئان به‌ جوانى و كارامه‌یی_وه‌ك ئه‌وه‌ى خوا داواى كردووه‌_ بخوێنێته‌وه‌ و یاساكانى جوان خوێندنه‌وه‌(أحكام التجوید) بخوێنێت، تا  فێرى درووست خوێندنه‌وه‌ى قورئان بێت. هه‌روه‌ها تا بۆى ده‌كرێت به‌ ملكه‌چى و خه‌مبارییه‌وه‌ بیخوێنێته‌وه‌،ئه‌گه‌ر گریانى هات بگریه‌ت و، ئه‌گه‌ریش نه‌هات به‌ زۆر خۆى بگریه‌نێت .

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى قورئان:

پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سه‌كى ده‌یه‌وێت له‌ قورئان تێبگات، كاتێك ده‌یخوێنیته‌وه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندى و خاڵه‌ جیاكه‌ره‌وه‌كانى بگات و به‌ ئاوه‌زو به‌ دڵیده‌ركى بكات .

1. گوفتارى خودا:

یه‌كه‌مین تایبه‌تمه‌ندیی قورئان ئه‌وه‌یه‌: سه‌رله‌به‌رى گوته‌ى خواوه‌نده‌، تێكه‌ڵ به‌ خه‌یاڵ و ئاره‌زووى بنیاده‌م و شێواندن و به‌لاڕێدابردنى بنیاده‌م نه‌بووه‌. هه‌ر هه‌مووى له‌ خواوه‌یه‌، سه‌د له‌ سه‌د، له‌ ئه‌لفییه‌وه‌ تا یائى، هیچى جیبریلى تێدا نییه‌ گواستنه‌وه‌ نه‌بێت، به‌شى موحه‌ممه‌ددیش تێیدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌ وه‌ریگرتووه ‌و له‌به‌ریكردووه‌ و، پاشانیش به‌ خه‌ڵكى گه‌یاندووه‌و بۆیانى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌: [وإنه لتنزيل رب العالمين، نزل به الروح الامين على قلبك لتكون من المنذرين، بلسان عربي مبين]: الشعراء: 192_195 (به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م قورئانه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانه‌كانه‌وه‌ نازڵكراوه‌، جوبره‌ئیلى ئه‌مین بۆ ناو دڵی تۆى دابه‌زاندووه‌، تا خه‌ڵكى پێ هۆشیار بكه‌یته‌وه‌، به‌ زمانێكى عه‌ره‌بى پاراوو ڕوون). مانای وایه‌، قورئان له‌ دووتوێى خۆیدا زانستى خوداوه‌ندێتى و حیكمه‌ت و سۆز و تواناى ئه‌وى هه‌ڵگرتووه‌، خواوه‌ندێكى په‌سنكراو به‌ته‌واوى كه‌ماڵا، دوور له‌ هه‌ر كه‌مووكوڕییه‌ك: [قل أنزل الذى يعلم السر فى السماوات والارض إنه كان غفورا رحيما] الفرقـان: 6:(بڵێ ئه‌و زاته‌ى ئه‌م قورئانه‌ى نازڵكردووه‌ ئاگایه‌ به‌ هه‌موو نهێنیه‌كانى ئاسمانه‌كان و زه‌وى, به‌ڕاستى ئه‌و لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌).

ئیتر جێى سه‌رسوڕمان نییه‌ كه‌ هه‌واڵه‌كانى ئه‌م كتێبه‌ به‌ ڕاستگۆیی ته‌واو وه‌سفبكرێن و حوكمه‌كانیشى به‌ دادپه‌روه‌ریى ڕه‌ها ناوببرێن: [وتمت كلمة‌ ربك صدقا وعدلا لا مبدل لكلماته وهو السمیع العلیم] الانعـام: 115  :(فه‌رمان وگوته‌ى په‌روه‌ردگارت له‌وپه‌ڕى ڕاستى و دادپه‌روه‌رییدا به‌ئه‌نجامگه‌یشتووه‌، هیچ هێزێك ناتوانێت بیگۆڕیت، بێگومان ئه‌و خوایه‌ ئه‌وپه‌ڕى بیسه‌رو زانایه‌).

هه‌رچییه‌ك له‌ قورئاندا هه‌یه‌ له‌ هه‌واڵ و له‌ ئامۆژگارى، له‌ فه‌رمانكردن و له‌ نه‌هیكردن، له‌ ڕێنمایی و له‌ شه‌رعاندن، ته‌واوى هه‌قیان تێدا نومایانه ‌و، هه‌موویان خێر و چاكه‌ن و هه‌ر هه‌موو جوانى و دادپه‌روه‌ریى و دانایی و سۆز و به‌رژه‌وه‌ندیین، چونكه‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌موویان: [من لدن حكیم خبیر] هـــود: 1:(له‌لایه‌ن زاتێكه‌وه‌ كه‌ ئه‌وپه‌ڕى دانا و لێزانه‌). [من لدن حكیم علیم] النحــل: 6:(له‌لایه‌ن زاتێكه‌وه‌ كه‌ ئه‌وپه‌ڕى دانا و زانایه‌). [تنزیل من الرحمن الرحیم] فصــلت: 2:( له‌لایه‌ن زاتێكهوه‌ نازڵكراوه‌ كه‌ به‌خشنده ‌و میهره‌بانه‌). [تنزیل من حكیم حمید] فصـلت: 42:(له‌لایه‌ن زاتێكه‌وه ‌نازڵكراوه‌ كه‌ ئه‌وپه‌ڕى دانایه‌و هه‌رده‌م شایه‌نى سوپاسكردنه‌). [تنزیل من رب العالمین] الحـاقـة: 43:(له‌لایه‌ن خوداى جیهانه‌كانه‌وه‌ نازڵكراوه‌).

هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه‌ قورئان زۆرێك له‌ ئایه‌ته‌كانى تایبه‌ت به‌ شه‌رعاندن به‌م بڕگانه‌ كۆتایی پێ دێنێت: [والله یعلم وأنتم لاتعلمون] البقرة: 216  [والله بكل شیء علیم] البقرة: 282:(خودایش به‌ هه‌موو شتێك ئاگایه‌). [إن الله كان علیما حكیما] النساء: 11:(به‌ڕاستى خودا زانا و دانایه‌). [والله عزیز حكیم] المائدة: 38:(خودایش به‌ده‌سه‌لات و دانایه‌). [إن الله علیم حكیم] التوبة: 28:(به‌ڕاستى خودا زانا و دانایه‌) .

ئیتر بۆ هیچ به‌دیهینراوێك نییه‌_ هه‌ركێ بێت و له‌ چى پله‌ءپایه‌یه‌كدا بێت_ قسه‌ى خۆى به‌سه‌ر گوفتارى به‌دیهێنه‌ردا بسه‌پێنێت: نادانى خۆى به‌ ناوى زاناییه‌وه‌ بسه‌پێنێت، یان ئاره‌زوو و مه‌یلى خۆى بسه‌پێنێت و ئیددیعاى ئازادبوون بكات، یان ناته‌واویی خۆى به‌ نرخى كه‌ماڵا به‌ خه‌ڵك بفرۆشێت، ئه‌وه‌ ته‌نها گوته‌كانى خودان كه‌ به‌رز و باڵان و له‌ سه‌رووى نادانى و ئاره‌زوو و خه‌یاڵه‌وه‌ن.

#####################################3
به‌شه‌كانی پێشوو
پێشه‌كیی كتێبی (رۆشنبیریی بانگخواز)
ڕۆشنبیریی بانگخواز (پێشه‌كیی نووسه‌ر)
كتێبی ڕۆشنبیریی بانگخواز (سێیه‌م)

discount pharmacy drug manufacturer coupons pharmacy cards
abortion pill abortion pill abortion pill
cialis savings and coupons blog.suntekusa.com prescription coupon
copay cards for prescription drugs prescription drugs coupon discount drug coupons
drug discount coupons cialis prescription coupon free cialis samples coupon
augmentin vidal read augmentin
thorazine shuffle thorazine shuffle thorazine shuffle guitar tab
sirdalud 6mg read sirdalud
imodium lingual site imodium lingual avis
target sinergie site target price unicredit
paroxetine ervaring click paroxetine eg
clopidogrel allied.edu clopidogrel sandoz
cialis coupon 2015 iscsi.com cialis free sample coupons
cialis sample coupon emergent-ventures.com coupons cialis
تاگەکان    
شەڕ پۆدکاست یادەوەری ئایا سۆفیا فیلم زانایان #پیری ڕۆژاوا بوونەوەری ئاسمانی دەروونناسی تەلارسازی فێمینیزم ڕەخنە جنۆکە دەربارەی کتێب
فیکر
2016-02-13 کۆمێنت 2133 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی