هێمن خورشید

له‌ دیواری نووسه‌ره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نیا به‌ فه‌رمووده‌كانی په‌یامبه‌ره‌وه‌ گرتوویانه‌ و پێیان وایه‌ پڕن له‌ ئه‌فسانه‌ و بابه‌تی نالۆژیكی و له‌گه‌ڵ هۆش و زانستدا ناته‌بان، یاخود بێئاگان یان خه‌ڵكی به‌ گێل ده‌زانن!

 

ئه‌گه‌رچی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویستی به‌ ڕووبه‌ری فراوانتره‌ و ڕه‌نگه‌ لێره‌ هه‌قی ته‌واوه‌تیی خۆی وه‌رنه‌گرێت، لێ تا كاتێك كه‌ ده‌رفه‌ت په‌یدا ده‌بێت، با ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك هه‌بێت، سا به‌ڵكو سوودێكی هه‌بوو.

 

گومانی تێدا نییه‌ هۆشی مرۆڤی چاخی نوێ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌ و گۆڕاوه‌. هۆكاره‌كانیش زۆرن و باسكردنیان له‌م نووسینه‌دا به‌ پێویست نازانم.

 

مرۆڤی ئه‌م ڕۆژگاره‌ باوه‌ڕی به‌ میتافیزیك لاواز بووه‌ و ڕووی له‌ ماددیگه‌رایی كردووه‌، بینایی دڵی كز بووه‌ و چاوی سه‌ری ته‌نیا به‌رده‌م پێی ده‌بینێت.

 

ئه‌م سه‌رده‌مه‌ خه‌ڵكی له‌ دین دڕۆدنگن و زانستیان به‌ خوای خۆیان هه‌ڵبژاردووه‌. له‌م نێوه‌نده‌دا سه‌یر نییه‌ كه‌سانێكی دینداریش، بگره‌ پسپۆڕی بواری ئایینیش، له‌ژێر كاریگه‌ریی هه‌ژموونی ڕای باوی دنیای نوێدا، گومان له‌ ده‌قه‌ بنچینه‌ییه‌كانی ئایین بكه‌ن و لای به‌ لادا بكه‌نه‌وه‌ و هه‌وڵ بۆ ته‌ته‌ڵه‌كردن و له‌بێژنگدانی ده‌قه‌كان و هه‌روه‌ها گونجاندنیان له‌گه‌ڵ زانست و ڕای باودا بده‌ن.

وه‌ك ده‌زانرێت خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌مڕۆكه‌ ڕوو له‌ بێباوه‌ڕی ده‌كه‌ن، هۆكاری ئه‌مه‌یش دیسان زاڵبوونی دیدی زانستسه‌نته‌ره‌ به‌سه‌ر دنیادا، زۆر كه‌س ناتوانن له‌نێوان هه‌ژموونی بیری زانستی و باوه‌ڕه‌ بۆماوه‌ییه‌كانیاندا هاوسه‌نگی ڕابگرن و زۆر جار به‌بێ وردبوونه‌وه‌یه‌كی قووڵ ده‌ستبه‌رداری ئایینه‌كه‌یان ده‌بن و جاڕی بێباوه‌ڕی ده‌ده‌ن. له‌ولایشه‌وه‌ خه‌ڵكانێك هه‌ن ورد و درشت به‌ ڕووكه‌شی ده‌قه‌ بنچینه‌ییه‌كانه‌وه‌ پابه‌ندن، تا ڕادده‌ی وشكهه‌ڵاتن و چه‌قبه‌ستوویی و خه‌یاڵدانیان خه‌یاڵدانێكی مێژوویی و دوور له‌ واقیعه‌ و به‌ جه‌سته‌ لێره‌ن و به‌ خه‌یاڵ له‌ زه‌مان و جوگرافیایه‌كی دیكه‌.

له‌م نووسینه‌دا قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دووانه‌ ناكه‌م، به‌ڵكو به‌ كورتی له‌سه‌ر جۆری سێیه‌م ده‌دوێم، ئه‌مانه‌ كه‌سانێكی ئایینین، وه‌لێ ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری هیچكامیان نه‌بن، له‌ناو ئه‌م مرۆڤانه‌یشدا چه‌ند جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌ن، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه‌ ئه‌و جۆره‌یانن كه‌‌ به‌ ده‌قه‌وه‌ خه‌ریكن‌ و گرنگیی پێ ده‌ده‌ن، كه‌چی خودان هۆشێكی نادینین. بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن گومان بخه‌نه‌ سه‌ر هه‌ندێ ده‌قی بنچینه‌یی، له‌و ده‌قانه‌ی كه‌ به‌ گوفتاری په‌یامبه‌ری ئیسلام داده‌نرێن و پێیان ده‌گوترێت فه‌رمووده‌ (الحدیپ). ورده‌ ورده‌ هه‌رچی شتێك ئه‌قڵیان نه‌یگرێت له‌ ته‌ته‌ڵه‌ی ده‌ده‌ن و وه‌لایه‌وه‌ ده‌نێن، له‌م كاره‌یشدا وه‌ك زانایانی پێشین پشت به‌ زانستی سه‌نه‌د و جه‌رح و ته‌عدیل نابه‌ستن، به‌ڵكو پێوه‌ریان گونجانی ئه‌و فه‌رموودانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌زدا.

خاڵی چه‌قی ئه‌م نووسینه‌ وروژاندنی پرسیارێك وپاشان وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌تی، پرسیاره‌كه‌یش ئه‌مه‌یه‌: كاتێ حه‌دیسی په‌یامبه‌ر گومانی ده‌خرێته‌ سه‌ر و ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌ به‌پاساوی ئه‌وه‌ی شتی نامه‌عقوولی تێدایه و ناشێت گوته‌ی وا له‌ زاری كه‌سێكه‌وه‌ ده‌رچوبێت كه‌ په‌یامهێنی خودا بێت‌، ده‌ڵێین ڕاسته‌، لێ ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌مان ئه‌و شته‌ به‌ قه‌ولی ئه‌وان گوته‌نی ناه‌معقولانه‌ له‌ قورئاندا هاتبوون، ئه‌و وه‌خت چی بكه‌ین و چۆن چاره‌سه‌ری وه‌ها گرفتێك بكه‌ین؟

 

بیرتان ده‌خه‌مه‌وه‌ كه‌ قورئان پڕپڕه‌ له‌ حه‌كایه‌ت و به‌سه‌رهات و پێشبینیی ئه‌وتۆ هیچیان له‌گه‌ڵ ئه‌قڵی زانستیدا وێكنایه‌نه‌وه‌. هه‌ر بۆ نموونه‌ چه‌ند شتێكتان بیرده‌هێنمه‌وه‌:

1. ئه‌قڵی زانستی قبووڵ ده‌كات كه‌سێك به‌ بێ باوك و دایكت بێته‌ دنیاوه‌؟ یان كه‌سێك ته‌نیا دایكی هه‌بێت و ئاتاجی باب نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌ دنیا؟ ده‌ی ئاده‌م و عیسا له‌ قورئاندا باسیان هاتووه‌ نه‌ك فه‌رمووده‌.

2. له‌ ئه‌قڵی زانستیدا جێی ده‌بێته‌وه‌ كه‌شتییه‌ك هه‌بێت له‌ هه‌موو جۆره‌ بوونه‌وه‌رێك جووتێكی تێدا جێ ببێته‌وه‌؟ ده‌ی كه‌شتییه‌كه‌ی نووح له‌ قورئاندا باس كراوه‌ نه‌ك فه‌رمووده‌.

3. له‌ كوێی هۆشی زانستگه‌رادا جێی ده‌بێته‌وه‌ حوشترێك له‌ به‌ردێكه‌وه‌ په‌یدا ببێت؟ حوشتره‌كه‌ی ێاڵح په‌یامبه‌ر له‌ قورئاندا هاتووه‌.

4. په‌له‌وه‌رێك پارچه‌پارچه‌ بكرێت و ڕاسته‌خۆ پارچه‌كانی هه‌ڵستنه‌وه‌ و ییك بگرنه‌وه‌ ڕێی تێ ده‌چێت؟ ئه‌ی مه‌گه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ قورئاندا نه‌هاتووه، وه‌ختێ ئیبراهیم په‌یامبه‌ر داوای به‌ڵگه‌ی زیندووبوونه‌وه‌ له‌ خودا ده‌كات؟

5. ئه‌دی ئه‌وه‌ له‌ حه‌دیسدا باس كراوه‌ یان له‌ قورئاندا، كه‌ ڕۆژێك دێت خودا ئاژه‌ڵێك (دابه‌) دێنێته‌ ڕووی زه‌وی كه‌ له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كاندا به‌ زمانی خۆیان ده‌دوێت؟

6. ئایا ئه‌قڵی زانستی باوه‌ڕی به‌ فریشته‌ و جنۆكه‌ هه‌یه‌؟ ئێ خۆ ئه‌و دووانه‌ له‌ ده‌ینا شوێنی قورئاندا باس كراون.

 

ئه‌گه‌ر بمه‌وێت نموونه‌ بهێنمه‌وه‌، به‌م زووانه‌ لێ نابمه‌وه‌، كورد گووتوویه‌ مشتێك نموونه‌ی خه‌روارێكه‌.

ئێستا دووباره‌ ڕووی ده‌مم‌ له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌ خۆیان به‌ مسوڵمانێكی ته‌واو ده‌زانن و به‌ پاساوی پابه‌ندبوون به‌ قورئانه‌وه‌، هه‌رچییه‌كیان به‌د ڵ نه‌بێت له‌ فه‌رمووده‌كانی په‌یامبه‌ر ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌‌ و لێیان ده‌پرسم: كام فه‌رمووده‌یه‌ له‌م جۆره‌ (ئه‌فسانانه‌)ی قورئان زیاتریان تێدایه‌، هۆكاری پایه‌ندبوونتان به‌ قورئانه‌وه‌ چییه‌ و بۆ هه‌ندێ له‌و ئایه‌تانه‌ی باسكران ڕه‌تناكه‌نه‌وه‌؟

 

گرنگه‌ بزانین ئاوه‌زی ئایینی و ئاوه‌زی زانستی دوو شتی جودان و مرۆڤ ده‌بێت یه‌ك له‌و دووانه‌ له‌ لای خۆی به‌سه‌ر ئه‌ویتریاندا زاڵ بكات و بیكاته‌ بنچینه‌ بۆ ڕاڤه‌ی ئه‌ویتریان. ئیدی چۆن باوه‌ڕ به‌ خۆی دێنێت ئه‌وه‌ كاری خۆیه‌تی و خۆی ده‌بێت بدیۆزێته‌وه‌، لێ كه‌سێك كه‌ له‌و نێوه‌نده‌دا چه‌قی به‌ستووه‌، به‌ ساده‌ترین پرسیار ده‌ڕووخێت و هه‌رچی ڕێسی هه‌یه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌ خوری. ئاخر كه‌ی ڕه‌وایه‌ كه‌سێك لافی مسولمان لێ بدات و له‌ولایشه‌وه‌ نكووڵی له‌ هه‌ر بابه‌تیك بكات كه‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌زدا ته‌با نه‌بێت، له‌ كاتێكدا ئایین له‌سه‌ر دنیابینییه‌كی میتافیزیكی بونیاد نراوه‌!

 


cialis generic coupons link cialis coupon
copay cards for prescription drugs prescription drugs coupon discount drug coupons
thorazine shuffle thorazine shuffle thorazine shuffle guitar tab
proscar pris guitar-frets.com proscar
toilax vejledning edanmarkhalsbrand.site toilax microlax

share :

پێنوسەکانی تری نووسەر


پرسیار و وەڵام
پێنووسی تۆ
At the same time, the US Pacific Command spokesman rolex uk Dave Benham confirmed to the media, the rolex replica watches headquarters in Hawaii time 15 at 11:21 (Beijing time at 5:21 on the replica rolex watches 16th) to detect North Korea in the missile test The Benham said the missile had exploded immediately after the launch. The US military is assessing what kind of missiles the test shot is.




کتێب
  • شتێكی كه‌م له‌باره‌ی (یاشار كه‌مال) و (ت
  • په‌یكه‌ر و وێنه له‌نێوان ده‌ق و واقیعدا‌
  • له‌باره‌ی ڕۆمانی (كاتژمێری بیست و پێنجه‌
  • زمان له‌ كتێبی (یه‌ک کاتژمێری ماوه‌ بۆ ن
  • قسه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ كتێبی پێشبینی لێزانه‌ ق
  • دیاردەی هەڵگەڕانەوە لە دین
ڕاپرسی

شێوازی نوێی ماڵپەڕی هاوسانیت پێ چۆنە؟