په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌ نێوان ده‌ق و واقيعدا (چواره‌م)

فیقهی 2016-01-29 کۆمێنت 8981 جار بینراوە

نوسینیرێناس احمد

به‌ڵگه‌كانی ئه‌وانه‌ی وێنه‌ و په‌یكه‌ر به‌ حه‌رام ده‌زانن
:

زۆرێك له‌ زانایان له‌ به‌ر ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وێنه‌كێش و په‌یكه‌رساز ده‌كه‌ن، وێنه‌ و په‌یكه‌ر به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ حه‌رام ده‌زانن، وه‌ك:

1)   له‌ مه‌سروقه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: "سمعت عبدلله قال سمعت النبي صلى الله عليه وسلم يقول إن أشد الناس عذابا عن الله یوم القیامة المصورون"1. واته‌: گوێم له‌ عه‌بدوڵا بوو وتی گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ر (ص) بوو ده‌یفه‌رموو: وێنه‌گران2 له‌ توندترین و به‌سوێترین سزادان لای خودا له‌ ڕۆژی دواییدا.

2)   نافع له‌ عه‌بدوڵاى كوڕی عومه‌ره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، ئه‌ویش له‌پێغه‌مبه‌ر (ص) ی بیستووه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: "إن الذين يصنعون هذه الصور يعذبون يوم القيامة يقال لهم أحيوا ما خلقتم"3. واته‌: ئه‌وانه‌ی ئه‌م وێنانه‌ دروستده‌كه‌ن، ڕۆژی دوایی سزا ده‌درێن و پێیان ده‌وترێت ئه‌وه‌ی دروستتان كردووه‌ زیندووی بكه‌نه‌وه‌. له‌ ڕیوایه‌تێكی تردا لای ئیبن عباس ئه‌فه‌رموێ: "من صور صورة فإن الله معذبه حتى ينفخ فيها الروح، وليس بنافخ فيها أبدا"4.واته‌: هه‌ركه‌سێك وێنه‌یه‌ك بكێشێت، خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا سزای ده‌دات تاوه‌كو ڕووحى به‌به‌ردا ده‌كات، هه‌رگیز ناشتوانێ ڕووحى به‌به‌ردا بكات. به‌پێی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ كۆمه‌ڵێكی زۆری زانایان به‌ (ئیبن عه‌بباس)یشه‌وه‌ پێیان وایه‌ وێنه‌ی گیانله‌به‌ر ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌.

3) ئه‌بو زه‌رعه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌بو هوریره‌دا چوینه‌ ماڵێك له‌ مه‌دینه‌، وێنه‌كێشێك له‌ سه‌رووی خانووه‌كه‌وه‌ خه‌ریكی دروستكردنی وێنه‌ بوو، ئه‌بو هوره‌یره‌ وتی گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ر (ص) بوو فه‌رمووی: "ومن أظلم ممن ذهب يخلق كخلقي فليخلقوا حبة وليخلقوا ذرة"5. واته‌: كێ له‌وه‌ سته‌مكارتره‌ كه‌ ده‌چێت وه‌ك دروستكراوه‌كانی من دروست ده‌كات، ده‌با بچێت دانه‌وێڵه‌یه‌ك یان مێروویه‌ك دروست بكات (وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك). ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ فه‌رمووده‌ى قودسییه‌.

4) عائیشه‌ (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێ: "قدم رسول الله صلى الله عليه وسلم من سفر وقد سترت بقرام لي على سهوة لي فیها تماثيل فلما راه رسول الله صلى االله عليه وسلم هتكه وقال: أشد الناس عذابا يوم القيامة الذين یضاهون بخلق الله قالت فجعلناه وسادة أو وسادتین"6. واته‌: پێغه‌مبه‌ر (ص) له‌سه‌فه‌ر گه‌ڕایه‌وه‌ و منیش په‌رده‌یه‌كم دابووه‌ سه‌ر ڕه‌فه‌یه‌كدا كه‌ په‌یكه‌ر و وێنه‌ی تێدا بوو، كه‌ پێغه‌مبه‌ر (ص) بینيی دڕاندی و، فه‌رمووی ئه‌وانه‌ی وا خۆیان به‌ خودا به‌راورد ده‌كه‌ن و لاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ دروستكردندا، له‌ توندترین و به‌سوێترین سزادان له‌ ڕۆژی دواییدا. عائیشه‌ ده‌ڵێت: جا ئێمه‌ش كردمانه‌ پاڵشتێك یان دووان.

له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا به‌ جۆرێكی تر هاتووه‌ كه‌ عائیشه‌ ده‌فه‌رمووێ: " قدم النبي صلى الله عليه وسلم من سفر وعلقت درنوكا فيه تماثيل فأمرني أن أنزعه فنزعته "7. واته‌: پێغه‌مبه‌ر (ص) له‌سه‌فه‌ر گه‌ڕایه‌وه‌، منیش په‌رده‌یه‌كم هه‌ڵواسیبوو كه‌ كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی تێدا بوو، فه‌رمانى پێ كردم لای به‌رم منیش لام برد.

5) فه‌رمووده‌ی: " وعد النبي صلى الله عليه وسلم جبريل فراث علیه حتی اشتد على النبي صلى الله عليه وسلم فخرج النبي صلى الله عليه وسلم فلقيه فشكا إليه ما وجد فقال له إنا لا ندخل بيتا فيه صورة  ولا كلب "8. واته‌: جبریل په‌یمانی داوه‌ پێغه‌مبه‌ر (ص) كه‌ سه‌ردانی بكات، به‌ڵام زۆر دواكه‌وت تاكو پێغه‌مبه‌ر (ص) ناره‌حه‌ت بوو، كه‌ ده‌رچووه‌ ده‌ره‌وه‌، جبریل پێی گه‌یشت، پێغه‌مبه‌ر (ص) یش پێی فه‌رموو چی بوو وا دواكه‌وتی؟ فه‌رمووی: ئێمه‌ ناچینه‌ ماڵێكه‌وه‌ وێنه‌ یان سه‌گی تێدا بێت.

هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه‌ له‌ ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رموویه‌تی:"أتاني جبريل فقال إني كنت أتيتك البارحة فلم یمنعني أن أكون دخلت علیك البیت الذي كنت فيه إلا أنه كان في باب البيت تمثال الرجال وكان فى البيت قرام سترفيه تماثيل وكان في البيت كلب فمر برأس التمثال الذي بالباب فليقطع فليصير كهيئة الشجرة ومر بالستر فليقطع ويجعل منه وسادتين منتبذتين يوطأن ومر بالكلب فيخرج ففعل رسول صلى الله عليه وسلم. وكان ذلك الكلب جروا للحسن أو الحسين تحت نضد له فأمربه فأخرج"9. واته‌: جبریل هات بۆ لام و پێی فه‌رمووم كه‌ دوێنێ هاتم بۆ لات، هیچ شتێك نه‌بووه‌ ڕێگرم له‌ هاتنه‌ ژووره‌وه‌م ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ له‌سه‌ر ده‌رگای ماڵه‌كه‌ت په‌یكه‌ری چه‌ند پیاوێك هه‌بوو و، له‌ ماڵه‌وه‌ش په‌رده‌یه‌ك هه‌بوو كه‌ وێنه‌ی تێدا بوو و، سه‌گێكیش له‌ ماڵتاندا بوو، جا بڕۆ سه‌رى په‌یكه‌ری لای ده‌رگای ماڵه‌كه‌ بپه‌ڕێنه‌ تاكو وه‌ك داری لێدێت و، په‌رده‌كه‌ش بدڕێنه‌ و پشتییه‌ك یان دووانی لێ دروست بكه‌ن و، سه‌گه‌كه‌ش له‌ ماڵ ده‌ركه‌. پێغه‌مبه‌ریش(ص) ئه‌مه‌ی كرد. توتكه‌ سه‌گه‌كه‌ش هی حه‌سه‌ن یان حوسه‌ین بوو كه‌ له‌ ژێر مێزێكدا بوو، فه‌رمانی كرد، ئه‌وانیش ده‌ریانكرد.

6) فه‌رمووده‌ی: " أن النبي صلى الله عليه وسلم نهى عن ثمن الدم وثمن الكلب وكسب البغي ولعن آكل الربا وموكله والواشمة والمستوشمة والمصور "10. واته‌: پێغه‌مبه‌ر (ص) ڕێگری كردووه‌ له‌ وه‌رگرتنی نرخی خوێن و، نرخی سه‌گ و، پاره‌په‌یداكردنی ئافره‌تی له‌شفرۆش، هه‌روه‌ها نه‌فرینی كردووه‌ له‌ سووخۆر و وه‌كیله‌كه‌ی و، خاڵكوت و خاڵ بۆ كوتراو و، وێنه‌كێش.

به‌پێی ئه‌م فه‌رموودانه‌ زۆرێك له‌ زانایانی حه‌نه‌فی و شافیعی و حه‌نبه‌لی و زۆرینه‌ی زانایانی سه‌له‌فی مه‌زهه‌بیش بۆ ئه‌وه‌ چوون كه‌ هه‌موو جۆره‌ وێنه‌یه‌ك ناڕه‌وایه‌ و دروست نییه‌، مه‌گه‌ر ژێر پێ بخرێت و بدڕێنرێت یان ئه‌ندامێكی وای نه‌بێت كه‌ نه‌توانێت به‌بێ ئه‌و ئه‌ندامه‌ بژی، ئه‌مانه‌ له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ی جبریل و ئه‌وه‌ی عائیشه‌_فه‌رمووده‌ی چواره‌م_، هه‌م دیسان له‌به‌ر فه‌رمووده‌یه‌كی تری عائیشه‌ _كه‌ دواتر باسی لێوه‌ ده‌كه‌ین_ ڕێگه‌یان داوه‌ كه‌ بووكڵه‌ و بووكه‌شووشه‌ی منداڵان به‌كاربهێنرێت.

ئیمام نه‌وه‌وییش ئێژێت: " ذهب بعض السلف إلى أن الممنوع ما كان له ظل وأما ما لا ظل له فلا بأس باتخاذه مطلقا "11. واته‌: كۆمه‌ڵێك له‌ زانایانی سه‌له‌ف بۆ ئه‌وه‌ چوون كه‌ هه‌ر وێنه‌یه‌ك سێبه‌ری هه‌بێت دروست نییه‌ و، ئه‌وانه‌ش كه‌ بێ سێبه‌رن به‌ هه‌موو شێویه‌ك دروستن!

.....................................................................

1- أخرجه البخاري في اللباس/ باب عذاب المصورين برقم: 5606، ومسلم في اللباس.

2- ئێمه‌ هه‌ر وشه‌ی وێنه‌ و وێنه‌گر به‌كاردێنین، مه‌به‌ستمان پێی په‌یكه‌رتاش و په‌یكه‌ریشه‌، ئیتر پێویست ناكات به‌رده‌وام له‌پاڵیدا بنووسین په‌یكه‌رتاش.

3- أخرجه البخاري في اللباس/ باب عذاب المصورين برقم:5607.

4- أخرجه البخاري في:كتاب البيوع: 104 باب بيع التصاوير التي ليس فيها روح وما يكره من ذلك.

5- أخرجه البخاري في اللباس/ باب نقض الصور، برقم: 5609 ، ومسلم في اللباس ، برقم: 2111.

6- أخرجه البخاري في اللباس/ باب ما وطئ من تصاوير برقم:5610. ومسلم.

7- رواه البخاري في كتاب اللباس / باب ما وطئ من تصاوير برقم:5611.

8- رواه البخاري في كتاب اللباس / باب لاتدخل الملائكة بيتا فيه صورة برقم: 5615.

9- رواه الترمذي في كتاب الأدب/ باب في ماجاء أن الملائكة لا تدخل بيتا فيه صورة و لا كلب برقم: 2806.

10- رواه البخاري في كتاب اللباس/ باب من لعن المصور برقم: 5617.

11- نقلا عن فتح الباري لإبن حجر.

______________________
به‌شه‌كانی تر:

پێشه‌كيی كتێبی (په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌نێوان ده‌ق و واقيعدا)
پێشه‌كیی نووسه‌ر: كتێبی (پەیكه‌ر و وێنه‌ له‌نێوان ده‌ق و واقيعدا) (دووه‌م)
په‌یكه‌ر و وێنه‌ له‌ نێوان ده‌ق و واقيعدا (سێیه‌م)

what makes people cheat blog.sharepointgeek.nl why does husbands cheat
how does the abortion pill work site how much are abortions
women will cheat cheat women how often do women cheat on their husbands
discount pharmacy blog.cardsapp.com pharmacy cards
viagra coupon 2016 read discount coupon for viagra
betamethasone 0.12% site avodart pill
free prescription cards discount canada drug pharmacy coupon prescription coupon
coupons viagra read viagra coupons from pfizer
viagra bestellen goedkoop viagra pillen kruidvat sildenafil 25 mg
drug coupon card cialis discount coupon discount prescription drug card
augmentin et soleil darkwoodsdojo.com augmentin
buscopan vidal link buscopan medicament
paroxetine 20 pch read paroxetine 20 pch
voltaren schmerzgel voltaren schmerzgel voltaren forte
تاگەکان    
مۆدێرنیتە پارەی ئیلیکترۆنی فەلەستین جەنگی هۆشیاری فەڵەستین زانایان زمان بوومەلەرزە بوووژانەوە كتێب #پیری ئایین یاسا کورد دیزاینی زیرەک
فیقهی
2016-01-29 کۆمێنت 8981 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی