خوێنەرانی هێژای ماڵپەڕی هاوسانی, شەیدایانی بیری میانڕەو و هاوسەنگ, تینووانی کانیی سازگار و زوڵاڵی مەعریفە, کوردزمانانی حەقدۆست و حەقویست, لە هەر کوێیەکی ئەم جیهانە هەن, سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت.
خۆشەویستانی ئێمە, لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی ئەم قۆناغەوە و, بە ڕەچاوکردنی ئەو ڕاستییەی کە لەوانەیە لە سایەی بارودۆخی ئابووری و تەنانەت دەروونیی هەنووکەییدا, کتێبکڕین بۆ زۆرینەی خوێنەرانی کوردزمان کارێکی ئاسان نەبێت, ناوەندی بیری میانڕەو بڕیاریداوە کە لە ڕێگەی تاکە زمانحاڵی ڕەسمیی خۆیەوە, کە ماڵپەڕی هاوسانی (www.hawsani.org)ە, بە شێوەی بەش بەش و بە پێی خشتەیەکی زەمەنیی دیاریکراو, هەڵسێت بە بڵاوکردنەوەی کتێبە چاپکراوەکانی زنجیرەی (پرۆژەی بیری میانڕەو). پاڵنەری دیکەی ئەم کارەمان, تەواوبوونی تیراژی نزیکەی هەموو کتێبە چاپکراوەکانی پرۆژە بوو لە کتێبخانەکاندا, هەروەسا گەلەک ژ هاونیشتمانییانی نیشتەجێی تاراوگە و, تەنانەت نیشتەجێیانی نیشتمانیش, داوایان لێکردبووین کتێبەکانمان بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە ماڵپەڕەکەماندا بڵاوبکەینەوە. هەر بۆیە ئێمەیش, بۆ بە دەمەوەهاتنی داوای ئێوە ئازیزان و, بە مەبەستی ئەوپەڕی سوودگەیاندن بە خوێنەری کورد, ئەم بڕیارە گرنگەمان داوە و, پێش بڵاوکردنەوەی ئەم مژدەیەیش, لانی کەم لە ڕێی دابەزاندنی دوو بابەتەوە (پێشەکیى کتێبى (پەیکەر و وێنە لە نیوان دەق و واقیعدا) و چاو), بڕیارەکەمان, وەک نیشانەی پابەندبوون پێیەوە, خستۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەروەها لێرەیشەوە بە ئێوەی ئازیز ڕادەگەیەنین کەوا هەر بەڕێزێک دەستی نووسین و وەرگێڕانی هەیە و دەزانێت بابەتەکانی لەگەڵ ناونیشان و ناوەڕۆکی بابەتەکانی ماڵپەڕدا (فیکری, فیقهی, ئەدەبی, زانستی...هتد) یەکدێنەوە, ئەوا بۆمان بنێرێت و ئێمەیش بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە بابەتەکانی بۆ بڵاودەکەینەوە و, ئەگەریش بابەتەکانی لە بنەڕەتڕا لە کتێبێکی دیاریکراوەوە وەرگێڕابێت, یاخود هەر نووسینی خودی نووسەر بن, دەکرێت لە زنجیرە کتێبەکانی پرۆژەی بیری میانڕەودا چاپ و بڵاوبکرێنەوە.
لە کۆتاییدا داواکارین لە خوێنەرانی هێژای ماڵپەڕ, کە بە شەیرکردن و بڵاوکردنەوەی لینکی بابەتەکان و پەیجی بیری میانڕەو لە ئەکاونت و پەیجە تایبەتییەکانی خۆیاندا, هاوکارمان بن بۆ گەیاندنی ئەم کارە چاک و فیکرە پاکە بە زۆرترین کەسی مومکین و, سەرەڕای پاداشتی بەدەستهێنراوی خۆیان, لە بەدەستهێنانی پاداشتی خوێنەرانی دوای خۆیشیاندا بەشدار بن, چون گومانی تێدا نییە کە خوێندنەوە بەشوێنزانستداگەڕانە و, بەشوێنزانستداگەڕانیش پاداشتی لەسەرە.
لە نزاکانتان بێبەشمان مەکەن.
ناوەندی بیری میانڕەو
how women cheat
open women who cheat on their husbands
married cheat
go women affairs
spy software for android phones
spy call spy free
discount drug coupons
link internet drug coupons
free discount prescription card
read pfizer coupons for viagra
viagra coupons from pfizer
go coupons for drugs
cialis coupons from lilly
codesamples.in free printable cialis coupons
atorvastatin side effects alcohol
click atorvastatin pfizer 40mg