(دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاو و پشتگوێخراو)
سه‌ره‌تا پێناسه‌یه‌کی بچووک بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌رونییه ده‌که‌ین، ئۆیکۆفۆبیا دیارده‌یه‌کی ده‌روونیی به‌ربڵاوه که تووشبووانی ڕقیان له کۆمه‌ڵگه و که‌لتوور و دابونه‌ریتی خۆیان ده‌بێته‌وه.
ئێمه تێکه‌ڵی ناوه‌ڕۆکه پزیشکییه‌که‌ی نابین، ته‌نها باسی ئه‌وه ده‌که‌ین که ئه‌و بیرکردنه‌وه تا چه‌ند بڵاوه له کۆمه‌ڵگه‌که‌مانا و باسی هه‌ندێک له هۆکاره‌کانی ده‌که‌ین.
لێره و له‌وێ ده‌بینین و ده‌بیستین که چه‌ندان که‌س هه‌ن چه‌نده ڕقیان له کۆمه‌ڵگه و دابونه‌ریتی کوردییه، هه‌ر له جلوبه‌رگ و هه‌ڵسوکه‌وت و قسه‌کردنه‌وه تاکو ئێستا گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تی ڕقهه‌ڵگرتن له نیشتیمان!
ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا نییه، له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تریشدا بوونی هه‌یه و له زۆر شوێن گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌ی جێهێشتنی وڵات و کۆچکردن.
هۆکاره‌کانی زۆربوونی ئۆیکۆفۆبیا
دیارترین هۆکار، داگیرکردنی بیرکردنه‌وه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتانی تره‌وه، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌ورووپا که له ڕێگه‌ی سینه‌ما و فیلم تا ده‌گاته بڵاوکردنه‌وه‌ی زمان له‌و وڵاتەدا، تا به‌ته‌واوی وای لێ هاتووه زمانی ئه‌وان به نزیکی به‌قه‌د زمانی خۆمان به‌کار دێت. ئه‌مه وای کردووه حه‌زێکی گه‌وره لای تاکی کورد دروست ببێت بۆ ئه‌وه‌ی که تێکه‌ڵی که‌لتوور و دابونه‌ریتی ئه‌ورووپا ببێت، کاتێک به‌ته‌واوی نزیک ده‌بینه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی جیاواز له که‌لتوورێکی جیاواز، شتی زۆر جیاواز ده‌بینین که ئێمه به که‌موکورتیی ده‌بینین له کۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا، ئه‌مه وا ده‌کات سه‌ره‌تا ڕه‌خنه له خۆمان بگرین و بڵێین ئه‌م که‌موکورتییه لەپای چی؟ به‌پێچه‌وانه‌وه که ده‌بێت ئێمه که‌لتووری ئه‌وان بێنین به‌راوردی بکه‌ین به هیی خۆمان و ئه‌و نه‌گونجانه‌ی له‌نێواندا هه‌یه ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌وانی ببینین، نه‌ک له خۆمان.
لێره‌وه خاڵێک له ئۆیکۆفۆبیا دروست بوو که ئه‌سڵه‌ن ئێمه هه‌ر بیرمان لێ نه‌کردووه‌ته‌وه و هه‌ستمان پێ نه‌کردووه، ئه‌ویش هه‌ستکردنێکی هه‌ڵه‌یه به‌رانبه‌ر به که‌لتووره‌که‌مان که دواتر ده‌بێته هۆی ڕقلێبوونه‌وه.
هۆکارێکی تر ئابووری و بارودۆخی وڵاته.
کوردستان له ئێستادا به قه‌یرانێکی ئابووری و بارودۆخێکی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت، که ده‌بینین بێ‌کاری به چ ڕاده‌یه‌ک به‌رز بووەته‌وه و لایه‌نی ماددیی تاک چه‌ند خراپه! ئه‌مه وای کردووه به‌تایبه‌تی له چینی گه‌نجان که حه‌زیان بۆ زۆر شت هه‌یه هه‌ر له گه‌شتکردن و کڕینی مۆبایل و خانوو له هه‌موو ئه‌م شتانه بێبه‌ش بن، لێره‌وه له بیرکردنه‌وه‌ی گه‌نجه‌کانمان ڕق دروست بوو بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی که خه‌ونه‌کانیان تیایدا به‌دی نایه‌ت و ژماره‌یه‌کی زۆریان په‌نایان بردووه‌ته به‌ر کۆچی نایاسایی و زۆرینه‌یشیان ده‌ڵێن له ڕقی کوردستان ئه‌م کۆچه ده‌که‌ین!
لێره‌وه دووباره چی دروست بوو؟ ژماره‌یه‌کی زۆری تووشبوو به ئۆیکۆفۆبیا که ڕقیان له نیشتیمانی خۆیان بووه‌ته‌وه!
کۆتا هۆکار که باسی ده‌که‌ین و له هه‌مووی گرنگتره په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه.
زۆرینه‌ی خێزانه‌کانمان هۆکارن بۆ توشبوونی منداڵه‌کانیان به ئۆیکۆفۆبیا، که هه‌ر له منداڵییه‌وه منداڵه‌کانیان له‌سه‌ر شێوازێکی ڕۆژاوایی په‌رورده ده‌که‌ن؛ هه‌ر له جلوبه‌رگه‌وه تا هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتارکردنیان! بۆ نموونه منداڵێک له منداڵییه‌وه له‌سه‌ر ستایلی جلی ڕۆژاوایی گۆش کرابێت، که گه‌وره ده‌بێت ده‌بینێت ئه‌م شێوازه هیچ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا ناگونجێت، تانه‌ی لێ ده‌درێت و بگره دایک و باوکی خۆی سه‌رزه‌نشتی ده‌که‌ن! ئه‌م منداڵه هه‌موو ئه‌و قسه و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی به‌رانبه‌ری ده‌کرێت ده‌یکات به ڕقێکی گه‌وره به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵگه و که‌لتووری کوردی!
ئه‌م هۆکارانه و چه‌ندین هۆکاری تریش هه‌ن که وایان کردووه ژماره‌یه‌کی زۆری تاکی کورد ڕقی له کۆمه‌ڵگه و بگره له نیشتیمان ده‌بێته‌وه.
له کۆتاییدا پێویسته ئه‌وه بزانین که جیلی تازه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ژماره‌یه‌کی زۆر زۆر تووشبووی ئۆیکۆفۆبیای تێدا ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئاگادار نه‌بین، به‌تایبه‌ت بۆ منداڵه‌کانمان که خۆمان بۆ خۆمان تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌یان ده‌که‌ین.
ئێمه لێره‌دا باسی ئۆیکۆفۆبیا و هۆکاره‌کانیمان کرد، دهرەنجامهکانی ده‌مێنێته‌وه که ده‌بێت هه‌موو تاکێک ئاگاداری بێت و هه‌ست بکه‌ین له دوای ئه‌و هه‌موو ڕق و بیرکردنه‌وانه، کۆمه‌ڵگه و نیشتیمانمان ده‌گه‌ن به چی؟
تێبینیه‌کی بچووک: ده‌سته‌واژه‌ی ئۆیکۆفۆبیا (Oikophobia) له ڕووی ده‌روونی و سیاسی و بگره لایه‌نی ئه‌ده‌بییشه‌وه به‌کار دێت و پێناسه و باسی جیاوازی بۆ ده‌کرێت. ئێمه‌یش به کۆکراوه‌یی هه‌ندێک له‌و باسه‌مان بۆ خستنه ڕوو.