بەناوی پەروەردگاری بەدیهێنەر
سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی كە تەنیا ئەو شایستەی سوپاسكردنە، دروود بۆ گیانی گەورەترین مرۆڤ ، ئەو پەیامبەرە مەزنەی پەیامی خۆشەویستيی بە هەموو مرۆڤایەتی گەیاند.
چەندن ئەو مرۆڤانەی ناخێكی گەورەیان لە توێی جلێكی شرۆڵەدا و دڵێكی پاك و فراوانیان لە نێو لەشێكی كز و لاواز و خۆڵاویدا پەنهان كردووە! (كتێبەكانیش هاوشێوەی مرۆڤەكانن ... هەندێك لە كتێبەكان جلی سادە دەپۆشن و هەندێكیشیان جلوبەرگی ئاڵ و واڵا و ڕەنگاوڕەنگ).. ئەفسوس كە زۆربەی مرۆڤەكان ئەقڵیان لە چاویاندایە و تەنیا ئەو شتانە لە مێشكیاندا دەردەكەون كە لەبەرچاویاندا زیاتر دەبریسكێنەوە و بە كەش و فشێكەوە دەدرەوشێنەوە، ڕۆژ نییە چاومان بە چەندین مرۆڤی ورگزل و ملئەستوور و چەكمەسوور نەكەوێت، كە سوێند بخۆ هەر ڕۆژەی 3-4 كاتژمێر بەس لە بەرانبەر ئاوێنەدا سەر و پرچ و سمێڵی خۆیان دەنەخشێنن و دەڕازێننەوە، كەچی كاتێك نزیكیان دەكەویتەوە دەبینی هەموو عەقڵ و زانیاری و مەعریفەتیان بایی ئەو ڕۆنی سەرە نییە كە بە یەكجار و لە یەك جێدا لە سەر و سمێڵیانی دەدەن، لە بەرانبەریشەوە چەندین جار چاومان بە چەند مرۆڤێكی بە ڕوخسار سادە و ئەفسوناوی و خەمبار و شكستە دەكەوێت كە لێیان نزیك دەبینەوە دەریایەك لە بیری جوان و خولیای بەرز و هەستی ناسك بەدی دەكەین، جارێكی تریش ئەفسوس كە مرۆڤە مەزنەكان دوای مردنی خۆیان دەناسرێن و كتێبە مەزنەكانیش دوای مردنی خاوەنەكانیان دەخوێنرێنەوە.
بە زۆری مرۆڤە باڵاكان لە شوێنی سادە و نزمدا دەژین، مرۆڤە سوكەكانیش لە باڵەخانە بەرزەكاندا... ئەمەش سەیر نییە، چونكە هەمیشە شتە سووكەكان بەرزترن لە شتە قورسەكان، بەرزترن لە بەرچاواندا نەك لە هەست و ناخی خەڵكیدا، چونكە چاو بە پێچەوانەی دڵەوە شتەكان دەبینێ، كتێبە پڕ لە سۆز و دۆزینەوە مرۆڤایەتییەكان لە ژێر دەست و پێی كتێبە زەرق و بەرقدار و خۆهەڵقورتێنەكاندا هەلاهەلا بوون و، كەمن ئەو دەستانەی بە میهر و بەزەیی و ڕێزەوە لە ژێر باری ئەو هەموو هەرزەقسە و خاشاكانە دەریان دەهێنن و قوتاریان دەكەن.
دڵم بۆ حاڵی ئەو كتێبانە دەبێ بە ئاو كە تا مردن چاولەڕێی دەستێكی قەدرناس و كتێبدۆستن، كەچی دەمرن و ورد ورد دەبن و ئەو دەستە هەر ناگات!
ئەمە حاڵی كتێبە لە سەرتاسەری زەویدا، بەڵام لەم مەملەكەتە بێسەروبەرەی خۆماندا، كتێب هەر حاڵی نییە، قوڕ بەسەر كەسێك بیەوێت شتێك بنووسێت لەگەڵ زەوقی دەسەڵاتدارە نەخوێندەوارەكان و ئادەمیزادە حەزپەرستەكاندا نەگونجێت و پاشان چاوەڕێی ئەوە بێت نووسینەكەی دەنگدانەوەی هەبێت و بناسرێت و وەكو خۆی سوودی لێ ببینرێت، لەم كەلاوە كۆنەی ئێمەدا هەندێ بازرگان و گیرفانبڕ بەسەر گیرفانی هەندێ كۆلكە خوێندەوار و داماوەوە تەراتێن دەكەن و بە كەیفی خۆیان دەخۆن و دەخەون و دەنۆشن و دەپۆشن... چی بكەم كە منیش شانسی ئەوەم نەبووە، پێش نووسینی هەر كتێبێك بە دەهۆڵ و ڕیكلامی فریودەر شتەكانم بۆ بفرۆشرێن، سەیر لەوەدایە باوێكی تازە پەیدابووە، ئەویش ئەوەیە نووسەران فێربوون بانگەشە بۆ یەكتری دەكەن و ڕەواج بۆ نووسینی یەكتری پەیدا دەكەن، بە هەر حاڵ... ئەم نووسینە (عیشق لە نێوان عەقڵ و ئاییندا) بە دونیایەك كێشە و گرفتەوە نووسرا و هەر بەو حاڵەیشەوە چاپكراو لەوەش خراپتر كەوتە بازاڕەوە..
نیازی من وا نەبوو ئەم نووسینە ببێتە كتێبێكی ئاوەها و بشتوانێت سەرنجی كەس ڕابكێشێت! نەك لەبەر ئەوەی لاوازترە لەو تەپۆڵكە كتێب و نامیلكانەی كە بە فەردە دەفرۆشرێن و هەریەكەیان بۆ ئەوەی ڕەواجی نەشكێت جلوبەرگێكی شیك و فریودەریان لەبەردەكرێت، یان لە پێشدا بە دونیایەك بانگەشە بۆكردن بازاڕیان بۆ گەرم دەكرێت، بەڵكو لەبەر ئەوە باوەڕم نەدەكرد زۆر بازاڕی هەبێت، چونكە خۆم زۆر زۆر بۆ ماندوو نەكردبوو، هەروەها جلوبەرگەكەشی زۆر هەژارانە و سادە بوو، نە وێنەی كچێكی سنگ ڕووت و ژیكەلانەی پێوە بوو، نە ڕیكلامی بۆ كرابوو، نەش هیچ نوسەرێكی تر تەپڵ و زوڕنای بۆ لێدابوو، بە كزییەوە وەكو مناڵێكی شەرمن پەروەردەكراو خۆی كرد بە كۆڕی پڕ قاڵە و جەنجاڵی ئەو هەموو كتێبەدا كە ڕۆژانە چاپ دەكرێن و لە كتێبخانە دادەنرێن.
منداڵێكی هەژار و بێناز، نە پۆشتەكراو بە جلوبەرگ و، نە تێركراو، دیزاین و بەرگێكی ناشیرین، نووسینەكەی ئەوەندە ورد و تەپەسكاو بوو لە پەراوێز دەچوو، بەڵام سوپاس بۆ خوا سەرەڕای ئەم هەموو كەموكوڕییانە لە ماوەی ساڵێكدا زۆربەی نوسخەكانی ڕۆیشت و بە قسەی زۆر لەو كەسانەی بەدوایدا گەڕاون لە بازاڕدا نەماوە، یەكەم جار چاپخانەیەكم دەست نەكەوت كە كتێبەكەم بۆ چاپ بكات تا لە ڕێگەی (مامۆستا سەید ئەحمەد)ەوە ئەو برادەرانەی سەنتەری (بەهرە)م ناسی و ئەوان وەك برا و دۆست هاتن بەدەممەوە، هاتنە دەمەوەكەیان جێگەی ڕێز و سوپاسمە، بەڵام چاپ و دابەشكردنەكەیان هەندێ كەم و كورتی تێدابوو، لەوانە دابەشكردنیان زۆر لاوازبوو، باوەڕناكەم پەنجا نوسخەی گەشتبێتە سلێمانی، (1000) دانە تیراژەكەی بوو، كەچی لێیان نووسیبوو (500) دانە، نرخی لەسەر نەنوسرابوو، دەربارەی فۆنتەكەیشی زۆر بچووك بوو، بەرگەكەیش وەك ئەوەی باسم كرد.
بەم هەموو نوقسانییەوە خوێنەران هەر بە گەرمی پێشوازییان لێ كرد و، زۆربەی خوێنەرانیشی لاو بوون و دەسخۆشیشیان لێ كردم، سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەم كە ڕەخنەی خۆیان پێ گوتووم و دەسخۆشییان لێكردووم. بە پێویستم زانی -لەبەر ئەو داوا زۆرەی بۆ كتێبەكە هەبوو- چاپی دووەمی بكەمەوە بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانكاری لە ناوەڕۆكەكەیدا بكەم.
لێرەوە سوپاسی ئەو هەموو برا و دۆستانە دەكەم كە هاوكارییان كردووم بۆ ئەم چاپە، بەتایبەت بەڕێز (م. فاتح سەنگاوی) و برای ئازیزم (كەیوان عەبدوڵڵا) كە ئەركی دیزاینی ناوە و بەرگەكەشی لە ئەستۆ گرت، بە هیوای ئەوەی ئەم چاپە جێگای سوودی هەموو خوێنەرە ئازیزەكان بێت.
قانع خورشید - صمود
چوارشەممە 4/5/1427 - 31/5/2006
discount drug coupons
link internet drug coupons
arcoxia tbl
click arcoxia 90 cena
niacin nedir
open niacinamide nedir
nizoral tabletti
click nizoral
free coupon for cialis
read coupon prescription