پرتەقاڵی‌پۆش

نووسینی: شادان عوسمان
هونەری 2020-08-06 کۆمێنت 1690 جار بینراوە
ئەم فیلمە بەدەر لەوەی فیلمێکی سینەماییە، گەیەنەری وانەیەکی پەروەردەیی زۆر گرنگیشە. نارنجی پوش کە کوردێکەی دەبێتە پرتەقاڵی‌پۆش. فیلمی دەرهێنەری ئێرانی داریووشی میهرجوییە، لە ساڵی 2011دا لە ئێران بڵاو بووەتەوە.

   فیلمەکە چیرۆکی گۆڕانکارییەکی سەیری وێنەگرێکی کارامەیە کە، هەوڵ دەدات لە ڕێگای پاککردنەوەی ژینگەی دەوروبەرییەوە، خاوێنیی ڕۆح و دەروونی خۆی بنیات بنێت و، لە کۆتاییدا ئەوە بکات بە پەیژەیەک بۆ بەدەستهێنانی پاکیی دڵ و دەروونی.
   حامد ئابان وێنەگری شارەزای ڕۆژنامەوانی، بە خوێندنەوەی کتێبێک لەسەر «فنگ شوی»* بە جۆرێ دەکەوێتە ژێر کاریگەریی پاڵاوتنی ژینگەی ژیان و شەرکردن لەگەڵ پاشەڕۆگەرایی کە دەگاتە ئەو بڕیارەی جلی پرتەقاڵیی خۆڵڕێژان لەبەر بکات. دواتر لە شارەوانی دادەمەزرێت و بە پرتەقاڵی‌پۆشی دیپلۆم ناوبانگ دەردەکات.
   ئەم وێنەگرە بە جۆرێ شەیدا و شیفتەی پیشە تازەکەی دەبێت لەگەڵ ئاوازی خشەی گسکەکەی دەستی دونیایەکی دی بۆ خۆی بنیات دەنێت. هەر بۆیە بە ماوەیەکی کەم ناوبانگ و هەواڵی بە ڕۆژنامە و سایتەکانی وڵاتدا بڵاو دەبێتەوە و دەبێتە خۆشویستراو و خوازراوی خەڵک.

   وەلێ  ڕێز و خۆشەویستیی خەڵک بۆ حامد، ژیانی تایبەتی و خێزانیی ئەو لەناکاو بە کۆمەڵێک هەوراز و نشێوی سۆزدارای و  بە ئاقارێکی دیکەدا دەبات.

   ڕووداوەکانی ناو فیلمەکە بۆ خۆتان بەجێ دێڵم، بە هیوام بەچێژەوە تەماشای بکەن.


*فنگ شوی (به چینی: 風水): وشەکە وشەیەکی چینییە و بە واتای با و ئاو دێت. 
   فەلسەفەکە بریتییە لە کارپێکردنی بیردۆزێکی کۆن کە سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ چینییە کۆنەکان کە بانگەشەی بەکارهێنانی هێزی وزە دەکات بۆ ڕێکخستنەوەی تاک لەگەڵ ژینگەی دەوروبەریدا.
   هونەری نەخشاندنی گونجاو و دروستی شتومەکی ناوماڵە بۆ گەیشتن بە باشترین کاریگەریی تەندروستی و شادی و سەرکەوتن بە شێوەیەکی گشتی دارای وزەیەکی ئەرێنی بێت.
تاگەکان    
پۆرن ئایین فەلەستین جنۆکە سیاسەت چەواشەکاریی_لۆژیکی ژیانی پێغەمبەر حزبی ئیسلامی فێمینیزم کۆرۆنا زانست وەلی ئەمر دەروونناسی چیرۆک گەنجان
هونەری
2020-08-06 کۆمێنت 1690 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی